له په‌راوێزی ڕه‌خنه‌کانی هاوڕێ عادل ئه‌حمه‌د
هاوڕێ عادل ئەحمه‌د چه‌ند ڕه‌خنه‌ێکی له‌سه‌ر سمینارێك، که له ژێرناونیشانی “پەڕەسەندنی ئیسلامی سیاسی لە کوردستانی عیراق” پیش که‌شم کرد، بڵاو کردۆه‌ته‌وه. له په‌ێوه‌ند به ئه‌م بابه‌ته‌وه، منیش به پێویستم زانی به کورتی وه به کوردیه شکاوه‌که‌ی خۆم، تیشک بخه‌مه سه‌ر چه‌ند خاڵێك.
١- یه‌کێ له ڕه‌خنه‌كان ئه‌وه‌یه که من باسی “ماهیەتی کۆنەپەرستانە و دژی ئینسانی” هێزە ئیسلامیەکانم نه‌کردووه.
ئه‌وه ڕاسته، من باسی سیاسه‌تو بۆچونی کۆمه‌ڵایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیم نه‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سمیناره‌که‌ی من له سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره نه‌بوو. من هه‌وڵمدا چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه شیکه‌مه‌وه. باسی ئه‌وه‌م کرد که چه‌ند هۆکارێکی گرینگی وه‌کو: سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌ری حکومه‌تی به‌عس، شورشی ئیسلامی له ئیران، داگیر کردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه، جه‌نگی ئیران وعێراق، شه‌ڕی ناوخۆی کوردستان، و ئابلوقه‌ی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌رعێراق و هه‌ر وه‌ها به‌غدا له‌سه ر کوردستان، کارگه‌ریان بوه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سیاسی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
پێوسته ئه‌وه بلێم له لێ کوڵێنه‌وه‌یکی ئاکادمیدا پێویست ناکا بڵێی “کێ بڕوخێ و کێ سه‌رکه‌وێ”. یان له‌سه‌ر و گوێلاکی ئه‌م و ئه‌و بده‌ییت، بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌ت زیادتر “به‌هێزو ڕادیکاڵ” ده‌ركه‌وێ.
٢- هاوڕی عادل وا له باسه‌كه‌م تێ گه‌یشتۆوه که گووایه “درووست بوونی ڕێکخراوی خوشکانی” یکگرتووی ئیسلامیم گەڕاندەوەته‌وه “بۆ تێگەیشتنێکی تری ژنانە ی” ئه‌م حیزبه له ئیسلام.
ئه‌وه قسه‌ی من نیه. باسی من ئه‌وه بوو که ئیسلامیه کان ڕیکخراوی ژنانیان درووست کرد تا گه‌شه‌ی زیاتر له کومه‌ڵگا بکه‌ن و ده‌نگی زیاتر له لایان ژنانه‌وه له کاتی هه‌ڵ بژاردنه‌کاندا بۆ خۆیان وه‌رگرن.
٣- هاوڕی عادل هه‌وڵی داوه ئه‌وه بسه‌لمێنێ که من و‌تومه “میانڕەوی ئیسلامی سیاسی بە تەنها” دەگەڕیته‌وه “بۆ تەجروبەی تورکیا نەک بۆ خودی شکستی باڵی چەکداری ئیسلامی”.
ئه‌م وته‌یه دروست نیه. له سمیناره که‌دا، من ته نها یه‌ك جار ناوی تورکیام هینا، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به باسی میانڕه‌وی نه‌بوو. وتم که کاتێک پارتی خوی له تورکیا نزیك کرده‌وه، ئیران پێی ناخۆش بوو. بویه بۆ دژایه تی پارتی زه‌مینه‌ی ئاشتی نیوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کییه‌تی خۆش کرد.
٤-هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌م لێگیراوه که بۆ من وتوومه هەندێک له ئیسلامیه‌کان “خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن لە ڕێگەی کۆمەڵیک ڕێکخراوی خێرخوایەوە!”
که‌س ناتوانی حاشای لێ بکات که له نه‌وه‌ده‌کاندا، یکگرتوی ئیسلامی له ڕیگای ڕێکخراوه خێرخوازیه‌کانه‌وه گه‌شه‌ی کرد. بۆچی وتنی ئه‌م ڕاستیه نا درووسته یان ناپه‌سه‌نده؟
٥- پاش پێش که‌ش کردنێ سمیناره‌که، هاوڕێ عادل هیچ سه‌رنجێکی له سه‌ر وته‌كانی من نه‌بوو. هه‌ر ئه‌وكات قسه‌م له گه‌ڵ کرد، ڕا و بۆچوونی ئه‌وم پرسی. ته‌نها کۆمێنتی ئه‌وه بو که من باسی ده‌وری حیزبی کۆمونیستی کریکاریم نه‌کردوه. ئه‌گه‌رهاوڕێ عادل ئه‌م کۆمه‌ڵه ڕه‌خنه‌یه هه‌بوو، ده‌کرا وه‌کو به‌شدار بوانی تر بێرو بۆچونی خۆی ده‌ر‌بڕی له سمیناره‌كه. دڵنیام ئه‌گر له گفتووگۆ‌كه‌دا به‌شداری بكردبایه،به‌هایه‌کی تری ده به‌خشی به سمیناره‌كه.
به هه‌رحاڵ، سه‌ر باری ئه‌وه‌ش، هه‌ر ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م. چونکه ڕه‌خنه گرتنه‌که‌ی ئه‌و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی نووسینی زمانی کوردیم ده‌مه زه‌رد بکه‌مه‌وه، وه هه‌وڵ بده‌م تا له داهاتودا پوخته‌ی باسی سمیناره‌که‌م به زمانی کوردی بڵاو بکه‌مه‌وە.
سەعید کەرامەت- تۆرۆنتۆ
s.keramat@gmail.com
22/12/2014