گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ هیوا قادر
هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه که بوترێت نابێت ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا کاربکات، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریشه گه‌ر بێت و داوا له ڕۆشنبیری کورد بکه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی کوردی‌دا کاربکات.
ژاوێن شاڵی: جەنابت بەوە ناسراویت کە هەمیشە لە شیعرەکانتا سروشت بونێکى فراوانى هەیە، وە هەمیشە رۆحیەتێکى جوان بە شیعرەکانتەوە دەبینرێت هەر ئەمەشە وایکردووە کە شیعرى تۆ زیاتر بەرەو ناسکى بڕوات، ئەم تێکەڵاوییە زۆرەى سروشت لە شیعرەکانى "هیوا قادر"دا بۆچى ئەگەڕێتەوە؟
هیوا قادر: من بۆ خۆم ڕه‌نگه نه‌توانم به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبخه‌مه سه‌ر هۆکاره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامم بۆ سروشت، ڕه‌نگه به‌شێکی له‌نادیارییه‌کدا بێت که خۆشم نه‌توانم په‌یی پێبه‌رم. به‌ڵام من هه‌میشه هه‌ستێکی به‌رایم هه‌یه به‌رامبه‌ر به سروشت، هه‌ستێک وه‌ک وه‌رگرتنی هێزێک وایه بۆ بیرکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و تێڕامان، بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ژیان له ڕێگه‌ی شته پچووکه‌کانه‌وه، من بۆ خۆم پێموایه ئینسان له ڕیگه‌ی شته بچووکه‌کانه‌وه ده‌توانێ سه‌رله‌نوێ بێته‌وه ناو ژیان و ئاشتبێته‌وه له‌گه‌ڵیدا، سروشت بۆ من ئه‌و شوێنه جیاوازه‌یه که ده‌توانم تێیدا باشتر بیربکه‌مه‌وه.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که هه‌میشه له‌ڕێێ مانا گه‌وره‌کانه‌وه ئینسان ئاماده ده‌کات بۆ ژیان، مانا بچوکه‌کان فه‌رامۆش ده‌کات، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بێت که هه‌میشه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌وتاندن و نه‌ماندا وه‌ستابێت، له‌به‌رئه‌وه پێویستی به‌کۆمه‌ڵێک مانای گه‌وره و چاره‌نووس ساز بووه بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه ڕێی به مانا بچووک و ناسک و ئینسانییه‌کانی تر نه‌داوه بێنه‌پێشێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا ببنه هۆی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاواز له بیرکردنه‌وه‌ی باو و ئینسان به‌ره‌و هه‌ستکردن به‌لاوازی به‌رێت. ئینسانی ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له ڕێی دیین و ئایدۆلۆژیاکانه‌وه ئاماده‌ده‌کرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هێنده بیربکاته‌وه که به‌شی درککردن به‌و مانایانه بکات که مانای خۆبه‌ختکردنن له پێناوی وڵات و حزب و دین و ئایدۆلۆژیادا، نه‌ک له پێناویی خۆشویستنی ژیان و خودی ئینسان خۆیدا.
نزیکی من له شته بچووکه‌کان له ڕێگه‌ی سروشته‌وه ڕه‌نگه به‌شێکی په‌رجه‌کرداری ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌بووبێت که له کۆمه‌گه‌ی کوردی‌دا هه‌یه.
ژاوێن شاڵی: واتە تۆ دەتەوێت لە ڕێى سروشتەوە بۆ بەشە ونبووەکەى خۆت بگەڕێیت، وە لەگەڵ ئەو بەشە ون بووەدا ئاشت بیتەوە؟
هیوا قادر: ئه‌ده‌ب هه‌وڵدان نییه بۆ گه‌یشتن به که‌ماڵ و حه‌قیقه‌تێکی بێ چه‌ندوچوون، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه که ئه‌ده‌ب له دیین جیاده‌کاته‌وه، من له ڕێێ سروشته‌وه ده‌توانم به‌شێکی ئه‌و دیوه نادیارانه‌ی خۆم بناسم، ده‌توانم هه‌ندێک جار خۆم له‌گه‌ڵ خۆم ئاشتبکه‌مه‌وه، ئاشتکردنه‌وه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ خۆم، ده‌ستلێدانی منه له ژیان، له جوانی، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی منه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیارانه‌دا که واملێده‌کات هه‌میشه هه‌ستبکه‌م که بوونی من به بوونی پرسیاره‌کان و بیرکردنه‌وه‌کانمه‌وه به‌نده.
