فانتازیای چوونه دهرهوه له ئیسلام یان ئیماژێکی نوێی ئیسلامی سیاسی
( پاش خوێندنەوەى گفتوگۆیەكى عادل باخەوان كەلەژمارە-357- ى هاوڵاتى-دا بڵاوبۆتەوە، بەپێویستم زانى لەدەرەوەى فانتازیاو فەزاى بەجوان پێناسەكردنى A.K.P، هەندێك راستى بخەمە روو)
ناكرێت لەنێو خودى جەنجاڵیى میدیاتیكى ئێستاى دنیاو پانتایى میكرۆڤیزیۆنى و فانتازیاو فەزاى ریكلامكردن بۆۆ هەر شتێك كەمەبەست بێت تەرویجى بۆ بكرێت و بەسەر خەڵكیدا بسەپێنرێت، بەتەواوى لەخودى سیناریۆ سیاسى و كۆمەڵایەتى و فیكرییەكانى سەردەم حاڵى ببین.. چونكە هەردەم دیوێك یان چەند دیوێكى شاراوەو پەنهان هەیە.
بۆیە دەبێت پەى بەو شاراوەو پەنهانانە بەرین، تابتوانین شتێك لەمەسەلەكان حاڵى ببین و باشتر و چاكتر وێنەو دیمەنەكان ببینین.
دەستەو نەزەر بوونى عادل باخەوان لەئاست عەزەمەتى سەڵتەنەتى A.K.P و سەرسامبوونى، جێگەى سەرنج و پرسیارە، دەبوو لەپشت هالە و كردنە سیمبۆلى ئەو پارتە راستییەكانى بدیایە.. ناكرێت پارتێكى سیاسى هێندە كاملأ و جوان بێت، وەك ئەو باسى لێوە دەكات.. لەگفتوگۆكەیدا A.K.P –ە بەئیسلامى دەرەوەى ئیسلام لەقەڵەم دەدات و تەنانەت پێشی وایە لەداهاتوویەكى نزیكدا زۆر پارت و حیزبى ئیسلامى كوردستان ، پارتى ناوبراو دەكەنە ئەلگۆو مۆدێل.
ئاشكرایە هەر موسڵمانێك لەوە حاڵییە كەقورئان كەلامى یەزدانەو حوكم و رێساو رێنماییەكانى مانیفیستۆى ئیسلامەو جێگەى مشت و مڕو گفتوگۆ نییەو هەر ئەمەشە كەئیسلامى سیاسى وەك میتۆدێك پەیڕەوى لێدەكات.
بۆیە ناكرێت و ناشێت تۆ ئیسلام بكەیتە بنەماى دروستكردنى حیزبەكەت و ئەندامەكانت فێرى نوێژو رۆژوو بكەیت و حیجاب بەسەر كچان و ژنانى نێو حیزبەكەتدا بسەپێنێت و حوكمەكانى دیكەى ئیسلام جێبەجێ نەكەیت و لەپێناو بەرژەوەندى و مانەوەى خۆتدا بەهەموو شتێك قایل بیت، كەبەهیچ كلۆجێك لەگەلأ پرەنسیپ و میتۆدى تۆدا ناگونجێت.
جا ئەم فانتازیاى چوونە دەرەوە لەئیسلامە تەنها ئیماژێكى نوێى ئیسلامى سیاسییە بۆ چەواشەكردنى نەیارانیان لەكاتێكدا پێموانییە بتوانن موسڵمانێكى ئاسایى بەوە قایل بكەن كەئەمان ئیسلامیشن و لەهەمان كاتیشدا لەدەرەوەى ئیسلامیشدان.
شایانى باسە A.K.P لەیەكەمین هەڵبژاردنیدا یەكێك لەبەڵێنەكانى لابردنى یاساى قەدەغەكردنى حیجاب بوو لەقۆناغەكانى خوێندندا. بەڵام كاتێك دێتە سەر حوكم و ئەو بەڵێنەى جێبەجآ ناكات و قسەى خۆى ناباتە سەر، ئەمە بەتەواوى دیماگۆگیەتەو شتێكى بآ مەڵامەتیش نییەو پەیوەستە بەدەیان رێككەوتننامەى نهێنى پشت كەوالیسى نێوان A.K.P و زۆر هێزو لایەنى ناوەكى و دەرەكى، ئەگینا دەچێتە ئەقڵى كێوە پارتێك پێشتر ناوى نەبووبێت و لەپڕ لەهەڵبژاردنەكانى پێشوودا زۆرینەى دەنگ بەدەست بهێنێت؟!.. لەكاتێكدا ئەمە پێش وەخت لەلایەن زۆرێك لەتوێژەرو نووسەرە سیاسییەكانى توركیاو دەرەوەى توركیادا زانرابوو.
