خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووکی (The Shock Doctrine)
دوواین به‌ش
XI.
له چاپته‌ری هه‌ژده‌هه‌مدا، كلاین، دیسانه‌وه به‌درێژی باس له گرنگی ئابووری ده‌کات و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، که ئه‌مه‌ریکییه‌کان ههچییهکیان کردووه، له‌به‌ر خاتری پرسه ئابووریه‌که بووه. له‌مه‌دا كلاین په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت، که ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌ڵبژاردنیشیان یاساخ کرد، چونکه سه‌ره‌تا نه‌یان ده‌زانی، گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئازاد بکرێت، چی ڕووده‌دات. دواتر که ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت بڕیاریان دا، که ته‌نها که‌سانی خۆیان بکه‌نه کارمه‌ندانی حکومه‌ت. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2003 دا بریمه‌ر، که هه‌ڵبژاردنه محهلیکانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه چووه‌وه بۆ واشنگتۆن بۆ کۆبوونه‌وه، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد، که هه‌ڵبژاردنی گشتی له سه‌ر مێز هه‌ڵگیرا و وتی یه‌که‌م حکومه‌تی عیراقی ده‌ستنیشان ده‌کرێت نه‌ك هه‌ڵ ده‌بژێردرێت. هه‌ر له‌و کاته‌دا عیراقییه‌کان له‌لایه‌ن په‌یمانگای کۆماری جیهانییه‌وه، که له واشنگتۆن بوو، ڕاپرسییه‌کیان (poll) به چه‌نده‌ها پرسیار کرد، که یه‌کێكیان: گه‌ر له ده‌نگ داندا سه‌ربه‌ست بن، چ جۆره سیاسییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن، سه‌رئه‌نجامه‌که جهرهسێکی خه‌به‌رکردنه‌وه بوو بۆ ئه‌هلی زۆنی سه‌وز، 49% وتیان ده‌نگ بۆ پارتییه‌ك ده‌ده‌ن، که به‌ڵێنی ئیشی حکومه‌تی (ده‌وڵه‌تی ) بدات. 4.2% ده‌نگی بۆ مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان دا تاوه‌کو ئاسایش دابین ده‌کرێت، ته‌نها 4.6% ده‌نگی بۆ خولقاندنی ئیش له که‌رتی تایبه‌تیدا، داوه" لاپه‌ڕه 363 و 364 ..
سه‌باره‌ت به نه‌وت، کلاین ده‌ڵێت " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی «بووش» ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ و یارمه‌تی خۆیان خسته‌گه‌ڕ له ڕه‌شنووسکردنی یاسای ڕادیکالی نوێی نه‌وتدا، که به پێی ئه‌م یاسایه ڕێگا به کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی وه‌کو شێڵ (Sheal) و پیترۆڵ (Petrol)ی به‌ریتانی بدات، که کۆنتراکی 30 ساڵی ئیمزا بکه‌ن، که به‌پێی هه‌مان یاسا ده‌توانن به‌شێکی زۆری قازانجی نه‌وتی عیراقیان له ژێر چنگدا بێت" ل 376. هه‌ر له‌هامان لاپه‌ڕه‌دا درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت " زۆربه‌ی یاسادانه‌رانی عیراق، وتیان ئه‌وان ئاگایان له یاسایه‌کی ڕهشنووسکراو نییه". کلاین ده‌ڵێت "گره‌یك میوتیت (creg muttitt) که توێژه‌ره‌وه‌یه و له بواری گروپی چاودێری نه‌وتدا کاری ده‌کرد، له ڕیپۆرتهکهیدا ده‌ڵێت "من له‌م ماوه‌یه‌دا له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی عیراقییه‌کاندا بووم و پرسیاری ئه‌وه‌م لێکردن، که چه‌ندیان یاساکه‌یان بینیوه، له 20 یان ته‌نها دوانیان دیویانه." به پێی قسه‌ی گره‌یك گه‌ر ئه‌م یاسایه ده‌نگی بۆ بدرێ، ئه‌وا عیراقییه‌کان زۆریان له ده‌ست ده‌چێت و زیانێکی گه‌وره ده‌که‌ن، چونکه له‌و بارههدا به ده‌سته‌پاچه‌یی له مامه‌ڵه کردن له سه‌ر ڕه‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵی نه‌وت له ئاینده‌دا، ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر له‌و کاته‌دا نه‌قابه‌ی سه‌ره‌کی کرێکارانی عیراقی بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌یان کرد "به‌تایبه‌تیکردنی به‌شی نه‌وت، به‌زاندنی هێڵی سووره و ئه‌مه‌ش نابێت ڕووبدات" له سته‌یتمێنت (statement )ێکدا "ئیدانه‌ی ئه‌و یاسایه‌یان کرد که هه‌وڵێکه له داگیرکردنی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی عیراق، له کاتێكدا خه‌ڵکی عیراق له هه‌وڵی دابینکردنی داهاتوویاندان، که له ئێستادا له‌ژێر بهندومهرجی ژێرده‌ستی دان". به‌ڵام ئه‌م یاسایه دواتر له شووباتی 