قه‌سیده‌یه‌کی پشده‌ری ده‌بێته شوشه دارینه(1)
خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆقه‌سیده‌ی –فریشته‌یه‌ک له‌تاریکیدا- ی شاعیر ” به‌کر پشده‌ری ” که له‌کتێبی “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” “چاپی یه‌که‌م –سلێمانی ” له‌ساڵی 2012دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه وله‌بڵاوکراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی “زنجیره‌ی (10) یه.
شیعروه‌ک مه‌یلێکی شاقوڵی شاعیر بۆدیده‌نی کردنی گه‌ردوون وجیهان وگه‌یشتن به هه‌ناوی شته‌کان ،پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی جدی هه‌یه که تاکوئه‌م ساته‌ی ئێمه له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین به‌کێشه نه‌کراوه‌و نه‌بۆته به‌شێک له‌پێویستیه‌کان ووه‌ک ئه‌زمونێکی مرۆیی وفیکری که‌پابه‌نده به‌وساتانه‌وه تیایدا خوێنه‌ری ده‌ق ده‌چێته ناو ئه‌زموونه‌که‌وه‌و خۆی قاڵ ده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه واده‌ڵیم چونکه “خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده گه‌یاندنی خوێنه‌ره به‌جیهانێکی ناتایبه‌تی وبه‌مانایه‌کی ووردتری وشه‌که تێی ده‌په‌ڕێنێت …” (2) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه که‌شیعر به‌ناپێویست ده‌زانن و به‌گرنگ ته‌ماشای ناکه‌ن . به‌مانایه‌کی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر داهێنراوی ئه‌مڕۆو ئێره نیه ،ناکرێت به‌پێی هه‌لومه‌رجی میزاجی وفیکری و حه‌زی تاکه‌که‌سیانه‌ی نه پشکنێنراو مامه‌ڵه‌ی پێبکه‌ین وبڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین واته( شیعر) زاده‌ی ئه‌مڕۆ وئه‌م جیهانه نوێ یه نیه به‌ڵکوسه‌ربه‌ساته‌کانی دروست بوون وهه‌بووه گه‌ردان نه‌کراوه‌کانه ، که‌واته له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێشه‌که بۆ ئێمه له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق دایه نه‌ک شتیکی تر ، که‌واته ده‌قه‌کان هه‌رچیه‌ک بن وهه‌رچۆنێک بن، ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی بخوێندرێنه‌وه وه‌کو (محمدسویرتی ) ده‌ڵێت : ” کێشه‌ی مه‌رجه‌ع –چاوگ ” له‌کێشه ته‌وه‌ره‌ی یه‌کانی ڕامان له‌تیۆره‌ی ئه‌ده‌بیه(3)له‌م سه‌رو به‌نده‌شدا تێڕامان و گه‌شتی ڕه‌خنه‌و توێژینه‌وه‌و (که‌شف – دیناو ) گه‌شتێکی ئاڵۆز‌و وپڕ گرفته له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگاکان له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌دا کۆتایی دێن (4)هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه داوای مه‌عریفه له‌شیعر ناکرێت ، به‌ڵکو که‌سه‌کان وشته‌کان مه‌عریفه‌ی تان وپۆن ،داوای پێشکه‌شکردن وده‌ربڕینی جوان و شیعری به‌هێز له‌وان ده‌کرێت (…)(5)له‌م نێوانه‌شدا نووسه‌ر به‌یانی په‌ژاره‌ی تاکه که‌سیانه‌ی خۆی ناکات ، خۆی ده‌کات به‌به شێک له وبوونه‌و ژان وزێی خۆی له‌و بوونه ئه‌نتۆلۆژیه‌دا چڕده‌کاته‌وه و دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ساته‌کاندا و خۆی ده‌خزێنێته ناو کێشه‌کانی هه‌رما نه‌وه‌و له‌بوونێکی کۆسمۆلۆژی دا ئازاره‌کانی شاعیر جارێکی تر له‌دایک ده‌بنه‌وه ، ئیتر ئێمه تێده‌گه‌ین شاعیر له‌یه‌ک