راپۆرتەكەى دیمستورا …
دواى ئازادى گەلانى عێراق لەژێر دەستى گەورەترین دكتاتۆرى دونیاو نووسینەوەى دەستورو هەڵبژاردنى پەرلەمان و پێكهێنانى حكومەت خەڵكى ئەو وڵاتە هەناسەیەكى تریان هاتەوەبەر بۆ دروستكردنەوەى عێراقى نوىَ لەسەر بنەماى پێكەوە ژیان لەعێراقێكى دیموكراتى فرەییدا كە هەموو پێكهاتەكان تیایدا بەشدار بن, گەلى كورد وەك یەكێك لەنەتەوە سەرەكیەكانى ئەو وڵاتە بەهێزێكى گەورەوە بەشدارى دروستكردنەوەى عێراقى كردو توانى لەدەستوورى هەمیشەییدا چەندین دەسكەوتى گەورە بەدەست بێنێ .
بۆ ئەو ناوچانەى كەدەیان ساڵە لەنێوان شۆڕشەكانى كوردو دەوڵەتى عێراق كێشەیان لەسەرە لەئەنجامى دانووسان و ململانێیەكى زۆر لەناو دەستورى نوێى عێراق مادەى 58 هاتە بەرهەم ئەمە لەكابینەى كاتى حكومەتى عێراق , بەڵام دواى هەڵبژاردن و دروستكردنى حكومەتى نوێى عێراق ئەم مادەیە گۆڕدرا بە مادەى 140 لەدەستوورى عێراقدا , دواى دانانى لێژنەیەك بۆ چارەسەر كردنى ئەو ناوچانەى كە كێشەیان لەسەرە وەك كەركوك و ناوچەكانى دەورو بەرى دیارە لەئەنجامى نەچوونە پێشەوەى كارەكان و خۆدزینەوەى حكومەتى مەركەزى لەجێبەجێكردنى بڕگەكانى مادەكە كە خۆى لەئاسایى كردنەوەى ناوچەكە و ئەنجامدانى ریفراندۆم دەبینێتەوە خۆیان لىَ بەدوور خستەوە لەئەنجامى ئەو سەقفە زەمەنیەى كە بۆ مادەى 140 داندرابوو لەپێش 31/12/2007 دەبوایە یەكسەر بچوایە بوارى جێبەجێكردنەوە بۆیە داوا لە un كرا بۆ چارە سەرى كێشەكانى ناو عێراق چارە سەرێكى گونجاو بهێنێتە بەرهەم بۆ سەرجەم ئەو شوێنانەى كە كێشەیان لە سەرە لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكان (ستیڤان دیمستورا) وەك نوێنەرى تایبەتى (بان كى مۆن) داندرا بۆ چارەسەرى كێشەى ماددەى 140 , (دیمستورا) لە كۆتایى ساڵى 2007 و سەرەتاى 2008 سەردانى پەرلەمانى عێراق و پەرلەمانى كوردستان ئەنجومەنى شارەوانى كەركوكى كرد بۆ لە نزیكەوە دانیشتن و گفتوگۆ كردن .
دیارە پاش سەردانى دیمستورا بۆ پەرلەمانى كوردستان راو بۆچونى سەركردایەتى كورد لەگەل دیمستورا گەیشتە ئەنجامێك بۆ چارەسەرى كێشەكان .
پاش چاوەروانیەكى زۆر بۆ چارەسەركردنى كێشەكان و بڵاو بوونەوەى بەشى یەكەمى پێشنیارەكەى نوێنەرى نەتەوە یەكگرتوەكان رێك پێچەوانەى ئەم رێككەوتنەیە كە سەركردایەتى كورد باسى لێوە دەكات ,بە بۆچونى من لەهەگبەى دیمستورادا ئەوەى ئێمە وەكو كورد و مافى رەواى خۆمان لە دەستوردا تۆمارمانكردووە كە 80% ى گەلانى عێراق دەنگیان بۆ داوە هیچ لەو مافانەى تێدا نیە و راپۆرتەكە پێچەوانەى مافەكانى گەلى كوردستانە لەبەر ئەم هۆكارانەى خوارەوە.
