سادە نیە خۆشەویستیت… کاوەى خەسرەوکاوانى
بەسادەیى خۆشم وویستى
بەسادەیش هاتیە دڵم
سادەنیە لەبیرت کەم
زۆردژوارە لام مەحاڵە…
نیگات شیرینى دڵمە
ووشەکانت گەرمى گیانن
دوورکەوتنەوەت لەرۆحى من
نەک ئازارە ،ژەهرەوتاڵە…
زۆرسادەبوو سەدات بەنێو
گویەکانم پیاسە بکاو
داگیرى کات بەوویستى خۆم…
سادەنیە لێیان دەرچێ و
کەى تۆدیووتە پاش سوتان وتوانەوەى
وەکو خۆى لێ بێتەوە مۆم….
دیووتە فرمێسک دواى هاتنە خوار
بچێتەوە نێو گلێنەى هەردووچاوا…؟
تاڤگەت دیووە بگەڕێتەوە بەرزایى و
تاریکى بێت لەگەڵ تیشکى خۆرەتاوا…؟
کەى تۆدیووتە مارانگەستێک پاش پێوەدان
بەنێورۆحى گوزەربکات ووشەى ئۆخەى ….؟
چۆن پاش دەرچوون دەگەڕێتەوە نێوگەرووى
سەداوناڵەى بەسۆزى نەى….
سادە نیە خۆشەویستیت ،
خەونێک نیە ببڕێتەوە …
بەفرێک نیە لەگەڵ بەهار
بتوێتەوە و بەیەکجارى بسڕێتەوە.
13/10/تا20/11/2007