مادده‌ی 24 ی په‌رله‌مانی عێراقی و ئاکامه‌کانی
بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین ده‌ست بۆ مۆدێلی:
Thinking outside the box
ده‌به‌ین، ئه‌م مۆدێله له هه‌موو دراسه ئه‌کادیمیه‌کان به‌کاردێت و ئێمه لێره‌دا باسی ئه‌م مۆدێله ناکه‌ین به‌ڵکو له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تیشکێ ده‌خه‌ینه سه‌ر گشت مه‌سه‌له‌کان و قوربانی سه‌ره‌کی که میلله‌تی کورده.
مادده‌ی 24 ی ئه‌م دواییانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی چه‌ندین پرسی گرنگی ووروژاند و ڕاستهیهکانی ئه‌م هه‌موو وه‌زعه‌ی پرۆسێسه‌کانی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی بۆ گه‌لی کورد به‌یانکرد. ئه‌م وه‌زعه له دونیای ئێستای دیموکراسی و سیاسه‌تدا مه‌سه‌له‌یه‌کی سروشتین و وه‌ره‌قی سیاسین له کێشمه کێشه کاندا. به‌ڵام زۆر جار له نوسینه‌کانماندا باسی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکمان له پرۆسێسه‌کان کردووه و ئه‌مه‌ش به داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردستان غائبه و هاووڵاتی و تاکی کورد هیچ سه‌نگ و سووکیه‌کی له پرۆسه سیاسی و چاره‌نووسسازه‌کان نیه. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی کۆمه‌ڵگایه ئه‌مه سه‌رفی نه‌زه‌ر له ئینتمای حزبی و ناحزبی ده‌سه‌ڵات و حزبی جیاجیادا. یه‌کگرتووی و یه‌کپارچه‌یی میلله‌تی کورد ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێک پێویستیه‌تی هه‌یه‌و پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و چاککردنی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی پته‌و له مفاوه‌زات و گفتوگۆیه‌کان له به‌غدا و هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا و گه‌ڕانه‌وه بۆ میلله‌ت نه‌ک ته‌نها له‌کاتی ناسک دا به‌ڵکو به‌رده‌وام.
لێره‌دا هه‌م هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات له کوردستان که پارتی و یه‌کێتی که ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانیه‌کان هه‌م ئیئتلافی کوردستان له په‌رله‌مان که هه‌مان ڕووی مه‌دالیایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو له پراکتیکدا چه‌نده له خزمه‌تی دۆزی کورد بوون به‌یانکرد. ئه‌مه جگه له شکل و شێوه‌ی پرۆسێسه‌کان هه‌ر له کاتی ئۆپراسیۆن و دوای حاکم برێمه‌ر و ئینجا دوای مه‌جلس حوکم و دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی فیدرال هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌کی یه‌ک لایه‌نه‌ی ئه‌حزابه کوردستانیه‌کان بووه که پارتی و یه‌کێتی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هاوپه‌یمانی ناتۆ‌و ئه‌مریکا بوون له‌م ئۆپراسیۆنهو ئه‌نجامه‌کانی و پرۆسه‌ی ڕێککه‌وتنامه‌ی درێژخایان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گۆڕانی سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی وه‌کو عه‌للاوی و ئیبراهیمی و هاتنی مالکی دا. ته‌نانه‌ت مالکی واداری جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 نه‌کراو مادده‌که بوو به مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی و هه‌رده‌م له بڕیاره‌کانی دا مماگله و خۆی گێلکردنی بوو یان دواخستن و لێکۆڵینه‌وه‌ی بێ سوود و مانا ته‌نها بۆ کات به‌سه‌ربردن و خۆڕێکخستنه‌وه و ئاسایی کردنی باری عه‌ره‌به‌کان له که‌رکوک و ڕازی کردنی ده‌وله‌تانی ئه‌قلیمی بوون.
هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌رکوردستان به یارمه‌تی و چاوساغی مخابه‌راتی ئه‌مریکی سه‌ره‌تای به‌دیارکه‌وتنی ئه‌م نا هاوپه‌یمانیه‌ی کورد و ئه‌مریکا بوو، ده‌سه‌ڵات له کوردستان ئه‌مه‌ی باش ده‌زانی و خۆی لێ بێ ئاگا ده‌کرد و ده‌کا ، بۆردومانی کوردستان له لایه‌ن ئێران و تورکیا به بۆردومانی پایگاکانی په‌که‌که و پژاک ده‌زانێ نه‌ک ووڵات!!. لێره‌دا قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی قوربانی ده‌سه‌لات و حزبایه‌تی ده‌کرێن.
