چاوێز و کاسترو دیکتاتورن، ئه‌ی دێموکراسی کامه؟
ماگنوس مارسدال، دبیر ئه‌وه‌ڵی پێشوی سازمانی
Association pour une Taxation des Transactions financieres pour l’Aide aux Citoyens.
( ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رمایه‌داران و شرکه‌ت و کۆمپانیا مولتی ناسیونالهکان به ده‌ستیانه‌وه، له سه‌ر حیساب و هه‌زینه‌ی دێمکراسی به‌رێوه ده‌چێت) نوروێژ بوو و ئێستاش یه‌کێک له سیاسه‌ت دارێژه‌ران و تێکۆشه‌رانی سوسیالیستی ئه‌م ریکخراوه‌یه. ماگنوس نوسین و تێزی پڕ به‌های هه‌ن. من لێره دا وه‌رگێرانی ئازادی ئاخرین مه‌تڵه‌بی ئه‌و له سه‌ر سه‌فه‌ری تازه‌ی بۆ وێنزوئویلا و ته‌جروبه‌و ناسینی راسته‌وخۆی له سه‌ر سیستمی سیاسی و ئابوری ئه‌و وڵاته ده‌خه‌مه به‌ر دیدو راتان. سه‌ر دێری مهتڵهبهکه خۆم دیاریم کردوه وه کۆی باسه سیاسیه‌که هی ئه‌و هی منه، به‌لام هیچ ده‌ست کاری ئه‌سلی گوزارشهکهی ماگنوسم نه‌کردوه. ماگنوس ناوی مهتلهبهکهی خۆی که به نوروێژی نوسیویه‌تی ناوه" چاوێزی دێوانه". وه‌رگێر
هێندێک ده‌ڵێن هۆگۆ چاوێز وه‌ک شێتان ده‌چێت. من پێموایه چاوێز زیاتر وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی "ئه‌ینار گهرهاردسنه".
( گهرهاردسن(1897-1987) هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تی تاڵی و سوێری کاری سه‌ختی منالانه‌ی چێشت و وه ئه‌مه بۆ به هانده‌رێک که ببێت به یه‌کێک له هه‌ڵسوراوانی بورای رێکخستن و ساخ کردنه‌وه‌ی ته‌شه‌کوله جهوانیهکان و یه‌کیه‌تی و ته‌شه‌کوله کرێکاریه‌کان و وه له رابه‌ری و مهرکهزیهتیاندا جێبگریت. ئه‌و له 1919 تا 1926 بوو به ئه‌ندامی سه‌نتڕالی سازمانی جه‌وانانی کۆمونیستی نوروێژ و پاشانش دبیری یه‌که‌می ئه‌م ریكخراوه که دوایه به ناوی سازمانی لاوانی حیزبی کاری نوروێژ ناوی ده‌ر کرد. گهرهاردسن پله‌کانی رابه‌ری سیاسهتداری و دهولهداری له نوروێژ له مه‌قته‌عێکی زه‌مانی زۆر کۆتا به‌لام زۆر نا هه‌موار له بواری سیاسی و ئابوری و کلتوریه‌وه بری‌و له لیده‌ری حزبی کار به‌ره‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی نرویژ ههڵکشی و سێ ده‌وره ریاسه‌تی دهولهتیێکی مودرن و رادیکالی پر له ئال‌و گۆر و خزمه‌ت گوزاری بۆ کۆمه‌ڵگای نوروێژ به ئه‌ستۆوه بوو و ئێستا و تا ئه‌به‌د جێ په‌نجه و کاریگه‌ری له مێژوی نورێژ له هه‌ر بورێکدا دیاره‌وه ده‌مێنێته‌وه. گهرهاردسن به" بابی وه‌ڵات" ناسراوه و به موهه‌ندسی دارێژه‌ری نیزامی و فه‌رهه‌نگی ره‌فاهی ئیجتماعی له نورویژ ناودێر کراوه. وه‌رگێر) .
چاوێزی مه‌جنون
من ئێستا له به‌سه‌ر بردنی ته‌عتیلاتی هاوێنی خۆمدام له وێنزوئویلا.
