سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ، سه‌ده‌ی بێ ئاوده‌ستی!
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به سه‌ده‌ی پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆژیا ، سه‌ده‌ی شۆرشی زانیاری ، سه‌ده‌ی سه‌فه‌ری مرۆڤ بۆ ئه‌ستێره‌کان، ناو ده‌برێت؛ ده‌لێن له سایه‌ی گه‌شه‌کردنی ته‌کنه‌لۆژیاوه جیهان بوه‌ته گوندێکی چکۆله و هه‌مووان ده‌توانین سود له‌م پێشکه‌وتنه وه‌رگرین. به‌هه‌رحال راسته مرۆڤایه‌تی له سه‌ده‌ی رابردودا چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بواری زانست و زانیاری‌دا ناوه، به‌لام ئه‌مه به‌ومانایه نیه که مرۆڤایه‌تی توانیبێتی به‌سه‌ر به‌شی زۆری کێشه بنهرهتیهکانیدا زالبوو بێت؛ به‌لکو کێشه بنه‌ره‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی له زۆر بواردا نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کراون به‌لکه خراپتر بوون . راسته مرۆڤایه‌تی توانیویه‌تی له رێگه‌ی مانگه دهسکردهکانیهوه تۆری په‌یوه‌ندیه‌کانی دنیا به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێت و مرۆڤ له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی گۆی زه‌وی بێت، ده‌توانێت به شوێنه‌کانی تری دنیاوه په‌یوه‌ندی بگرێت ، راسته مرۆ توانی که‌شتی ئاسمانی ره‌وانه‌ی مه‌ریخ بکات ، خانه‌ی زیندو کۆپیی بکات ……هتد. به‌لام کاتێك سه‌رنجی ئاماره‌کانی برسیه‌تی ، هه‌ژاری، نه‌خۆشی، شهر و پێکدادانه خوێناویه‌کان و باقی مه‌حرومیه‌ته‌کانی تری مرۆڤ ده‌ده‌یت ، ئه‌وسا بۆت ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و پێشکه‌وتنانه هیچ نین له‌ئاست ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌نالێنێت. ئه‌گه‌ر چی مرۆڤایه‌تی چوار ده‌ییه لهمهوپێش توانی مرۆڤ بگه‌یه‌نێته سه‌ر مانگ ، که‌چی له سالی 2007 زیاتر له دوو ملیار‌و شه‌ش سه‌د ملیۆن مرۆڤ بێبه‌شن له ئاوده‌ست ( توالێت) ! به‌راستی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ئێمه‌ی مرۆڤ له هه‌زاره‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نی مرڤایه‌تیدا ده‌ژین، که‌چی هێشتا نه‌مان توانیوه سه‌رپه‌نایه‌ك دابین بکه‌ین بۆ خۆمان تا تێیدا سه‌ر به‌رزانه و دور له قبولکردنی سوکایه‌تی به شان‌و شکۆی خۆمان ، له‌شمان رزگار که‌ین له‌و پاشهرۆکانهی له ئه‌نجامی کرداری هه‌رسه‌وه دروست ده‌بن! .
به‌پێی راپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دوملیار و شه‌سه‌د ملیۆن مرۆڤ یانی 40% کۆی دانیشتوانی گۆی زه‌وی له دنیای ئه‌مرۆدا بێبه‌شن له ئاوده‌ستی ئاسایی(1)؛ له‌م ژماره‌یه 980 ملیۆنیان مندالان پێکی ده‌هێنن. هه‌روه‌ها سالانه 200 ملیۆن ته‌ن پیسایی و پاشه‌رۆکی مرۆڤ ، دور له هه‌ر رێوشوێنێکی ته‌ندروست ، به‌سه‌ر زه‌ویدا بلاو ده‌بێته‌وه، که جگه له پیسکردنی ژینگه ، ئاکامه ده‌ست به جێکانی ئه‌م کاره‌ساته ، بلاو بونه‌وه‌ی ده‌یان جۆر نه‌خۆشیه ، که کوشتنی ملیۆنان مرۆڤی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌لام کاره‌ساته‌که لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت؛ له روی زانستیه‌وه هه‌ر گرامێك له پاشه‌رۆکی مرۆڤ، هه‌لگری زیاتر له 10 ملیۆن ڤایرۆس و ملیۆنێك به‌کتریا و 1000 جۆری زینده‌وه‌ری مشه‌خۆره،ئه‌م زینده‌وه‌رانه به تێکهلبونیان له‌گه‌ل ئاوی چۆم و روباره‌کان له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا گه‌شه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌که‌ن .
نه‌بونی ئاوده‌ست و ئاوه‌رۆی ته‌ندروست هۆکارێکی سه‌ره‌کی بلاو بونه‌وه‌ی ده‌یان جۆر نه‌خۆشیه ، هێنده به‌سه بلێین که ژماره‌ی قوبانیه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی نه بونی ئاوده‌سته‌وه ده‌مرن زۆر زیاتره له قوربانیه‌کانی نه‌خۆشی ئیدز!. مندالان به هۆی لاوازی و ناسکی له‌شیانه‌وه قوربانی سه‌ره‌کی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن ؛ به‌پێی راپۆرتی یونیسف سالانه ملیۆن و نیوێك مندال ده‌مرن ، یانی هه‌ر 17 چرکه مندالێك ده‌بێته قورنانی. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ، به‌لکو نه‌بونی ئاوده‌ست کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤی ولاتانی تازه گهشهکردوهوه داناوه ، راپۆرته‌کانی یونیسێف ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له زۆر ولاتی جیهاندا به‌هۆی نه‌بووی ئاوده‌سته‌وه مندالان به‌ناچاری ناچنه قوتابخانه. هه‌روه‌ها کچانی لاو و ژنان له زۆر ولاتدا به‌و هۆیه‌وه که له قه‌راغ رێگاکان و شوێنه تاریکه‌کاندا داده‌نیشن ، روبه‌روی توندوتیژی و ده‌سدرێژی سێکسی ده‌بنه‌وه. به پێی راپۆرته‌کانی نهتهوهیهکگرتهکان خه‌رجی دابینکردنی ته‌والێتی ته‌ندروست بۆ ئه‌و مرۆڤه بێدهتان و بێهشانه ته‌نیا 10 ملیار دۆلاری پێویسته! ده‌بێت بوترێت سالانه مندالانی دانیشتوی ولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌و بره پاره‌یه زیاتر خه‌رجی ئاسکریم ده‌که‌ن!. به‌راستی ئه‌وه هه‌لومه‌رجێکی شه‌رماوه‌ره ،مرۆڤ ناچار بووه له قه‌راغ شه‌قامه‌کان ، له زبلدانهکان، له نێو دارستان و جهنگهلهکان ،یان به به‌کارهێنانی زه‌رفی نایلۆن له‌شی خۆی رزگارکات له پاشه‌رۆکانی!. مرۆ کاتێك ئه‌م راستیانه ده‌زانێت و کارێکی له‌ده‌ست نایه‌ت بیکات ، ئه‌وکات بۆی ده‌رده‌که‌وێت که به‌راستی مرۆڤایه‌تی له قه‌یرانێکی مۆرالی قولدا ده‌ژیت!.
15.7.2008
1ـ بنواره ئه مالپه‌ره :
http://www.unicef.org/arabic/wes/25432_41941.html