ناسیۆنالیزمی ئێرانی و ڕوانگه‌ی له مهڕخویندنی به زمانی زگماکی
یه‌کێک له رێگاکانی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه ومێژووی گه‌لێک له سه‌ر گۆی زه‌وی له ناوبردنی زمانه‌که‌یه‌تی ونه‌ته‌وه‌ی بێ زمانیش یانی مردوو وله گۆڕنراو. ئه‌وه‌ی له مێژووی هاوچه‌رخ له ماوه‌ی سه‌ده‌کانی 19 و20 له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان به نیسبه‌ت کورد کراوه، جگه له پارچه‌پارچه کردنی خاکه‌که‌ی و له ناوبردنی فیزیکی خۆشی وکاول کردنی زێد ونیشتمانی، ههوهڵدانی به پلان وبه‌رنامه‌ی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی تورک وعه‌ره‌ب وفارس بووه بۆ سرینه‌وه‌ی زمانه‌که‌شی. تورک وفارس وعه‌ره‌ب له رێگای کولتور و زمانی داسه‌پاوی خۆیان هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بووه به سرینه‌وه‌ی زمانی کوردی، شوناس وناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش بسڕنه‌وه وبه تورک وفارس وعه‌ره‌بی بکه‌ن.
له ئێرانی ژێر ده‌ستی بنه‌ماله‌ی په‌هله‌وی و دوای وانیش ژێر ده‌ستی ئاخونده شیعه‌کانی ده‌سه‌لاتداری تاران، سیاسه‌تی سرینه‌وه‌ی زمانه‌کانی غه‌یری فارسی بۆ به‌هێز کردنی جێگه وپێگه‌ی زمانی فارسی وناسیۆنالیزمی فارسی به پلان وبهرنامهوه له لایه‌ن قه‌ومی بالاده‌ست بێ پسانه‌وه درێژه‌ی بووه. زمانی سه‌قه‌تی فارسی که هه‌م له نووسین وههمیش له ” فۆنهتێک” واته ده‌نگدا که‌م وکۆری یه‌کجار زۆری تیدایه و60 ده‌رسه‌دی ئهلف وبێ و رێززمان و وشه‌کانی له زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه به زۆره ملی و زه‌بروزه‌نگ و له سه‌ر حیسابی له ناو چوون وسرینه‌وه‌ی زمانه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارسی به زمانی خویندن وپه‌روه‌رده و زمانی فه‌رمی ئێران ناسراوه.
کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندن وبه لارێدابردنی گه‌لانی غه‌یری فارس وته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی بێگانه و وڵاتانی دیکه چه‌ند مادده‌ی بێ ناوه‌رۆک وبێ که‌ڵکی له ناو قانون بنه‌ره‌تی رێژیمه‌که‌ی که به ”قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران ” ناسراوه گونجاندووه وله ماوه‌ی 34 ساڵی رابردوو دا هیچکام له دمراست وده‌سه‌لاتدارانی سه‌ره‌کی رێژیمی مه‌لایان ئاماده نه‌بوون ئه‌و چه‌ند مادده بخنه بواری جێ به جێ کردنه‌وه.
له په‌یوه‌ندی به زمان وخویندن وپه‌روه‌رده ومافی به‌رابه‌ر بۆهه‌موو تاکه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی جوغرافیای ئێران له مه‌ڕ به‌کارهێنان و په‌روه‌رده به زمانی زگماکیان 3 خال گونجێندراوه که جێگای لێوردبونه‌وه وشرۆڤه کردنن. له‌و 3 خاله یان به قه‌ولی دانه‌رانی ئه‌و ” اصل” دا کۆمه‌لێک ناتهباتی ده‌بینرێ وله راستیدا ناوه‌رۆکی ئه‌و خالانه بۆ لاوازکردن وسرینه‌وه‌ی زمانه‌کانی غه‌یری فارسیه که زۆر نژاپهرهستانه کاری بۆ کراوه وده‌کرێ.
له خالی 15 یا به فارسیه‌که‌ی ” اصل 15 ” ی قانونی ئه‌ساسی دا نوسراوه ” زبان وخط رسمی ومشترک مردم ایران فارسی است. اسناد ومکاتبات ومتون رسمی وکتب درسی باید با این زبان وخط باشد، ولی استفاده از زبانهای محلی وقومی در مطبوعات و رسانههای گروهی وتدریس ادبیات آنها در مدارس در کنار زبان فارسی آزاد است”.