کاتدا باس له خۆی ده‌کات و له‌کاتێکی تردا باس له هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گه‌ردوون و جیهانیش ده‌کات. ئه‌مه‌ش سه‌ر به‌وساته‌یه که‌شاعیر له‌ناو ئه‌وجیهانه به‌رینه ی شیعر دا ده‌بێته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی وده‌مانباته‌وه بۆ لای قسه کۆنه‌که به‌ڵام نه‌مر ومه‌زنه‌که له‌ڕووی هه‌بوونیه‌وه که‌ده‌ڵێت هه‌مووشاعیران له‌هۆمیرۆسه‌وه تائه‌مڕۆ سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی یه‌ک قه‌سیده‌ن یه‌ک له‌دوای یه‌کتر دێن وده‌ینووسنه‌وه وپاشتر جێی دێڵن بۆ دوای خۆیان ومه‌زنه‌کانی تر تاته‌واوی بکه‌ن ، هه‌ربۆیه کاتێک ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده خوێنینه‌وه ، که‌مێک سه‌یر دێته پێش چاو له‌وه‌دا که‌ناونیشانی شوشه‌یمان بۆ هه‌ڵبژارد و له‌ناوجۆره‌کانی شوشه‌دا ،شوشه‌ی ” دارینه -المشجرة ” مان هه‌ڵبژارد که به ئاسانی خۆیمان بۆ ده‌رناخات و ئاڵۆزیش نیه بۆ لێووردبوونه‌وه چونکه “سروشتی شوشه‌ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌رگیز کارێکی ئه‌وتۆمان به ڕووبه‌ری خۆی نیه ، به‌ڵکوبه‌رده‌وام نیگامان له‌ڕووبه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌په‌ڕێته‌وه‌وله‌سه‌رئه‌وشته‌چه‌ق ده‌به‌ستێت که‌له‌ودیویه‌تی ،سروشتی شوشه ئه‌وه‌یه که‌ئه‌ودیوی خۆیمان لێناشارێته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئێمه ته‌ماشای ئاوێنه‌ش ناکه‌ین ، ته‌ماشای خۆمان ده‌که‌ین له‌ئاوێنه‌دا . به‌ڵام له‌وکاته‌وه که‌ڕووبه‌ری شوشه خۆی ده‌بێته شوێن سه‌رگه‌رمیمان ئه‌بێ وریا بین ، چونکه ئیدی سه‌یری ئه‌ودیوناکه‌ین ، ده‌ستی تێوه‌ئه‌ده‌ین و لیی نزیک ده‌بینه‌وه (…) نزیک بوونه‌وه له شوشه وئه‌ملاو ئه‌ولاپێکردنی ده‌ست درێژییه‌کی گه‌وره‌یه بۆسه‌رشه‌فافیه‌ت وڕوونییه‌که‌ی ، ڕه‌نگه ترسناکیش بێت که‌ته‌نیا شکان له‌وترسه‌مان ئاگاداربکاته‌وه (6) که به‌ڕای من ئه‌م قه‌سیده‌یه تاڕاده‌یه‌ک پارێزراوه له‌وه‌دا که هێنده‌ش ڕوون نیه و ته‌ماشاکردن وهه‌وڵدان بۆبینینی خودی شوشه ،هه‌میشه ئومێده بۆتێگه‌یشتن ووورد بوونه‌وه وبه‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی چێژ وه‌رگرتن له‌وزبریه‌ی که‌له‌شوشه دارینه دا هه‌یه وجیای ده‌کاته‌وه له‌شوشه‌ی باو‌و ئاسایی و هه‌ندێک جار ناڕوون ولێڵ و هه‌ندێک جاریش که‌لێی نزیک ده‌بینه‌وه زۆر ڕوون ودیار …ئیتر لێره‌وه تێده‌گه‌ین “ترس له‌شکانی خۆی نا ، به‌ڵکو ئه‌وترسه‌ی که به‌شکانه‌که‌ی ، شکانی خۆمان و پارچه پارچه بوونی خۆمانمان بیر ده‌خاته‌وه ….” ( 7) ده‌قه شیعریه‌کان بارگاوین به‌و وزه زیهنیه‌ی ڕامانیه‌کان …که‌ئیقاعیه‌تی وێنه‌ی شیعری ڕامان ده‌کێشیت به‌ره‌و به‌کێشه کردنی شوشه خۆی (….) ، “شیعر کۆمه‌ڵیک ڕوانینی به‌ریه‌ک که‌وتوی شوشه‌ییمان ده‌رباره‌ی جیهان نیشان ده‌دات ، ده‌قی شیعری زیندو هه‌ڵوێسته‌یه‌که به‌رامبه‌ر تێکچڕژانی شته‌کان “(8) به‌شکانی شوشه‌ی شیعر ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی کرداری ڕووبه‌ڕووی ڕاستیه‌کان ده‌بینه‌وه ، هه‌ر له‌م ئاسته‌و له‌م کێشه‌یه‌دا ” وه‌کاتێک نووسه‌ری ڕۆمانسی ده‌مانگوازێته‌وه بۆ زه‌مینی خه‌یاڵ ….” (9)له‌م میانه‌یه‌دا ڕووبه‌ڕووی به‌شوشه