
سروشتی ئیمپریالیزم و ته‌ندره نه‌وتیه‌کان له عێراق…..
سروشتی ئیمپریالیزم له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و په‌یوه‌ندی به یاسای نه‌وتی عێراقی که خرانه‌وه ده‌ستی کۆمپانیا داپلۆسێنه‌ره‌کان.
ئیمپریالیست که له وڵاتێکا خۆی جێگیر ده‌کات، فاکته‌رێک که لێی بتۆقێت له‌و ناوچه‌یه‌ی که داگیری کردووه به ته‌نها هێزی به‌ره‌نگاری نیه که دژی ئه‌و هه‌ستاون و داوای سه‌ربه‌خۆی ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که ئه‌ژنۆی ئیمپریالیزم ده‌هێنیته له‌رزه به‌رنامه‌ی سیسته‌می ئابووی هێزی ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام چ سیسته‌میک؟
گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ ساڵانی شه‌سته‌کان ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک وڵاته کۆڵۆنیاڵه‌کان ئیمپریالیزم خۆی رازیبوو وڵاته‌کان چۆڵ بکات، ئه‌مه له جه‌زائیر روویدا، ئیمپریالیزمی فه‌ره‌نسی ئه‌و کات خۆی بۆخۆی رازی بوو که وڵاته‌که به جێ بهێڵێت چونکه ئۆپۆزسیۆن هیچ به‌رنامه‌ی ئابوری پێ نه‌بوو وه فه‌رنساش دڵنیا بوو که هه‌رچه‌نده وڵاته‌که جێ ده‌هێڵیت به‌ڵام سه‌رمایه‌داره فه‌ره‌نسیه‌کان له جێی خۆیان ناجوڵێن و ئابووری ئه‌و وڵاته به‌رێوه ده‌به‌ن. هه‌مان رووداو له زۆربه‌ی وڵاته کۆلۆنیاله‌کانی تردا له قاره‌ی ئه‌فریقا به گشتی وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش به‌رچاوترین و دیارترین له‌و وڵاتانه وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بیه.
بێ نکوڵی هێزه ئپۆزسیۆنهکان به‌رنامه‌ی رامیاریان هه‌بوو بۆ گۆرانکاری سیسته‌می رامیاری که به‌رده‌وام دژیاتی هێزه داگیرکاره‌کانیان پێده‌کرد، به‌ڵام به‌رنامه‌ی گۆرینی سیسته‌می ئابووریان نه‌بوو که ئه‌مه‌ش هۆکاری دهستخهرۆبون و ده‌ستبه‌رداریان بوو بۆ هه‌مان وڵاتانی داگیرکه‌ر له پاش رزگار بوون له ده‌ستیان که له هه‌مان کاتیش‌دا له خۆبایبون و شانازی به‌خشیش بوو بۆ هێزه داگیرکه‌ره‌کان که وه‌ک پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی راست و دروست و بێدرۆ ! له رێی راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه رایانده‌گه‌یاند "ته‌ماشاکه‌ن دوای ئێمه چیان لێ هات".
به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی که ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ی خۆماڵی کردنی سیسته‌می ئابووری هه‌بوو بۆ وڵات هێزه‌کان به دڕندانه‌ترین و نا مرۆڤانه‌ترین شێواز دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆنیان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت پاش به جێهێشتنی ئه‌و وڵاتانه، به یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ هێزه کۆلۆنیاڵهکانی تر تێکرا ته‌ر و وشکیان پێکه‌وه ده‌سوتان، نمونه‌ش له‌و وڵاتانه زۆرن، میسر له‌دوای خۆماڵی کردنی که‌ناڵی سوێس ترسناکترین جه‌نگیان دژی به‌رپا کرد که له زلهێزترین ووڵاتانی ئیمپریالیستی ئه‌و ده‌مه تیایدا به‌شداریان کرد دژی و خه‌ڵکی میسریان به ئاقارێکدا برد تا ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵینن ، له عێراقیژ به هه‌مان شێوه چوون حوکومه‌ته‌که‌ی قاسم نه‌وتی عێراقی خۆماڵی کرد وه ریفۆرمی له زه‌وی و زاردا به‌رپا کرد، حوکومهتهکهیان سهرنوگم کرد.