ئێستاش کرۆکه‌ر و باڵوێزه ڕۆژئاواییه‌کان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوک وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت و حه‌ساس له ناوچه‌که بۆ ئاڵوگۆڕو حه‌سمکردنی مه‌سه‌له‌کان بهێلنه‌وه هه‌روا به ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌یری ده‌که‌ن و له‌لای وان هیچ به‌های نیه ته‌نها نه‌وت و عه‌مباری نه‌وت و نه‌وتی ئیحتیا‌ت و غازی سروشتی که‌رکوک نه‌بێ ئه‌گه‌ر نا که‌رکوک و قوشته‌په و فه‌للوجه له‌لای وان هیچ جیاوازی نیه. پێم وانیه لای سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆشه‌ن نه‌بێ. ئه‌مریکیه‌کان کار بۆ ئه‌مه ده‌که‌ن و نایانه‌وێ ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم له‌خۆیان بکه‌ن و حه‌ساسن به‌م مه‌سه‌له‌یه.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم و ئه‌مریکا و غه‌رب به ئاشکرا دژایه‌تی سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌که‌ن. لێره‌دا میلله‌تی کورد هیچ لایه‌نگری جیهانی و ئه‌قلیمی نیه ، میلله‌تیش له بێ ڕابه‌ری ئاه و ناڵه‌ی ڕۆژه ڕێهک ده‌ڕوا و هه‌موو ڕهزالهتهکانی میلله‌ت خۆی له گرفتی نه‌بوونی ڕابه‌ریه‌کی دلسۆز و به فعلی دایه، نه‌ک ڕابه‌ری حزبی و تاقم.
ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانییه‌کانی حزبه ئیسلامی وعه‌ره‌به شوفینهیهکان و توافقهکانی سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌تا بن باڵی قهلهکانیش ڕه‌ت نه‌بوون که له کۆبوونه‌وه‌کان ده‌رخواردی هاشمی وعه‌بدول مه‌هدی یان ده‌دا، ئه‌مه جگه له هه‌وای سافی دوکان و سه‌ری ڕه‌ش که هه‌ر مه‌ستی سه‌ری یه‌کجاری ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو مهزهکانیش مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌ل و ژیان و قوربانی هه‌زاران شه‌هیدی هه‌موو ئه‌حزابه‌کانی کوردستان و هیواو ئاواتی چه‌ندین نه‌وه له‌گه‌ڵ باده‌دا توافقیان پێده‌کرا.
چۆن حزبه تورکمانیه‌کان له کوردستان پارتی و یه‌کێتی گه‌شه‌یان پێدان و زلیان کردنه‌وه ، هه‌روا که‌رکوکیش له زۆر فرسهتتدا نه‌یان توانی یه‌ک مه‌تر مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی کوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه عاجز و داماو نیه . به‌ڵکو هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بگری ئه‌وا هه‌روایه. به‌نموونه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هێرشه‌کان و تۆپبارانه‌کانی تورکیا و ئێران تا ده‌گاته نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بیمه‌ی بێ‌کاری و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا له ته‌واوی کۆمه‌ڵگا و کوژرانی ڕۆژنامه‌نووس و ژنان هتد . ئیترهه‌ر چه‌مکێ له چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته قسووری هه‌یه و کورت دێنێ. ته‌نها له سه‌رکوت و ئیهانه‌کردنی خه‌ڵکی هه‌ژار و پاره‌خواردن و سیاره‌ی جوان و خانوو و ته‌لار و سادیستی مهسوولهکانی پله دوو و خواره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر شێخه‌کانی دوبه‌ی شانیان له شانی بده‌ن.
ئه‌گه‌ر کار وابڕوا په‌رله‌مانی عێراقی بودجه‌که‌ش ده‌سکاری ده‌کات و ئیتر باری ئابووریش ده‌چێته فازێکی تره‌وه.
به کورتی ئه‌م مادده‌یه چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی ووروژاند له‌مانه:
1. هاوپه‌یمانیه‌تی و ته‌وافق هیچ پایه‌یه‌کی عه‌مه‌لیان نه‌بووه و یه‌کلایه‌نانه بوون
2. وه‌زعیه‌تی سیاسی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کان له گۆڕه‌پانی سیاسی ئاڵوگۆڕیه‌کی به‌رده‌وامن و هیچ گرهنتیهکیان نیه. هێزه سوونی و شیعی و عه‌ره‌به شوڤینیهکان له‌به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ی کورد هیچ گۆڕانیان به‌سه‌ر دانه‌هاتووه و هه‌مان که‌ش و هه‌وای به‌عسیان له سه‌ردایه.