بوونی شیعر ده‌بینه‌وه هه‌رچه‌نده “ڕۆمانسیه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ده‌بێکی هه‌ڵاتووه ” ( 10) و که‌متر ڕووبه‌ڕووی “که‌توار – واقع ” ده‌بێته‌وه ڕاسته‌وخۆ م به‌ڵام نووسه‌ری فه‌نتازی له‌وه‌تێده‌په‌ڕێت پێش نیشانه‌کانی ئاگادار کردنه‌وه بۆ چونه ناو ناوچه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ئه‌ویش خۆنمایشکردنی شیعره به‌شێوه‌ی شوشه‌دارینه که‌واده‌کات ” هونه‌ر له‌گه‌وهه‌ری خۆیه‌وه ده‌کاته شیعر ته‌نیا له‌شیحردا چرکه ساتێک له‌نیشتماندا به‌سه‌رده‌به‌ین ” . هه‌روه‌کو ” علوان السلمان ” له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی دا به‌ناوی ” الارتقاء بدلالة النص فی (سدرة ا‌لحسین) ی شاعیر صلاح جلال دا ده‌ڵێت : (..) وێنه‌ی شیعری ( پێچه‌وانه‌ی دۆخی شاراوه‌ی ناو خوده ) که‌له‌ناو شاعیردا پڕ بووه وله‌ده‌ره‌وه دیاره‌و له‌په‌رێزی شیاوی ئه‌ندامی و پڕ له ئیحائاتدا …” ، به‌م شێوه‌یه “جوانی هه‌مان ژینی ڕاسته‌قینه‌ی (ئۆرڤه‌ن –ڕۆح- گیان) ی مرۆڤه ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خودی خۆی به‌ته‌نێ بمێنێته‌وه له‌دزێوی ڕزگاری ده‌بێت . هه‌ربۆیه ته‌واوی هێژامه‌ندیه‌کان به‌مانای پاکژ بوونه‌وه‌ن (11)لێره دا گه‌شته‌که‌ی شاعیر گه‌شتی شاعیرێکی گه‌ڕیده‌یه بۆناسنامه و به‌ڕای من شیعر لێره‌دا خۆی به دیار ده‌خات وه‌ک ئه‌و شوناسه‌و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی شاعیره بۆ ئه‌وون بوونه وجودیه که‌له‌ڕاستیدا شاعیر خۆی بڕوای پێی نیه ، ئه‌وه‌ی وای کردووه ئه‌وناونیشانه وون بێت خودی شاعیر ومرۆڤ بوونی نیه ، به‌ڵکو ئه‌وه بێ وڵاتی ودان پێدانه‌نانه به‌ونیشتمنانه‌ی شاعیردا که‌واده‌کات یاخی توڕه‌و دره‌نگ که‌وتوو دیار بێت :
که‌دێم وه ک میوانێکی دره‌نگ وه‌خت …لێم مه‌ڕوانه
منێکی له‌ژیان یاخی و…مرۆڤێکی بێ ناونیشان ..
نه‌پێناسه‌ی جێ پێیه‌کم پێ ڕه‌وایه و … نه‌له‌ته‌نانی ناسنامه‌ی وڵاتێکم پێ دراوه …
(….)(12)کاتێک قه‌سیده ده‌مانخاته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی( بوون ) وه‌کو بابه‌تێکی گرنگ وپڕ له‌به‌رپرسیارێتی ، له‌م کاته‌دا خوێندنه‌وه نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی پڕ له‌کێشه وله‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌بێته یه‌کێک له‌که‌ره‌سته گرنگه‌کانی وه‌رگیراوی مێژوویه‌کی دیاری کراوی ژیانی سیاسی کورد ، له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ژیانی که‌سیانه‌ی پڕ له‌بایه‌خ بۆنه‌ته‌وه‌دا که (خه‌م) ینووسه‌ر ده‌کاته دووباره زیندوو کردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌وخه‌مه‌و منی خوێنه‌ر ڕوون ده‌یبینم که چه‌ند گرنگه ئه‌وساته وچه‌ندگه‌شبینه له‌به‌رگێکی تێکه‌ڵ به هونه‌رو به شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیانه‌و له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک مرۆڤێک که‌تاکوئێستا نیشتمانه‌که‌ی له‌ت وپه‌ت و داگیرکراوه‌و ناسنامه‌یه‌کیشی نیه . هه‌ربۆیه لێره‌وه وه‌ک که‌سێکی گوێ لێنه‌گیراو داواده‌کات :
به‌کاوه خۆ …دێڕه‌کانم بخوێنه‌وه ..
ئه‌ی به‌هاری ته‌ریو له‌من به‌ده‌ستی پایزێکی شێت …
که‌دێم کۆڵێک شه‌وم پێیه ..