له 1998 هۆگۆ چاوێز به سه‌روکی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا. زۆر له‌وانه که ده‌یانناسم ده‌ڵێن چاوێز که‌م یا زۆر شێته و واته بیر کردنه‌وه‌و هۆشی سه‌لامه‌ت نیه. پێش ئه‌وه که سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ ئێره دو شکایه‌ت ودو مه‌قوله منیان پێچ پێده‌دا. 1. ده‌وڵه‌ت کانالیکی ته‌له‌فزیونی ناوخۆیی داخستوه، له به‌ر ئه‌وه که ره‌خنه‌ی له چاوێز گرتوه وه ئه‌وه‌ش نێشانه‌ی مه‌یل و تێندێنسی دیکتاتوری ئه‌و پیاوه‌یه.
2. چاوێز، ئه‌و رهئێسه سوسیالیسته ده‌نگ و رائی خه‌لکانی هه‌ژاری ئه‌و وه‌ڵاته که یه‌کجار زۆرن له کاتی ده‌نگدان و هه‌لبژاردنه‌کاندا،به پوڵی زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی نه‌وتی میللی ده‌کرێت.
نهفوزو ریشه‌ی سیاست و کاره‌کانی چاوێز له ناو ئه‌و وه‌ڵاته نزیک به 30 ملیونیهدا به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو ئاژواوهو لایه‌نگرانی بێ هیچ ته‌شه‌بوس و ترسێک پشتوانی و هاوخه‌باتی خۆیان بۆ چاوێز به ئاشکرا نیشان ده‌ده‌ن. بۆ نمونه به تی‌شێرت و که‌پسی(کلاوی پێش دار) رازاوه به عه‌کسی چاوێزهوه زۆر و فراوان ده‌بێندرێن. به‌ڵام دیکتاتور؟ من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌م دیتوه له‌م وه‌ڵاته و پێشم وایه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رۆک ولاتانیتر دیموکراتیکتر ههڵبێردراوه. چاوێز له 1998 به 56% ده‌نگ ئینتخاب کراوه وه‌ک سه‌رۆک کۆمار. له 2000 دا دوباره به 60% ده‌نگ هه‌ڵبژیردرایه‌وه. له 2002 دا سه‌رانی میلیتار و ژێنهرالهکان، سه‌رمایه‌دار و بورژواکان و ماسهمێدیا به پلانێکی دارێژراو ده‌ستیاندایه کوده‌تایه‌ک دژی سه‌رۆک کۆماری هه‌ژاره‌کان. کوده‌تاچیه‌کان پارلمانی ههڵبژیراوی جه‌ماوه‌رو دادگایی بالایان ههلوهشاندهوهو مشاورین و وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تێکی دیمکراتیکیان بازداشت کردن به بێ دادگایی و بێ یاسا. به‌ر خه‌لافی زۆربه‌ی کوده‌تاکانی له‌م چه‌شنه له ئه‌مریکای لاتین، ئه‌م کوده‌تایه شکستی خوارد کاتێک ئاپۆره‌ی خه‌لکی هه‌ژاری بێزار له‌م کوده‌تاچیانه بۆ پشتوانانی سهروکهکهیان رژانه شه‌قامه‌کان. دوای 47 ساعاتی پر ته‌شه‌نوج و دراماتیک، چاوێز گه‌رایه‌وه سه‌ر پۆستی ریاسه‌ت جمهوری. دوای ئه‌م کوده‌تایه و له سالی 2006 به به‌ده‌ست هێنانی 63% له ده‌نگه‌کانی هه‌لبژاردنی ئه‌و وه‌ڵاته جارێکی‌تر متامانه‌ی سه‌روک کۆماری پێ بخشراوه له لایه‌ن کۆمه‌لانی هه‌ژار و کریكاری وێنوزوئویلاوه وه‌ک سه‌روک کۆمار دیاری کرا. سالی پار تێستێک(تاقیکاری) له سه‌ر مه‌قوله‌ی دێمکراسی به کرده‌وه له‌م وه‌ڵاته له سه‌ر داوای ده‌وله‌ت و سه‌رۆک کۆمار که ده‌یانویست تهغیراتێک له قانونی ئه‌ساسیدا پێک بێنن، به‌رێوه چوو. ئه‌م داوایه بۆ ئه‌و تهغیراتانه له یاسای بنه‌ره‌تی وڵات دا، خرایه پروسه‌ی ده‌نگدانی گشتیه‌وه(رێفراندۆم) له مانگی 9 دا. ئه‌م رێفراندۆمه به 51%ی "نا" له ده‌نگه‌کان، رای جه‌ماوه‌ری به ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند. نه‌تیجه‌ی ئه‌م رێفراندۆمه زۆر به دڵ ئاواڵهیهوه له لایه‌ن چاویزهوه قبوڵ کرا. په‌س بۆ که‌سانێک و فکر و ره‌وتێک که توانای لێک جیاکردنه‌وه‌ی دیکتاتوری و دێمکراسی له یه‌کیان هه‌بێت، ناتوانن بڵێن ئه‌مه مه‌یلی دیکتاتوری بوونه.