ژاوێن شاڵی: ئەدەبى نامە یەکیکە لە بوارەکانى ئەدەب، بەڵام ئەوەى هەستى پێدەکرێت ئەوەیە زۆر کەم لە ئەدیبانى ئێمە ئەو ڕێچکەیەیان گرتووە، تۆ یەکێکیت لەوانەى کە لەم بوارە جێدەستى خۆت نیشان کردووە، تۆ لەڕێى ئەو نامانەوە دەتەوێت رێچکەیەکى جیاواز بۆ خۆت هەڵبژێریت؟ یاخود جیاوازى ئەدەبى نامە چییە لە لقەکانى تر‌ى ئەدەب؟
هیوا قادر: جیاوازی ئه‌ده‌بی نامه له‌گه‌ڵ کایه‌کانی تری ئه‌ده‌بدا ئه‌وه‌یه که "خود" هه‌میشه ئاماده‌یه به‌بێ خۆشاردنه‌وه له ناو بیرکردنه‌وه‌ی زماندا. بره‌وپێدانی ئه‌ده‌بی نامه‌ش له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندیی به کراوه‌یی و خه‌ونی نووسه‌ره‌کانیه‌وه هه‌یه، چونکه تۆ له ڕێێ نامه‌وه که‌سی به‌رامبه‌ر ده‌دوێنیت، دواندنی که‌سی به‌رامبه‌ر له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپیده‌کات که تۆ ترس و شه‌رمت نه‌بێت له باسکردن و گوزارشتکردن له خۆت له به‌رده‌م که‌سی به‌رامبه‌ردا.
هه‌روه‌ها دروستبوونی تاک "ئیندڤید" وه‌ک بیرکه‌ره‌وه‌یه‌ک به‌بی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به تێگه‌یشتنه باو و گشتییه‌کانه‌وه، یارمه‌تیده‌رێکه بۆ دروستبوونی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که بتوانێت سه‌یری هونه‌ری ئه‌ده‌بی نامه بکات وه‌ک کایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌خۆی.
ژاوێن شاڵی: جیا لەم هەوڵەى تۆ (بۆنى شەراب لە هەناسەم دێت)، تا ئێستا نوسەرى ئێمە بە ئەدەبى نامە ئاشنا نییە، بۆچى تا ئێستا ئەدەبى نامە لاى ئێمە نەبۆتە نەریتێک، یاخود نەبۆتە بەشێک لە نوسین؟
هیوا قادر: به‌شێکی په‌یوه‌ندی به ترسه‌وه هه‌یه له ئازادی، به‌شێکیشی په‌یوه‌ندی به‌و تێگه‌یشتنه باوه‌ی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه که ده‌بێت خوێنه‌رانی ئێمه شته تایبه‌تی و نهێنییه‌کانی نووسه‌ران ته‌نها دوای مردنیان بخوێننه‌وه. ئه‌م تێڕوانینه‌ش ترسێکی تایبه‌تی لای نووسه‌ران دروستکردووه که جورئه‌تی باسکردنی خۆیان نه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ن، نه‌با بکه‌ونه به‌ر زه‌بری مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
ژیانی من له ئه‌وروپا و ئاشنابوونم به‌م کایه ئه‌ده‌بییه‌ی دنیا، هۆکاربوون بۆ ئه‌م ده‌ستپیشکه‌رییه‌ی من، من ده‌زانم دنیایه‌ک نامه‌ی جوان و تایبه‌ت هه‌ن له نێوان نووسه‌رانی کوردا که نایانه‌وێت وه‌ک کایه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی بڵاویانبکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێکی هۆکاری ئه‌و ترسه‌یه که باسمکرد. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت نامه‌کانیش وه‌ک هه‌ر کایه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی تایبه‌تن به قۆناغه جیاوازه‌کانی ژیانی نووسه‌ران خۆیانه‌وه، تۆ نابێت تا مردن ئه‌و نووسه‌رانه قه‌رزارباربکه‌یت به‌و په‌یوه‌ندیانه و به‌و جۆره خۆڕووتکردنه‌وانه‌ی که له‌نامه‌کاندا باسیان کردووه.
نامه پیش هه‌رشت هه‌ڵگری ڕاستییه په‌تی و ساده‌کانی نووسه‌ره‌کانیانن له‌سات و کاتی دیاریکراودا، دواتر هه‌ڵگری به‌شێک له‌و حه‌قیقه‌تانه‌ن که باسکراون و په‌یوه‌ندیاشیان ته‌نها به‌و زه‌مه‌نانه‌وه هه‌یه که نامه‌کانیان تێدا نووسراوه.
خولقییه‌تی من له‌گه‌ڵ نووسینی نامه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێکی هه‌رزه‌کاریم کاتیک که من و هاوڕێم "ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین" له سلێمانی ده‌ژیاین، هه‌فتانه چه‌ندان نامه‌مان بۆ یه‌کتری ده‌نووسی و له‌و رێیه‌وه باسمان له خه‌مه ئه‌ده‌بی و ئینسانییه‌کانی خۆمان بۆ یه‌کتری ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه‌ش یه‌کتریمان ده‌بینی. بۆیه ئه‌ده‌بی نامه بۆ من له زۆر زووه‌وه کایه‌یه‌کی تایبه‌ت بووه بۆ گوزارشتکردن له زه‌مه‌ن و له شوێن و له خۆم وه‌ک ئینسانێکی بیرکه‌ره‌وه.
