' خەونی نیشتيمان' !، دوا بەرهەمی دڵزار شەنگە یە
لەم تەنیاییە قوڵەی مەنفاوە و سەرەڕایی گشت ئازارە تیژەکانی ژیان لێرە، زۆر هاوڕێیانە و بەو پەڕی خۆشەویستی و جوانیەوە، بە هاوکاری هاوڕێ بەڕێزەکانم
بەرهەمی ‘ خەونی نیشتيمان ‘ مان بەم شێوازەی کە لە لینکی خوارەوەدا هەیە، ئەنجامداوە، سەرەڕایی هەمو بەربەست و بێ کاتی و گرانی ژیان لەم مەنفایە، دوجار دەمەویت، بە هەوڵ و ماندوبونی هەمو ئەو بەڕێزانەی کەم تا زۆر توانییان لە هەمو ڕووەکانەوە هاوکاریم بکەن، زۆر زۆر لە قوڵایی دڵمەوە سوپاسیان دەکەم و لێرەشەوە دەمەویت بڵێم بێگومان بە بێ هاوکاری هاوڕێ بەڕێزەکانم کارێکی لەو جۆرە و بەو شێوازە نوێيە زۆر گران و زەحمەت دەبو بۆ من،.
کورتەیەکی بچوک و پێویست لە بارەی ناوەرۆکی ئەو بەرهەمەوە، ئارەزوم بو بۆ خوێنەران و بینەری بەڕێزی بخەمە ڕو ، هەر وەک چۆن لە دەسپێکی کلیپەکەدا، ئاماژەی پێکراوە، کە بەرهەمەکە لە ژێر کاریگەری و بە خۆشەویستی دو کەسایەتی مرۆڤ دۆست و مێژویی، مارتن لوثەر كينك*ی ئەمەریکی و ولیەم ویلبەرت فۆرس-ی بەریتانی ، پێشکەش کراوە.
بە گشتی بە کوردستانییان و نیشتمانەکەم پێشکەش بێت، هیوادارم ئەم بەرهەمە بە خۆشەویستی و ڕێزی زۆرەوە بە هاونیشتمانییانی بەڕێزم شاد بێت لە هەر کوێیەک هەن،.
ئەو بەڕێزانەی کە هاوکار بون لە دروست بونی ئەم بەرهەمەدا
شایوان جەبار – وێنەگرتن و مۆنتاج
میوزیک – ستووارد بكستەر
تێکست – هەردی ئەحمەد
ماسترینگ – جەیمس ديه رین
ستۆدیۆ – شەنگە میوزیک
ئەکتەر – کریس سمیس و دڵزار
میکیاژ و جلو بەرگ سارا کاوە
دەرهێنان و جێبەجێکردن شایوان جەبار
بە سوپاسێکی زۆر و تایبەتەوە بۆ هەر یەکە لە بەڕێزان
سەروەت کۆیی ، دارن سکوايه ر، مارتن بڕۆدوا ، پول ئەندرسۆن و کاک عەدنان کۆیی.
لینک
http://vimeo.com/m/77154736