ئەمە جگە لەو راستییەى كە A.K.Pدرێژكراوەى پارتەكەى ئەربەكان-ە، كەخودى ئەو زاتە مامۆستاى تەیب رەجەب ئەردۆوان بووە، وەك وەفایەكیش بۆ مامۆستاكەى بەزیادكردنى بڕیارێك لەیاساى توركیدا، لەزیندانیكردن و لێپێچینەوە رزگاریكرد.. بەپێى ئەو یاسایە هیچ سیاسەتمەدارێكى سەرو حەفتا ساڵ ناخرێتە زیندانەوە، لەكاتێكدا ئەربەكان بەپێكەوەنانى سەروەتێكى بێشومار و دروستكردنى چەندین گروپى مافیایى تاوانبار بوو، كەلەئێستادا خودى ئەردۆوان بەهەمان تاوان تاوانبارە.
باخەوان لەگفتوگۆكەیدا باس لەسیكویلاریزەكردنى ئیسلام دەكات و دەیەوێت فەزاو فانتازیایەكى نوێى چوونە دەرەوە لەئیسلاممان لەبەرچاودا بەرجەستە بكات و وامان تێبگەیەنێت، كەشتێكى تر هەیە جیاوازە لەئیسلامى سیاسى و A.K.P-ەش باشترین ئەلگۆیەكى ناوبراوە.
لەكاتێكدا ئەو حیزبە وەك هەر حیزبێكى ناسیۆنالیستى تورك، دەڕوانێتە كێشەى كوردو هەندێك سووكە ریفۆرمى رووكەشیانەش سەبارەت بەكورد كەئەمڕۆ لەگۆڕێدایە تەنها بۆ رازیكردنى ئەوروپایە، تابتوانێت شتێك زیاتر لەیەكێـتى ئەوروپا نزیك ببێتەوە، بەڵام دیارە لەگەلأ هەر دەستبەردانێكى ئەوروپا لەتوركیا، ریسەكە دەبێتەوە بەخورى و هەموو شتێك نەك هەر وەك خۆى لێدێتەوە بەڵكو خراپتریش دەبێت.
ئەمەش لەمێژووى هەشتا ساڵەى حكومەتى توركیادا گەلێك جار روویداوەو هیچ كاتێكیش ریفۆرم دەرمانى دەردى كوردى توركیا ناكات.
ئەمە جگە لەوەى كەناوبراو بەهیچ شێوەیەك باس لەدۆزى كوردى توركیاو كاریگەرى A.K.Pبەباش یان بەخراپ لەسەرى ناكات.
شایانى باسە عادل بەهەڵە A.K.P- ى بە( پارتى دادو گەشەپێدان) گۆڕیوە كەلەڕاستیدا( پارتى دادو رابوون)ە.
ئەمە جگە لەوەى (لایكlaik)ى كردووەتە زاراوەیەكى جوداو جیاواز لەسیكوێلەر، لەكاتێكدا laik ى توركى هەر سیكوێلەر-ەو لەسەرجەم فەرهەنگە ئینگلیزى و توركییەكاندا بەرانبەر بەیەك دەنووسرێن.
ناوى Erdoganیش بەهەڵە بەئەردۆگان ناودەبات، كەدیار پیتى(g) لەوێدا بەتوركییەكەى یومشاگ گێ-یەو بە گ و غ ناخوێنرێتەوە و بەو شێوەیە دەنووسرێت ودەخوێنرێتەوە كەپێشتر ئاماژەم پێدا.
دەبێت ئەو راستییە وەبیرى عادل باخەوان بهێنمەوە كە A.K.P پێش رووخانى رژێمى بەعس لەعێراقدا، هەر كەزۆرینەى دەنگەكانى بەدەستهێنا و حكومەتى دامەزراند، خێراترین كارى ناردنى"ئوێزمەن"ى نوێنەرى بوو بۆ لاى "سەدام حوسێن"، تاپشتگیرى خۆى و پارتەكەى پآ رابگەیەنێت، چونكە لەدیدگەى راستەقینەى A.K.P- وە، سەدام حوسێن- ى ( سوننى حەنەفى) نزیكترین دۆست و هاومەزهەبیان بوو.