3. ستراتیژی ئه‌مریکا بۆ کۆنترۆلی ئینێرژی له ناوچه‌که‌که ده‌ست به گۆڕان ده‌کات و جیۆپۆلتیکی کلاسیکی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌مریکا سه‌یری که‌رکوک له‌م وه‌زعه‌وه ده‌کات و نایه‌وێ بکه‌وێته ده‌ست میلله‌تی کورد، له‌لایه‌کی تریش بۆ ڕازایکردنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم و دونیای ده‌ره‌وه ده‌یه‌وێ به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بیهێلێته‌وه.
4. هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌مریکا و غه‌رب ته‌نها یه‌کلایه‌نه‌یه‌و هه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد له‌لای خۆیه‌وه باسی ده‌کات و هیچی تر.
5. ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ده‌ووروبه‌ر هه‌مووی دژایه‌تی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک تا میلله‌تی کورد هه‌ر پهراگهندهو ژێرده‌سته بمێنێته‌وه. له‌م باره‌وه میلله‌تی کورد هیچ لایه‌نگرێکی جیهانی و ئه‌قلیمی نیه.
6. ناته‌بایی پارتی و یه‌کێتی له که‌رکوک و ڕێکنهبوونی ستافه‌کانیان له ئیداره‌ی که‌رکوک دا.
7. ده‌سه‌ڵات له کوردستان و ستاڤی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له کوردستان و به‌غدا له‌م ئاسته‌ی به‌جێهێنانی داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد نین.
8. ده‌سه‌ڵات له کوردستان و دام و ده‌زگاکانی به‌ڕیوه‌بردن له هه‌وڵی چاککردنی کۆمه‌ڵگا و بهرهپیش چوون و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا نین و بگره له‌زۆر حاله‌تیش ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا و ئاڵوگۆڕه چۆنایه‌تیه‌کان.
9. نهێنی پرۆسیسه‌کان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و قه‌تیس بوونه‌وه‌یان له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی و ده‌ستکۆتا بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پرۆسێسه‌کان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل.
بزوتنه‌وه‌کانی ئیسلامی و ناسیونالیه شوڤینیهکانی عه‌ره‌بی و پێکهاته‌کانی تر به ئاشکرا دژایه‌تی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌مانیش نه‌وه‌ی به‌عس و هێزه‌کانی ئه‌نفالن ئه‌مڕۆ له که‌رکوک و دوێنێ له هه‌ڵه‌بجه و شێخ وه‌سانان و بالیسان دا گیانی هه‌زارانیان ده‌سوتاند.
ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی کورد له که‌رکوک و قوربانیان هه‌ر له خۆڕا نیه و نابێ میلله‌تی کورد هه‌روا به‌ئاسانی له مفاوه‌زات و هه‌ڵوێسته‌کانی دا نه‌رم و نیان بێت. دوژمنانی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یه زۆر زۆرن و نه‌بوونی ڕابه‌رایه‌تیه‌کی به فعلیش هێنده‌ی تر باری قورس‌تر کردووه. ئه‌وه‌ی که‌رکوکیه‌کانی خه‌ڵتانی خوێنکردن ئاماده‌یه گشت ناوچه‌کانی تریش خهلتان بکات. به کورتی ڕاپه‌ڕینه‌کانی که‌رکوک و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک که حه‌قانیه‌تی هه‌یه دژی دوژمنانی گه‌ل بکرێت به‌ڵام له کاریگه‌ری ناوه‌خۆشدا ده‌بێ و ده‌کرێ زیاتر بۆ به‌شداری خه‌ڵک بێ له پرۆسه‌کانی ژیان و گوزه‌ران و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان. تا هه‌موو گه‌ل لێپرسراویه‌تی بکه‌وێته سه‌ر و به‌شداری چاره‌نووسی سیاسی ووڵات بکات، چۆن ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له ئابووری کوردستان به‌هره‌مه‌ند بن نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵه که‌سێ و ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه ده‌بێ هۆیه‌ک بێ بۆ چاککردنی به‌ڕێوه‌به‌ردنی وولات و له به‌ین بردنی گه‌نده‌ڵی. دژایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی و مه‌شهه‌دانی که تا ئیستا له هه‌ولێر ڤیلایهکهی ده‌پاریزن و که له ناوچه‌ی سه‌وزیش ئارامی خۆی پێ ناکرێ، ئه‌م وه‌زعه ته‌نها بۆ ساتێ مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتیه‌وه ڕه‌ت ده‌بێ به‌ڵام چاره‌نووسی گه‌ل و ووڵات گرنگن ئه‌گه‌ر قه‌راره ووڵاتێکی مۆدێرن و کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی بنیات بنرێت ئه‌وا له ئێستاوه ئاوا بنیات نانرێت و گه‌ل ناتوانێ بێده‌نگ بێت له ده‌ست ئه‌م و هێرش و په‌لامارده‌رانه دوژمنانه و میلله‌تی کورد قوربانی سه‌ره‌کیه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش به که‌م شتێ و کرۆکه‌ر و هه‌واڵانی سه‌رکردایه‌تی کورد وادار ده‌که‌ن به‌م یاسا و یان تعدیلی ڕازی بێت به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی گه‌ل کۆتایی نایێت . ئه‌گه‌ر کاروابڕوا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌وایه‌تی کورد هه‌ر له شوێنی خۆی راوح ده‌کات و قوربانیه‌کانیش هه‌ر زیاتر ده‌بن.
