Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
با هەبێ (4)… كیبۆرد و (w.c)

با هەبێ (4)… كیبۆرد و (w.c)

Closed
by August 5, 2008 گشتی

  خوا رەحممان پێ بكات، دەڵێی هێلانەی پەڕاسێلكەمان تێكداوە، خەمی ئاو و كارەبامان كەم بوو خەمی بڵاوبوونەوەی وشكەساڵی و ئەو هەموو نەخۆشییەشی هاتەسەر، سكچوون و دڵ و كۆلێرا و.. جارێ ئەو "جێری"یە زۆڵە زۆری ترساندووم، ئەو زۆڵە بەوە نەوەستا كە شەو و رۆژ پەند بە "تۆم" دەكات، ئەمجارەیان بۆ ئێمەش خۆی دانووساند و دەیەوێ ئێمە بكاتە پەند، ئەی ئەوە نەبوو خۆی كرد بەناو شیری بایەعییەكە و ویستی بە فێڵێك، ئەگەر ئاگاداری نەبین خۆی بخاتە ناو زگمانەوە و لەناو مەعیدەمان ئاژاوە بنێتەوە؟ چی بكەین خوایە؟! كە داوای هەندێ حەق و حقوقی خۆمان دەكەین هەندێ شتی نوێ وا دێنە پێش كە ئەوانەی سەرەتامان لەبیر دەچن، داوامان كرد گرنگی بە كشتوكاڵی ناوەخۆ بدرێت و چیتر تەماتە و خەیار و كەرەوزمان لە وڵاتان بۆ نەیەت، كەچی تەماتە و كەرەوزەكانی خۆمان لەبەر ئاودان بە ئاوی پیس زۆربەمانی تووشی سكچوون و رشانەوە كرد و هەندێكیش كۆلێرا، داوای ئاوێكی پاكمان كرد بۆ خواردنەوە، كەچی ئاوی پیسیش نەما و تووەشی وشكەساڵی بووین، داوامان كرد خواردنی بایەعییمان بۆ باش بكەن، كەچی خواردنی ئێكسپایەریان یۆ ناردین و مشكیان بۆ خستینە ناو شیرەكەیەوە، ئیتر پێم وابێ بۆیە ئەم هەموو نەگبەتییەمان بەسەر دێنن، تاكو داوای هیچ نەكەین و بێدەنگ و عاقل دانیشین، لەمانە خۆشتر بەمدواییە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەری خستووە كە كیبۆردی كۆمپیوتەر هەڵگری بەكتریایەكە كە نەخۆشی بڵاو دەكاتەوە و مەترسی هەیە، بە پێی لێكۆڵینەوەی زانكۆیەكی ئەمەریكی، هەندێجار كیبۆردی كۆمپیوتەر (پەرژینێكی قایم بێ لە ڕووتان) هەڵگری (400) هەزار بەكتریای زیاترە لە (w.c)، بۆیە دەزگاكانی راگەیاندن لە ئەوروپا و رۆژئاوا داوا لە بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر دەكەن كە لە پێش بەكارهینان و دوای بەكارهێنانی دەستیان بشۆن و دوای دەستدان لە كیبۆرد بەبێ دەست شووشتن بە هیچ شێوەیەك خواردن نەخۆن، خوانەخواستە و گوێی شەیتان كەڕ بێت، ئەگەر ئەمە راست بێ، كەواتە ئێمە لە گۆشەیەكی ئەم دنیایە دەژین كە بە مین داپۆشراوە، هاوینەكەی بێكارەبایە و لە گەرمان تووشی هەناسە بڕكێمان دەكات، زستانەكەی بێ نەوتە و لە سەرمان رەقمان دەكاتەوە، خواردنەكەی ئێكسپایەرە و دەمانكوژێ، شیرەكەی مشكی تێدایە، ئاوەكەی پیسە و تووشی سكچوون و رشانەوەمان دەكات، بازارەكەی لەگەڵ زیادبوونی دیناریكی مووچە بەرز دەبێتەوە، بەنزینی ئۆتۆمبێل هەر رۆژەی لەسەر بەزمێكە. تازە بە تازە تۆزێك فێری كۆمپیوتەر دەبین و هەندێكمان خۆمان هەڵدەكێشین كە گوایە هەنگاوێك چووینەتە ناو پێشكەوتنەكانی دنیا و لە جیاتی قەلەم بە كیبۆرد دەنووسین، كەچی ئاشكرابوو كە "هەندێجار كیبۆرد هەڵگری (400) هەزار بەكتریای زیاترە لە (w.c)" بەو پێیەش كیبۆرد لە ئاودەست پیسترە و لەمەودوا لەجیاتی ئەو دروشمەی كە دەڵێ "هاووڵاتی بەڕێز تكایە بەر لە نانخواردن دەستەكانت بشۆ" دەبێ بنووسرێ "تكایە دوای كاركردن بە كۆمپیوتەر دەستت بشۆ ئینجا نان بخۆ!!!"…
 

sangarzrary@gmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.