به‌ڵام ئه‌ی داخرانی کاناله ته‌له‌فزیونه‌که(ر. س. تێوێ) چی بوو که له هه‌مو مێدیاکانی رۆژئاوا به ئاو‌و تاوه‌وه باسی لێکراو کردیان به هه‌ڵلا؟ من خۆم راستیه‌کان هه‌ر لێره له وینوزوئولا وه‌رده‌گرم. ئه‌م کاناله ته‌له‌فزیونه که هه‌ر ئیستا به پڕ ئیمکاناترین شکل و به ئاسایی کاری خۆی به‌رێوه ده‌بات و په‌خشی پروگرامه‌کانی خۆی ده‌کات. کاناڵه‌که دانه‌خراوه، به‌ڵام حه‌قی ئیمتیازی له ده‌ست داوه، وه‌کو چۆن کانالی رادیو پ.4ی خۆشمان له نوروێژ له ژێر چاوه‌دێری " والگێرد سوارستاد هاوگلاند" حه‌قی ئیمتیازی له ده‌ست دا. یه‌کێک له کێشه‌کان و زه‌ربه لێدرانی ئه‌م کاناله، که هه‌م سه‌لبی ئیمتیاز کراو هه‌میش بینه‌ری له ده‌ست دان ئه‌وه بوو که، ر. س. تێوی له جه‌ره‌یانی کوده‌تا نیزامیه- کاپیتالیستیهکهی 2002 که ده‌وله‌تێکی قانونی و دێموکراتیکی به ده‌نگی خه‌لک هاتوه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان به چنگێک شه‌خسی فاشیست و سود په‌رستی مالی پێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هاوکاری و پشتوانی قوڵی هه‌بو له گه‌لیان و له‌م 47 ساعاته کورته که خزم و عه‌قره‌به‌کانی تیمی *ب*" بوش، بلێر، بێرلێسکونی" خۆیان داسه‌پاند به سه‌ر وه‌ڵاتدا سپاس و پێزانینێکی تایبه‌تیان ئاراسته‌ی کانالی ته‌له‌فزیونی " ر. س. تێوێ" کرد.