ئاسۆ حامدی
ته‌مووزی 2008
پاشکۆ:
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌م کات و ساته‌دا په‌له پروزه و جۆرێ له کاردانه‌وه‌ی کاره‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی بوون نه‌ک پێداویسته‌کانی گه‌ل له که‌رکوک، ئه‌گینا له دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن بۆچی یه‌کسه‌ره کارێکی وا ده‌ستووریان نه‌کرد، هۆیه‌کانی ئه‌م هه‌موو کات به‌فیرۆدانه چۆن بوون و ده‌یان و سه‌دان پرسیاری تر.
ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه تۆزێ کاریگه‌ری خراپی ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌سه‌رکه‌وتن نه‌گات، ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له که‌رکوک ده‌یه‌وێ له نێو شاردا سه‌نگێکی زیاتری هه‌بێ ئه‌وا ده‌توانن به پراکتیکی بکه‌نه‌وه‌و زیاتر شاره‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و فرسه‌تی کار و کارخانه و به‌رهه‌مهێنانی تیا زیاد بکه‌ن و سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای لێ به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن و مه‌سه‌له‌کانی ئاواره‌یی و موڵکیه‌ت و هتد تیا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. یان داهاتی نه‌وتی که‌رکوک بۆ نسبه‌تێکی زۆری بۆ که‌رکوک داوا بکه‌ن.
میلله‌تی کورد به فعلی ده‌سه‌ڵات داری شاره و خۆی له خۆڕا نیگه‌ران کردووه چونکه هیچ ئیعترافیکی عێراقی یان ئه‌قلیمی و ده‌ولی نیه، به‌ڵام ئه‌مانه له ئه‌نجامی پراکتیکی باش دا دێنه ده‌ست.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوک به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه به ئارامی ژیانیان به‌سه‌ر برد و ژیان و گوزه‌رانی باشیان هه‌بوو ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی شار ته‌سبیت ده‌بێ هه‌رچه‌نده موئامه‌ره‌ی ئه‌قلیمیش هه‌بێ.
کێشه‌که لێره‌دایه شاره فره نه‌ته‌وه‌کانی ووڵاتانی تاک به‌رهه‌م هه‌رده‌م گرفتن یان مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یان مه‌زهه‌بیه‌کان ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌م وه‌زعانه. به‌ڵام که‌رکوک له زۆرینه‌ی خۆیدا شارێکه سه‌ر به جوگرافیای کوردستان هه‌رچه‌نده بۆ گه‌لانی تر تاڵ بێت به‌ڵام ئه‌مه واقعیاتی ئێستا و مێژووه. به‌ڵام چاره‌سه‌ری له سه‌ر بنه‌مای ته‌عه‌سبی نه‌ته‌وه‌یی و په‌له‌کردن و ده‌ست بردن بۆ زۆر لێره‌دا کاری خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و مه‌سه‌له‌کان به‌ره‌و خراپی و ئایندهی توند وتیژ ده‌چن. به‌ره‌ی تورکمانی و تیرۆریستان ئه‌م ڕاستیه ده‌زانن که کورد زۆرینه به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌توانن گرفتی گه‌وره بنێنه‌وه. هه‌ڵچوونی ڕاپه‌ڕیوان له که‌رکوک و سوتاندنی باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانی شارستانی نین. ئه‌گه‌ر به ده‌لیل خۆته‌قێنه‌ره‌که له باره‌گای تورکمانی هاتۆته ده‌ر یان ته‌قه له باره‌گاوه له خۆپیشانده‌ران کراوه ئه‌وا دادگا‌و ده‌زگای تایبه‌تی هه‌یه، نه‌ک خه‌ڵکی سه‌رجاده. به داخه‌وه کاتێ له ڕۆژنامه نووسه‌که‌ی ئاوێنه‌یان ده‌دا هه‌زار و یه‌ک ده‌نگی ره‌گه‌ز په‌رستیت ده‌بیست.
میلله‌تی کورد به مۆدێرن بوون و ئابووریه‌کی باش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و باشکردنی پرۆسه‌کانی ژیان و گوزه‌ران به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ و ڕزگاری ده‌بێ نه‌ک به هه‌لوێستی که دوژمنانی له‌گه‌ڵیان کردووه‌و ئه‌مانیش ئه‌م که‌ڵتووره دووباره بکه‌نه‌وه.