شاراوەش نییە میدیاو كەناڵەكانى سەر بەو حیزبە بەمەبەستى كاركردنە سەر راى گشتى ئێستاشى لەگەڵدا بێت شین و شەپۆڕ بۆ گرتن و كوشتنى تیرۆریستانى عێراق دەكەن و هەرگیز بەتیرۆریستیشیان ناو نابەن، لەكاتێكدا دەبێت هەموو دنیا لەبەرخاترى توركیا بەپارتێكى كوردى چەكدارى دژ بەتوركیا بڵێت تیرۆریست!؟
لەسایەى A.K.Pدا راشكاوانە شۆڤێنیترین بڕیارى دژ بەكورد بەئیزافەكردنى دەیان بڕگەى تر دەمەزەرد كرانەوە، هەر بۆ نموونە قەدەغەكردنى جارێكى ترى رەنگەكانى ئاڵاى كوردستان، لەهەر جل و بەرگ و ئاڵاو وێنە و تاد..تائێستاش گڵۆپەگانى ترافیكى توركیا بەپێچەوانەى هەموو دنیاوە تا لەئاڵاى كوردستان نەچن رەنگى سەوزیان تێدا نییە.
عادل باخەوان سەبارەت بە A.K.Pدەڵێت:
( لەبرى بانگەشەكردن بۆ جێبەجێكردنى شەریعەت و كوشتنى ئەو كەسانەى كەئایینیان دەگۆڕن و فەرزكردنى حیجاب بەسەر ئافرەتانداو داخستنى دیسكۆتێكەكان و تاد..هەموو تواناكانیان مۆبۆلیزەكرد بۆ وەڵامدانەوەى كۆنكرێتییانەى قەیرانەكانى دۆزینەوەى كار بۆ بێكارەكان و دابینكردنى خانوو بۆ بێخانووەكان و ئاوادانكردنەوەى ئاواداننەكراوەكان و دروستكردنى سەنتەرى كۆمەڵایەتى بۆ بێنەواكان..تاد).
لەدانەخستنى ( دیسكۆكانەوە) دەست پێدەكەم، شایانى باسە پاش دەسەڵاتگرتنە دەستى A.K.Pبەپێى ئامارێك، ژمارەى دیسكۆو باڕو مەلهاكان زۆر لەپێشتر زیاتر زیادیكردووەو زۆربەشى ئەندام پەرلەمان و وەزیرەكانى A.K.Pخاوەنین، دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت دیسكۆو باڕو مەلهاكان شادەمارى سەرەكى و گرنگى ئابووریى توركیان و ئەمەش لەتوركیادا بەئاشكرا باسیان لێوە دەكرێت.
تەنانەت رۆژنامەنووسانى توركیا بەسێكتۆرى"توریزم" دەڵێن سێكتۆرى"لەشفرۆشى"، بۆ ئەمەش سەدان باندى تایبەت هەن، بۆ هێنانى سەدان كچ و ئافرەتى روس و ئۆكرانى و رۆمانى و تاد..بۆ نێو توركیاو كارپێكردنیان لەو بوارەدا.
لەئێستاشدا خودى A.K.P لەوەدا بەشدارەو دەستكەوتێكى باشیشى چنگدەكەوێت، هەر ئەمەشە هۆكارى دانەخستنى دیسكۆو باڕو مەلهاكان، نەك وەك ئەوەى كە باخەوان ئاماژەى پێدەدات. جێگەى پرسیارە بڵێین ئەگەر توركیا دەوڵەتێكى سێكوێلەرە، بۆ دەبێت هیچ لێپێچینەوەیەكى دەرحەق بەبكوژانى عەزیز نەسین نەكردبێت و تەنانەت نەشیهێشتبێت وەك هەواڵێكیش بڵاوبكرێتەوە، لەكاتێكدا میدیاى تورك كێچێك دەكاتە گاو هەردەم دەم بەهاوارە.