ژاوێن شاڵی: پێتوانیە کە خوێنەرى ئێمە زۆرى ماوە بگاتە ئەوەى لە نامەیەکى ئەدەبى تێبگات، بۆ نموونە لە (بۆنى شەراب)دا لەوانەیە ئاساى کەسێک بیخوێنێتەوە بە نامەیەکى عاشقانە تێى بگات، بەڵام لەوانەیە لە پشت ئەم نامانەوە، لە ناواخنى ئەم نامانەوە کۆمەڵێک مەرامى تر هەبێت؟
هیوا قادر: خوێنه‌ران ئازادن چۆن تێده‌گه‌ن، ناکرێت ئێمه چاوه‌ڕێی خوێنه‌ران بکه‌ین تا بزانین چۆن لێمانده‌گه‌ن. ئاستی خوێندنه‌وه‌کان جیاوازن، به‌ڵام هه‌موو نووسه‌رێکیش له ئاستی خۆیدا خوێنه‌رانێک بۆ خۆی دروستده‌کات که دواتر زه‌حمه‌ته ئه‌و خوێنه‌رانه به‌هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی نووسه‌رانی تر ڕازیبن که له‌خوار ئه‌و ئاسته‌وه‌بن. که‌واته ئاستی خوێنه‌رانیش پێ به پێێ ئاستی مه‌عریفی نووسه‌ران و هێزی داهێنانیان ده‌گۆڕێن.
ڕاسته ئێمه کۆمه‌ڵێک نامه‌ی ساده و عاشقانه‌شمان هه‌یه که له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌کانی شار ده‌فۆشرێن، ئه‌مانه‌ش خوێنه‌ری ساده‌ی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ کات هێزی مانه‌وه‌یان نییه و قورسایی ئه‌ده‌بیشیان نییه، وه هیچ کات ئه‌مانه ناتوانن ئه‌و کایه ئه‌ده‌بییه دروستبکه‌ن که ناوی کایه‌ی ئه‌ده‌بی نامه‌یه.
ژاوین شاڵی: تۆ یەکێک بویت لە نوسەرانى ڕەهەند، ڕەهەندییەکانیش کۆمەڵە نوسەرێک بوون کە هەمیشە قورسایى خۆیان لەناو خوێنەراندا هەبووە، وە کاریگەرییەکى زۆرى مەعریفیان جێهێشت بە تایبەت لاى چینى گەنج، نەمانى تۆ لە ڕەهەند بۆچى دەگەڕێتەوە؟
هیوا قادر: من هیچ کات وازم له ڕه‌هه‌ند نه‌هێناوه، به‌ڵام دیارنه‌بوونی من له ڕه‌هه‌ندا له‌و ژمارانه‌ی دواییه‌وه هۆی ئه‌وه‌بوو، که چاپکردنی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند و به‌ڕێوبردنی کاره‌کانی درایه ده‌ست کاک "ئاراس فه‌تاح" له ئه‌ڵمانیا. له ژماره دووی ڕه‌هه‌نده‌وه هه‌موو کاره ئیدارییه‌کان و چاپکردنی و زۆرینه‌ی جار نووسینه‌وه‌شی له ئه‌ستۆی مندا بووه‌و له ستۆکهۆڵم چاپمکردوون. به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ی که چووه لای کاک ئاراس، به‌هۆی سه‌رقاڵی ژیان و کاری خۆیه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی کۆ به‌رهه‌مێکی وا که له‌ئاستی گۆڤاره‌که‌دا بێت، ره‌هه‌ندوورده وورده ئه‌و گڕوگه‌رمییه‌ی جارانی نه‌ما و به‌رده‌وام نه‌بوو له بڵاوکردنه‌وه‌ی.
به‌ڵام من پێموایه ڕه‌هه‌ند وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی کاری خۆی کرد و ئه‌گه‌ر وه‌ک گۆڤارێکیش چیتر ده‌رنه‌چێت، کێشه‌یه‌ک نییه، به‌تایبه‌ت که ده‌بینیت نووسه‌رانی ڕه‌هه‌ند له دنیای کوردی‌دا که‌سه هه‌ره چالاک و دیاره‌کانی ناو ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری کوردین.