له کۆتای حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووش به هه‌مان پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌فگانیستان و عێراقی ئێستا هێزه ئیمپریالیسته‌کان پرۆپاگه‌نده‌ی جه‌نگ دژی تیرۆریان به‌کار هێنا به‌ڵام ئه‌و ده‌مانه ئهلێندهی سه‌رۆکی چیلی و حوکومه‌تی ساندینیستا له نیکهراگواو هێزه گیڤاریستهکانیان به تیرۆریست له قهلهمدهدا که له ئه‌نجام کیشوه‌ری ئه‌مریکای لاتینیان تێکرا کرده قه‌سابخانه به یارمه‌تیدان و پر چه‌ک کردنی هێزه فاشیسته‌کان که ئه‌نجا و یه‌ک وڵاتی لاتین ئه‌مریکا بووه قوربانی جه‌نگه‌کانیان.
له کۆتای هه‌شتاکاندا تالیبانیان دروست کرد و پڕ چه‌کیان کرد، بێجگه ئامانجی سه‌ره‌کیان که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو، تالیبان له ناوخۆی ئه‌فگانیستان دژ به هێزه چه‌په‌کانی ئه‌فگانیستان که له سه‌ر سیسته‌می خۆماڵی کردنی ئابووری ئه‌و وڵاته سور بوونبه کار ده‌هێنران.
ساڵی 2003 ش جه‌نگ دژی تیرۆر دژی عێراق نه‌ک له‌به‌ر چاوه گه‌شه‌کانی خه‌ڵکی عێراق به‌ڵکو له به‌ر سیسته‌می ئابووری عێراق که سیسته‌می خۆماڵی کردن بوو وه سه‌دامی بریکاریان له ده‌ستیان ده‌رچووبوو.
له کاتێکدا که سه‌رنجی هه‌ردوو رووی دراوێکی ئاسنین ده‌ده‌ین به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م دراوه سه‌ر به کام ووڵات یاخود هی کام نه‌ته‌وه‌یه هه‌ردوو رووی دراوه‌که‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێت ، دراوی ئاسنین ئه‌و ماتریالهیه که روونترین و ئاشکراترین پانتایی هه‌یه له بازنه‌که‌ی خۆیدا، جه‌نگی عێراقیش ئه‌و جه‌نگه بوو که وه‌ک رووی دراوێکی ئاسنین ئاشکراو روون بوو له نێو له‌پی ده‌ستی مرۆڤایه‌تیدا که گشت هۆشیار بووین بۆچی به‌رپا ده‌بێت و چ پلانێکی وه‌حشیانه له پشتێوه‌یه‌تی به‌ڵام گه‌مژه‌ی و ده‌سته‌مۆیی زۆرینه‌ی مرۆڤی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، چراخانی بۆ سازدا به ره‌نگی سه‌وز و هه‌میسان رێره‌وی بۆ مرۆڤ کوژی خۆشکرده‌وه.
به پێی ئاماری رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له ئینگلته‌ره زیاتر له یه‌ک ملیۆن خه‌لکی بێ تاوان(سیڤیل) بوونه‌ته قوربانی به درێژای جه‌نگ دژی تیرۆر! هه‌ر به پێێ هه‌مان ئامار زیاتر له چوار ملیۆن عێراقی ئاواره بوون و له هه‌ژاری و بێ ماڵ و حاڵی له سووریا و ئوردن ده‌ژین به هۆی جه‌نگ له بۆ وه‌ده‌ستهێنانی دیموکراسی!
پێشبینی ئه‌م کاره‌ساتانه به گشتی کران به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا گه‌مژه‌ی کۆمه‌ڵگای گێتی ئێستاکه رێی به زلهێزان دا که هه‌مدیسان مرۆڤ له‌ت له‌ت کردن بکه‌نه‌وه یاسا ، به‌ڵام بۆ جه‌نگ؟ چوون خۆدانه ده‌ست قه‌ده‌ر له ستراتیجی رامیاری ئیمپرایالیزم هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت؟ ئه‌ی که‌واته چ پلانێک ئه‌مجاره؟
سروشتی ئمپریالهکان به درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتیه له دوو یاسا یه‌که‌م دابه‌ش کردن، دووه‌م فه‌رمانره‌وای که هه‌ردوو رێگا فاکته‌ری به‌ده‌ست هێنان و خرکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و وزه‌یه بۆیان، عێراقیش ئه‌و ووڵاته‌یه که خۆیان دابه‌شیان کرد و فه‌رمانره‌وایان کرد تا ساڵی 1958 که پێگه و وه‌ده‌ست هێنه‌ری وزه بوو بۆ ئیمپراتۆری به‌ریتانی کهبهرێوهی ده‌برد و خۆی پێگهیانده لووتکه هه‌تا هه‌نووکه‌ش.
