
به‌راورد له نێوان جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و قورئان
تاهیر ڕه‌حیم
قورئان قسه‌ی خودایه! له ده‌می مه‌حه‌مه‌ده‌وه به موسڵمانه‌کان گه‌یشتووه، وه‌کوو یاسایه‌ک بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندی مرۆڤ به مرۆڤه‌وه ئینجا په‌یوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ خودایه.
جاڕی مافی مرۆڤ که له 10_ دێسه‌مبه‌ری 1948 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌رچووه، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک پسپۆر و شاره‌زایانی زۆر له وڵاتان به سه‌رۆکایه‌تی زانای فه‌ره‌نسی ڕێ‌نی کاسن و پسپۆری ئه‌مه‌ریکی ئێلێونۆر رۆزفلت دانرا.
له به‌راوردکردنی قورئان که قسه‌ی خوایه! جاڕی مافی مرۆڤ قسه‌ی مرۆڤه، جیاوازییه‌کی گه‌وره ده‌بینین، له یه‌که‌میان کوشتن و بێرێزی و ده‌ست و قاچبڕین، سهرپهنجهقرتاندن و نایه‌کسانی و سه‌رکوتکردنی ژنان قه‌بووڵنه‌کردنی هیچ بیروباوه‌ڕێک بێجگه له ئیسلام بووه‌ته بنه‌مایه‌ک بۆ پیاده‌کردنی له‌ناو ئیسلامدا، له دووهمشیاندا قسه‌ی مرۆڤه، رێزگرتن له مرۆڤ، یه‌کسانی، ئازادی بیروباوه‌ڕ خۆشگوزه‌رانی، مافی مرۆڤ، بنه‌ڕه‌تی په‌یامه‌که‌یه به‌داخه‌وه تاوه‌کوو ئێستا له هیچ وڵاتێکی ئیسلامی‌دا پیاده ناکرێ، ته‌نانه‌ت به ئاشکراش دژایه‌تی ده‌که‌ن به بیانووی ئه‌وه‌وه که جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ له‌ناوبردنی ئایینی ئیسلام هاتووه، چونکه به‌نده‌کانی له گه‌ڵ قورئان ناکۆکن و ناگونجێن.
به‌راوردکردن له نێوان دوو ده‌قدا که جیاوازییان زیاتر له 1400 ساڵ بێت ڕه‌نگه له جێگای خۆی نه‌بێت، به‌ڵام په‌یداکردن و سووربونی ئیسلام له سه‌ر ئه‌و ده‌قه مافی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ که تاوتوێیان بکه‌ین.
له هه‌ر وڵاتێک‌دا چه‌ند جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ پیاده کرابێت ئه‌وه‌نده ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی ڕۆیشتووه، به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند دژایه‌تی کرابێت ئه‌ونده به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و په‌شێویی سیاسی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیی، نابه‌رابه‌ری چووه.
هه‌وڵم داوه ئه‌و به‌ندانه به‌راورد بکه‌م که خاڵه‌کانی هاوبه‌شن، چونکه هه‌ندێک به‌ند هه‌یه له جاڕنامه‌که‌دا له قورئاندا نییه.
کورتکراوه‌ی به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌خواره‌وه‌ی به‌نده‌کانیش ده‌قه‌کانی ناو قورئانم نووسیوه. ئه‌و کاته خۆت بریار بده کامیان زیاتر خزمه‌ت به مرۆڤ ده‌کات و زیاتر ڕێز له مرۆڤ ده‌گرێ و مافیان ده‌پارێزێ.
به‌ندی1- هه‌موو مرۆڤێک ئازاده، بۆیه پێویسته به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه بکه‌ین.
سووره‌تی توبه ئایه‌تی 29(قاتلوا الژین لایأمنون بالله والیوم اڵاخر)، کوشتاری ئه‌وانه بکه‌ن که بڕوایان به خوا و رۆژێ کۆتایی نییه.
سووره‌تی العمران ئایه‌تی 85 (ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه)، هه‌ر که‌سێ به‌ده‌ر له ئیسلام، هه‌ر ئایینێکی هه‌بێ قه‌بووڵ نییه. واتا له قورئان هیج ئازادییه‌ک نییه یان به‌ناچاری ببێ به ئیسلام یان ده‌بێت بکوژرێت.
به‌ندی2- هه‌موو که‌سه‌کان یه‌کسانن سه‌ره‌ڕای جیاوازییان له ڕه‌نگی پێست، ڕه‌گه‌ز، جێنده‌ر، ئایین، زمان هه‌ر شتێکی تر هاوشێوه‌ی ئه‌مانه.
سووره‌تی بقرە ئایه‌تی 228 (وللرجال علیهن درجە)، پیاوانیش له ژنان پله‌یه‌ک بهرهوژوورترن. ژن له ئیسلام له‌خوار پیاوه‌وه دانراوه، به پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤه‌وه که هه‌موویان یه‌کسانن به‌بێ جیاوازی.
