
گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ ئارام ڕه‌شید
(سه‌باره‌ت به‌و ده‌عوایه‌ی له دادگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئارام ڕه‌شید تۆ‌مار کراوه)
ئۆکتۆبه‌ر: به‌پێی هه‌واڵێك كه له ڕۆ‌ژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاو كراوه‌ته‌وه، داواكاری گشتی له دادگای هه‌ولێر ده‌عوای له‌سه‌ر تۆ ته‌سجیل كردووه، له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی كه له "كتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ"دا سوكایه‌تیت به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردووه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ‌چی دوای سێیه‌م چاپی ئه‌م كتێبه ئه‌م داوایه تۆ‌مار ده‌كرێت؟
ئارام ڕه‌شید: به بڕوای من ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه به دوو شته‌وه په‌یوه‌سته، یه‌که‌م: هه‌لومه‌رجه‌که، دووه‌م: خودی بابه‌ته‌که. به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه به‌بیر بهێنمه‌وه، که مه‌لا و پیاوانی ئایینی، وه له پشتیانه‌وه ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان له چه‌ندین شوێنی دیکه نووسه‌رانیان داوه‌ته د‌ادگا، هه‌ر وه‌کوو تاها حوسێن و نه‌جیب مه‌حفوز و جه‌لال سادقولئه‌عزه‌م … هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خودی ئه‌م کتێبه‌ش، ئه‌وه دووه‌م جاره که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و یاسا به‌کار بهێنن له دژی. یانزه ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، کاتێک که به‌شێکی ئه‌م کتێبه به نێوی "ڕوانین و ڕه‌فتاری ئیسلام له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان" له ژماره 20ی بڵاوکراوه‌ی "یه‌کسانی" بڵاوکراوه‌ی "ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان" له ساڵی 1997 بڵاو بووه‌وه، مه‌لا و پیاوانی ئایینی هه‌رایان لێ هه‌ستا و مه‌لا به‌شیر به‌ئاشکرا و له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، هێرشی کرده سه‌ر نووسه‌ر و فتوای کوشتنی کۆمۆنیسته‌کانی دا و سه‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌بوو هاوڕێیان شاپور و قابیلیان تیرۆر کرد. وه له لایه‌کی تره‌وه په‌نایان برده به‌ر ده‌وڵه‌ت و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌بوو له دوالاپه‌ڕه‌ی ژماره 32ی بڵاوکراوه‌ی "هه‌رێمی کوردستان"، له به‌رواری 30/ 10/ 1997دا به نێوی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژماره 20ی بڵاوکراوه‌ی یه‌کسانی و به نێوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه ئه‌ڵێت: "ئه‌و جۆره بۆچوونانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێن له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕۆژنامه‌گه‌ری و پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 10ی چاپه‌مه‌نیی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه". سه‌ره‌نجام فرانسۆ حه‌ریری به نووسراوه‌یه‌کی ڕه‌سمی، مۆڵه‌تی کارکردن له "ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان" وه‌رئه‌گرێته‌وه و بڵاوکراوه‌ی "یه‌کسانی"یش دائه‌خه‌ن!
دیاره له هه‌ر کاتێکدا مه‌لا و پیاوانی ئایینی و ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان ده‌رفه‌تێکیان بۆ ڕه‌خسابێت ڕێگری بۆ ئه‌م جۆره کتێب و نوسراوانه درووست ئه‌که‌ن. پاش یانزه ساڵ و پاش چاپی سێهه‌می ئه‌م کتێبه ئه‌وا جارێکی تر هه‌رایان لی هه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له بار و دۆخ و هه‌لومه‌رجێکی دیکه‌دا.