شایانى باسە پاش ئەوەى عەزیز نەسین و چەند رۆژنامەنووسێك لەئوتێلێكى سیواس- دا بەتەماى سازدانى كۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى و پاشانیش رێپێوانێك بوون، دژ بەو زەبرو زەنگەى كەعەلەوییەكان بەگشتى و كوردە عەلەوییەكان لەو دەڤەرەدا رووبەڕووى دەبنەوە.. ئەم رووداوەش لەسەردەمى ئەربەكان- دا روویداو تاقمێكى ئیسلامى سەر بەناوبراو گڕیان بەردایە ئوتێلەكەو عەزیز نەسین- یش یەكێك بوو لەو نووسەرانەى كەلەوێدا گیانیان لەدەستدا، ئەمە جگە لەئابلۆقەدانى ئوتێلەكەو بەردەبارانكردن و هوتافكێشان و هەڕەشەو گوڕەشەیان.
سەیرە بڵێین دەوڵەتێكى بەناو سێكوێلەرى وەك توركیا چاوپۆشى كردووە لەو ئیسلامییانەى كەبەڕۆژى رووناك هێرشدەكەنە سەر رۆژنامەنووس و نووسەران و دەیانكوژن، ژونكە دیارە لەدیگەى ئەوانەوە عەلەوییە غەیرە سونییەكان، كافر و مولحیدن.. بەدرێژایى هەشتا ساڵەى حكومەتى توركیى جێگەى عەلەوییەكانى تێدا نەبۆتەوە لەكاتێكدا بەڕێژە
25% ى هاووڵاتیانى توركیان.. راشكاوانە دەتوانین بپرسین كامە سەرەك كۆمار و سەرۆك وەزیران و كاربەدەست و ژەنەڕالأ هەیە عەلەوى بووبێت، ئەمە هەر لەسەردەمى ئەتاتوورك- وە هەر وابووەو هەمیشە توركە سوننى حەنەفى- یەكان كاربەدەست بوون، ئیدى ئەو ئیماژەى كەسانێك بۆ ئەتاتوركى دروستدەكەن و وەك كەسێكى سێكوێلەر دەیناسێنن، جێگەى مشت و مڕە.
لەكاتێكدا ئەو زاتە لەساتەوەختێكى مێژووییدا كەدنیاى تورك نغرۆى شكست بوو بوو، جگە لەهەرەشەى دەرپەڕاندنى ئەو توركەى كەئێستا لەتوركیادا هەیە، پەناى بۆ هەندێك ریفۆرم و گۆڕینى پیت و جل و بەرگ و شتى لەو بابەتە بردو ویستى بۆ رۆژئاواى بسەلمێنێت كەئیتر ئەوان دابڕاون لەكوشت و بڕى چەند سەدەیەكى عوسمانییەكان و دەیان دزێوى ترى ئەو دەسەڵاتە.. هەر خودى دەسەڵاتى A.K.P – یە كەتائێستاش ددان بەكوشتنى میلیۆنێك ئەرمەنى و سى هەزار كورددا نانێت و پێیوانییە لەهیچ سەردەمێكدا تورك كارێكى واى كردبێت.
پێموایە ئەگەر قورئانیش بۆ خودى ئەردۆوان بهێنن، سەد جار دەستى دەخاتە سەر و هەزار جار سوێند دەخوات و دەڵێت: شتى وا هەرگیز رووى نەداوە.. مەگەر سیاسەتى پارتەكەى و بەرژەوەندییەكانى وابخوازێت كەددانى پێدا بنێت. لەكاتێكدا ئەو مێژووە بۆ خۆى حەقیقەتێكەو بەهەموو توركیش ناسڕێتەوە!؟.
ئەگەر سیكوێلەریزمى توركیا ئایین و دەوڵەتى جیاكردبێتەوە، بۆ دەبێت لەقۆناغى جیاجیاى هەشتا ساڵەى تەمەنیدا، بەڕادەى جینۆساید هێرشى كردبێتە سەر جەعفەرى و ئێزیدى و عەلەوى و یەریسانییەكان و بەدەیان گوندى رووخاندبێتن و بەسەدان كەسى لێكوشتبێتن!؟ پێموایە عوسمانییەكانیش هەر هێندەى ئەوانیان كردبێت!؟
تائێستاش سەربارى گوشارى ئەوروپا لەسەر توركیا بەتەواوى رێینەداوە عەلەوى و ئێزیدى و گروپە ئایینیەكانى تر ماڵى جەم
و پەرستگەو شوێنى تایبەت بەخۆیانیان هەبێت.