له ناوه‌رۆکی خالی 15 دا به شێوه‌یه‌کی زۆر نژادپهرهستانه وئامانجدار به ئاشکرا زمانی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارسی حاشای لێکراوه و به زۆره ملی زمانی فارسی کراوه به زمانی نووسین وخوێندن وپه‌روه‌رده‌ی هه‌موو دانێشتووانی ئێران به فارس وغه‌یره فارسه‌وه. زمانی فارسی وه‌کوو زمانی ئێران وئێرانیان پێناسه ده‌کرێ وله راستیدا ئه‌و مافه به فارسه‌کان ده‌دا که وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ی حاکم یان خاوه‌نی ئیران خۆیان بناسێن وئه‌و حه‌قه‌یان هه‌یه که چۆنیان پێ خۆش بێ حوکمی وڵات بکه‌ن. لێره دا فارسه‌کان وه‌کوو نه‌ته‌وه ده‌ناسێنێ، چونکه زمانه‌که‌شیان زمانی ره‌سمی خویندن ونووسینی ئێرانه. زمانه‌کانی غه‌یری فارسی به زمانه‌کانی ” ناوچه‌یی وقه‌ومی ” پێناسه ده‌کا. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێ که ئه‌و نه‌ته‌وانه له شوناس وناسنامهیهکی جیاواز بێبه‌ش ده‌کا وله قالبی ئێرانی بوون دا مافی خۆ پێناسه کردنیان لێ ده‌ستێنێته‌وه وبۆیان نیه ئیده‌عا بکه‌ن که نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و زمانی جیاوازیان هه‌یه. له راستیدا شتێکی زۆر بێ ناوه‌رۆک وبێ مانایه که زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به زمانی ” کوچه وگه‌ره‌ک وعه‌شیره‌ت ” پێناسه بکرێ.
ئه‌و جوره پێناسه کردنه وه‌کوو ئه‌وه وایه که، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌کانی ئێران دا ده‌ژین و زمانی دایکیان فارسی نیه هیچ هۆوییه‌ت وپێناسهیهک نایانگرێته‌وه وجهماعهتێکی کۆچه‌ری و میوانن. ده‌نا زمانی ” محلی ” یانی چی؟ مادام ئێران بێ دوو دلێ وشک وگومانهوه پێکهاته‌یه‌ک له نه‌ته‌وه وزمان وکولتور وئاین ومه‌زهه‌بی جیاوازه، فارسه‌کان ناتوانن به ته‌نیا پێناسه‌ی نه‌ته‌وه بۆ خۆیان بکه‌ن و ماباقی که غهیرهن به عه‌شیره وقه‌بیله وقه‌وم پێناسه بکه‌ن. هه‌روه‌کوو چۆن ناتوانن ئه‌و پێناسه‌یه بۆ زمانی فارسی بکه‌ن که زمانی فارسی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ وکامڵ وبێ عه‌یبه و به‌ڵام زمانه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارسی نێو چوارچێوه‌ی جوغرافیای ئێران زمان نین وئه‌و پێناسه نایانگرێته‌وه وبه‌ڵکوو زاراوهیهکن له زمانی فارسی.
هه‌رله‌و خاله دا مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش که ده‌بێ وردبونه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێ، ئه‌وه‌یه که بۆچی دان به بوونی ئه‌و زمانانه دانه‌نراوه وهیچ باسێکیان لێوه‌نه‌کراوه، به‌ڵام نوسراوه که ” که‌لک وه‌رگرتن له زمانه ناوچه‌یی وقه‌ومیه‌کان له میدیا و ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان وفێرکردنی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وان له قوتابخانه‌کاندا له په‌نا زمانی فارسی ئازاده”.
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که، کاتیک که‌سێک له مندالیه‌وه رێگای خویندن و فێربوون به زمانی دایکی لێ به‌ربه‌ست کرابێ ونهزانێ به زمانی زگمانی بنووسێ وبخوێنیتهوه، چۆن ده‌توانی کاری راگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانی به زمانی دایکی خۆی بکا که هیچی شاره‌زاییه‌کی لێی نیه؟ پاشان کوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی خه‌ڵکانی غه‌یره فارس بۆچی وله پێناو چیدایه وکێن ئه‌وانه‌ی که ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆ بگرن وبه قه‌ولی فارسه‌کان ” ته‌دریسی ئه‌ده‌بیاتی قه‌ومی له ناو مه‌دره‌سه‌کاندا بکه‌ن” ؟
کاتێک قه‌ومی باڵا ده‌ست وحاکم دان به بوون وناسنامه‌ی گه‌لانی غه‌یری فارس دانانێ، زمانه‌که‌یان وه‌کوو نه‌بوو حیساب ده‌کا وهیچ رێز وحورمهتێکیان بۆ دانانێ، چۆن باوه‌ر به‌وه دێنێ که ئه‌و گه‌لانه خاوه‌نی مێژوو وزمان وئهدهبیاتن؟ مه‌گه‌م ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر گه‌لێک به زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه نه‌نوسراوه و نانوسرێ؟ ئایا ئه‌ده‌بیاتی کوردی به کوردی نوسراوه یان به فارسی؟ ئه‌گه‌ر به فارسی نوسراوه، ئه‌ی چۆن پێێ ده‌لێن ئه‌ده‌بیاتی کوردی؟
له خالی 16 یا ” اصل 16 ” ی به ناو قانونی بنه‌ره‌تی کۆماری ئیسلامی دا نوسراوه ” از آن‌جا که زبان قرآن وعلوم ومعارف اسلامی عربی است و ادبیات فارسی کاملا با آن آمیخته است، این زبان باید پس از دوره ابتدائی تا دوره متوسطه در همه کلاسها و در همه رشته‌ها تدریس شود”.