2007 دا به زیاتر له‌وه‌ش که پێشبینی لێده‌کرا به‌ڕێ کرا، به‌وه‌ی که هیچ سنوورێك یا ژماره‌یه‌کی دا نه‌نا بۆ ئه‌و قازانجه‌ی که ئه‌م کۆمپانییه بێگانانه ده‌یکه‌ن هه‌ر وه‌ها هیچ ئیشارهتیشی به‌وه نه‌دا که ئه‌م کۆمپانیانه چه‌ند یا چۆن ئه‌م کۆمپانیانه پاره‌که‌یان ده‌خه‌نه‌وه گه‌ڕ یاخود هاوپشکی کۆمپانییه عیراقییه‌کان ده‌که‌ن، له‌وه‌ش خراپتر هیچی تیا نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م کۆمپانیانه کرێکاره عیراقییه‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه یا هی تازه وه‌رده‌گرن تاوه‌کو له کێڵگه نه‌وتییه‌کاندا ئیش بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، ئه‌م یاسایه په‌ڕله‌مانی عیراقی له ده‌نگدان له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قسه له سه‌ر پاشه ڕۆژی کۆنتراکتی نه‌وت بکات له داهاتوودا، کرده ده‌ره‌وه. له بری ئه‌مه لێژنه‌یه‌کی نوێ له زه فیدرال ئۆیه‌ل ئه‌ند گاس کۆنسڵ The federal oil and gas councilدانرا که ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی (The new York Times) تایمس ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش له لایه‌ن" لیژنه‌یه‌کی شاره‌زا له نه‌وتدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا"ڕێنوێنی ده‌کرێن.
XII.
كلاین، له به‌شی حه‌وتی، چاپته‌ری نۆزده‌هه‌می په‌رتووکه‌که‌یدا، که بۆ (تسونامی)یه‌که‌ی «سریلانکا»ی ته‌رخان کردوه، سه‌ره‌تا ئیشاره‌ت به دوو دێڕی سیز میدان ئینته‌رناشناڵ هیرالد (Seth Myduns, international Herald Tribune , March 10. 2005) ده‌کات، که سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌که‌ی ئه‌وێ له 10 -05- 2005 دا نوسیوێتی " تسونامی وه‌کو بیلدۆزه‌رێکی به‌هێز و گه‌وره ئه‌و دیواره به‌ربه‌سته‌ی داڕوخاند، به‌مه‌ش هه‌لێکی وای ڕه‌خساند بۆ گه‌شه‌پێده‌ران (Developers ) که له خه‌ویشدا نه‌یان دیتبوو، به په‌له بۆی کشان و قۆستیانه‌وه".
ئه‌مه‌ش به قوربانی‌کردنی قوربانییه‌کان بوو، به ئستغلالکردنی ئیستغلالکراوه‌کان بوو، خواردنی به‌شی به‌شخوراوه‌کان بوو، به زیاتر نههامهتکردنی نههامهتکراوهکان بوو. له وێ ، له سریلانکا که تسونامی ڕوی دا، ده‌مێك نه‌بوو حکومه‌تی تازه له‌سه‌ر بنه‌مای شتی نوێ و به‌ڵێنی تازه، هه‌ڵبژێردرا بوو. نه‌گبه‌تیه‌که له‌وه‌دا بوو، که دوای ئه‌م ڕووداوه حکومه‌ته‌که بۆ دروستکردنه‌وه‌ی قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و داموده‌سگه خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر، پێویستی به کۆمه‌ك و پاره‌ی زیاتر بوو. کلاین له لاپه‌ڕه 395 دا ده‌ڵێت "هارمه‌ن کیومهرهKumara Hermanکه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری سۆڵۆدارێتی ماسیگره‌کانه و نوێنه‌رایه‌تی به‌له‌مه بچوکه‌کانی ده‌کرد، له باسی بیناکردنهوهدا به " دووهه‌م سوونامی جیهانگیری کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی .." ناو ده‌برد. ئه‌و وای ده‌بینی که ئه‌مه‌ی کۆمپانییه گه‌وره‌کان هه‌وڵێکی به ئه‌نقه‌سته له ئیستغلالکردنی خه‌ڵکه بریندار و بێده‌سه‌ڵاته‌کاندا، وه‌ك تاڵان‌کردنی دوای جه‌نگ وایه، ئه‌م سوونامیهی دووهه‌م به دوای ئه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هات. وتی له ڕابوردوودا خه‌ڵکی زۆر به هۆشمه‌ندییه‌وه و به‌توندی دژایه‌تی ئه‌م پلانه‌ی کردووه، به‌ڵام ئێستا له که‌مپه‌کاندا له برسانا ده‌مرن، ته‌نها بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه تا له ڕۆژی ئاینده‌دا به زیندوویی بمێننه‌وه، شوێنی خه‌ویان نییه، شوێنێکی تایبه‌تیان نییه که جێگای تایبه‌تیان بێت، هه‌موو سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تیان له‌ده‌ست دا، نازانن چۆن بژێوی خۆیان له داهاتوودا دابین بکه‌ن. ئا له‌م باره‌دایه، که حکومه‌ت پێ له‌سه‌ر به‌ڕێکردنی پلانهكی داده‌گرێ. ئه‌و کاته‌شی که خه‌ڵکی به ئاگا و هۆشی خۆی دێته‌وه و تێده‌گه‌ن، که چی بڕیار دراوه و چی کراوه، به‌ڵام تازه زیانه‌که دراوه، واته تازه زیانیان پێگه‌یشتووه".
