برێخت.. ئه‌و ناوداره‌ی که ئێستا له ئه‌ڵمانیا نایناسنه‌وه!
برێخت.. ئه‌و ناوداره‌ی که ئێستا له ئه‌ڵمانیا نایناسنه‌وه!
نزار جاف
یه‌کێك له‌و نهێنییه کرنگانهی که بهرتۆلد برێخت له تافی لاوێتیدا بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی، درکاند، ئه‌وه‌بوو؛ که"من ناوم راسته‌وخۆ له دوای گۆته‌وه دێت"، ئه‌م قسه‌یه له کاتی خۆیدا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نائاسایی و دوور له واقیعه‌وه بوو، چونکه، هه‌روه‌ك زانراوه، گۆته، یه‌کێکه له ناوه هه‌ره به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی بوو و، هیچ که‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که خۆی له قه‌ره‌ی بدات، هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی برێخت له راستیدا جۆره کهف و کوڵێکی تافی لاوێتی نه‌بوو، به‌ڵکو راستییه‌ك بوو که پاشان رۆژگار سه‌لماندی، چونکه شاکاره‌کانی ئه‌م شانۆکاره مه‌زنه رێگه‌ی خۆی بینی بۆ هه‌موو شانۆکانی سه‌رانسه‌ری جیهان و، له زانکۆ جیاوازه‌کانی جیهان، تیۆره شانۆییه‌که‌ی وه‌ك بابه‌تێکی سه‌ره‌کی ده‌گووترایه‌وه و، ئه‌مه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی له خودی قوتابخانه و زانکۆکانی ئه‌ڵمانیادا، تیشك ده‌خرێته سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به چڕی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که زۆر له وته و ئه‌و رستانه‌ی که له بهرههماکانیدا هاتوون، ئێستا له ئه‌ڵمانیا وه‌ك"په‌ند"به‌کارده‌هێندرێن، هه‌ر بۆ نموونه؛ (یه‌که‌م جار خۆراك دێت و، پاشان ئه‌خلاق)، (ئه‌وه‌ی تێبکۆشێت له‌وانه‌یه زیانی پێ بگات، به‌ڵام، تێنه‌کۆشێت، ئه‌وا به راستی زیانی پێ ده‌گات). ئه‌وه‌یشی که زێتر بووه هۆی بایه‌خدان به برێخت له ئه‌ڵمانیا و سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌و شێوازه نوێکاری و داهێنه‌رانه‌بوو که له تیۆره داستانییه‌که‌یدا به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری نێگه‌تیفی بۆسه‌ر سنووردارترکردنی"خۆشویستنی"له‌لایه‌ن ئه‌ڵمان و ئه‌وروپییه‌کانه‌وه بوو، ئه‌وه‌بوو که وه‌ك"کۆمۆنیستێك"ناوی زڕابوو و، ئه‌وه‌ش وای له جیهانی ئازاد و دیموکراتی ده‌کرد که سڵی لێبکه‌نه‌وه و به هه‌ستیارییه‌کی ئه‌وتۆوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانیدا بکه‌ن. پێیشی ده‌چوو گه‌ر بهاتبایه و، برێخت ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی به دواوه نه‌بووبایه، ئه‌وا هه‌ر له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیش، ناهبانگێکی دیکه‌ی یه‌کجار جیاوازتری ده‌بوو. بێگومان، ناتوانرێت نکوڵی له هه‌واداری برێخت بۆ کۆمۆنیستی بکرێت به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، به‌ڵام، له هه‌مان کاتیش، ناتوانرێت به "کۆمۆنستێکی مولته‌زیم"دابنرێت، چونکه گه‌واهی زۆر له‌ئارادان که گوزارشت له سارد و سڕی ئه‌و ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر کۆمۆنیسته‌کان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕمانه، برێخت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی کۆمۆنیستی وه‌ك فیکر ده‌کرد، که‌چی له هه‌مان کاتیش‌دا، خۆی دوور پاراستبوو له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران و وڵاتانی تری کۆمۆنیستی. له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، برێخت له ئه‌ڵمانیای فیدرالی، پشت گوێخرا و هه‌ندێك جارێکیش سووکایه‌تی پێکرا به هۆی بیروبۆچوونییهوه و، زۆر له نووسه‌ر و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌ڵمانیا، به"کۆمۆنیستێکی کافر"یان دانا و، کاتێکیش هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شاری"میونشن" نیشته‌جێبوو، ئه‌وا هیچ جۆره پێشوازییه‌کی لێنه‌کرا، به‌ڵام، ئه‌مه به‌و واتایه نه‌بوو که هه‌ست به مه‌زنی و به‌رجه‌سته‌یی ئه‌م داهێنه‌ره شانۆییه نه‌ده‌کرا، چونکه"گیۆرگ کیزینگهر"راوێژکاری پێشینی ئه‌ڵمانیا، برتۆلد برێختی وه‌سفکرد به"کوڕی مه‌زنی شار، به‌ڵام، کوڕێکی گوێڕایه‌ڵ نییه"!