1- نەتەوە یەكگرتوەكان لەوەتەى دروست بوە هەڵنەستاوە بە كێشەیەك بۆ چارە سەركردن بە كەمترین كات .
2- پاش سەردانى دیمستورا بۆ توركیاو دانوستان لە گەلیان بۆ كێشەى كەركوك و دانوستانى دیمستورا لەگەل بەناو ئۆپۆزسیۆنى عێراق كە خۆى لە كۆنە بەعسیە داخ لە دلەكان و عەرەبە شۆڤێنى و رەگەز پەرستە توندرەوەكان دەبینێتەوە .
3- رازى كردنى شەقامى عەرەبى كە هەر هەمویان كۆكن لە سەر مەسەلەى كەركوكو نەگەرانەوەى بۆ سەر هەرێمى كوردستان .
بۆیە پێویستە سەركردایەتى سیاسى كوردستان كەچۆن تاكو ئێستا حەكیمانە بۆ چارەسەركردنى سەرجەم كێشەكان لە گەل حكومەتى ناوەندى هەنگاوى ناوە لەجێبەجێكردنى ئەو مادەیەشدا سورتربێت و زیاتر هەوڵى بۆ بدات , بەتایبەتیش كاتێك راپۆرتەكەى دیمستورا پێچەوانەى دەستورى هەمیشەیى عێراقەو پیشێلى هەمو ماف و ئازادییەكانى كردووەو لە جیاتى گەلانى عێراق بریار دەر بووە , بۆ چارەسەركردنى كێشەكان كە تەعەسوبى عەربى و توركى مەسلەحەتە هاوبەشەكانى زۆر بە زەقى پێوە دیارە , نەرمى نواندن یان بە واتایەكى تر رەت نەكردنى بەشى یەكەمى راپۆرتى دیمستورا بە كارێكى زۆر خراپ دەزانم چونكە راوەستان تاوەكو بەشى دووەم و سێیەمى راپۆرتەكانى دیمستورا ببینین بەو مانایەى بزانین لەم دوو بەشى كۆتایى چى تێدایە بە واتایەك لە واتاكانى رازیبون بە بەشى یەكەم دەنوێنین ئەگەرچى پەرلەمان و سەركردایەتى سیاسى كوردستان رەخنەیان لە راپۆرتى دیمستورا گرت بەڵام دەبوایە سەركردایەتى كوردستان زۆر بە توندى ئیدانەى راپۆرتەكەى بكردایە بۆ ئەوەى جارێكى تر پێشنیارەكانى خۆى لەسەر ئەو بنەمایە بنووسێتەوە كە پێشتر لە سەرى رێككەوتبون , لە نێو راپۆرتەكەى دیمستورا سیاسەتى بانێك و دوو هەوا بە دى دەكرێت لە هەندىَ شوێن دەلێت ئەمە لە نوسینى ساڵى 57 سەر بە كوردستان نەبوە یان رێژەى كورد لەم ساڵە كەمتربوە لە رێژەى گەلانى تر وەكو عەرەب و توركمان , بەلام هەر لەم راپۆرتەدا لە نوسینى سەرژمێرى ساڵى 1957 رێژەى كورد لە كەركوك زۆر لە رێژەى توركمان و عەرەب زیاتر بوە كە چى جەنابى دیمستورا خۆى لىَ بەدوور خستووەو و بە لایدا نەرۆیشتووە .
لە كۆتاییدا دەتوانم بلێم سیاسەتى رەگەز پەرستانەى عەرەب لەوەتەى دروستبوونى دەوڵەتى عێراق لەلایەن رژێمە یەك لەدواى یەكەكانیەوە بە ئاگرو ئاسن و لەرێگاى تەعریب و تێكدان و روخاندنى گوندەكان و كیمیا باران و ئەنفال كردنەوە ویستویانە ناسنامەى نەتەوەیى خەڵكى كورستان بسڕنەوە , ئەمرۆ كاكى دیمستورا لە ژێر چەترى زمانى گفتوگۆ و دیالۆگى دیبلۆماسیەت دەیەوێت ئەنجامى بدات كە كاریگەرى دەوڵەتە دراوسێكانى عێراقى زۆر بە زەقى پێوە دیارە .