(…)
سه‌دان ساڵه ..هه‌ورێکم چه‌خماخه‌ئه‌ده‌م …
ڕۆژێکم ، به‌رتیشکم داوی، مانگێکم پڕ له‌تریفه ، چیایه‌کم سه‌ربه‌ته‌م و
چوار پارچه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کم به‌داماوی …
سه‌ره‌نجام بومه میوانی دره‌نگ وه‌ختی نیشتمانێکی بێ باران ..(13)
له‌حیکایه‌تێکدا (خۆرخی لویس بۆرخیس ) نووسیویه‌تی : ” نووسه‌ر ێک سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، ئه‌و داوای یه‌ک ساڵ مۆڵه‌ت له‌خوا ده‌کات تاکو بتوانێت کتێبه‌که‌ی ته‌واو بکات .” ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌موونووسه‌رو دانه‌ر و که‌سه‌خاوه‌ن په‌یامانه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌ده‌به‌وه خۆیان بکه‌نه ئاوێنه بۆته‌قینه‌وه له‌شیعردا ، لێره‌دا (نووسه‌ر ) ده‌بێته به‌شێکی کێشه‌که‌و پشکداری ده‌کات و بوونی (نووسه‌ر خۆسی ئاوێزان ده‌بێت به” دۆگم- تقلید” ه کانی یاخی بوون که‌دژی لاسایی گه‌رێتی وخۆدووباره کردنه‌وه‌یه له‌پێناوگه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی شیعری ، ئه‌ڵبه‌ته حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی به‌جۆرێک ده‌وترێت که( کێشه )دار بێت ، چونکه نووسینی بێ کێشه واته مه‌رگی نووسین وبڵاوکردنه‌وه‌ی ئاژاوه .(14)ئه‌وه‌ی لێره‌دا عاتیفامان ده‌وروژێنێ وتێکه‌ڵمان ده‌کات به‌ڕۆمانسیه‌ت خودی شیعره ” ئه‌ڵبه‌ته ڕۆمانسیه‌ت ی قوتابخانه‌یی نا!! ڕۆمانسیه‌ت به‌مانا هاوچه‌رخ ونوێ یه‌که‌ی ” . ” گه‌وهه‌ری زمان له‌هه‌مبه‌رێتی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌بوون دا ده‌رده‌که‌وێت وئه‌م گه‌وهه‌ره له‌بنه‌مای خۆیدا شاعیرانه‌یه ، چونکه شیعر په‌یوه‌ندیه‌کی ڕه‌سه‌نی له‌گه‌ڵ هه‌بوون هه‌یه و ڕۆشنگه‌ره .شیعر ئاشکرا که‌ری هه‌قیقه‌ته” (15) ئه‌مه ئه‌وڕاستیه‌یه که‌شیعر به‌یانی ده‌کات و به‌زمانێکی تاڕاده‌یه‌ک بارگاوی به ” میتافۆر – خوازه” و گه‌یشتن به وێنه هونه‌ریه‌که ووای لێده‌کات (…) زمان له‌شیعردا “دێته قسه”و به‌ر له‌شاعیر دێته گۆ (16)
سێوی دڵم ..بووبه سه‌مفۆنیای هه‌ناسه‌ی ..
ئه‌وتابلۆیه‌ی که هه‌میشه له‌ناوچاوما ئۆقره‌ناگرێ وده‌مدوێنێ
ئه‌ویش …هه‌رتۆی ..
ئیدی ده‌ڕۆم
تاده‌لاقه‌کان داخراوبن ،نایه‌مه‌وه..(17)
مارسیل پروست ده‌یووت: ” فیرده‌وسی ڕاسته‌قینه فیرده‌وسی وونبووه “کێشه‌ی ڕاسته‌قینه له‌م ده‌قه‌دا به کێشه کردنی ڕۆمانسیه‌ته ، مه‌به‌ست له “کێشه” لێره‌دا وه‌کو”بابه‌ت” جیاوازه له”ئایدیا” کانی نووسه‌ر وه‌کو”کێشه” ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا یه‌کانگیر و هاومانا له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه ، په‌ژاره‌وخه‌می نووسه‌ر ، کێشه‌ی که‌سی نیه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌کی به سایکۆلۆژی ساتی پێکه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه .(…)” كێشه” ی نووسین (..) ، خودی نیه‌و ناچێته‌وه سه‌رپه‌ژاره دنیای وماددی وخێرا ڕاگوزه‌ره‌کان به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست بردنه بۆ پرسه سه‌ره‌کی ونهێنی و فه‌لسه‌فی و وجودیه‌کان (…) ئه‌مه‌ش واده‌کات لای خوێنه‌ر جێگیر بێت به‌گواستنه‌وه‌له خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌وه بۆخوێندنه‌وه‌ی هه‌مووی(کلی) به‌یه‌ک پێگرتنی پارچه‌یه‌کی ده‌قی (نصی) به‌شیکردنه‌وه‌ی ده‌قی گشتگیره‌کی ، لێره‌دا ده‌قی نووسه‌ر ئه‌وسنوورانه‌ی به‌زاندووه که‌ده‌قی ئاسایی و باو ته‌راتێنی تێداده‌که‌ن وپێویستیان به‌پانتایی تره بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوو پێگه‌یشتوتێگه‌یشتوانه ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش دروست نابێت به‌بێ زانیاری له‌سه‌ر مه‌عریفه وده‌ق و نووسینی نووسه‌ر (18)چونکه “له‌ئه‌زموونی هێرمنیوتیکی زماندا مرۆڤ له‌هه‌ر کرده‌یه‌کی خۆیدا له چێوه‌ی زماندایه ، له‌ڕوانینی یه‌که‌م دا وادێته به‌رچاو که‌کۆپله‌یه‌کی مۆسیقا یان تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری له‌هه‌ر چه‌شنه دیاریکاریه‌کی زمان به‌ده‌رن “یان واتا گه‌لی جیاوازن” وبه‌م پێیه (19) ، شیعر وهه‌مووکایه ئه‌ده‌بی وهونه‌ریه‌کان ده‌ربڕین له‌و فیکره ده‌که‌ن وه‌ک زمان هه‌موویان پێکه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن وده‌قێکی شیعری ته‌واو پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌لێره‌دا مه‌به‌ست زمانی شیعرخۆیه‌تی ئه‌وه‌تا شاعیر “به‌کر پشده‌ری” له‌قه‌سیده‌که‌یدا ده‌ڵێت :
شان به‌شانی هه‌وری توڕه پیاسه‌یه‌ک و…نامه‌یه‌ک و
په‌یامێکی عه‌شقی من ونیشتمانم پێ ڕسپێرێرێ …(…)
په‌نجه‌کانم .. له‌گه‌ڵ پرچی ڕه‌شماڵی شه‌وی یه‌ڵدا دا تێکه‌ڵبووه ..
ده‌سته‌کانم له‌ئه‌ژنۆکانم ئاڵاون ..
چاوه‌کانم پڕ ده‌ریایه‌کی بێ تۆیی ..
فرمێسکیان به‌سه‌ر چه‌مێکی وشکه‌ڕۆدا باراندووه ..(20)
مرۆڤ ده‌دوێ ،ئێمه ده‌دوێین ، کاتێک بێدارین ، کاتێک ده‌خوێنیته‌وه .ته‌نانه‌ت کاتێک وشه‌یه‌کی به‌رز نادرکێنین ،کاتێک گوێ ڕاده‌دێرین یان ده‌خوێنینه‌وه ، ته‌نانه‌ت کاتێک که‌گوێ ناگرین وقسه‌ش ناکه‌ین .چ به‌کارێک سه‌رقاڵ بین یاخود بحه‌سێینه‌وه ،ئێمه‌ده‌دوێین چونکه دوان سروشتی ئێمه‌یه .(21) به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ش شاعیر بۆ ئێمه ده‌دوێت :
(…)
ته‌ماشاکه پوره‌ی هه‌نگی قیامه‌تێک له‌کاسه‌ی سه‌رمان ئاڵاوه
دار به‌ڕویه‌ک نابینم گه‌رزامی ده‌می هه‌تا دوێنێی له‌یاد چووبێت …
(…)
نهێنی تاریکی له‌دروونما..هه‌رسێوو..هه‌ناره‌کانن
دانه دانه به‌خه‌وی خه‌یاڵ ده‌ڕوێن و
به‌ڕه‌شه‌با … به‌رده‌بنه‌وه…(22)
ئه‌مه‌ش وه‌کو ئه‌وبۆچونه‌ی نووسه‌ر “شاکر مه‌جید سیفۆ” وایه که‌له نووسینێکی دا به‌ناوی “انوجاد الانا و التمثل الکونی فی “مجموعة سقوط الکون” دا به‌س له‌وه‌ده‌کات شاعیر له‌ڕێی دیمه‌نی شیعریه‌وه وێنه درامیه‌کانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته کرۆکی شیعر ، دیاره له‌م بۆچوونه وه بۆهه‌مان قه‌سیده‌ی شاعیر “به‌کر پشده‌ری در” دروسته وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆکردووه ، ئه‌وه‌تا دواتریش وێنه‌ی مه‌رگ به‌م جۆره ده‌نه‌خشێنێت که‌مه‌رگێکی هونه‌ری و شاعیرانه‌یه و دووره له‌مانا باوه‌که‌ی نووسین ده‌رباره‌ی مردن وپڕاو پڕی ماناکه‌شی وێنه دروست ده‌کات له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی دا :
هه‌رکه هاتم وه‌کومیوانێکی دره‌نگ وه‌خت لێم مه‌ڕوانه …
که‌ته‌رمێکم له‌سه‌رشانه ..ته‌رمی خۆمه ..
ئاسمانێک شک نابه‌م بۆباڵ..