ژاوێن ساڵی: رەهەند کارى خۆى کرد و نوسەرانى ڕەهەندیش بە بەرهەمەکانیان ئەوە دەسەلمێنن، ئەمە وەک رەهەند، نوسەرانى دواى ڕاپەڕین چۆن دەبینیت؟ ئومێدى ئەوە دەکەیت کۆمەڵێک دروست بێتەوە وەک ڕەهەند بتوانێت جارێکی تر تازەگەرى بخاتە کۆمەڵگاوە؟
هیوا قادر: وه‌ک ڕه‌هه‌ند نازانم، به‌ڵام بێگومان، تا ئینسان هه‌بێت خه‌ون و داهێنانیش ده‌مێنێت، چونکه هه‌رگیز ناکرێت تۆ هه‌موو سه‌رمایه‌ی داهێنانی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری بده‌یت به گروپێک و هه‌موو ئه‌وانی تری لێبێبه‌ری بکه‌یت. ده‌کرێت ئه‌م خانه‌به‌ندییه په‌یوه‌ست بکه‌یت به قۆناغ و شێوازی کارکردن و ئه‌و پرسیاره تایبه‌تیانه‌ی که هه‌ر که‌س و گروپێک ده‌یخاته‌ڕوو.
ژاوێن شاڵی: بەڵام زۆرێک لە نوسەران هیچ ئومێدێکیان بەم نەوەیە نییە، تروسکاییەک لە گەنج نابینن لە هیچ یەکێ لە بوارەکانیا، وە گەنج ناوزەد دەکرێت بە کەسێکى خاڵى لە مەعریفە، تۆ پێتوایە هەموو گەنجێکى ئەم سەردەمە خاڵییە لە مەعریفە؟ ئایا هەموو ئەوانەى دەنوسن بەهەمان شێوە خاڵین لە مەعریفە؟
هیوا قادر: ئه‌وه کێیه که هێنده جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م سه‌رنجه به‌سه‌ر هه‌موو گه‌نجاندا ده‌سه‌پینێت؟! که‌س ناتوانێت وابڵێت. بۆ من زۆر زه‌حمه‌ته سه‌رنجێکی ئاوا به‌سه‌ر گروپێکی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بسه‌پێنم. من که‌سێکم هه‌میشه خۆم به دوور ده‌گرم له سه‌رنجی ده‌سته جه‌معیانه به‌تایبه‌ت که ئه‌و سه‌رنجه په‌یوه‌ندی به ئینسانه‌وه هه‌بێت.
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه تۆ زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نجت له کوردستاندا هه‌یه، چۆن ئه‌م هه‌موو ئینسانه له‌ناو ته‌عریفێکدا کۆده‌که‌یته‌وه!
تۆ جارێ هیچ هه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیت به‌م گروپه نه‌داوه تا ئه‌وان خۆیان پیشان بده‌ن و گوێمان له ده‌نگیان بێت، گوێمان له داواکارییه‌کان و خه‌ونه‌کانیان بێت بۆ دواڕۆژ. ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌بی کوردیش‌دا تۆ کایه‌یه‌کت نییه تایبه‌ت بێت به کایه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌نجان و مێردمنداڵان. ئیتر تۆ چۆن ده‌توانیت هه‌موویان له بۆته‌ی ناولێنانێکدا قه‌تیسبکه‌یت.
تا ئێستا تووڕه‌بوونی گه‌نج، که یه‌کێکه له سیفاته سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی، نه‌بۆته پڕۆژه‌یه‌ک بۆ سودوه‌رگرتن له گۆڕانی کۆمه‌ڵگه، تا ئێستا گه‌نج خاوه‌نی سیمای تایبه‌تی خۆیی نییه، سیمایه‌کی زۆر سه‌رابی و نادیاری هه‌یه، هه‌ندێک جار وه‌ک ده‌نگێکی توڕه ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ندێک جار یاخی له هه‌موو شت، هه‌ندێک جار ڕازی به هه‌موو شت، هه‌ندێک جار توانای بینینی جوانی نییه، هه‌ندێک جار پڕه له جوانی و که‌چی که‌س نایبینێت.
ئه‌و ناونانه‌ش له گه‌نجان که گوایه گه‌نجان خاڵین له زانین، ناولێنانێکی سیاسیانه‌یه، ئه‌و که‌س و عه‌قڵییه‌ته‌ی که ئه‌م ناولێنانه‌ی داڕشتووه پێش هه‌رشت داوایه‌کی سیاسیانه‌ی له گه‌نجان هه‌یه و ده‌یه‌وێت گه‌نجان هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه سیاسیه بن که ئه‌و ده‌یه‌وێت.