حه‌قی خۆشی بوو چون وه‌ک هه‌ر مێدیایه‌کی سه‌رمایه‌داری له خدمه‌ت ئه‌ربابه‌کانی دابوو وه لازم بوو وه چاوه‌روان ده‌کرا سپاسی بکه‌ن. به‌ڵام به‌م حاله‌ش تا ئێستاش ئه‌م ته‌له‌فزیونه دانه‌خراوه. به واقیعی من لێره ده‌بێنم که مێدیای وێنوزوئیلا به شێوه‌یه‌کی سه‌یر دژی چاوێزن. لێره 2 کانالی ته‌له‌فزیونی ده‌وله‌تی هه‌یه و 5 تا 6 کانالێ به‌شی خسوسی که هه‌ر هه‌مویان دژی چاوێز ده‌خوێنن ئازادانه وجودیان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و گله‌یی و شکایهتهیتر له سه‌ر چاوێز که گۆیه " ده‌نگ و رائی" هه‌ژاره‌کان "ده‌کرێت"، به ئیعتمالی زۆر راسته. له ژێر حاکمیه‌تی چاوێزدا هه‌ر هه‌مو مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکاناتی پزشکی و بێهداشتی گشتی به خۆراییان هه‌یه ، شتێک که جاران به خه‌ونیش نه‌ده‌بیندرا. ئه‌م کاره ده‌رگای بیمارستان و ده‌رمانخانه‌کانی به رۆی ملیونان خه‌لکی هه‌ژار و ده‌ست کورت‌دا ئاواله کردوه. پرۆژه‌ی ساز کردنی کلێنیک و دهرمانگاه گشتیه‌کان له هه‌مو ئه‌و شوێنانه که دووره‌و کهوتونو هیچ سه‌نته‌رێکی ته‌ندروستی شامیلیان نه‌بوه و تا ئێستا له هه‌مو قۆناخی حاکمیه‌تی ژێنه‌راڵ و سه‌رمایه‌داره‌کاندا قه‌ت له ئیمکاناتی بێهداشتی و ته‌ندروستی به‌رخوردار نه‌بون، ده‌سه‌تی پێکردوه. هه‌موی ئه‌و که‌سانه که به هه‌ر هۆیه‌ک له خوێندن مه‌حروم و بێبه‌ش کرابوون گهرێندراونهوه بۆ مه‌دره‌سه و بێ له به‌ر چاوگرتنی راده‌ی ته‌مه‌ن، قۆناخی راهنمایی و ده‌بیرستانیان به خۆرایی ده‌ست پێكردوه. چاوێز، له 2003 دا ئاڵ‌و گۆرێکی به‌ر چاوی له شه‌رایه‌ت و موچه‌ی دیاری کراوی شه‌رم هێنه‌ری پیر و په‌ک که‌وتوه‌کانی وڵات که له ده‌ورانی حاکمیه‌تی کاپیتالیستهکاندا دارێژرابو، هێنایه پێش. ئه‌و رێژه‌ی ئه‌م موچه‌یه‌یی بۆ چوار به‌رابه‌ر کردن. دانیشتوانی مه‌ناتقی هه‌ژاری شاره‌کان له شوێنه ناودێره‌کانی به ناو "باریوس" که به مه‌حه‌له‌ی بێچاره‌کان ناسراون و 60% له سه‌دی دانیشتوانی شار نشینی ئه‌و وڵاته پێک دێنن، بۆ یه‌که‌مین جار مافی ئه‌وه‌یان پێده‌درێت که ئه‌م خانوه قورینانهی که خۆیان سازیان کردون، له سه‌ر خۆ تاپۆ بکه‌ن و ببێته ملکی خۆیان. ئه‌وه له کاتێکدایه که سه‌رمایه‌داره‌کان حه‌قی تاپۆی ئه‌م "مال و خانوانه‌ی لێ " ناقانونی" کردبون. ئه‌م رێفورمه به نوقته وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره له ژیانی 10 میلیون ئینسانی هه‌ژاردا مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
که‌لامی ئاخر
