له‌ڕوانگه‌ی سه‌رنجه‌وه ( 2)
ناخی منداڵ خاوێنه وه‌ك خۆی ، ناسك و سه‌رنج ڕاكێشه ، دنیایه‌كه پڕ له جوانی ، ئه‌گه‌ر له زمانی بگه‌یت و به هێمنی به كلیلی پرسیاره ساده و ساكاره‌كان ده‌رگای بكه‌یته‌وه ، زۆر شتی جوانت بۆ ده‌ڵێت و وات لێ ده‌كات كه سه‌رسام بیت به وه‌ڵام دانه‌وه و بۆ چوونه‌كانی . ئه‌وه‌ی وای لێكردم كه ئه‌م بابه‌ته بنووسم ، منداڵێكی بچكۆله بوو كه به ڕاستی قسه‌كانی ، هه‌ڵسوكه‌وتی ، زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام . پرسیاره‌كانی كه ئاراسته‌ی ده‌كردم ، تا بڵێی گرنگ بوون و به هێمنیش گوێی بۆ وه‌ڵامه‌كانم ڕاده‌گرت .
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ته‌نها نموونه‌یه‌كی بچوك باس بكه‌م له سه‌ر ئه‌و منداڵه .. ڕۆژێكیان به میوانی چووم بۆ ماڵیان پاش كه‌مێك په‌رداخێكی هێنا و ڕووی تێكردین و وتی : له‌و ساوه خه‌ریكم جوان جوان به پاكی شتوومه ) ئێمه ئافه‌رین و ده‌ست خۆشیمان لێ‌كرد ، به‌ڵام نه‌مانزانی كه ئه‌و مه‌به‌ستێكی له‌و قسه و كرداره‌دا هه‌یه كه ئه‌نجامیدا . ئێمه‌ش به سانایی وه‌رمان گرت . هێنده‌ی پێ نه‌چوو به پڕ له ئاوی هێنای بۆ من .. منیش ته‌ماشایه‌كی ئه‌وانم كرد كه دانیشتبوون .. لێم وه‌رگرت و ماچم كرد و ئاوه‌كه‌م خوارده‌وه .
ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینم لێ‌كرد كه به ڕاستی زۆر زۆری پێ‌خۆش‌بوو ..لای خۆم وای بۆ چووم كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م منداڵه كه ئاوا له‌پێشدا په‌رداخه‌كه‌ی شتووه و دوایی به پڕ له ئاوی بۆی هێناوم ، له‌وانه‌یه له‌وه پێش یه‌كسه‌ر ئاوی بۆ كه‌سێكی تر هێنا بێت ، به‌ڵام كه‌سه‌كه لێی نه‌خواردبێته‌وه ، یان پێی وتبێت ئه‌وه په‌رداخه‌كه‌ت شتووه ؟ بۆیه ئه‌ویش به كردار نه‌ك به قسه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا ..
كه پرسیارم له دایك و باوكی كرد ، وتیان به‌ڵێ به‌و شێوه‌یه بوو .. پێش تۆ بۆ میوانێكی تری هێنا .
كه‌واته منداڵ هه‌ستی ناسكه و خۆیشی ورده له زۆر شت‌دا كه به‌لای تۆوه شتێكی ئاساییه به‌ڵام لای ئه‌و وانییه .
هاوڕێیه‌كم بۆی گێڕامه‌وه كه ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا پێكه‌وه دانیشتبوو ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ری یه‌كێكیاندا هێنا بوو له‌كاتی قسه‌كردندا و ماچی كردبوو ..ئه‌وی تریان دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر لێی پرسی بوو : بابه كاممانت خۆش ده‌وێت ؟ باوكیشی پێی ده‌ڵێت هه‌ردووكتان . ئه‌ویش ده‌ڵێت نا وانییه هه‌ر یهكێكمانت زیاتر خۆش ده‌وێت . باوكیشی ده‌ڵێت نا ڕۆڵه هه‌ردووكتانم وه‌ك یه‌ك خۆش ده‌وێت . منداڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت نا من ده‌زانم كه ئه‌وت زیاتر خۆش ده‌وێت . باوكیشی ده‌ڵێت چۆن ده‌زانیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و ڕۆژه كه له گه‌ڵمان دانیشتبووی ده‌ستت به‌سه‌ر ئه‌ودا هێناو ماچت كرد ؟
نووسینی:عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی