 
	ڕۆژی له‌دایک بوون
Closed							
	
						
						
					   
 له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌وه
 په‌رده پرته‌قاڵیه‌کانی
 دواهه‌مین ڕۆژێکی تری 
 ساڵێکی که‌ی
 عومرێکی چه‌په‌رم لادا
 چه‌په‌ر له‌ئاوه‌دانی روح
 چه‌په‌ر له‌ده‌سکه‌نه‌ی گه‌نمی 
 به‌فرمێسک ئاودراوی 
 ڕه‌نجی خه‌سار
 چه‌په‌ر له‌بۆن و به‌رامی
 خه‌وه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی 
 مناڵێتی و
 ئاره‌قه‌ی ئه‌سپه شێته‌که‌ی
 ده‌شتی لاوی و
 چه‌په‌ر له‌هه‌ر چرپه ڕازێ
 به‌نهێنی که‌دابێتم 
 ڕۆژێ به‌گوێی مانگه‌شه‌ودا
 که‌چی ئه‌ڵێی
 شه‌پۆله لاساره‌کانی 
 روحی ده‌ریام
 ده‌مێ توڕه‌و سه‌رکه‌ش  هار
  ده‌مێ مه‌نگ و مه‌ست و بێ‌دار
 ئه‌درێم به‌گابه‌ردی ڕۆخا و
 په‌لێکم ئه‌بێ به‌هه‌زار
 ئه‌بم به‌سه‌رچۆپی کێشی 
 گه‌ڕیانی باو
 به‌ڵام ئه‌ی ژین
 تادوا چریکه‌ی مه‌لی دڵ 
  تادوا شنه‌ی له‌سنگا ما‌و  
 عاشقێکی عیشق زاده‌م
 له‌تاڵێکی قژی زه‌ردی 
 په‌ری ده‌ریا
 ده‌ست به‌ر ناده‌م 
 
 5.6.2008 
 
 

 
			 
			 
			