هه‌ره‌س نامه‌ی حه‌ز
له کێڵگه به‌فرینه‌کانی سات
هه‌ره‌سێک ده‌خزێته نێو ناخی گه‌رمی خاک
ڕاڕه‌وی ئه‌م ئه‌سرینه چ ڕێگایه‌کی بێ کۆتایه…؟
چ هه‌ساره‌یه‌ک له شۆخیی ئاسمان هه‌ڵده‌کشێ و
چ ئه‌وینێکی خوێناوی له ئه‌ستێره‌کان ئه‌تکێ..؟
چ مه‌رگێک چاوه‌ڕێی په‌نجه و لێوه شه‌رابییه‌کانه؟
هه‌موومان به‌ره‌و خه‌می خۆمان خل ده‌بینه‌وه
گریانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه
سه‌رمان له په‌تی کات ئاڵاندووه
حه‌زمان له‌گه‌ڵ کاره‌سات دوانه بووه
دڵمان له زه‌بری شه‌وانی بێ چاره هه‌ڵواسیوه
گوڵمان به قه‌دی دڕکاوی ڕۆژگاره‌کان ناسیوه
هزری چ ماچێک خه‌واڵوی حه‌زێک ده‌بێ؟
چ ئه‌فسوسێک به‌ر له داکشانی زه‌وی ده‌کێشرێ؟
شانه‌ی چ پرچێ له قیژه‌ی به‌یانیان گیرده‌بێ؟
چه‌که‌ره‌ی سه‌راب سه‌ر ده‌که‌وێ
حه‌زی هێزێک بۆ ڕاوه‌شان
هێزی حه‌زێک بۆ تێڕامان…..
گه‌ردوون ئه‌سپ سوارێکی دۆڕاوه
له تاودانی ڕێگاکان ده‌که‌وێ
هه‌وره په‌شمه‌کییه‌کان چیتر خواستی باران به‌جێناهێنن
چیتر حه‌ز به ته‌ڕبوونی زه‌وی ناکه‌ن
ئاو ده‌بێته خوێن
خوێن سورتر ده‌بێ
له‌سه‌ر دیواره سپییه‌کانی ناخ ڕه‌شیی ده‌نوسرێ
په‌نجه‌ره ئاوییه‌کانی ئه‌وین ده‌شکێن
له‌مه‌چه‌کی ئێواره‌یه‌ک ژیاننامه‌یه‌ک نوقم ده‌بێ
هه‌ره‌س نامه‌یه‌ک دێته نوسین
ئێواره‌یه‌کی سڕ
سڕ تر له شه‌خته‌ی ژیانی زستانی جه‌لادێک
سوڕی ژیانی ماته‌مێک دێته ئارا
ته‌نها که‌ڵبه بریقه‌داره‌کانی جه‌نگ له‌به‌رده‌م لاشه‌مان ده‌بینرێ
به‌مه‌رگمان شانازییه‌ک تۆمار ده‌کرێ
له ژیانمان نه‌خشه‌ی جیهانێکی ته‌لی دڕکاوی
له سه‌ر جه‌سته‌ی برینداریمان پێ نیشان ده‌درێ
30/09/2007
نۆربرۆ ـ کۆپنهاگن
alanpary@yahoo.com