سووره‌تی بقرە ئایه‌تی 178(یاایها الژین امنوا علیکم قێاێ فی القتل الحر بالحر ولعبد بالعبد واڵانپی بالأنپی)، واتا: ئه‌ی باوه‌ڕداران له‌مه‌ڕ ئه‌وانه‌ی کوژراون، ئازاد له جیاتی ئازاد و کۆیله له جیاتی کۆیله و مێیینه له جیاتی مێیینه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسای تۆڵه‌سه‌نه‌وه یاساییه‌کی وه‌حشیگه‌رانه‌یه له هه‌مان کاتدا مرۆڤه‌کان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان نین. ئه‌م ئایه‌ته به‌ڕوونی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئیسلام ده‌سه‌لمێنێ، هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنێ موسڵمانه‌کان له سه‌رده‌می مه‌حه‌مه‌د، خاوه‌ن کۆیله بوونه و ڕزگاریش نه‌کراون.
به‌ندی3- هه‌موو که‌سێک مافی ژیانی هه‌یه که به ئازادی و ئارامی ژیان به‌سه‌ر ببات.
نسا‌و ئایه‌تی 84 (فقاتل فی سبیل الله)، واتا: له پێناوی خودادا کوشتاری ئه‌وانه بکه که نابن به ئیسلام. سووره‌تی بقرە 193 (وقاتلهم حتی لاتکون فتنە ویکون ا‌لدین لله)، له کوشتنیان وچان مه‌ده‌ن، تا ئاژاوه له دنیا بنه‌بڕ ده‌بێ و دین هه‌ر دینی خودایه. واتا هه‌ر که‌سێک نه‌بێته ئیسلام، ناتوانێ به‌ئازادی و به‌ئارامی بژێت، دین ته‌نها ئیسلامه!
به‌ندی4- بۆ هیچ که‌س نییه وه‌کوو کۆیله مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات، به هه‌مان شێوه تۆش بۆت نییه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تردا وه‌کوو کۆیله مامه‌ڵه بکه‌یت.
سووره‌تی نور ئایه‌تی 33 (والژین یبتغون الکتاب ماملکت ایمانهم فکاتبوهم ان علمتم فیهم خیرا)، ئه‌و کۆیلانه‌ی که ده‌یانه‌وێت خۆیان بکڕنه‌وه، موکاتهبهیان بۆ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌زانن خێری تێدایه. واتا مامه‌ڵه‌کردن به مرۆڤه‌وه. نور31 ژن ده‌توانێت له‌به‌رده‌م کۆیله‌دا محه‌جه‌به نه‌بێت. لێره‌دا کۆیله وه‌کوو مرۆڤێکی بێهه‌ست ته‌ماشا کراوه، هه‌روه‌ها بڕوانه سووره‌تی مجادلە ئایه‌تی 3، مائدە 89 ئایه‌تی، بقرە ئایه‌تی 178.
به‌ندی5- بۆ هیچ که‌س نییه ئازاری که‌سێکی تر بدات و ره‌فتاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر بکات.
سووره‌تی مه‌حه‌مه‌د ئایه‌تی4 (فأژا لقیتما الژین کفروا فاچرب الرقاب) له هه‌ر شوێنێک توشی کافران هاتن له ملیان بده‌ن، یان سوره‌تی مائدە، ئایه‌تی 33 (گۆڕی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن، کوژرانه یان له داردانه یان بڕینی ده‌ست و قاچه به‌پێچه‌وانه‌وه).
سووره‌تی لقمان، ئایه‌تی 6 (ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌خوا ده‌که‌ن ئه‌بێت زۆر به سووکایه‌تی ئازار بدرێن، سووره‌تی انفال، ئایه‌تی 12 (سالقی فی قلوب الژین کفرو الرعب فاچربوا فوق الاعناق واچربوا منهم کل بنان)، واتا: سا ئێوه له ملیان بده‌ن و هه‌موو په‌نجه‌کانیان ببڕنه‌وه، سووره‌تی نور، ئایه‌تی 2 (الزانیه والزانی فاجلدوا کل واحد منهما مائەجلدە)، ئه‌وه‌ی زینا (سێکسی ناشه‌رعی بکات!) سه‌د داری لێ بده‌ن. وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه ئاماژه بۆ لێدان ده‌کات که پڕن له ئازاردانی مرۆڤه‌کان که پێچه‌وانه‌ی جاڕی مافی مرۆڤه‌وه‌یه.
به‌ندی 6و7- هه‌موو که‌س به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کسانه، پێویسته به‌هه‌مان شێوه بو هه‌موومان جێبه‌جێ بکرێت.
سووره‌تی نسا‌و 11 میرات دابه‌ش کردن دوو به‌ش بۆ کوڕ یه‌ک به‌ش بۆ کچ، سووره‌تی نسا‌و 3و4 (ده‌توانن 2 یان 3 یان 4 ژن بهێن ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی دادپه‌روه‌ی له نێوانیاندا بکه‌ن ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کهنیزکاندا رابوێرن که بوونه‌ته موڵکی خۆتان.
