Skip to Content

چرکەی کاتژمێرەکەم پەستم ئەکا ..!!!

چرکەی کاتژمێرەکەم پەستم ئەکا ..!!!

Closed
by February 2, 2014 هۆنراوە

 

 

 

 

 

هارەی دەنگی هەیاسەکەی ئەوزەنگوڵانەی

کەپێشبرکێ لەگەڵ زەمەنی مەرگا ئەکەن 

چرکەی ئەوکاتژمێرەی کە بەبێ ئۆقرە

تەلیسمی کاتەکان ئەژمێرێ 

ئەوچرکانەی کە بازبەسەررووداوەکانی 

ژیانمدائەدەن چاوشارکێ لە گەل

کچێنیمدا ئەکەن ئەوچرکانە پەستم ئەکا 

کەئاورلەدواساتەکانی ژیانم نادەنەوە 

هەمیشەلەگەڵ تارمایدا

کاتەکانم پێ بەرێ ئەکەن.

 

 

سوید

ئەلماس مستەفا

Previous
Next