ئەمە لەكاتێكدا ئیسلامە سونییەكانى توركیا جگە لەئەوقاف و دەیان دەزگاى دەوڵەتى كەپشتگیریان دەكات، بودجەیەكى زۆریشیان بۆ تەرخان كراوە كەزۆر زیاترە لەو بودجەیەى كەبۆ خوێندن و بارى تەندورستى و زۆر پێداویستى تر خەڵكى توركیا تەرخانكراوە.. ئەمە جگە لەڕێپێدانى دەوڵەت بەكردنەوەى سەدان قوتابخانەو ناوەندى و دواناوەندیى وەك
( ئیمام خەتیب) ى كوڕان و كچان، كەكچان لەحیجاب كردندا ئازادن و وانەى ئایینى تێدا دەخوێنرێت.
لەهەمووشى سەیرتر ئەوەیە كەلەكاتێكدا دەرچووى ئەم قوتابخانەیە دەبێت پاش تەواوكردنى خوێندنى ببێتە مەلا و مامۆستاى قورئان و وانەى ئایینى بڵێتەوە، بەڵام پاش دەرچوونى A.K.P لەهەڵبژاردنەكاندا بڕیارێكى دەركرد، تایبەت بەوەرگرتنى دەرچووانى ئیمام خەتیب لەزانكۆكاندا، كەبۆخۆى لەرووى دیراسییەوە دوو دنیاى جیاوازن.. ئەمە جگە لەبڕیارى دامەزراندنى دەرچووانى ئەم قوتابخانەیە لەزۆر كارى جیاجیاو گرنگدا كەهیچ پێوەندییەكى بەپسپۆڕى و تواناى ئەوانەوە نییەو تەنانەت دەبێتە مایەى كێشەش، هەر بۆ نموونە دەرچووانى ئیمام خەتیب لەبوارى كەشناسیدا تەعین كراون و پاش خەمڵاندنێكى هەڵەى كەشوهەوا كەبووە مایەى زیانێكى گەورە بۆ خەڵكى زانرا زۆرێك لەوانەى كەلەوێدا كار دەكەن دەرچووى ئیمام خەتیب- ن و سەر لەو جۆرە كارانە دەرناكەن، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەى سەر بەپارتەكەى ئەردۆوان- ن لەوآ تەعین كراون.
جا تۆبڵێى هەموو ئەو راستیانەى كەلەسەرەوە بەكورتى خستمانەروو نەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەى كەلەپشت ئەو دەوڵەتە بەناو سیكوێلەرەى توركیاوە، هەردەم ئەقڵیەتى (سونى-حەنەفى)یانەى عوسمانییەكان كار دەكات و ئیدامەیەكى پەنهانە بەزەمەنێ:ى بەسەرچوو، دیارە هەموو ئەو گێرمەو كێشەو بگرە بەردە موزەیەفانەى كەگوایە لەنێوان دەوڵەت و ئاییندا هەن و میدیاكانى تورك دەیان حیكایەتى بەبەردا دەكەن.. تەنها بۆ پەردەپۆشكردنى ئەوەیە كەلەراستیدا لەپشت كەوالیسەوە بووكەڵە و موهەریجە سیاسییەكان دەجووڵێنێت.
ئەگەر رۆمانى بەفر-ى ئۆرهان پامووك بخوێنینەوە زۆر راستیمان لەو بارەیەوە لا رووندەبێتەوە، دەوڵەت كارى بەزۆربوون و تەشەنەكردنى ئیسلامیەتە لەتوركیا، هەروەك چۆن سەردەمانێك لەگەرمەى بەرەوپێشچوونى pkk لەسەر ئاستى جەماوەرى دەوڵەتى تورك لەپشت كەوالیسەوە حیزبوڵلاى لەناوچە كوردنشینەكاندا دروستكردو توانى بەپارە خەڵكێكى زۆر لەخۆى كۆبكاتەوەو كارى سەرەكیشى كوشتنى ئەندام و هەوادارانىpkk بوو، بەچەشنێك كەتەواوى خێزانێك سەردەبڕان و تائێستاش ئەوەى لەو سەردەمانەدا روویداوە پەردەپۆشكراوە.