بهرتولد برێخت که له ساڵی 1898دا له‌دایکبووه و، له ساڵی 1956دا له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه، له گۆڕستانێکدا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌رلین نێژدراوه و، گۆڕه‌که‌ی ته‌نیشتی هی هاوسه‌ر و یار و یاوه‌ری ژیان و هونه‌ری "هیلینا ڤایگل"ه، ئه‌وه‌ی که مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، ئه‌وه‌نده‌ی بییانییه‌کان سه‌ردانی گۆڕی ئه‌م شانۆکاره مه‌زنه ده‌که‌ن، چاره‌کێکی ئه‌وه ئه‌ڵمانه‌کان سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی ناده‌ن، به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، برێخت ئه‌مڕۆ و تا مێژوو مێژووه، بۆته نیشانه‌یه‌ك و پایه‌یه‌کی دیار و به‌رجه‌سته‌ی مێژووی شانۆی ئه‌ڵمانیا و، کارێکی ساده نییه کاتێك باسی شانۆی ئه‌ڵمانیا بکرێت ئاماژه به‌م بلیمه‌ته نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ، له دوای تێپه‌ڕبوونی پتر له په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی برێختدا، توێژینه‌وه‌یه‌ك که کۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان(Gewis)، جێبه‌جێیکرد، ئاشکرایکرد که برێخت ئێستا نه‌ناسراوه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه. له رێگه‌ی سپاردنی ئه‌و کاره به گۆڤاری بوشهر(Bücher)ه‌وه، پرسیار له پتر له هه‌زار پیاو و ئافره‌ت کرا له‌باره‌ی برێخته‌وه و، 42%یان وتیان نووسینه‌کانی ئه‌ویان نه‌خوێندۆته‌وه و به‌رهه‌مه‌کانیان له ته‌له‌فزیۆندا نه‌بینیوه و، ئه‌وه‌ی که زێتر مایه‌ی سه‌رنجدانه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرابوو، هیچ زانیارییه‌کیان نه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی برێخت یه‌کێکی له شانۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی جیهانی دامه‌زراندوه که شانۆی(برلینه‌ر ئینسامبل"ه له به‌رلینی پایته‌ختدا، سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره کۆنراد لیشکا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که"برێخت، به هه‌موو ساده‌یی، بووه به‌شێك له رابردوو". به‌ڵام، هۆکاری کۆمۆنیستی بوونی برێخت، ته‌نها هانده‌رێك نه‌بووه بۆ دووهپهرێزی له‌و شانۆکاره ئه‌ڵمانییه، به‌ڵکو هه‌روه‌ك له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌دا هاتووه، 55% به‌شداربووان له‌و توێژینه‌وه‌دا کاتێك قوتابی بوون، هۆگری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی کتێبه‌کانی خوێندنیان که باسی بابه‌ته‌کانی برێختیان ده‌کرد نه‌بوون و، له‌بری ئه‌وه بابه‌تی دیکه‌یان ده‌خوێنده‌وه و، ده‌شکرێت ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به جۆری تێههڵئاخنینی به‌رهه‌م یان بابه‌تی په‌یوه‌ست به برێخته‌وه هه‌بێت یان ده‌کرێت وه‌ك بابه‌تێکی"سه‌پێندراو"به‌سه‌ریاندا ته‌ماشا و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردبێت، واتا به جۆرێکی وا ئاماده‌کرابێت که ئه‌وه‌نده سه‌رنج راکێش و ورووژێنه‌ر نه‌بێت. هه‌رچه‌نده، ئه‌م بێ ده‌نگی و نه‌ناسینه‌وه‌ی برێخت له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه، له‌وانه‌یه پێوه‌ندی به زۆر هۆکاری دیکه‌وه هه‌بێت، که گرنگترینیان، ئه‌و بابه‌ت و ناوهرۆکانهن که خستوویه‌ته‌ڕوو و، له هێڵه گشتییه‌کانیاندا، بابه‌تی پتر به زمانێکی تا راده‌یه‌ك فه‌لسه‌فی