دونیا گۆڕاوه … هه‌ژارقانع
دونیا گۆڕاوه..
ئێستا سیگار زۆر ده‌كێشم
ڕاژانه ده‌چمه به‌رده‌م ئاوێنه
له سیمای زه‌ردم ده‌ڕوانم
دایكم ده‌ڵێت
ماوه‌یه‌كه ڕه‌نگت هیچ پێوه نه‌ماوه
نانم پێناخورێ
لاوازی مرۆڤه‌كانی مۆدێرنه دڵی گرتوم
دونیا گۆڕاوه..
به‌ڵام من هێشتا وه‌ك جاران
وه‌ك جارانی پێش ئهلیكترۆنات
وه‌ك ڕۆژانی به‌ر له ڕۆبۆت بوون
هێشتا هه‌ر خۆمم
دونیا گۆڕاوه..
هه‌نگاوه‌كانم زۆر خێران
شوێن (پێ)كانم له پێشمه‌وه ده‌ڕۆن
قاچه‌كانم تا چاوبڕكا دواكه‌وتون
نازانم خۆم له‌كوێی ڕێگهكاندام
غه‌ریبانه هه‌نگاو ده‌نێم
ده‌مه‌وێت باری گرانی دڵم سوك بیت
پڕ بهگهروم هاوارده‌كه‌م ته‌نهام
ده‌چمه دارستان
ده‌پاڕێمه‌وه له بولبولێك
شتێك ده‌رباره‌ی ده‌ردی دڵی من بخوێنێت
به بێچوه مه‌یمونه‌كان ده‌ڵێم
دڵته‌نگ مه‌بن كه مرۆڤ نین
مرۆ بوون به‌ختێك نیه مایه‌ی ئیره‌یی بێت
دونیا گۆڕاوه..
هیچ شتێك ئاسوده‌م ناكات
ده‌چمه سه‌فه‌ر
له‌ناو ڕۆژنامه و كتێبه‌كاندا
به‌دوای دڵنیای دونیادا ده‌گه‌ڕێم
به‌ئازاره‌وه له به‌رده‌م منداڵێكدا چۆك داده‌ده‌م
وه‌ك ئه‌وه‌ی له تیشكی خۆر بنواڕم
ئاوی چاوم, ڕومهتهكانم ته‌ڕ ده‌كات
دونیا گۆڕاوه..
جاران ئێمه هه‌ژار بوین
له‌گوندێكی بچوكدا ده‌ژیاین
باوكم سه‌رقاڵی دروستكردنی قه‌فه‌ز بوو
ئێواران به عه‌لاگه دڵنیایی ده‌هێنایه‌وه
دایكم خه‌ریكی كاری ناوماڵ بوو
منیش ڕۆژانه
له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی ناو قهفهزهكاندا وازیم ده‌كرد
ئێستا له شاردا نیشته جێین
وه‌ك جاران هه‌ژار نین
وه‌لێ ده‌وڵه‌مه‌ندیش نین
باوكم هێشتا قه‌فه‌ز دروستده‌كات
ئێواران بهماشێنهكهی توڕه‌یی دێنێته‌وه
دایكم هه‌موكات دڵی ئازاری هه‌یه
منیش ئێستا لهژورێكدام
خه‌ریكم ئه‌م وشانه ده‌نوسم..