تا ئێستا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا سیمای گه‌نج و شوناسی گه‌نج دیارنییه، ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سیمای گه‌نج و شوناسی هه‌میشه ڕوو له گۆڕانی گه‌نج ده‌دات که ده‌رکه‌وێت، ئازادییه، نه‌بوونی ئازادی، نه‌بوونی دروستکردنی که‌ناڵی جیاواز له لای ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه به‌بێ چاوه‌ڕوانکردنی ده‌سکه‌وتی حیزبی و سیاسی له‌لایه‌ن گه‌نجه‌وه بۆ خۆی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه توێژی گه‌نجان نه‌ناسین، ئێمه توڕه‌بونێک ده‌ناسین که قوڵپه قوڵپ ده‌کوڵێ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانه، ئه‌م توڕه‌بوونه‌ش گه‌نجانن، گه‌نجانێک له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌لی ئازادی، خه‌ون به‌و شوێن و خاکانه‌ی تره‌وه ده‌بینن که ئازادیان تێدایه، که ئه‌ویش چوونه ده‌ره‌وه‌یه له کوردستان و گه‌یشتنه به ئه‌وروپا.
له ئاستی نووسینیشدا، هه‌میشه گه‌نجێک هه‌یه به دیقه‌ته‌وه ده‌ڕوانێت و سه‌یرده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی نۆبه‌ی قسه‌کردنی دێت، بێگومان ئیمه چۆن ڕۆگارێک گه‌نج بووین و ئێستا قسه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین، ئه‌وانیش دێن و قسه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
ژاوێن شاڵی: پێتوایە ئەدەبێک هەبێت بە ناوى ئەدەبى ژنان؟ یاخود لە ئەدەبدا نابێت جیاکارى هەبێت، (ئەوەى کە دەڵێن ئەدەبى ژنانە و ئەدەبى پیاوانە)؟
هیوا قادر: تکایه با تا ده‌توانین خۆمان ببوێرین له‌م ناونانه "فیوداڵییه" بۆ ئه‌ده‌ب، شتێک نییه ناوی ئه‌ده‌بی ژنان و پیاوانبێت، ئه‌ده‌بێک هه‌یه هی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش ژنان و پیاوان و هۆمۆسێکسوێله‌کان و… ئه‌وانی تر ده‌ینووسن و ته‌نها پێوه‌رێک بۆ ئه‌م ئه‌ده‌به‌ش پیوه‌ری داهێنانه و هیچی تر. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین باس له شێواز و جیاوازی زمان بکه‌ین بۆ نمونه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که پیاو یان ئافره‌ت ده‌یاننووسن، یاخود باس له جیاوازیی به‌کارهینانی زمان بکه‌ین که له ناو ئه‌ده‌بی منداڵان و مێردمنداڵان و گه‌وره‌کاندا هه‌یه.
ژاوێن شاڵی: بەڵام هەمیشە لە کۆمەڵى ئێمەدا ئەو جیاوازیە دەکرێت، هەمیشە دەگوترێ ئەدەبى ژنان و ئەدەبى پیاوان؟
هیوا قادر: پێموانییه که ئه‌مه خانه‌به‌ندیکردن و پێوه‌رێک بێت بۆ پیشاندانی ئاستی داهێنان، ئه‌مه جیاکارییه‌که بۆ چاوپۆشین له لاوازی ئه‌ده‌بی ژنان، که پیش هه‌ر شت ده‌بێت ژنان ئه‌م ناولێنانه قبوڵنه‌که‌ن.
ژاوێن شاڵی: هەوڵەکانى ژنان چۆن دەبینیتەوە لە کوردستان، بۆ تۆ کە لە ئەوروپا دەژى، نوسینەکانیان لە چ ئاستێکا دەبینی؟
هیوا قادر: من ناتوانم به کۆ قسه بکه‌م، بێگومان گه‌لێک ده‌نگی ژنانه هه‌یه و ئازایانه ده‌نووسن، بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌و به‌رهه‌مانه‌ش بکه‌ین که نووسه‌رانی ژن ده‌ینووسن، ده‌بێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌وانه بکه‌ین. که ره‌نگه ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بێت.
ژاوێن شاڵی: ئەتوانم بزانم کێن ئه‌و ئافره‌ته نووسه‌رانه‌ی تۆ وه‌ک قه‌ڵه‌مێکی ئازا ده‌یانبینی؟
هیوا قادر: له ناو ژناندا له کوردستان که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و له ئه‌وروپا لازۆ.
ژاوێن شاڵی: جیاوازى لازۆ چییە لە ئەدیبە ژنەکانى تر؟
هیوا قادر: ئه‌و فرسه‌تی ژیانه‌ی که بۆ لازۆ هه‌ڵکه‌وتووه له ئه‌وروپادا که له‌به‌رده‌م فه‌رهه‌نگێکی ئازاد و ئازادی گوزارشتکردندایه جیاوازه له‌و نووسه‌ره ئافره‌ته‌ی که له کوردستاندا ده‌ژی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌زموونی پێشووتر ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندووین که هه‌رگیز ئێمه نه‌توانین گرێنگتی له‌سه‌ر نووسه‌رێکی ئافره‌ت بده‌ین که تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره و به‌شێکی په‌یوه‌ندی به کوردبوونه‌وه هه‌یه.