پێویست ناکا باس له مێژووی عێراق بکه‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سکه‌لای به‌ریتانیا، هه‌ر وه‌ک گه‌لانی میسر و ووڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ده‌ست برسێتی و په‌تی سێداره‌وه ده‌یانناڵاند، به‌ریتانیا به درێژای فه‌رمانره‌وای له رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌رگه‌رمی خرکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و وزه بووه له رێگایی کۆمپانیا تایبهتیهکانیهوه، که ئه‌م کۆمپانیایانه له عێراق نزیکه‌ی نیو سه‌ده سامانی نه‌وتی عێراقیان به تاڵان دزی له رێی سیسته‌می ئابووری تایبه‌تی(که‌رتی تایبه‌ت) که سیسته‌می ئابووری ئه‌و کاته‌ی عێراق بوو، که هه‌ر فه‌رمانره‌وا ئینگلیزاکان له ئینگلته‌ره خاوه‌نی بوون و به سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌ریش سیسته‌می رامیاری ئه‌و وڵاته‌یان به‌رێوه ده‌برد که تاکه سیسته‌می رامیاریه ده‌توانێت ئه‌و سامانه‌ی که ده‌یدزن یبپارێزێت و زه‌ره‌ری لێ نه‌که‌وێت بۆیان وه سیسته‌می خۆماڵی کردنی ژێر خانی ئابووریش تاکه فۆرمی سیسته‌می ئابووریه که بتوانێت ئابوری نیشتمانێک بۆ خودی تاکه‌کانی بگه‌رێنێته‌وه و له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و دزی و جه‌رده‌ی هێزه ناوخۆی و ده‌ره‌کیه‌کان بپارێزێت.
له پاش شۆرشی ساڵی 1958 ئه‌م سیسته‌می ئابووریه تایبه‌ته گۆرانکاری به‌سه‌ر هات و بیره نه‌وته‌کان خۆماڵی کران، که تاکه پێشکه‌وتنی پۆسه‌تیڤ بوو ئه‌و شۆڕشه هێنایه ئاراوه و له سه‌ر ئاستی جیهانیش تاکه خاڵی پۆسه‌تیڤی عێراقه که نشوستی ئابووری به ته‌واوی بۆ هێزه ئیمپریالیسته‌کان برد چوون سامانی لۆکه‌ی میسریش له دوای شۆڕشی ساڵی 1956 له میسر خۆماڵی کرابوو پێش عێراق.
له پاش شۆڕشه‌وه ئیتر هه‌رچی کۆمپانیا تایبه‌تیه‌کانی رۆژئاوایه چاوه‌رێی هه‌لێک بوون تا بگه‌رێنه‌وه بۆ کۆنترڵکردنی بیره نه‌وته‌کانی عێراق وه هه‌میشه له هه‌وڵدان و پیلان داناندا بوون بۆ دووباره ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و بیره نه‌وتانه ،نموونه‌ی هه‌وڵدانه‌کانیان زۆرن بۆ نموونه هێنانی به‌عسیه‌کان و یارمه‌تیدانیان له قه‌سابخانه‌که‌ی ساڵی 1963 پاشان هێنانی سه‌دام حسێن بۆ له ناوبردنی کۆمۆنیسته‌کان، پێدانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، هاندانی بۆ جه‌نگ دژی ئێران سه‌ره‌رای یارمه‌تیدانی هه‌میشه‌ی بۆ کپکردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان چوون به گشتی بزووتنه‌وه ئۆپۆزسیۆنیه جه‌ماوه‌ریه‌کان رێره‌وێکی مارکسیستیان گرتبوو که له‌سه‌ر سیسته‌می خۆماڵی کردن سوور بوون. ئه‌م هاوکاریانه تێکرا هه‌وڵدان بوون بۆ یه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی، کۆنترۆڵ کردنی بیره نه‌وته‌کانی عێراق.
