Skip to Content

Wednesday, April 17th, 2024
شه‌وماچ … ئەڵماس مستەفا

شه‌وماچ … ئەڵماس مستەفا

Closed
by January 27, 2014 ئەدەب

 

 

 

 

ئه‌و کاته‌ی که

‌ماچت کردم

بیرمه..‌ شه‌وێک بوو؛ 

پر بوو له‌ نوور..

یه‌که‌م ماچ و

یه‌که‌م ژوان و

یه‌که‌م ساتی به‌خته‌وه‌رییمان و

یه‌که‌م تێکئاڵانمان بوو.. 

له ‌حه‌سره‌تا؛

رووباره‌کان ره‌وینه‌وه‌

دره‌خته‌کان شین بوونه‌وه،

گه‌رووی دارهه‌نارێک ته‌ڕ بوو

من و تۆ ته‌ڕتر

له ‌گه‌ڵای سه‌ر ده‌ریا 

نوقمی حه‌زه‌کانمان بووین.. 

چاو و رووح و هه‌ستمان

ببوو به ‌یه‌ک.. 

جگه‌ له‌ (با)

هیچی تر

له‌ نێوانمان نه‌بوو..!

 

 

ئەڵماس مستەفا

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.