گه‌ر بێت و ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ نووسه‌رێکی کچی کورد هه‌یه و له ئه‌وروپا ده‌ژی، بۆ تۆش فه‌راهه‌مبێت و ئاماده‌بیت گۆڕان له شوناسی خۆتدا بکه‌یت، بێگومانم کاریگه‌ری ئه‌و ئازادییه له نووسینی تۆشدا ده‌رده‌که‌وێت. ده‌ستگه‌یشتنی تۆ به ئه‌ده‌بی دنیا و خوێندنه‌وه‌ی به زمانی عه‌سڵی هۆکارێکی باشن بۆ ده‌رچوون له هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌سته ڕۆشنبیرییه لۆکاڵیانه‌ی که نووسه‌ران له کوردستاندا عاسیده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ستگه‌یشتنی نووسه‌رانی ئافره‌ت به‌و ئه‌ده‌به‌ی که به ئه‌ده‌بی فێمنستی له ئه‌وروپا ناده‌برێت ڕزگاریان ده‌کات له‌و باوه‌خولێیه‌ی که پره له شیعارات و به‌ناوی فێمه‌نستی کوردییه‌وه له کوردستاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت.
ژاوێن شاڵی: پەیوەندى نێوان رۆشنبیر و دەسەڵات هەمیشە پەیوەندییەکى لێکپچڕاوە واتە پەیوەندییەکە بە یەکتر ناگاته‌وەو راى زۆرێک لەو رۆشنبیران وایە کە رۆشنبیر نابێت پاڵ بە دەسەڵاته‌وه بدات، بوونى ئەم ململانێیە لەنێوان رۆشنبیر و دەسەڵاتدا بۆچى دەگەڕێتەوە؟
هیوا قادر: هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه که بوترێت نابێت ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا کاربکات، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریشه گه‌ر بێت و داوا له ڕۆشنبیری کورد بکه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی کوردی‌دا کاربکات، چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی کایه‌ی ڕۆشنبیری به کایه‌یه‌کی بیرکردنه‌وه و گۆران نازانێت، به‌ڵکه ڕۆشنبیریی لای ئه‌و کایه‌یه‌که بۆ زۆرکردنی ته‌ماحی خۆی له پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدا، واتا ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و کاته حورمه‌تی ئازادی تۆ و قسه‌ی تۆ ده‌گرێت تا له‌گه‌ڵیدا نه‌که‌ویته ناکۆکییه‌وه، کاری ڕۆشنبیر پیاهه‌ڵدان نییه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی خۆیه‌تی و ده‌بێت بیکات و منه‌ت به‌سه‌ر که‌سدا نه‌کات، گه‌ر خراپی کرد و نه‌یزانی ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی لیبگیرێت، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه پێستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر ئه‌ستووره و هیچ باکیشی به سومعه‌ی خۆی نییه. که ئه‌م خاڵه‌یان هه‌ره مه‌ترسیدارترین کێشه‌یه که له دواڕۆژێکی نزیکدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌بێت باجی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بدات.
تۆ ده‌بینیت تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری له کوردستاندا پاداشتێک نادات به نووسه‌رێک گه‌ربێت و ته‌ماحی سیاسی و زۆرکردنی ره‌مزی ئه‌ده‌بی له پشته‌وه نه‌بێت بۆ خۆی. هیچ ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیریی له کوردستاندا یه‌ک یارمه‌تی مادی نادات به تۆ له‌پاداشتی داهێنانی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی تۆدا گه‌ر بێت و پیشانی نه‌ده‌یت تۆ تا مردن چاوله‌ژێری ئه‌وانیت. ڕێکه‌وتووه له پاداشتی پیاهه‌ڵدان و نووسینێکی تا سه‌ر ئێسقان سه‌خیف به حیزب‌دا پله‌یه‌کی ئیداری گه‌وره وه‌ربگیرێت، تۆ که ئه‌مه پاداشتی حیزب و تێڕوانینی حیزب بێت بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری ده‌ته‌وێت ڕۆشنبیری جدی کورد چی به‌ده‌سه‌ڵات بڵێت.