من پێم وایه دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ن که جه‌نگی عێراقی دواخست بۆ ساڵی 2003 یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که خاوه‌ن کۆمپانیاکانی نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی رامیاریان نه‌گرتبوو له ئه‌مریکا، گه‌ر به مێژوویان بگه‌رێنه‌وه ده‌بینین جۆرج. و بۆش له ساڵی 1978 ه‌وه خاوه‌نی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی نه‌وت و گاز بووه هه‌تاوه‌کو که باوکیشی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، له‌وانه کۆمپانیای (ووزه‌ی ئهربسترۆ) یان هه‌ندێک جار به (نه‌وتی ئهربسترۆ) ناو ده‌برێت، پاشان به‌رێوبه‌ری کۆمپانیای(سپێکترم 7 ) بووه که ئه‌ویش کۆمپانیای نه‌وت بووه له دوایدا به‌رێوبه‌ری کۆمپانیای (هارکێن) بووه که باوکی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌کان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌و کۆمپانیایه‌شی بۆ فراوانتر ده‌کات بۆ بازرگانی له‌گه‌ل سعودیه‌کان.
هۆکاری دووه‌م، گفتی به‌عسیه‌کان بوو بۆ پێدانی بیره نه‌وته‌کان به‌و کۆمپانیایانه که له‌و ماوه‌یه‌ی که کۆماریه‌کانی ئیمراتۆری ئه‌مریکی بۆیان دانابو له دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له ساڵی 1989 وه تێپه‌ری کرد وه جه‌نگی که‌نداویش هه‌ره‌شه‌یه‌ک بوو بۆ به‌عسیه‌کان "گه‌ر رازی نه‌بن به ئاسانی دێینه‌وه نێو به‌غداد"
ئێستاکه له پاش رووخانی دیکتاتۆر سه‌رباری ئه‌و کوشتن و برین و ئه‌و حاڵه نا ئارامه‌ی که تێکرا تاکه‌کانی گشت نه‌ته‌وه‌کانی ناو عێراق تێیکه‌وتوون، مێژوو دێت وه له به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، به‌هه‌مان یاسای به‌ریتانیه‌کان به‌ڵام هه‌نووکه ئیمپراتۆری ئه‌مریکی هاتوو عێراقی دووباره دابه‌ش کرده‌وه که ده‌بینین سه‌ره‌تا شه‌ری ده‌مارگیری نێوان لایه‌نه کۆنهپارستهکانی زیندو کرده‌وه ئه‌مه‌ش که خه‌ڵکی عێراقی ته‌نها سه‌رگه‌رمی خۆحه‌شاردان و دڵه‌راوکێ و برسێتی و مرۆڤ ناشتن کردوه وه له باکوریش به ئۆتۆنۆمیه‌کی سنورداردار کوردی رازی کردووه که ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین هه‌مان ئه‌و ئۆتۆنۆمیه‌ی که فرانکۆی فاشیست به دانیشتوانی مه‌راکیشی دابوو تا دژی شۆڕشی ئیسپانیا بووه‌ستنه‌وه له ساڵانی 1936- 1939 چوون ئۆتۆنۆمیه‌که کاتی بوو به ته‌واوه‌تی سنووری جیۆگرافی هه‌رێمه ئۆتۆنمیهکه دیاری نه‌کرابوو وه‌ک هه‌رێمی کوردستان. سنووری جیۆگرافی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کویوه بۆ کوێیه؟ ئیدی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه دوای دابه‌ش کردن فه‌رمانره‌واییه، ئه‌مه‌ش له عێراق مانای کۆنترۆلکردنی بیره نه‌وته‌کانه.
له کۆتای مانگی شه‌شی 2007 پاش تێبهپربوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر مرۆڤ قرکردن له عێراق به ده‌ستی ئه‌مریکا و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان، حوکومه‌تی ده‌سکه‌لای ئه‌مریکی هه‌ر به هه‌مان سیناریۆی ده‌سه‌ڵاتی پێش ساڵی 1958 گه‌یشته دوواین قۆناغی ووتوێژ له‌گه‌ڵ کۆنه هاورێکانی خۆی کۆمپانیای (بپ) ، کۆمپانیای (ئێکسۆ‌ن مۆبایل)، کۆمپانیای (تۆتال) وه‌هه‌روه‌ها کۆمپانیای (شێل).