چاوێک شک نابه‌م بۆ بینین …
شاخێک.. نابینم نه‌ڕمابێ …
ده‌ستێک ،سه‌رێک ،چڵێک ،دڵێک ،هه‌ست پێناکه‌م که نه‌شکابێ…
(…)(23)
له‌ئه‌زموونی هێرمنیوتیکی زماندا مرۆڤ له هه‌رکرده‌یه‌کی خۆیدا له‌چێوه‌یه‌کی زماندایه (…) گه‌وهه‌ری زمان له‌هه‌مبه‌رێت خۆی له‌گه‌ڵ هه‌بووندا ده‌رده‌که‌وێ وئه‌م گه‌وهه‌ره له‌بنه‌مای خۆیدا شاعیرانه‌یه ، چونکه شیعر پێوه‌ندیه‌کی ڕه‌سه‌نی له‌گه‌ڵ هه‌بووندایه وڕۆشنگه‌ره .شیعر ئاشکرا که‌ری هه‌قیقه‌ته‌و ئارایی هه‌بوونیس هه‌قیقه‌ته . به‌م پێیه شیعر هه‌یه خاوه‌نی ڕه‌سه‌نایه‌تی یه و(…) “ئه‌مه‌ش” ئه‌وه‌ده‌رده‌خات که‌زمان له‌شیعردا دێته قسه‌و به‌رله‌شاعیر دێته گۆ ، له‌م ڕوه‌وه بێسووده ئه‌گه‌ربێتو له‌ژیانی شاعیردا په‌یجوری شیعر بین (…) به‌م پێیه “زمانی ڕه‌سه‌ن” جۆره چڕکراوه‌یه‌کی واتاکانه له‌زمانی ڕۆژانه‌دا :”شیعر ناولێنانی بنیاتی هه‌بوون و گه‌وهه‌ری هه‌مووشتێکه …(24) هه‌ر بۆیه له‌جیهانی شیعردا فڕین بۆناو ئه‌وجیهانه ودۆستایه‌تی له‌گه‌ڵی دا پێویستی به‌پڕ کێشی وسه‌رکێشی هه‌یه وچار نیه ” ئێوه‌ده‌بێت لێره‌وه دوست فڕین بکه‌ن .سه‌فه‌ر لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات “(25). لێره‌دا جیاکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی ئاان نیه‌و هه‌ندێک جار هێنده ی تاڵه موویه‌که له‌به‌رئه‌وه‌ی (…) کاتێک کاڵایه‌کی به‌نرخ له‌گه‌ڵ شتێکی بێ‌نرخ دا به‌ریه‌ک ده‌که‌ون ، کاڵا به‌نرخه‌که زه‌ره‌ری زۆرتی لێده‌که‌وێت .ئه‌گه‌رپێکدادانێک له‌نێوان شیعر وپه‌خشاندا ڕووبدات ، ئه‌وه شیعره‌که وێران ده‌بێت نه‌وه‌ک په‌خشان ….(26) که‌واته شاعیر وشیعر ده‌بنه زمان حاڵی بوون خۆی ووله شاعیر ده‌که‌ن خۆی مانفێست بکات ” من به‌په‌رێشانیه‌وه ده‌ژیم ، من له‌نهێنیدا ده‌ژیم ومه‌رگ گه‌وره‌ترین نهێنیه (27).
(…)
ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر شاخی جه‌سته‌ی ته‌رمی خۆما هه‌ڵئه‌زنێم
سبه‌ی بای وه‌زانێک دێت و
میوه‌ی داری ئه‌هریمه‌نی ئه‌م وڵاته
ده‌وه‌رێنێ …
ئیدی من وتۆش پێکه‌وه …
که‌رنه‌ڤاڵی نیشتمانێک له‌ئازادی ده‌ندخشێبین ..(28)
وه‌کوچۆن ناتالی ساروت ده‌یوت :”ڕووی شاعیرانه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێک ده‌رخه‌ری توخمی نه‌بینراویه‌تی ” هه‌روه‌ک شێوازی نووسینی ئه‌م به‌رهه‌مه زیاتر تێکه‌ڵاو کردنی هه‌ناسه‌کانی شاعیره له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌کانی هه‌ردووشاعیر ” به‌رزان عومه‌ر و ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ” دا ، ده‌توانم بڵێم به‌م ده‌قه‌و ئه‌وانی تریش ده‌یانکاته ” سێ کوچکه‌یه‌کی ڕۆمانتیکی ” شیعری تازه‌ی کوردی له‌ڕووی وشه و میتافۆر ووێنه‌وه به‌جۆرێک له‌هه‌ندێک شوێندا ئه‌سته‌م ده‌بێت بزانین هه‌ندێک له‌ده‌ربڕینه‌کان هی کامیانه ؟! ئه‌وه‌تا لێره‌دا “به‌کر پشده‌ری ده‌ڵێت :
(…)هه‌ردێم هه‌ردێی
تاکو له‌ناو قریشکه‌دا
وه‌ک ئۆقیانووسێک له‌تاوان …
ئامێز له‌یه‌کتری ده‌ده‌ین ..