چۆن دەوڵەت كارى بەتەشەنەسەندنى ئیسلامییەتە ئاواش ئیسلامییەكان پێویستیان بەفۆبیاو ترسان لەدەوڵەتە و ژەنەڕاڵەكان هەیە، تابتوانن وەك ئۆپۆزسیۆن و نەیارى دەوڵەت بێنە گۆڕەپان و راى جەماوەرى داخ لەدلأ بەلاى خۆیاندا رابكێشن و بەمەش باشترین دەنگ بۆخۆیان كۆبكەنەوە، ئیدى هەموو ئەوەى كەلەو پانتاییەدا روو دەدات گەمەیەكى ناشرین و كۆمێدیایەكى قێزەوونە بۆ تەفرەدانى جەماوەر.
سەبارەت بەئەردۆوان-یش دەبێت رۆحى دیكتاتۆرییانەى ئەو زاتەمان لەبیر نەچێت و ئاماژەش بەو راستییە بدەین كەسەدان رۆژنامەنووس بەسایەى سەرى ئەوەوە لەسەر كار لابراون، دەیان كارمەندى تەلەڤزیۆن و كەناڵە جیاجیاكانى میدیاو دەزگا رەسمییەكان دەركراون و لەشوێنیان كەسانى سەر بە A.K.P-ە دامەزرێنراون.
هەر بۆ نموونە كەناڵێكى وەك( ستار) ى توركى كەخاوەنەكەى(جەم ئوزان)بوو، ناوبراو سكرتێرى ( پارتى لاوە)و یەكێكە لەسەرمایەدارە ناسراوەكانى توركیا، بەڵام پاش ماوەیەك لەدژایەتى كردنى ئەردۆوان و پارتەكەى، لەكەناڵى ( ستار)ەوە..بەچەشنێك كەوتنە تەنگ پێهەڵچنینى مەگەر هەر ئەوەبێت كەنەیانكوشتبێت، ئەگینا مالأ و موڵكیان هەراجكردو دەستیان گرت بەسەر سەرمایەكەیداو باوكیان زیندانى كردو براكەشیان لەتوركیا وەدەرنا.
جا ئەمە ئەو دیموكراتییەت و ئازادییەى ئێستاى توركیایە كەبەداخەوە زۆرێك لەرۆشنبیران و سیاستمەداران هەردەم وەك فیردەوسى دیموكراتیزم و سیكوێلەریزم ئاماژە بەتوركیا دەكەن.
دیارە نموونەى دەستدرێژكارى و پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ لەلایەن A.K.P-ەوە گەلێك زۆرن، هەر بۆ نموونە كاریكاتێریستێكیان دایە دادگاو دنیایەك گێچەڵیان پێكرد تەنها لەبەر ئەوەى وێنەى ئەردۆوان- ى لەشێوەى پشیلەدا كێشابوو..لەكاتێكدا لەدنیاى داخراوى عەرەبدا چەندین جار بەكاریكاتێر سەركردە عەرەبەكانمان بینیوە كەكراونەتە حوشتر و شتى لەو بابەتەو هیچ لێپێچینەوەیەكیش بەرانبەر كاریكاتێریستەكان نەكراوە، دیارە ئەگەر كرابێتیش بەو پێیەى ئیدیعاى دیموكراسییەت ناكەن، ئەوە بەئاسایى وەردەگیرێت.. بەڵام ئێمە لێرە قسە لەسەر توركیایەك دەكەین كەخۆى لەئەوروپا لىَ بەپێشترە لەپەیڕەكردنى دیموكراسییەت و پێشێلنەكردنى مافەكانى مرۆڤ.
ئاماژە بەنمونەیەكى تر بدەم رۆژنامەیەك لەسەر ئەوە داخرا كەوێنەى ژنى ئەردۆوان-ى بڵاوكردبۆوە لەكاتێكدا سەرۆك وەزیرانى یۆنان ماچى دەكات، ئەمەش لەسەردانى ئەردۆوان و ژنەكەى بۆ یۆنان روویدا.
رەنگە ئەم جۆرە ماچانەش بەپێى راوبۆچوونى عادل باخەوان بچنە خولگەى ئیسلامى دەرەوەى ئیسلام و ئیدى رێپێدراوبێت بۆ هەر كەسێكى سەر بەپارتێكى ئیسلامى هەموو ئەو شتانە قبووڵ بكات كەبەپێى ئیسلام گوناهە.. یان رەنگە سەرۆك وەزیرانى یۆنان لەلایەن ئەردۆوان-وە بەكەسێكى مەحرەم سەیر بكرێت و پێى ئاسایى بێت لێو بەكوڵمى ژنەكەیەوە بنێت.