سووره‌تی بقرە 276 و237 241 احزاب 49 گلاق 1 و 2 ماره‌بڕین و جیابوونه‌وه بهدهسهتی پیاوه، ژن هیچ مافێکی نییه.
به‌ندی 9- بۆ هیچ که‌س نییه، که که‌سێکی تر به‌ند یان ده‌ر بکات له وڵاته‌که‌ی به زۆر.
سووره‌تی بقرە، ئایه‌تی 191(واقتلوهم حیپ پقفتموهم واخرجوهم من حیپ اخرجوکم)، له هه‌ر شوێنێک ده‌ستان که‌وت بیان کوژن وه له‌و شوێنه‌شیان دهرنهن که ئێوه‌یان دهرناوه. به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته یههودییهکانیان له مه‌دینه شاربه‌ده‌ر کرد.
به‌ندی 16- هه‌موو که‌سێک مافی هاوسه‌رگیری بکات و خێزان پێک بهێنێت.
نسا‌و، ئایه‌تی 20 (وأن أردتم أستبدال زوج مکان زوج)، ئه‌گه‌ر ویستان ژنه‌که‌تان بگۆڕنه‌وه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی جووتێک پێڵاو بگۆریته‌وه، ژن هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له بڕیارداندا نییه. نسا‌و، ئایه‌تی 24 (والمحێنات من النسا‌و الا ماملکت ایمانکم کتب الله علیکم)، ژنی بهشوتان پێ ناشێ ته‌نها ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته موڵکی خۆتان. واتا: ئه‌و ژنانه‌ی که به‌تاڵان له شه‌ڕدا ده‌ستیان ده‌که‌وت ده‌یان کرد به ژنی خۆیان ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌شی مابێ له ژیان، چونکه ئیسلامه‌کان هه‌ر جێگایه‌کیان بگرتایه، له پاش کووشتار ژنه‌کانیان وه‌کوو تاڵانی ده‌برد بۆ خۆیان.
به‌ندی 17- هه‌موو که‌سێک مافی خاوه‌ندارێتی موڵکی هه‌یه، بۆ هیچ که‌س نییه، که موڵک له که‌سێکی تر داگیر بکات.
سووره‌تی انفال، ئایه‌تی 69 (فکلوا مما غنمتم حلالا گیبأ) ئه‌و تاڵانییه‌ی گرتووتانه حه‌ڵاڵه و پاکه بیخۆن بڕوانه انفال ئایه‌تی 69، حشر ئایه‌تی 7، مائدە، ئایه‌تی 88.
به‌ندی 18- هه‌موو که‌س ده‌توانێت پیاده‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی بکات یان ئایینه‌که‌ی بگۆڕێت.
سووره‌تی العمران، ئایه‌تی 85 (ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه)، هه‌ر که‌سێ به‌ده‌ر له ئیسلام قه‌بوڵ نییه سووره‌تی بقرە ئایه‌تی 217 ئه‌وانه‌ی له ئیسلام وه‌رده‌گێڕن کافرن، کافرش به پێیی ده‌سه‌ڵاتی قورئان کوشتنه.
به‌ندی 21-هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که به‌شداری له به‌رێوه‌بردنی کاروباری ئیداره‌ی وڵاته‌که‌ی بکات.
سووره‌تی مائدە، ئایه‌تی 45 (ومن لم یحکم بما انزل لله فاولئک هم الچالمون)، ئه‌و که‌سانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه بکه‌ن که له خواوه هاتووه، فه‌رمان بده‌ن غه‌درێ ده‌که‌ن و ناهه‌قن. بڕوانه نسا‌و 144، ممتحنە1، واتا: له ئیسلامدا هیج که‌سێک نابێت فه‌رمانڕه‌وایی بکات، ته‌نها ئیسلام نه‌بێت. یه‌هودی یان مه‌سیحی مافی به‌شداربوونی نییه له هه‌ڵبژاردن یان ده‌سه‌ڵات.
هه‌موو به‌نده‌کانی تری جاڕنامه که له پێناوی سه‌پاندنی مافی مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگادایه، له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قورئاندا یه‌کناگرنه‌وه. هه‌ر به به‌راوردکردن له‌نێوانیاندا بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت، که ئیسلام بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئازادییه‌کاندا. ئیسلام مایه‌ی نه‌خوێنه‌واری، نه‌خۆشی، داڕوخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ها کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمانه له خزمه‌ت کولتووری داگیرکه‌راندا ته‌نانه‌ت ئیسلام دژی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌کانیشه، سووره‌تی قێێ، ئایه‌تی 76 (لاتفرح ان الله لایحبوا المفرحین)، واتا: به‌خته‌وه‌ر مه‌به، خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که به‌خته‌وه‌رن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئیسلام دژی گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌ما و خۆشی و پێکه‌نینه.
1_ به‌نده‌کان له (رێبه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ)وه‌رگیراوه، له بڵاوکراوه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان ژماره 9.
2_ بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ندێک له ئایه‌ته‌کان، سوودم له (قورئانی پیرۆز)ی وه‌رگێڕاوی مامۆستا هه‌ژار بینیوه.