كلاین، روداوه‌که‌ی سریلانکا به «نیکه‌ره‌گوا» و «گواتهمالا» و «هۆندهراس»ه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، که له ساڵی 1998دا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکی تری ئه‌مه‌ریکای ناوهڕستداا به‌ر هه‌ریکان متج (Hurricane Mitch) که‌وت، كه کاره‌ساته‌که‌ی سریلانکا هاته پێشه‌وه ئه‌مان پێشتر ئه‌م ئه‌زمونه‌یان هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی له «سریلانکا»دا کرا، زۆر یا که‌م ئه‌وه بوو که لهنیکهرهگوا و گوواتامالا کرا بوو.
پاش (Hurricane Mitch) " گواتیمالا پلانی فرۆشتنی سیسته‌می ته‌له‌فوناتی ڕاگه‌یاند، «نیکه‌راگوا»ش به‌دووی که‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیای کاره‌با و به‌شی نه‌وتیش. به‌پێی (The would street Journal )، " بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له پشتی ئه‌م پلانه‌وه بوون، پلانی فرۆشتنی تهلهفوونات، مه‌رجی خۆیان له‌یارمه‌تیدانی نزیکه‌ی 47 ملیۆن دۆلار له 3 ساڵدا دانا و ئه‌مه‌شیان گرێ دایه‌وه به لێبوردن له 4.4 ملیارد دۆلار قه‌رزی بێگانه بۆ نیکه‌ره‌گوا ($ 44 Billion in foreign- debt reliel for Nicaragua) "وه. به تایبه‌تیکردنی که‌رتی ته‌له‌فونات هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به بیناکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که به هۆی ههریکانهوه نه‌ماوه. له چه‌ند ساڵی دوای ئه‌وه‌دا، ڕهدهڵوبهدهڵی فرۆشتن به ڕێ چوو، زۆربه‌ی کات به‌نرخێك که که‌متر له نرخی بازاڕ بوو. کڕیاره‌کانیش بۆ زۆربه‌ی ئه‌م به‌شانه کۆمپانیای وڵاتانی تر بوون، که خۆیان پێشتر موڵکی ده‌وڵه‌ت بوون و دواتر بوونه‌ته که‌رتی تایبه‌تی و له به‌شه پشکه‌کانیاندا دوای قازانجی زیاتر که‌وتوون. «تێلمهکس»، کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی مه‌کسیکۆ، که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نییه، کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی «گواتیمالا»ی ده‌ست که‌وت. کۆمپانیای وزه‌ی ئیسپانی «یونێن فێنۆسا» کۆمپانیای «وزه‌ی نیکه‌ره‌گوا»ی کڕی. فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی «سانفرانسیسکۆ»، که ئێستا کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تییه، واته سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نییه، هه‌ر 4 فرۆکه‌خانه‌که‌ی «هۆندهران Honduran»ی کڕی. نیکهراگۆ له 40% ی کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی، ته‌نها به 33 ملیۆن دۆلار فرۆشت، له‌کاتێكدا (pricewaterhousecoopers ) نرخه‌که‌ی ته‌نها به 80 ملیۆن دۆلار قه‌بڵێندرا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له شالیاری ده‌ره‌وه‌ی گواتامیلا کرد، له گه‌شته‌که‌یدا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان له «داڤۆس Davos» له ساڵی 1999دا، که بڵێت "وێرانکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌لێکی باش هه‌ڵده‌گرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی بێگانه" ل 396 .