له‌و خاڵدا بۆ ئه‌وه‌ی زمانی فارسی وه‌کوو زمانێکی سه‌ربه‌خۆ پێناسه بکه‌ن ونهلێن که به‌شی هه‌ره زۆری له عه‌ره‌ه‌بی وه‌رگیراوه نا‌لێن زمانی فارسی به شێوه‌ی کامل تێکه‌له به عه‌ره‌بی، به‌ڵکوو ده‌لێن ” ئه‌ده‌بیاتی فارسی به ته‌واوی تێکه‌ڵاوی عه‌ره‌بیه”. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که جێگه وپێگه‌ی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ به زمانی فارسی بده‌ن وشوناس وهۆوییه‌تی به ته‌واوی له زمانی عه‌ره‌بی جیابکه‌نه‌وه. به پێێ لێکۆلینه‌وه وشرۆڤه کردنی کارناسانی فارسی زمان که خۆیان فارسی زمان وئێرانین، زمانی فارسی پتر له 60 ده‌رسه‌دی له عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه که شامیلی رێززمان ووشه و زۆر شتی تر ده‌بێ. با له وشه فه‌رانسه‌وی وئینگلیسی و روسیه‌کانی نێو زمانی فارسیش گه‌رێێن که ئه‌وانیش جێگه‌یان بۆ خۆیان کردۆته‌وه به هۆی بوون وهاتنی تاکه‌کان وله‌شکر وشهریکهکانی ئه‌و نه‌ته‌وانه بۆ ئێران به هۆکاری سیاسی وفه‌رهه‌نگی وئابوری.
له خالی 19 یا ” اصل 19 ” دا هاتووه که ” مردم ایران از هر قوم وقبیله که باشند از حقوق مساوی برخوردارند و رنگ، نژاد وزبان ومانند اینها سبب امتیاز نخواهد شد”.
ناوه‌رۆکی ئه‌و مادده‌یه به ته‌واوی درۆیه و هه‌مووی بۆ چاوبه‌ستن وخۆڵ له چاوکردنی خه‌ڵکانی غه‌یری فارس وشیعهیه. ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 34 ساڵه‌دا له ئێرانی ژێر ده‌ستی ئاخونده ده‌سه‌لاتداره شیعه‌کان بینراوه، جگه له به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی وفه‌رهه‌نگی وئاینی له دژی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس نه‌بێ، هیچ دیکه به نه‌سیبی گه‌لانی غه‌یری فارس وغه‌یره شیعه نه‌بووه. کام حه‌ق ومافی به‌رابه‌ر ویه‌کسان ڕه‌چاو کراوه؟ دوای 34 ساڵ هێشتاش به چاوی دوژمن وغه‌یری خودی سه‌یری غه‌یره فارس وغه‌یره شیعه‌کان ده‌که‌ن. کام مافی زمانی وفه‌رهه‌نگی دابین کراوه و ئێستاش دوای 34 ساڵ ناهێلن مندالی کوردی به زمانی دایکی خۆی فێری خویندن ونووسین بێ وبه کولتور‌و زمانی خۆی په‌روه‌رده بکرێ.
