 
	چنارەكانى خودا
Closed							
	
						
						
					 
 كە، دییم لەوبەرى چەمەوە
 بۆ ئەمبەر دێى،
 وامزانى دەبمە سنورو
 بازێك دەدەى بەسەر چاومــــــــــا..
 ویستم لە فرسەتێكا،
 كۆچێك لە بۆنى پرتەقاڵ و
 هەناسەت بهێنمە ئەمدیو!
 لەو ساتەدا،
 ئەگەر من زەمەن بومایە
 كاتژمێرم رادەگرت!
 ئاوریشمم دەدایە دەمیەك و
 دەمكردە سێبەر بۆ بەژنت،
 تا لەچكەكەت گەرماى نەبىَ..
 
 
 
 
 توێكڵى هەورم دادەماڵیى و
 بە كەمەرى سێپەڕە
 سەكۆم بۆ ماندوێتیت دەچنیى!
 لە جۆگەى چنارەكانى خودا
 نۆرە ئاوى گوڵم دەدزیى و
 دەمكردە سەر پەڵەى لێوت..
 ئەگەر زیندەگیش بومایە!
 فێڵم لە قەدەر دەكردو
 لە جیاتى دونیا،
 تۆم دەخستە ئامێزمەوە…..
 
     1/8/2008
 
 
 

 
			 
			 
			