Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
نازه‌نین : ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت نامه‌وێ په‌له‌ بكه‌م ..!

نازه‌نین : ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت نامه‌وێ په‌له‌ بكه‌م ..!

Closed
by August 11, 2008 گشتی

 نازه‌نین : ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت نامه‌وێ په‌له‌ بكه‌م ..!
 
 سازدانی –زانا گه‌ڵاڵی
 

 نازه‌نین سه‌لیمی كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرما‌شانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، به‌ڵام له‌باشووری كوردستان و له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌دایكبووه‌و  هه‌تا پۆلی چواری دواناوه‌ندی هه‌ر له‌گه‌رمیان خوێندووه‌.
 
 نازه‌نین، له‌ساڵی (٢٠٠٣)دا  له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه‌كه‌ی ڕوویانكردۆته‌ وڵاتی فینلاندو ئێستا ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێن و ئێستا  ئه‌و له‌په‌یمانگه‌ ده‌خوێنێ و به‌كاری هونه‌ریشه‌وه‌ خۆی سه‌رقاڵكردووه‌و زۆر جاریش له‌ئاهه‌نگ و پرۆگرامه‌كاندا به‌شداریكردووه‌ .
 
 نازه‌نین وتی: وه‌ك هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن هه‌ست ، هه‌ستی كوردایه‌تی و خۆشه‌ویستی نیشتیمانم تێدایه‌و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ردا په‌روه‌رده‌ بووم . ئاوات و ئاره‌زووم ڕزگاری خاكی كوردستانه‌ ، به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌و زۆر زۆریش تامه‌زرۆم بۆ بینینی ڕۆهه‌ڵاتی كوردستان ،  به‌تایبه‌تی شاری كرماشانی خۆشه‌ویست ، چونكه‌ هه‌ر نه‌مبینیوه‌ .
 
 – ده‌رباره‌ی بواری هه‌نه‌ریش وتی : له‌منداڵیمه‌وه‌ زۆر حه‌زم له‌گۆرانیبووه‌و زۆر جاریش سروودو گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌م وتۆته‌وه‌ زۆر كه‌س ده‌نگی منیان به‌لاوه‌ خۆشبووه‌و هانیاندام بۆ ئه‌وه‌ی  له‌ گۆرانیوتن به‌رده‌وامبم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ من له‌ شوێنێك نیشته‌جێبووم،  هیچ توانایه‌كی وام نه‌بوو كه‌ بتوانم به‌رده‌وامبم به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هیچ كارێكم بۆ نه‌كه‌رد ، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه‌هاتمه‌ وڵاتی فینلاند .
 وتیشی : بۆماوه‌ی پێنج ساڵه‌ وه‌كو گۆرانیبێژێك خه‌ریكی كاری هونه‌ریم و هیوادارم كه‌بته‌وانم كارێكی  باشبكه‌م . ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كاتێك كه‌ده‌ستم به‌گۆرانیوتن كرد ، به‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش له‌یلا فه‌ریقی ده‌ستمپێكرد . ده‌توانم بڵێم له‌یلا یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌رم بووه‌ .
 به‌نیازنیت به‌رهه‌می تایبه‌تی خۆت تۆمار بكه‌یت؟
 – به‌ڵی نیازم هه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت لێره‌ كاتت ده‌وێت و هه‌روه‌ها حه‌زیش ناكه‌م له‌كاری هونه‌ریدا هیچ  په‌له‌ بكه‌م ، چونكه‌ بادره‌نگیش بێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كاره‌كه‌ جوان بێت  و به‌دڵی خه‌ڵك بێت . بۆ من ئاسان نییه‌ به‌رهه‌می خۆم تۆمار بكه‌م ، چونكه‌ كه‌سێك نه‌بووه‌  یارمه‌تیمبدات له‌ بواری موزیك یاخود ئاوازداناندا . بۆزانیاریش من به‌ سێ زاراوه‌ گۆرانیده‌ڵیم ، كه‌ئه‌وانیش كه‌لهوڕی، سۆرانی و لوری ، هه‌روه‌ك به‌زمانی فارس-یش ده‌توانم گۆرانی بڵیم
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.