له‌ناو هه‌ناسه‌ی یه‌کتردا ..
ده‌توێینه‌وه(29)
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ده‌سه‌ڵاتی زمان له‌ده‌قه شیعریه‌کاندا ، جۆرێکه له‌ژیانی که‌وکه‌بی له‌جیهانی ئه‌ده‌ب دا وه‌شایانی زیادکردنی ئه‌وده‌سه‌ڵاته گه‌ردنیه‌یه که له ئاوێنه‌ی شیعردا له‌پێناو نه‌مری له‌نووسینی قه‌سیده‌کاندا ، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتیكه کاتی و دنیایی و ماددی نیه ، به‌ڵکو شمشێرێکه بۆبڕینی سه‌ده‌و زه‌مه‌نه‌کانی به‌شه‌ریه‌ت وپێوه‌رمان لێره‌دا نادیده‌یه‌و به‌رهه‌ست نیه به‌ڵکو “ئیسۆتریکی- باطنی –ناوه‌کی “یه . ئه‌م قه‌سیده‌یه ش هه‌ر هه‌مان نه‌فه‌سی ئه‌وقه‌سیده‌یه‌یه که‌شایانی ئه‌وه‌یه وه‌ک قه‌سیده‌یه‌کی ڕۆمانسی وهاوچه‌رخ بیخوێنیه‌وه.
لیستی سه‌رچاوه‌و په‌ڕاوێزه‌کان :
1) مه‌به‌ست له‌شوشه دارینه “المشجرة” جۆرێکی دیاری کراوی شوشه‌یه‌و چه‌ندان نه‌خش وشێوازو بابه‌تی جۆراوجۆری هه‌یه له‌که‌تی مامه‌ڵکردندا، هه‌تاله‌ڕووی نرخیشه‌وه جیاوازن نه‌ک لجۆره دارینه‌کانی تر به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌وانی تریش “مه‌به‌ستم جۆره‌کانی تری شوشه‌یه ” جیاوازی به‌رچاو له‌نێوانیاندا هه‌یه وده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم مه‌به‌ستم له‌به‌کارهێنانی له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌میش هه‌ر شوشه‌یه به‌ڵام له‌ڕووی شێوه‌و دروست بوونیه‌وه که‌مێک زبر تر‌و نه‌خشاویشه وساده‌نیه وئه‌م جۆره له‌شوشه ڵي كریستاڵی وشوشه‌ی ئاسایی و ….هتد جیابکه‌مه‌وه .له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌وشتی قه‌سیده‌که‌ش خۆی هه‌روایه یان ڕاستره بڵێم ئه‌مه خودی قه‌سیده‌که‌یه لێره‌دا خۆی به‌یان کردووه وهاتووه‌ته گۆ … ده‌بێت زۆر سوپاسی به‌ڕێز کاک سه‌ڵاح جه‌لال بکه‌م که‌یارمه‌تی دام بۆبه‌کوردی کردنی “المشجرة”.
2) مجلة المدی/ فصیلة الثقافیة –العدد 16/1997″الشعر ونهایات القرن والقلة والکثرة” ، آوکتافیوباز – ترجمة ممدوح عدوان ص 19.
3)النقد البنیوی والنص الروائی – تآ لیف : محمد سویرتی ، طبعة الثانیه ، 1994 آفریقاالشرق 1991ص 72
4) هه‌مان سه‌رچاوه ص 54
5) ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ی ” ئه‌نتۆلۆژیای شیعر ” خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ قه‌سیده‌ی “دره‌ختی ده‌سڕ ” ی شاعیر”صلاح جلال ” نووسینی “ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا” ڕۆژنامه‌ی په‌یک ژماره‌ی 19ی 6/9/2011 .سێشه‌ممه.
6)دنیای شته پچوکه‌کان “کۆمه‌ڵه وتار”ساڵانی “1993-1999” ، نووسینی : ڕێبوار سیوه‌یلی ، چاپی یه‌که‌م –چاپخانه‌ی ڕه‌نج 2005 ل47
7) هه‌مان سه‌رچاوه ل45
(8)ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ” کۆجیتۆی باوک لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕسته‌ی شیعری ” –ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین ، به‌دووژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی (1635) له‌ه 21 ی5 ی 1993 و (1650) له ژماره 93 ی گۆڤاری گزنگ بڵاو بۆته‌وه .
9)نضریة الروایة “علاقة التعبیر بالواقع ” ، تآلیف : “موریس شرودر – جون هولبرن – جورج هنری رالی ” ، ترجمة : د. محسن جاسم الموسوی ، منشورات مکتبة تحریر – بغداد ص 25 .
