له‌ناو هیسه‌که
Sherzad.heini@gmail.com
من زۆر که‌م هیسی باڵه‌خانه‌که‌مان به‌کارده‌هێنم، دوو عه‌لاگه‌ی قورس له ده‌ستبوو، به‌ناچاری به دوگمه‌ی ده‌رگای هیسه‌که، هیسهکهم هێنایه خواره‌وه، که چوومه ناو هیسه‌که، له گۆشه‌یه‌کی هیسه‌که به جوانی قوتوویه‌کی روونی خواردن دانرابوو، له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم، ده‌بێ کێ ئه‌و قوتوویهی له بیرچووبێت، دیاره ئاساییه، خه‌ڵک له‌به‌ر سه‌رقالی و دهستگرانی و به‌رده‌وام هێنانه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌و خوارده‌مه‌نی هه‌راسان ده‌بێت، ئاسایی شتێکی له‌بیر بچێت، به‌ڵام دیاره که‌س ده‌ستی بۆ نابات، خاوه‌نه‌که‌ی بۆی ده‌گه‌رێته‌وه‌و ده‌یباته‌وه. بۆ جاری دووه‌م بۆ به‌یانیه‌که‌ی دووباره چوومه‌وه ناو هیسه‌که، بینیم، قوتووه روونه‌که له شوێنی خۆیه‌تی، به نه‌رمی پێم گه‌یاندنێ، تێگه‌یشتم، قوتووه‌که به‌تاڵه، منیش ده‌ستم گه‌یاندنێ، وتم زۆر ناشیرینه ئه‌و قوتووه له‌ناو ئه‌و هیسه بمینێته‌وه، ده‌ستم دایێ، له ده‌رگای ده‌ره‌وه هاتمه ده‌ره‌وه، ده‌ست به قوتووه‌که ده‌رچووم، به‌ره‌و سه‌نته‌ر ده‌چووم، قوتووه‌که‌م به‌ده‌ستبوو، له نزیکترین ته‌نکه‌ی خۆڵه‌که نزیک بوومه‌وه، تا قوتووه‌که بخه‌مه ناو ته‌نکه‌که، به‌ڵام کۆششم کرد، نه‌کرا، زاری ته‌نکه‌که بچووک بوو، بۆ وردهکاغهزو پارچه پاشماوه‌ی ده‌ستی بوون، نه‌ک بۆ قوتوویه‌کی روونی دوو لیتری، به‌ناچاری قوتووه‌که‌م گرته‌وه ده‌ست، له یه‌ک دوو ته‌نکه‌ی تری هه‌وڵم دا، چار نه‌ما، تا تهنکهیهکم دۆزییه‌وه، به پاڵدان و کۆششه‌وه قوتووه‌که‌م پاڵدایه ناو ته‌نکه‌که، ده‌ستم لهیهکداو هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخه‌م هه‌ڵکێشا، له‌به‌ر خۆمه‌وه جنێوێکم بۆ ئه‌و که‌سه‌ش نارد که قوتووه‌که‌ی له‌ناو هیسه‌که ( مه‌سعه‌د ) جێهێشتبوو، بۆیه‌ش جنێوم دا، چونکه که قوتووه‌که‌م له‌ناو ته‌نکه‌که ده‌په‌ستا، گوێم لێ‌بوو، رێبوارێک ده‌یووت، ئه‌وانه فێرنابن، که‌ی فێرده‌بن، بۆ ئه‌و قوتووه له‌ناو ئه‌و ته‌نکه ده‌په‌ستن. هه‌موو زبڵ و پاشماوه‌کان شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
منیش زوو له په‌نایه‌ک سوورامهوهو له‌به‌ر چاوان خۆم بزرکرد، له‌به‌ر خۆمه‌وه به‌نه‌رمی وتم:
به‌ڵێ، شوێنی تایبه‌تی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژه‌که یهکشهممهبوو، ئه‌و رۆژانه‌ش کابینه‌که‌ی پاشماوه‌ی کاغه‌زو ته‌نکه‌و کارتۆن و شووشه داخرابوو، ده‌بووایه من که هه‌ڵمگرت، بگه‌رێمه‌وه ماڵه‌وه، قوتووه‌که هه‌ڵگرم و به‌نازو شکۆوه ئاگاداری بم. تا رۆژی دووشه‌ممه به‌یانیه‌که‌ی بۆ ناو کابینه‌که‌ی قوتووی ببه‌م، به‌ڵام ترسم له‌وه‌بوو، زوو له ماڵه‌وه که ئه‌و قوتووه روونهم له ده‌ستا ببینن، بڵێن:
کێ وتی، ئه‌و روونه بکڕه …!! که‌ی ئێمه ئه‌و روونهمان خواردووه، ئێمه زه‌یتی رووه‌ک ده‌خۆین. پیاوه‌که دیاره سه‌رتان لێشێواوه…!؟
تا حالیم ده‌کردن، زۆری ده‌ویست، ئه‌ولاش له‌ولا خراپتر، وا باش بوو، نه‌ک رێبواره‌کان توانجی نه‌زانینم لێبده‌ن، نه له ماڵه‌وه‌ش هێرشم بکه‌نه سه‌ر که‌وا من پاش ئه‌وه‌نده ساڵه گه‌راومه‌ته‌وه سه‌ر کرین و خواردنی روونی حه‌یوان، قوتووه‌که له‌ناو هیسه‌که وه‌ک خۆی له گۆشه‌که جێبهێلم، سه‌د جار باشتربوو.