له ڕاستیدا «تسوونامی» بۆ سه‌رمایه‌داری خێروبه‌ره‌که‌تێکی گه‌وره بوو. چونکه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی وه‌کو «سریلانکا» و «تایله‌ند»دا حکومه‌ت به ئاسانی نه‌یده‌توانی کۆمۆنێتهکه به ئاسانی به‌هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له که‌ناری ئاوه‌که‌دا ده‌ژیان، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ڕاگوێزیان بکات. به‌ڵام ڕودانی ئه‌مه کارئاساییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ خلیسکانی ده‌وڵه‌ت بۆ باوه‌شی ده‌سگه پاوهرفولکانی ئه‌مه‌ریکا و خۆرئاوایی وه‌کو : بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، کرد، که ئیدی به ئاره‌زووی خۆیان شوێنی خۆشی وه‌کو هوتێل و باڕ و گازینۆ و شوێنانی تر که قازانجیان تیدابێت، بێ هیچ جۆره ڕیگرێك، لێ دروست بکه‌ن.
لێره‌دا بنچینه‌ی پرسه‌که لاوازبوونی ده‌ڵه‌ته له‌به‌رامبه‌ر کاره‌ساته سروشتیه‌کاندا یا جه‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کاندا، که ده‌یخاته بارودۆخێکه‌وه که یارمه‌تی له شه‌یتانیش قبوڵ بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌مه‌رجێکی قورسیشه‌وه بێت، له‌ولاشه‌وه به‌توانایی و پێشکه‌وتویی کۆمپانییه تایبه‌تییه‌کان، بارێکی وای خولقاندوه و ده‌خولقێنێت، که بتوانن هه‌موو هه‌له‌کان بقۆزنه‌وه. ئه‌م باره نه‌ك هه‌ر تایبه‌ته به وڵاتانی ناخۆراوایی، ئه‌مه ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر خودی ئه‌مه‌ریکاشدا هاتووه، له کاتێكدا که ڕوبه‌ڕوی کاره‌ساته سروشتییه‌کان بووه‌ته‌وه یا پاش کاره‌ساته‌که‌ی 11-09-2001.
بۆ ئه‌مه کلاین، باس له ههریکانهكهی «کاترینا» ده‌کات " که ویلایه‌ته‌که توانای به‌ڕێوه بردن و کردنی وه‌زیفه‌کانی نه‌مابوو به بێ یارمه‌تی له کۆنتراکتهرهکانهوه یا کۆمپانیا گه‌وره تایبه‌تییه‌کانه‌وه. چونکه زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که هه‌رێمه (ویلایه‌ت)ه‌که هه‌یبوون یا ڕۆڵیان به‌سه‌ر چووبوو یا خراپ بووبوون. باشترین شاره‌زایان بۆ که‌رته تایبه‌تییه‌کان هه‌ڵده‌هات " هه‌تا له بواری ده‌سگه سیخوڕیه‌کانیشدا هه‌مان شت له ڕوداندا بوو " سیا (CIA) زۆر ستافی له‌ده‌ست دا به هه‌ڵهاتنیان بۆ که‌رته تایبه‌تییه‌کانی بواری سیخوڕی، کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له وه‌رگرتنی کارمه‌نده‌کاندا، ڕێگا به کۆنتراکتکهرهکان نه‌درێت، که که‌س له دهامودهسگه سیخورییهکانهوه وه‌ر بگرن" ل417
جێگه‌ی سه‌رنجه، که ده‌بینی له نێوان مانگه‌کانی نیسانی 2001 و 2007دا ڕێژه‌ی کاره‌ساته سروشتییه‌کان 250% چووه‌ته سه‌ره‌وه، بۆیه کاری بیناکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه له ئێستادا بووه‌ته بزنسێکی گه‌وره، هه‌ر وێرانکاریهك و هه‌ر کاراساتێك به دڵخۆشیه‌وه پێشوازی لێ ده‌کرێت، له ده‌ستپێشکه‌ری کردندا له به‌خشینی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه، که پێویسته بۆ بیمه‌ی بێ‌کاری و قوتابخانه‌كان و خه‌سته‌خانه‌كان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان خه‌رج بکرێت. سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که " 30 ملیارد دۆلار بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عیراق، 13 ملیارد دۆلار بۆ تسوونامی، 100 ملیارد بۆ نیو ئۆریلاند (new Orleans)، تایبه‌ت کراوه"ل425
ته‌واو