Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
فاكسێكى ئان كاترین بۆ لاولاوێكى سپى

فاكسێكى ئان كاترین بۆ لاولاوێكى سپى

Closed
by July 28, 2008 هۆنراوە

                  
 ئەو بە بەرچاوى بەیانیەكەوە گەیشتە ئێرە
 ئەو بەگیرفانآ گەڵاى زەردو بەڕۆژگارێك
 لەئیشراقو سووتانەوە گەیشتە ئێرە
 ئەودەمەى ئاگر لەدڵیا كەوتەوەو
 ناونیشانێكى غەمگینى بۆ خۆى نووسییەوەو
 دوو تولفى مەعسومى بەباران سپاردو
 تكاى لێكردن: بەو ماڵئاواییە، بەو بەیانى باشە
 بەخەبەر نەبنەوە
 تكای لێكردن: وەك بەلەمێكى بچوك لەتەنیشت
 عەكسى مانگێكەوە، لەقەراغ ئاوێكدا
 راوەستن.
 ***
 ئاوا بەڕێكەوتم، بێئەوەى روخسەتێك لەنێرگس
 بخوازم، بێئەوەى روناكیەك وێردێكم بۆ
 بخوێنآ، بێئەوەى كانیەك دوعایەكم بۆ بكات،
 بێئەوەى گوڵێك ماچ بكەم..
 ئاوا بەڕێكەوتم.
 كە لەژوورەكەم هاتمە دەرەوە، بێئەوەى
 ماڵئاواییان لێبكەم.. هەستم كرد
 دەیان چۆلەكەم تەرەكردو
 دەیان باڵندەم سەرگەردان كردو
 دەیان حەسرەتم جێهێشتو
 باخچەیەك لاولاوى سپیشم لەخۆم تۆراند
 بەڵام ئاخ!!
 هیچ كەس ئەوە نازانێت چ رەشەبایەكى سارد
 بەرەو رووم دەهات
 كەس بڕوا بەوە ناكات چۆن بەدلأ دەگریام
 هەستم كرد..
 بولبولێك لەپەنجەرەیەكەوە بانگم دەكات
 هەستم كرد..
 كاروانێك بۆ دوور بۆ شارێكى
 بآ نوتقو بآ هەناوم دەبات
 هەستم كرد..
 ئیتر هەتاهەتایە تەنیام
 تەنیاترم وەك ئەوەى هەر نەشمابم.
 ***
 ئاى لەئازارى ئەو شەوە چەند دژواربوو
 گەڕان لەیەك كاتدا بۆ تامى مردنو ئەڤین
 چەند زەحمەت بوو
 وەك ئەوەى بێڕەنگى مەعشوقآ بەڕوخسارییەوە بآ
 وەك ئەوەى پروشەى بەفرآ بەخوێنیەوە بآ
 ***
 سەیرە لەو ئەستێرە تەزیوەدا شفرەیەك
 نادۆزیتەوە..
 بۆ بنەوانى ئەو دڵەى بێبەش بووە لەتینى خۆر
 تەنیا ئەوانە نابینیت!
 كە بە بەرچاوییەوە دەسوتێن
 بەتوڕەیى شەپۆلێكى ئەو ئۆقیانووسەوە
 دەڵێت:
 -دەریكەن با لەگەلأ زمهەریریى ئەو
 بەستەڵەكانەدا.
 مانگەشەو بخاتە سەر شۆستە چۆڵەكەى
 دەریكەن.. با ئەو چڵە زەیتونە وەریوەى
 نەمانزانى لە چ مانگەشەوێكەوە بەربۆتەوە
 لەچ باڵى پەپولەیەكەوە هەڵفڕیوە
 لە چ سەمایەكى بەهەشتەوە گەیوەتە ئێرە
 بابڕوات لێرە نەمێنێت،
 بالێرە نەمێنێت
 ***
 (من ئان كاترینى پارێزەرم)
 داواتان لێدەكەم:
 بەباڵى ویقارەوە بگەنە ماڵى درەختێكى بآ گەڵا
 بەهاوارێكى ترسى خۆرنشینەوە بگەنە
 نێوان درزى شوشەو درزى شكانى دلأ.
 داواتان لێدەكەم:
 ئەم باڵندەیە لەسەرخوانى ئێوارەى گریانێكەوە
 كەسیرەو بێبالأ بووە
 ئەم پیاوە بەدەلیلى رێنیشاندەرى ونبوونى
 شەونمەوە، هەزاران فرسەخى بڕیوە
 هەموو ئەو گۆرانیانەتان بۆ ئەدۆزمەوە
 كە دیوانى غەزەلێكى غەمگینى ئەو پیاوەن
 هەموو ئەو پەرەگرافانەشتان بۆ دێنمەوە
 كە باسى: مەرگێكى سپىو
 كفنێكى ئەرخەوانى بێماڵى ئەم دەكەن
 باسى مەرگى بێماڵى ئەوینێك
 باسى ئەو دەكەن
 باسى مەرگى ئەو دەكەن.
 
 
 
 ئان كاترین: پارێزەرەكەى- جوانەمەرگ
 هەڤالأ غەفوورە لەسوید
 
 
 
   وپَنە….سامان قادر           
                          
 
                                  
 
 

Previous
Next