زۆربه‌ی ئه‌م کار و سیاسه‌ته‌ی که چاوێز و ده‌وڵه‌ته‌کی به‌ریوه‌ی ده‌به‌ن، له واقێعدا شتێک زیاتر له‌وه نیه که که زۆر له خه‌لکی نوروێژ شانازی پێوه ده‌که‌ن له وه‌ڵاته‌که‌ی خۆمان، ئه‌ویش سیستم و پلانی رهفاهیاته که له سه‌ر ده‌م و به رابه‌ری" ئه‌ینار گهرهاردسن" و ئه‌وانیتری هاوبیری لێره به‌رێوه‌یان بردوه. ئه‌وه‌ی که لێره له وینزوئویلا به‌رێوه ده‌چێت، سه‌رف کردنی داهاته نه‌وتیه‌کانه له خه‌زمه‌ت به رهفاهیات و ژیانی خۆشی گشتیدا. شتێک که زۆر له خه‌لکی نوروێژێش لێره داوای هه‌مان سیاسه‌تی ئابوری ده‌که‌ن. به‌لام ئه‌رێ وایه، بۆ زۆربه‌ی جه‌بهه‌ی راست چاوێز شێت و دێوانه‌یه‌ک زیاتر نیه هه‌ر وه‌کو گهرهاردسنی نورێژی. ئه‌ری گهرهاردسنیش شێت بو وه‌کو چاوێز. باشترین و به کوالیتیتترین پزیشک و کادره ده‌رمانیه‌کان کوبایین. خوێندن و ده‌واو درمان و پزیشک و که‌لک وه‌رگرتن له هه‌ر شتێکی عمومی بۆ هه‌موان به خۆرایه له کوبا. کوبا به که‌سی حه‌مله نه‌کردوه، بۆ سه‌رمایه‌دار کردنی پڕ قودرهتترین پیاوانی چاو چنوکی وه‌لاته‌که‌ی بۆمبا بارانی ئه‌فغانستانی نه‌کردوه و به ملیونان خه‌لکی ئێراقی وه‌یلان و ره‌نجه‌رۆ نکردوه و هێزه‌کانیشی له ناو سیستمی سیاسی= نزامی ناتو دا نه بوونه سێبه‌ری قورس و تالانچی خه‌لکانی ئه‌وروپای رۆژ هه‌ڵات و کومپانیا مۆنۆپۆله‌کانی نه‌بونه قه‌لی روو ره‌ش و له ده‌وری جه‌سته‌ی نیوه گیانی دانیشتوانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌مریکای لاتین به قریوه و قاره قاره‌ی سه‌ردانی بانگی " ئازادی و دێمکراسی" خه‌ریکی دابه‌ش کردنی سامان و بژیوی هه‌ژاران و زحهمهتكێشانی ئه‌و وڵاتانه بن. له نورویژ ئه‌مه چه‌ندین ساله هیچ حکومه‌تێکی هاتوه سه‌ر کاری ئه‌م وڵاته 60%ی ده‌نگه‌کانی دانیشتوانی ساحێب ده‌نگ و رائی به ده‌ست نه‌هێناوه، که‌سیش مته‌قی لێنایه که قسه له دیکتاتور بوون یا دێموکراتیک بونییان بکات، که‌چی له ئاست چاوێز و وڵاته‌که‌یدا هه‌مو بوونه کۆمپانیایی ته‌بلیغاتی و ئامار زان و دستگای که‌شفی " دێموکراسی و دیکتاتوری". تازه ده‌وله‌تێک به هه‌مو هێزی مادی و مه‌عنه‌وی نه‌یارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ له ناو بردنی ته‌قه‌لا ده‌که‌ن و بۆ نا کارا بوون نیشان دانی ئه‌م ئه‌زمونه له کوده‌تایی له‌م چه‌شنه شه‌رم هێنه‌رو رسواش ناپرینگێنه‌وه، بۆ ده‌بێت ئه‌م که‌سانه‌ی داعییه‌ی ئازاد منشی و دێمکراسی خوازیان هه‌یه پرسیار له خۆیان نه‌که‌ن که، ئاخر چۆن ده‌بێت ده‌وله‌تێک به کۆی ده‌نگی خه‌لک له یه‌ک پرۆسه‌ی،( تاززه به پێی هه‌مو ده‌ستگا معیار گیری" ئازادیه‌کان و " دێموکراسی" سنجهکانی نیزامی سهرمایداریش) دێمکراتیک دا هاتۆته سه‌ر کار، ده‌بێ به زه‌بری چه‌ک و کوده‌تا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو بناخه و ناوه‌نده حقوقی و یاسایی و دێمکراتیکهکانی به ره‌سمی ناسراوی حه‌تا خۆی بورژواکانیش له ناو ببرێت و له جێگای ئه‌و ده‌بێت چنگێک که‌سی خۆ داسه‌پێنه‌ر و ناۆهسهند له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه دابنرێن و دوایه‌ش باسی سه‌لبی ئیمتیازی رادیو یا ته‌له‌فزیونێک ببێت بنێشته خۆشکه‌ی سه‌ر زاری ماسه مێدیا و دوکترینی رۆژئاوای " ئازادی خواز و دێمکراسی زان". به‌ڵام بێ ده‌ست بردن بۆ سه‌ره‌تاییترین کاری توند‌و تیژ هه‌روا خزمه‌تگوزار و موحکه‌م ماوه‌ته‌وه.
10ی یولی 2008