ئه‌مانه ئه‌و زنجیره کۆمپانیایانه بوون که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک سامانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان به تاڵان برد که چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری بوو په‌یره‌و ده‌کرا عێراق، وه ئه‌وه‌ی دژیان وهستابایه به ناوی شه‌ره‌نگێز له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا له سێداره ده‌دران یان به‌ندینخانه‌کان هه‌میشه له چاوهروانیاندا بوون، نوومنهیان زۆرن له کۆمه‌ڵگای عێراق دیارترینیان فه‌هد، گۆران، سارم، بێکه‌س، حازم وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی پێش ساڵانی په‌نجاکان!
هه‌نووکه یاسای نه‌وتی عێراقی که نه‌ته‌وه‌یه‌ک زۆرینه‌ی نه‌خوێنده‌وار بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه ده‌نگیان پێداوه سیسته‌می ئابووری تایبه‌ته یاخود ، که واتای هێنانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمپانیایانه‌یه بۆ کۆنترۆلکردنی ژێرخانی ئابووری عێراق به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر واتای به تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵکه، وه هاتنه‌کایه‌ی سه‌رکووتگه‌ری و دابه‌ش بوونی زیاتره چوون گه‌ر هه‌ندێک دوورتر بروانین، ده‌بینین که عێراق نائارامه ئه‌م کۆمپانیایانه‌ش به‌ر له کارکردنیان پێویستیان به ئاسایشه له ناوچه‌که‌ی خۆیان ئه‌مه‌ش واتای زیاتر هێنانه ناوه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی کاری لێده‌که‌ن.
ئه‌و هێزانه‌ش هێزی سه‌ربازی تایبه‌تین نه‌ک گشتی به‌ڵکو ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ن که له خه‌ڵکی ره‌ش و رووت و بێده‌ره‌تانی ئه‌مریکی پێک هاتوه و هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ قازانج خستۆنیهته بازاراوه کۆمپانیاکانیش به کرێیان ده‌گرن بۆ پاراستنی خۆیان له‌و وڵاتانه‌ی سامانیان به تاڵان ده‌به‌ن. بۆ نموونه ئێستا که سه‌رگه‌رمی تاڵان‌کردنی سامانی وڵاتی نایجیریان ئه‌و هێزانه‌ش له‌و وڵاته بڵاوبونه‌ته‌وه، که‌واته هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی نایاسای زیاتره بۆ وڵاته‌که که له سه‌رکوتگه‌ری و داپڵۆسین زیاتر هیچ مانێفێستێکی تر شک نابات به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ببه‌خشێ.
رۆبێرت برایس توێژه‌ری ووزه و نه‌وت له ئۆستین له وویلایه‌تی تێکساس له ووته‌یه‌کیدا بۆ له به‌رنامه‌ی له ناو عێراق بۆ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئه‌نته‌رناشنال ده‌ڵێت، "من نازانم کورد چاوه‌روانی چی ده‌کات له که‌رکوک، له کاتێکدا که بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردستانه‌وه بۆ کۆمانیا رۆژئاوایه‌کان به نرخێکی هه‌رزان هه‌راج کران و کۆنتراکتێکی 25 ساڵانه‌یان له‌گه‌ڵ پازده کۆمپانیای دوازده وڵات ئیمزا کردووه"
سه‌رانی کوردی به‌شدار بوو له حووکمه‌تی عێراق که له گیرفان پر کردن زیاتر سه‌رگه‌رمی هێچ کارێکی تر نین ته‌نها پیشه‌یه‌ک که له ده‌ستیان بوو پرسێک که پێیان کرا رازی بوون و رازی نه‌بوون بوو به فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکوک ئه‌وانیش به نرخێکی هه‌رزان دیسان خستیانه‌وه به‌رده‌ستی ئه‌م کۆمپانیایانه، ئیدی چۆن باس له سه‌ربه‌خۆی ده‌که‌ن؟
مه‌به‌ستی رۆبێرت برایس له ووته‌که‌یدا ئه‌وه‌یه، گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژێرخانی ئابووری خۆی به ده‌ست کۆمپانیایه‌که‌وه بێت که ده‌سه‌ڵاتی رامیاری ووڵاتێکی دیکه‌یه ئیتر سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ چ مانایه‌ک ببه‌خشێت؟ کورد که نه‌وتی که‌رکوکی ئاوها به هه‌رزان فرۆشت ئیدی چ کاره‌یه له که‌رکوک؟