قسەی دەمی خاک … ئومێد عه‌لى جاف
Closed							
	
						
						
					
گه‌ڵاى دارێكم داته‌كاند،
لق وتى: ئاخ جه‌رگم سووتا.
كاتێ لقم شكانده‌وه،
ره‌گ وتى: هه‌ناسه سارد خۆم
به‌هار و جوانیم پڕوكا.
كه رهگهكهیم هه‌ڵكێشا،
خاك وتى: من
هه‌رچیم هه‌یه با بۆ تۆ بێ
گه‌رد به گه‌ردم بكرۆژە
ته‌نها
ئه‌و رهگهى له لاته
به دوژمنى مه‌فرۆشه.
……………………..
9/1/2014

 
			 
			 
			