نووسراون و، ئه‌وه‌نده‌ی به دوای سه‌لماندنی هه‌ندێك بۆچوونی فکری و فه‌لسه‌فین، نیو ئه‌وه‌نده به دوای سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته"گشتی"و"هه‌میشه‌یی"انه‌دا نین که مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و جیهانانه‌ی برێخت له شاکاره‌کانی به‌رجه‌سته‌یان ده‌کات، ئه‌وه‌نده گیانێکی نه‌رم و نیان و سووك و سۆڵ و رۆمانسییان نییه و، پتر به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن که مرۆڤ و کۆمه‌ڵ، رووبه‌ڕووی داچله‌کاندنی له‌ناکاو، یان به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یان له خه‌ون و ئه‌ندیشه رۆمانسییه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ واقیعه تاڵه‌که‌یان. هه‌ر بۆ نموونه، له شانۆنامه‌ی"سێ خواوه‌نده‌که‌ی زیچوان"1 ، برێخت سێ خواوه‌ند له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌مین داده‌به‌زێنێت تا بیسه‌لمێنێت، ئافره‌تێکی سۆزانی له هه‌موو که‌سانی دیکه‌ی ئه‌و شاره، باشتره و، ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ك ده‌رکه‌وتووه له زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، ئه‌ڵمانه‌کان، حه‌زیان پتر به‌وه هه‌یه که به‌ها نائاساییه‌کان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه و، مرۆڤ به جۆرێك و دیکه پڕیشکێك یان تیشکێکی ئه‌و به‌هایانه‌ی پێ بگات، نه‌ك خواوه‌نده‌کان بکرێنه سێ مرۆڤی ئاسایی(هه‌روه‌ك برێخت له‌و شاکاره‌یدا، به‌رجه‌سته‌ی کردووه) و، له‌کاره نائاساییه‌کانیان بخات له‌پێناو سه‌لماندنی چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی. هه‌روه‌ها له شانۆنامه‌ی"بازنه‌ی ته‌باشیری قه‌فقاسی"دا، برێخت سه‌رگه‌رمی سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه که داێکی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه منداڵ به‌خێوده‌کات، نه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌یهێنێته دنیاوه، ئه‌مڕۆش، له ئهڵمانیایهکدا، که خێزان تیایدا رووبه‌ڕووی پهتهوازه و پارچه‌پارچه‌بوون ده‌بێته‌وه، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، پتر پێویستی به‌و بابه‌تانه هه‌یه که به‌ها خێزانییه‌کان به‌هێزتر و به‌رجه‌سته‌تر بکات نه‌ك کاڵیان بکاته‌وه له‌پێناو سه‌لماندنی بیرۆکه‌یه‌کی فیکری یان فه‌لسه‌فی. له کاتێکدا، نووسینه‌کانی گۆته یان شیله‌ر یان تۆماس مان، گیان و روحییه‌تێکی زیندووتریان هه‌یه و، ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا، به جۆرێك له جۆره‌کان، هاوچه‌رخ بن. به‌ڵام، پێیشی ده‌چێت، له ئایینده‌دا و، له کاتێکی حه‌شاردراو له‌م سه‌ده‌یه یان له سه‌ده‌ی ئایینده‌دا، جارێکی دیکه ئه‌ڵمانیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌م و نووسینه‌کانی برێخت و، له‌وانه‌شه، جارێکی دیکه و سه‌رله‌نوێ داهێنانه‌کانی بخه‌نه ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه، چونکه به راستی برێخت، هه‌ندێك بابه‌ت و بیرۆکه‌ی فیکری و فه‌لسه‌فی خستۆته‌ڕوو، که ناتواندرێت هه‌روا به ساده و ساکاری بگووترێت کۆتای‌یان پێ هات یان بایه‌خیان نه‌ما!
nezarjaff@gmail.com
1 ئه‌م شاکاره‌ی برێخت بۆ زمانی عه‌ره‌بی له‌ژێر ناونیشانی(پیاوه چاکه‌که‌ی زیچوان)وه‌رگێڕدرابوو، له کاتێکدا ناوه راسته‌که‌ی به زمانی ره‌سه‌نی خۆی به‌و جۆره‌یه که ئاماژه‌مان پێی داوه.