Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
غه‌ریبترین كه‌سی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌وییه‌ منم !

غه‌ریبترین كه‌سی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌وییه‌ منم !

Closed
by February 6, 2014 ئەدەب

 

 

 

 

ئه‌و كۆته‌ڵێكه‌ له‌ به‌فر 

له‌ نێو دوو كه‌وانه‌ی مۆری خۆرنشینا 

نوقمی بروسكه‌ی په‌نجه‌م و 

چاوی هه‌ور تێزاوم ده‌بێت 

ئه‌و..! له‌ سروشتی وشه‌ما 

عه‌یامێكه‌ راهاتووه‌ 

له‌ زستان و به‌فرانبارا , سێبه‌ری گه‌ڵام بداتێ‌ و 

له‌ پاییزدا , جه‌سته‌م بكا به‌ ئینجانه‌ی 

به‌رپه‌نجه‌ره‌ی رێی فیراق و

له‌ ئینجانه‌ی دڵما بروێت 

ئه‌و .. ئه‌و .. ئ ه‌ و 

 

          ***

ئۆباڵی چی چاوه‌روانی 

چی روانین و نه‌هاتن و 

تووره‌بوونی تیغی شه‌و و تێگلانی 

داهۆڵه‌كانی كه‌شیشه‌ یه‌ك , یه‌ك هه‌مووی به‌گه‌ردنم ..

نه‌ سێبه‌رێ‌ داڵده‌ی وشه‌ی یاخیم ده‌دات 

نه‌ هاورێیه‌ك , نه‌ ئازێزێ‌ 

به‌دی ده‌كه‌م لێم تێبگات 

غه‌ریبترین كه‌سێ‌ هه‌بێت له‌م دنیایه‌ 

ته‌نیا منم ..!

 

           ***

په‌یكه‌ری عه‌شقێك تێكشكاو 

تۆ كه‌ له‌ هاژه‌ی ( با ) نه‌گه‌ی

له‌ به‌ژنی ته‌ربوون نه‌روانی 

ئیتر با هه‌ر روو له‌ خۆربن 

ده‌مامكی فرت و فێڵت و 

گومانه‌كانی له‌ت له‌ت بووی گۆری سڵاو 

 

       ***

چی بكه‌م خه‌جێ‌ ؟

تۆ نیت , چرایه‌ك ناسووتێ‌ 

تروسكه‌یه‌ك به‌دی ناكرێ‌ 

له‌م نغرۆستانه‌ی رۆحی , له‌ تونێل هه‌ڵكێشراوما 

سه‌رانسه‌ری ئه‌م پێده‌شته‌ 

له‌ خاڵێكی وه‌ك ئاره‌زووی باڵاپۆشیت 

له‌ره‌ش ده‌چێ‌ !.

 

                     ***

له‌ دووری جوگرافیماندا 

كه‌وانه‌یه‌كی یاقووتی هه‌رده‌م واڵا و 

ته‌لسیمی رۆحێكی فریو , له‌بن ئاسمانی ره‌هه‌ندێك 

له‌ نێوانی چاوه‌روانی و 

ژاوه‌ ژاوای عه‌كسی نه‌شۆراوه‌ی 

سه‌ری ( تۆ ) شدا .. باوانی من 

خه‌وی هه‌نگاوی چوونه‌وه‌ و ..

كیشوه‌ری فۆبیای ته‌لبه‌ندێك 

 

                  ***

غه‌ریبی سنگت ده‌درێ‌ 

گومان په‌لت ده‌گرێ‌ و .. من نیم 

به‌سه‌ر به‌ردی دڵتا دێم و 

رێگا ده‌رژێته‌ هه‌نگاوم 

چاوه‌رێم به‌ , منیش وه‌ك خۆت 

فه‌رهه‌نگێكی تۆزلێنیشتووی 

پر له‌ ژانی كوێره‌وه‌ریم 

          ***

ده‌ست بۆ چڵی مه‌رگێكی له‌سه‌رخۆ مه‌به‌ 

تا ژیان له‌ ریسوایدا .. پێت نه‌ڵێ‌ , هانێ‌ خۆكوشتنت ! 

ژووره‌كه‌ت ناو بنێ‌ دۆزه‌خ 

ئه‌درێسی شه‌قامێ‌ رووتیش 

بكه‌ به‌ داڵده‌ی نه‌فره‌ت بوون 

تا ئه‌هریمه‌ن كه‌ژاوه‌ی جوانیت لوول بكا و 

پاكییزه‌یی , نه‌تناسێته‌وه‌ كه‌هاتی 

ده‌ست بۆ گوڵی باخی به‌هه‌شتی من مه‌به‌ 

نه‌با یه‌ك یه‌ك وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی ئاره‌زووت 

په‌نجه‌كانیشت هه‌ڵوه‌رن 

چه‌ند به‌ كه‌نه‌فتی ده‌تبینم 

كه‌ سوار نیت و ئاورزه‌نگیت ده‌پێچیته‌وه‌ 

ته‌نیا یه‌ك رێگا ده‌تناسێ‌ .. 

تا پێت بڵێ‌ : لێره‌دا ژیان ده‌وه‌ستێ‌ و ..

ده‌ست پێ ده‌كات واتای مـــــــــــــــــــــردن 

ده‌ست پێ‌ ده‌كات واتای مـــــــــــــــــــــــردن ..!

 

              ***

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.