من تا ئێستا چوار جار یه‌کێتی نووسه‌رانی سوید یارمه‌تی مادی داوم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ڕێژه‌یه‌ک له کاره‌که‌م که‌م بکه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فریای نووسین و خوێندنه‌وه بکه‌وم، به مه‌رجێک من به باش یان به خراپ ناتوانم کاریگه‌ریم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی سویدیی هه‌بێت و بچمه ناو ئه‌و کێبه‌رکێیه‌وه که هه‌یه، به‌تایبه‌تی چونکه من به کوردی ده‌نووسم، به‌ڵام به باش به خراپ ده‌توانم کاریگه‌ریم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی هه‌بێت. گه‌ر بێت و یه‌کێتی نووسه‌رانی سوید ده‌زگایه‌کی کوردی بوایه ره‌نگبوو ده‌یان داوای له من بکردایه، یاخود ده‌بوو هه‌میشه من بترسامایه نه‌با سه‌رۆکی ئه‌و ده‌زگایه به نووسینه‌کانم قه‌ڵسبێت و بۆم له جاڕبدات و بڵێ ئه‌وه‌تا یارمه‌تی هیوا قادرمان داوه. ئه‌مه ئه‌ته‌کێتی ئه‌و سه‌رۆک ده‌زگا و به‌رپرسانه‌ن که ته‌مسیلی ڕۆشنبیری کوردی ده‌که‌ن له دنیای کوردی‌دا، تۆ ئیدی چۆن وه‌ک ڕۆشنبیرێک بێده‌نگ ده‌بیت له‌م هه‌موو ناشیرینیانه.
ژاوێن شاڵی: بەڵام لێرە هەمیشە رۆشنبیر ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرێت؟
هیوا قادر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سته‌ڵاتێکی ناشیرینمان هه‌یه و که پێشی ده‌ڵێیت ناشیرینیت ئه‌و باوه‌ڕناکات و تۆ به ئاژه‌وه‌گیڕ و نانیشتیمانی ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌ته‌کێتی بوون به ڕۆشنبیر وایه له وڵاته‌که‌ی ئه‌ودا، "بۆ ئه‌وه‌ی به ڕۆشنبیرت دابنێن ده‌بێت ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگریت". تا مانای ناشیرینی بڕکات ده‌سه‌ڵاتی کوردیی ناشیرینه، تا نا نه‌زانین بڕکات و به‌خۆی نه‌زانێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌زان و کوێره. نه‌خوێنه‌وارترین گروپی کوردیش له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا تا ئێستا گروپی سیاسی کوردییه، که ئێستا خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاته و هێشتا ئه‌و به ڕۆشنبیری کورد ده‌ڵێت که گوایه ڕه‌خنه‌کانی بێ ئینسافانه‌یه.
با من له ساده‌ترین شته ڕۆژانه‌ییه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکه‌م، من له‌م هاتنه‌وه‌مدا بۆ سلێمانی ڕۆژێک بۆ ئه‌و هه‌موو دره‌خته پیره گریام که له شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌بێ هیچ هۆیه‌ک بڕیویانه‌ته‌وه، ئه‌و دره‌ختانه‌ی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ته‌مه‌نیان په‌نجا شه‌ست ساڵ ده‌بوون، ده‌بوو پارێزگای سلێمانی و به‌ڕیوبه‌ری شاره‌وانی سلێمانی شه‌رم بیانگرێت که چه‌نده بێ زه‌وق بوون و ڕازیبوون له‌ژێر هه‌رچ بیانوویه‌کدا بێت بهێڵن ئه‌م کاره بکرێت. تۆ ئه‌م هه‌موو ناشیرینی و ناهونه‌رمه‌ندییه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینیت، ده‌بێت هیچ نه‌ڵێیت! ئه‌مه نموونه‌یه‌کی بچکۆله‌یه که باسی ده‌که‌م، من چۆن بتوانم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتێکدا ئاشتبمه‌وه که ئه‌وه‌نده بێ زه‌وقه، من که هه‌ست به ماندووبوون ده‌که‌م له ئه‌وروپادا وه‌ک خه‌ڵکه هیندییه له سروشت نزیکه‌کانی کۆن، ده‌چمه دارستانێک و باوه‌ش به دره‌ختێکدا ده‌که‌م و ده‌مه‌وێت هێز و جوانی له‌و دره‌خته وه‌ربگرم که ژیانی ڕۆژانه و کارکردن لێمزه‌وت ده‌کات، به‌ڵام ده‌بینم، هه‌موو دره‌خته‌کانی یادوه‌ری منداڵی من ده‌بڕێته‌وه به‌ناوی جوانکردنی شه‌قامێکه‌وه، که جگه له ناشیرینکردن و تێکدانی جوانییه‌کی مێژووی که ئه‌و شه‌قامه هه‌یه‌تی هیچی تریان نه‌کردووه. وه من "ژاوێن" تۆ دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که کاتێک ئه‌و به‌رپسه‌ی ده‌ستی له‌م کاره‌دا هه‌یه و ئه‌م قسانه‌ی من ده‌خوێنێته‌وه که ئێستا له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌یکه‌م ڕه‌نگه قاقا به‌هه‌ردووکمان پێبکه‌نێت، یان قسه‌که‌مان وه‌ک نوکته‌یه‌ک له مه‌جلیسێکی قوربان قوربانی خۆیاندا به پێکه‌نینه‌وه بگێڕێته‌وه، نه‌ک شه‌رم بیگرێت.
تۆ ئیتر ده‌ته‌وێت ڕۆشنبیری کوردی له کوردستاندا چی بکات، که ڕۆژانه به‌ره‌وڕووی ده‌یان کاری وا ناشیرین ده‌بێته‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وه تێبگات که ئه‌وه کاری ڕۆشنبیری کوردیی نییه به‌شان و باهووی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبدات، ئه‌وه‌تا حیزبی کوردی چه‌ندان له‌شکری به‌ناو ڕۆشنبیری حیزبیان دروستکردووه و له‌دوای هه‌ر خوتبه‌یه‌کی سه‌رۆک حیزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌وانیش ڕۆژی دواتر ده‌که‌ونه گمه‌گمکردن و جۆره نووسینێک ده‌نووسن که جگه له ده‌نگدانه‌وه هیچ شتێکی تر نییه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بوو له‌بری دروستکردنی ئه‌و له‌شکرانه خۆی له خه‌ڵکی و ڕۆشنبیرانێک نزیکبکاته‌وه که ئاگایان له‌و قوڵپه‌قوڵپی توڕه‌بوون و بێزارییه‌یه که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناو ماڵه‌کاندان. نه‌ک له‌شکرێک ڕۆشنبیری مشه‌خۆری معاشخۆری توتیئاسای دروستبکردایه. تاکو بتوانرایه ئه‌و هێزی توڕه‌بوون و ڕه‌خنانه‌ی که هه‌ن ببوونه‌یاته هێزی گۆڕان و متمانه دروستکردنی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی.
ژاوێن شاڵی: سەفەرکردن یەکێکە لەو ئەزموونانەى کە لەوانەیە کۆمەڵێک ئایدیا‌و شتى جوان لە رۆحى مرۆڤدا بخوڵقێنێت، بەپێى ئەوەش کە هەمیشە روئیاى ئەدیبێک یان هونەرمەندێک لە روئیاى کەسێکى تر‌ى ئاسایى جیاواز دەبێت، ئەپرسم کاتێک کە تۆى نوسەر سەفەر دەکەیت و دنیاى دەرەوە دەبینیت، رەنگبێ کۆمەڵێک فیکرەى تازە و جوان لە نوسینى تۆدا سەر هەڵبات، ئەو جیاوازیانە چییە کە سەفەر لە ناخى مرۆڤدا دەیخولقێنێت؟ چ زەروورەتێکە کە واپێویست دەکات شاعیر یاخود نوسەر سەفەر بکات و بە دنیاى دەرەوە ئاشنا بێت؟
هیوا قادر: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه تۆ خۆت بناسیت، پێویسته ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بناسیت، یاخود خۆت له‌ناو چاوی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ردا به‌جۆرێکی تر ببینیت که پیشوتر خۆت وات نه‌بینیوه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستکردنی ئه‌و پرسیاره به‌راییانه‌ی که له‌سه‌ر شوناس و کلتوری خۆت له‌لات دروستده‌بن که پێشتر پێش سه‌فه‌ر له‌لات دروست نه‌بوون.
پێموایه هه‌ر کاری نووسین بۆ خۆی سه‌فه‌ره، سه‌فه‌ری خه‌یاڵ و پرسیارکردن و فه‌نتازیاکانه، ئه‌گه‌ربێت و کرده‌ی نووسین ده‌وڵه‌مه‌ندبکرێت به‌سه‌فه‌ره‌کانی تر بۆ ئاشنابوون به‌وی تر که ئینسانه و وه‌ک ئێمه خاوه‌نی خه‌ون و خه‌یاڵ و پیرۆزییه‌کانی خۆیه‌تی، ده‌توانین زیاتر نزیکبینه‌وه له خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ئینسان که له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یانه. هه‌میشه نزیکبوونه‌وه ئه‌گه‌ری ئاشتی و ئارامی زیاتره وه‌ک له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و له‌یه‌کتری تێنه‌گه‌یشتن. مادام کاری نووسینیش ئه‌و سه‌فه‌ره‌یه به ناو ئینساندا، که‌واته ناسینی زیاتری ئینسانه‌کان به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی قوڵتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ناسینی ئه‌وی تر که له خۆمان ناچێت فێری ئه‌وه‌مان ده‌کات که حورمه‌تی جیاوازییه‌کانی یه‌کتری بگرین، ئه‌مه‌ش بۆخۆی جوانییه‌کی تری سه‌فه‌رکردنه که پیش سه‌فه‌رکردن ڕه‌نگه تێگه‌یشتنێکی قوڵمان بۆی نه‌بووبێت.
هیوا قادر
080617