سەبارەت بەسیستمى تەقلیدى و شێوازى كۆنى بەحیزبیكردنى جەماوەرو راكێشان و كۆنتڕۆڵكردنى ژمارەیەكى زۆر لەخەڵكى لەلایەن A.K.P-ەوە، ئەگەر مەبەست بێت لەبارەیانەوە بدوێین، رەنگە بەچەند وتارێكیش نەتوانین بەتەواوى باسى لێوە بكەین.. سەیرترینیان هەوڵدانە بۆ دروستكردنى شوێنى تایبەت لەنێو ئاپارتمانەكاندا بۆ نوێژى جەماعەت و قسەو باسى ئایینى، بەمەش بەتەواوى نەك هەر كۆنتڕۆڵى گەڕەكانیان پێدەكرێت بەڵكو خودى گەڕەكەكانیش دەكەنە شوێنى چاودێرى نەیارەكانیان و زانیارى كۆكردنەوە لەسەریان.
ئەمەیە واقیعى ئەو A.K.P-یەى كەعادل باخەوان دەیخاتە دەرەوەى ئیسلام، جا ئەگەر لەروو ماچكردنى ژنەكەى لەلایەن سەرۆك وەزیرانى یۆنانەوە پێ قبووڵ بێت، ئەوە لەژێرەوە بەواتاى وشە ئیسلام دەباتە نێو ماڵ و ئاپارتمانەكانى خەڵكییەوەو بەخۆشى بێت یان بەترشى دەیسەپێنێت.
تێگەیشتن لەم تابلۆیە بیركردنەوەیەكى قووڵى ناوێت، هەر كەسێكى سادەو ساكاریش لەئیزدیواجیەتى ئەو حیزبە تێدەگات و لێى حاڵى دەبێت.
نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت، تەزكییەو تەزكییەكارى A.K.P بۆ هەر كەسێك كەمەبەستى بێت دابمەزرێت، یان پرۆژەیەك هەڵبسووڕێنێت، تەنانەت بۆچوونە دەرەوەى وڵات و سەفەركردنیش، بەپلەى یەكەم كاریگەرەو دەچێتە پێش هەر كەسێك كەئەو تەزكییەى نەبێت.
باخەوان دەڵێت:
( پرۆسێسى بیناكردنەوەى پانتاییە گشتییەكانى ئەم وڵاتە بەسەر بەهاو نۆرمە سیكوێلرەكان تابینە قاقاى لەشكستدا نوقمبووە)……
لەراستیدا توركیا بەوتەى ئیسماعیل بێشكچى كۆڵۆنیایەكى نێو دەوڵەتییە، جابۆیە شكستى توركیا لەوەدایە كەقەرزارىI.M.Fەو ناچارە پابەندى هەموو بڕیارەكانى ئەوان بێت، هەر ئەویشە بڕیار لەسەر هەموو كاروبارێكى ئابووریى نێو توركیا دەدات، هەر لەدیاریكردنى ژمارەى ئەو كارمەندانەى كەساڵانە دەبێت فائیز بكرێن تادەگاتە بوارى كشتوكاڵى و ئاژەڵدارى.
لەكاتێكدا باخەوان دەڵێت:
( ئەم پارتە وەك فریادڕەسێك دروست دەبێت و لەپێناوى رزگاركردنى سیكوێلەریزاسیۆن لەشكست، دێت و رەهەندێكى ئایینى پێ دەبەخشێت).
جا لێرەدا دەبێت ئەوە وەبیر خۆمان بهێنینەوە، كەى بیستراوە سكوێلەریزاسیۆن پێوسیتى بەڕەهەندێكى ئایینى هەبێت، تالەشكست رزگارى بێت و بۆ دەبێت A.K.Pئەو فریادرەسە بێت لەجێى جێبەجێكردنى میتۆدى ئیسلام و كاربۆكردنى، سیكوێلەریزمى توركى لەشكست رزگار بكات و شەوق و نوورى خۆى پێبەخشێت؟!..
yousifazaddin@yahoo.com