کوردستان له دۆخێکی خراپدایه. خه‌ڵکی کوردستان گرفتیان ئێجگار زۆره. ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات له لوتکه‌دایه. مه‌و‌دای نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات گه‌لێک فراوان بووه‌ته‌وه. چ ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یاند، یانی ئه‌مریکا، له قه‌یرانێکی گه‌وره‌دان! به‌ره‌ی ئازادیخوازی و مۆدێرن و عه‌لمانی له کوردستان ئه‌گه‌رچی به‌هێزن، وه‌لێ په‌رش و بڵاو و ناڕێکن. هه‌رچی ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانن له چه‌ندین ڕێکخراودا خۆیان سازداوه و که‌ڵک له‌و هه‌لومه‌رجه و ئیلهام له ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانی ناوچه‌که وه‌رئه‌گرن.
له لایه‌کی تره‌وه و هه‌ر ئێستا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشێکی فراوان بۆسه‌ر ئازادی و بۆسه‌ر نووسه‌ران ده‌ستی پێ کردووه. له کاتێکی وادا، ئه‌م مه‌لا و ڕه‌وته ئیسلامییانه که‌ڵک له‌و بار و دۆخه وه‌رئه‌گرن و بۆخۆیانی ده‌قۆزنه‌وه و وه‌ک بیانووکی به‌هێزیش له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌کاری ده‌به‌ن. ئه‌وه‌تا له یاداشتنامه‌که‌یاندا، که ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان کردووه ئه‌ڵێن: "ده‌پرسین ئایا هیچ پارت و لایه‌نێك یان گه‌ل و هۆزێك ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه و كه‌سێك قبووڵ ده‌كا و بێده‌نگ ده‌بێت، كه به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تی و ڕه‌مزه‌كانی بڵاو بێته‌وه و بگوترێ، ژن و مێینه؟ یان زۆڵ و درۆزن؟ یان داوێنپیس و بێ‌ئابڕوو؟ یان ناپاك و دز؟".
به بڕوای من خاڵێکی دیکه بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان، خودی کتێبه‌که خۆیه‌تی. له ڕاستیدا ئه‌توانین بڵێین ئه‌م کتێبه له پاش چاپی سێهه‌می، به‌ته‌واوی بڵاو بووه‌وه. ئه‌وه به جیا له‌وه‌ی که ئه‌م کتێبه، به زبانێکی ساده و ڕه‌وان، ده‌ست بۆ ڕیشه‌ییترین مه‌سه‌له له ئایین به‌گشتی و ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ئه‌بات. وه‌ڵامی ورد و زانستی به گه‌لێک پرس ئه‌داته‌وه. ئه‌م کتێبه هه‌ر وه‌ک ده‌رئه‌که‌وێ، کاریگه‌ری زۆری داناوه و پێشوازی زۆری لێ کراوه. به‌بڕوای من ئه‌مه‌ش خاڵێکی دیکه‌یه له مه‌سه‌له‌که‌دا. دیاره ئه‌مانه له ماوه‌ی ئه‌م یانزه ساڵه‌دا جگه له جوێن و هه‌ڕه‌شه و ئیهانه، به‌ته‌نها لاپه‌ڕه‌یه‌کیش بێت، شتێکیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه نه‌نووسیوه.
ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم، که دادگایی‌کردنی ئه‌م کتێبه و نووسه‌ره‌که‌ی، له ڕاستیدا دادگایی‌کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ته‌واوی نووسه‌رانی ئازادیخواز و مۆدێرن و ئاته‌ئیسته.
ئۆکتۆبه‌ر: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م ماوه‌یه هێرش بۆسه‌ر نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، زۆ‌ر زیادی كردووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به وه‌ڕینی سه‌گ به مانگه‌شه‌و ده‌یشوبهێنی، تۆ توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه چۆ‌ن ده‌بینی؟
ئارام ڕه‌شید: هه‌روه‌کوو له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا باسم کرد، کوردستان له بار و دۆخێکی ناهه‌مواردایه و ده‌رگیری قه‌یرانێکی گه‌وره و هه‌مه‌گیره. ئه‌م قه‌یرانه له لایه‌که‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو حیزب و ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانیشی خستووه‌ته نێو قه‌یرانێکی قووڵه‌وه، وه له لایه‌کی تره‌وه خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ڕاگرتووه. کاتێکیش که خه‌ڵکی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ستایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ده‌وه‌ستێته‌وه. جا به بڕوای من وه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و ته‌نانه‌ت وه‌ستانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامان و کادرانی خۆیان و توندکردنه‌وه‌ی فه‌زای سه‌رکوت له‌نێو حیزبه‌کانیاندا هه‌ر به‌رهه‌م و به‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه. بێگومان ئه‌حزابی بۆرژوازی له ده‌ورانی ئه‌زمه و له کاتێکدا که له‌وه‌ڵامدانه‌وه به گرفته‌کان ده‌سته‌وه‌ستان ئه‌مێننه‌وه، هه‌ر ڕێگای سه‌رکوت و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئازادی ئه‌گرنه به‌ر.