له دوای هاتنه سه‌ر کاری مه‌لا حه‌سه‌ن روحانی و بوون به سه‌رۆک کۆمار، مه‌سه‌له‌ی خویندن به زمانی زگماکی له ئارادابووه وناوبراو له پروپاگه‌نده‌ی پێش هه‌لبژاردن دا به‌لێنی به قه‌ولی خۆی ” به اقوام ایران ” دابوو که مادده‌ی 15ی قانون ئه‌ساسی له مه‌ڕ خوێندن به زمانی دایک جێ به جێ بکا. له‌و رۆژانه‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی رێژیمی مه‌لایان وناوه‌ندێکی زمانه‌وانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌و رێژیمه به ناوی ” فرهنگستان زبان وادب فارسی ” هاتۆته به‌رباس که ئه‌ندامان وسه‌رۆکی ئه‌و ناوه‌نده که خزمی عه‌لی خامنه‌یی یه به توندی دژایه‌تی ئه‌و بیرۆکه‌یان کردووه وهه‌رکامیان به عه‌قلی سه‌قت ونوقسانی خۆیان خویندن به زمانی زگماکیان ڕه‌د کردۆته‌وه ولایان وایه که ئه‌وه ” ده‌سیسه‌ی بێگانه‌کانه بۆ لاواز کردنی جێگه وپێگه‌ی زمانی فارسی وبۆ دابه‌ش کردنی ئێران”.
ئه‌و که‌سانه له لێدوانه نازانستیهکانیاندا که زۆرتر له قسه‌ی کۆمه‌لێک که‌سی نه‌خوینده‌وارو کلکۆل له بواری زانستی زمانه‌وانی و کولتوریه‌وه ده‌چێ، زۆر نژادپهرهستانه ” خویندن وپه‌روه‌رده به زمانی زگماکی به منداله غه‌یره فارس زمانه‌کان به ڕه‌وا نابین وئه‌وه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی میللی وچوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران ده‌زانن وبه ته‌واوی دژی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ن”. بیرکرندوهیهکی ئاوا چ پاساوێک هه‌ڵناگرێ وچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆناکرێ، جگه له‌وه‌ی بکوترێ که ته‌واو نژادپهرهستانه ودژه ئینسانی وغه‌یری ئه‌خلاقیه و ته‌واو بڕیارێکی سیاسیه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه وپێگه‌ی ناسیۆنالیزمی ئێرانی یان باشتره بلێێن فارسی پته‌و ڕابگرن ومافی سروشتی خویندن به زمانی زگماکی مندالانی غه‌یری فارس ویه‌ک له‌وان کورده‌کان به قوربانی بیر وئه‌ندێشه‌ی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی قه‌ومی بالاده‌ست بکه‌ن.
لێره‌دایه که کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات به حیزبی وغه‌یری حیزبیه‌وه، به مه‌زهه‌بی وغه‌یری مه‌زهه‌بیه‌وه، به بێ جیاوازی ناوچه‌یی وزاراوهیی به نوسهروباسهواد وبێ سه‌واده‌وه له دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته نژادپه‌ره‌ستانه‌ی ” فرهنگستان زبان وادب فارسی ” وسیاسه‌تی ئاپارتایدی زمانی کۆماری ئیسلامی به توندی دژکرده‌وه له خۆیان نیشان بده‌ن ونههلێن کۆمه‌لێک که‌سی نه‌فس نه‌زم وقین له دڵ ونه‌خوێنده‌وار ونه‌فام سووکایه‌تی به زمان وکه‌رامه‌ت وهۆوییه‌تی کوردی رۆژهه‌ڵاته‌وه بکه‌ن. جێگه‌ی خۆیه‌تی که خویندن به زمانی کوردی ببێته یه‌کێک له باسه‌کانی ڕۆژانه‌مان وبه‌رده‌وام باسی لێوه بکه‌ین وبه شێوازی جۆراوجۆر بۆ دابین کردنی ئه‌و مافه که حه‌قی بێ ئه‌م لاوئه‌ولای تاکه تاکی کوردی رۆژهه‌لاته هه‌وڵ بده‌ین. با چیدیکه رێگا نه‌ده‌ین که به ناوی ” یه‌ک میلله‌ت ویه‌ک ئالا ویه‌ک زمان” مافه‌کانمان بخۆن و منداله‌کانمان له خوێندن به زمانی کوردی بێ به‌ش بکه‌ن. پێویسته وه‌کوو کورده‌کانی باکوو په‌روه‌رده وفێرکردن وخوێندن به زمانی کوردی له رۆژهه‌لاتی کوردستان بکه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه وبه کۆبونه‌وه وکهمپهین ونووسین وله رێگای ڕاگه‌یاندن وله رێگای تۆره کۆمهلاتیهکانهوه هه‌موو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات چ له ناوخۆ وچ له ده‌ره‌وه یه‌ک ده‌نگ ویه‌ک ریزبۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه که گرێدراوی شوناس و هۆۆییهتی کورد وکوردستانی بونمانه تێ‌بکۆشین.
لوقمان زه‌هرایی
29.1.2014