Skip to Content

Sunday, April 21st, 2024
به‌یانی به‌فر….ئاکۆمحه‌مه‌د سابیر

به‌یانی به‌فر….ئاکۆمحه‌مه‌د سابیر

Closed

 

 

 

 

 

به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستام

ڕۆژێکی خۆشبوله‌لام

په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م لابرد

دڵخۆشبوم هاوارم کرد

هێی هێی به‌فری سپی جوان

بووه‌ به‌به‌رگی کۆڵان

ڕام کرد خێڕاده‌ست وبرد

جله ‌کا نم له ‌به‌رکرد

فانیله‌و پاڵتۆی گه‌رم

پوتو ده‌ست کێشی چه‌رم

ئازاو وریاو ده‌ست وبرد 

ژیرانه‌ دروستم کرد

یه‌ک شێره‌ به‌فرینه‌ی زل 

ملپێچێکم کرده‌ مل

هه‌ڵماتم کرد به‌ چاوی

برۆی په‌ڕی مراوی

مۆزێکم کرد به‌ ده‌می

وادیاربوو پێ ئه‌که‌نی

کڵاوێکم کرده‌ سه‌ر

لوتم بۆ کرد به‌ گوێزه‌ر

ته‌نها سێ ڕۆژ مایه‌وه‌

خۆر لێ یدا توایه‌ وه

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.