ئۆکتۆبه‌ر: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ر تۆ تۆ‌ماركراوه، هه‌ڵوێستت چیییه؟ وه پێویسته چ بكرێت، بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌م هێرشانه‌ی كه ده‌سه‌لات ده‌ستی پێ كردووه؟
ئارام ڕه‌شید: هه‌ڕه‌شه‌کردن و فه‌توای کوشتن و تیرۆری نووسه‌رانی ئاته‌ئیست له کوردستاندا ئه‌گه‌رچی شتێکی نوێ نییه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی د‌ادگا و ده‌عوانووسین له‌سه‌ریان شتێکی نوێیه. جا ئه‌م ده‌عوانووسینه ئه‌گه‌رچی به من ده‌ستی پێ کردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌عوانووسینه له دژی باقی نووسه‌رانی ئاته‌ئیستی تر و ده‌عوانووسینه له دژی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ له ته‌واوی کوردستاندا.
شتێک که من کردوومه و به‌و هۆیه‌وه ده‌رکی دادگایان لێ گرتووم، ساده‌ترین مافی خۆمه! ئاخر ئه‌مه بڕوا و تێڕوانینی منه! ئه‌گه‌ر وامان دانا تۆ له د‌ادگا سه‌رکه‌وتنت به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ئایا هیچ له‌لای من ئه‌گۆڕێ؟ ئایا باوه‌ڕ هه‌ر له جێی خۆی جێگیر نییه؟ کاتێک گالیلۆ وتی زه‌وی خڕه و به ده‌وری خۆردا ئه‌سووڕێته‌وه، پیاوانی ئایینی ڕێگای دادگایان گرته‌به‌ر و ناچاریان کرد بڵێت: نه‌خێر زه‌وی ناجووڵێ و ناوه‌ندی گه‌ردوونیشه! ئه‌گه‌رچی ئه‌و ناچار به‌وه کرا، به‌ڵام هه‌تا هه‌نووکه‌ش زه‌وی هه‌ر ناسووڕێته‌وه؟!
له ڕاستیدا من نه‌ک هه‌ر ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌و‌ڵانه ئه‌که‌م که ده‌یانه‌وێ ساده‌ترین ماف به‌نێوی خودا و موقه‌داساته‌وه له ئێمه وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵکه ئیدانه‌ی یاسا و دادگایه‌کیش ئه‌که‌م که بوار ئه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ساده‌ترین مافه، ئه‌و جاهیلانه ته‌قه له ده‌رگای دادگاش هه‌ڵبسێنن.
به‌ڕاستی ئه‌مه زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه! ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی کوردستان فرسه‌ت وه‌ربگرن. ئه‌یانه‌وێ له لایه‌که‌وه سه‌همی زیاتریان له به‌ند و بڕگه‌کانی ده‌ستووری کوردستاندا هه‌بێت و له لایه‌کی تریش و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، د‌ادگا بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادی و بۆ قازانجی خۆیان به‌کار به‌رن.
پێویستی سه‌رشانی گشت حیزب و ڕێخکراو و لایه‌ن و که‌سێکی ئازادیخوازه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه ڕه‌شه بوه‌ستنه‌وه و له ئاستی دنیاشدا هێزی بۆ کۆ بکه‌نه‌وه.
23/ 05/ 2008