10) هه‌مان سه‌رچاوه ص 22
11)حه‌قیقه‌ت وجوانی، نووسینی : “بابه‌ک ئه‌حمه‌دی ” وه‌رگێڕانی : مه‌سعوود بابایی ، چاپی یه‌که‌م 2008 ده‌زگای توێژینه‌وه‌وبڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی زنجیره‌ی کتێب 285ل89
12)قه‌سیده‌ی” فریشته‌یه‌ک له‌تاریکی دا ” نووسینی: شاعیر به‌کر پشده‌ری ، له‌کتێبی : “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” له بڵاو کراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی ، چاپی یه‌که‌م – سلێمانی- ساڵی 2012 ، زنجیره‌ی 10ل314
13) هه‌مان سه‌رچاوه ل 314
14)ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی “ئه‌نتۆلۆژیای شیعر ” خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ قه‌سیده‌ی “دره‌ختی ده‌سڕ” ی شاعیر “سه‌ڵاح جه‌لال” ، خوێندنه‌وه‌ی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا، ڕۆژنامه‌ی په‌یک ژماره 19 ی 6/9/2011.
15)پێکهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق –کتێبی چواره‌م ،نووسینی : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی ، وه‌رگێڕانی : مه‌سعودبابایی ، چاپی یه‌که‌م 2007هه‌ولێر له‌بڵاو کراوه‌کانی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری وئه‌ده‌بی نما – زنجیره‌ی 22 ل 68.
16) هه‌مان سه‌رچاوه ل 68.
17) قه‌سیده‌ی” فریشته‌یه‌ک له‌تاریکی دا ” نووسینی: شاعیر به‌کر پشده‌ری ، له‌کتێبی : “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” له بڵاو کراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی ، چاپی یه‌که‌م – سلێمانی- ساڵی 2012 ، زنجیره‌ی 10ل315
18) ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی “ئه‌نتۆلۆژیای شیعر ” خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ قه‌سیده‌ی “دره‌ختی ده‌سڕ” ی شاعیر “سه‌ڵاح جه‌لال” ، خوێندنه‌وه‌ی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا، ڕۆژنامه‌ی په‌یک ژماره 19 ی 6/9/2011.
19) پێکهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق –کتێبی چواره‌م ،نووسینی : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی ، وه‌رگێڕانی : مه‌سعودبابایی ، چاپی یه‌که‌م 2007هه‌ولێر له‌بڵاو کراوه‌کانی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری وئه‌ده‌بی نما – زنجیره‌ی 22 ل 68.
20) قه‌سیده‌ی” فریشته‌یه‌ک له‌تاریکی دا ” نووسینی: شاعیر به‌کر پشده‌ری ، له‌کتێبی : “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” له بڵاو کراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی ، چاپی یه‌که‌م – سلێمانی- ساڵی 2012 ، زنجیره‌ی 10ل315
21) پێکهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق –کتێبی چواره‌م ،نووسینی : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی ، وه‌رگێڕانی : مه‌سعودبابایی ، چاپی یه‌که‌م 2007هه‌ولێر له‌بڵاو کراوه‌کانی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری وئه‌ده‌بی نما – زنجیره‌ی 22 ل 67
22) قه‌سیده‌ی” فریشته‌یه‌ک له‌تاریکی دا ” نووسینی: شاعیر به‌کر پشده‌ری ، له‌کتێبی : “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” له بڵاو کراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی ، چاپی یه‌که‌م – سلێمانی- ساڵی 2012 ، زنجیره‌ی 10ل316
23)هه‌مانسه‌رچاوه ل317
24)پێکهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق –کتێبی چواره‌م ،نووسینی : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی ، وه‌رگێڕانی : مه‌سعودبابایی ، چاپی یه‌که‌م 2007هه‌ولێر له‌بڵاو کراوه‌کانی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری وئه‌ده‌بی نما – زنجیره‌ی 22 ل68
25)ئاوازی بێده‌نگی –ئۆشۆ- وه‌رگێڕانی : فه‌رزین دارا ، له‌بڵاوکراوه‌کانی خانه‌ی چاپ وپه‌خشی ڕێنما زنجیره‌ی (125)ل18
26) هه‌مان سه‌رچاوه ل49
27) هه‌مان سه‌رچاوه ل38
28) قه‌سیده‌ی” فریشته‌یه‌ک له‌تاریکی دا ” نووسینی: شاعیر به‌کر پشده‌ری ، له‌کتێبی : “له‌سێبه‌ری پرچه‌کاندا ” له بڵاو کراوه‌کانی “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد /لقی سلێمانی ، چاپی یه‌که‌م – سلێمانی- ساڵی 2012 ، زنجیره‌ی 10ل318
29)هه‌مانسه‌رچاوه ل318