![دایكی شیرینم … رۆسته‌م خامۆش دایكی شیرینم … رۆسته‌م خامۆش](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/mother_247304191.jpg)
دایكی شیرینم … رۆسته‌م خامۆش
Closed
ئــازیزه‌كه‌ی مــن ئه‌رێ هــۆ دایه
له‌گوێــم هه‌ر ماوه ســۆزی لای لایه
له بیــرم ناچێ باوه‌شــی گه‌رمت
گۆرانـــی ڕۆڵه و ئـاوازی ده‌مــت
به‌هه‌ڵبه‌ستی جوان تۆ ده‌ت خه‌واندم
كاتێ ده‌گریـــام زوو ڕات ده‌ژاندم
له تاریكی شه‌و چه‌شنی چرا بووی
به گیان و به دڵ بۆ من په‌نا بووی
له بیـرت ناكه‌م دایكی شـیریـنم
سـاتێ نه‌تبیـنم لێم تاڵه ژیـنم
هه‌تـــا بمێنم من له‌م دونیـایه
خۆشه‌ویستـــی تۆم هه‌ر له دڵدایه