هه‌ڵوه‌رینی شاعیرێک…
هه‌ڵوه‌رینی شاعیرێک…
چیمه‌ن شه‌ریف
3 رۆژ پرسه‌یه له فه‌له‌ستین
پێرێ8/8/2008 محمود درویش گرنگترین شاعیری فه‌له‌ستینی له تکساس له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بۆ هه‌میشه به‌جێمانهێشت.
ئه‌و نوسه‌ری ده‌یان شیعری به‌رگری بو ڕه‌خنه‌ی له هه‌ردو لایه‌نی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ده‌گرت ..
سه‌رباری لێهاتوویی خۆی له‌و بواره‌دا هێشتا پێی وابو که ئه‌دۆنیس شایسته‌ی نۆبله له شیعر دا نه‌ک خۆی من ئه و قسه‌یه‌م له‌خۆی بیست زۆر به له خۆبردویی باسی ده‌کرد له یه‌کێک له کۆره‌کانیدا له سوریا له وه‌ڵامی رۆژنامه نوسێکدا، باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد چۆن له ئه‌زمونی شاعیره تازه‌کان سود وه‌رده‌گرێ ئه‌وکاته ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌م کرد که هه‌ندێک له شاعیرانی کوردیش سیفه‌تی شاعیرانه‌یان تێدابا له له‌خۆبردویی،هه‌ست ناسکی و جورئه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌شێوه‌یه‌ک که‌ڕێز له ئه‌زمونی پێش خۆی بگرێت و چاویشی به شاعیره نوێکان هه‌ڵبێت.
ده‌روێش له شیعری " أنا یوسف یا أبی" که یه‌کێکه له جوانترین شیعره‌کانی که به تاو ده‌مگرێنێ.. زۆر لێهاتوانه سه‌ربرده‌ی یوسف پێغه‌مبه‌ری ته‌وچیف کردوه‌و باس له پاکی یوسفی جوان ده‌کات و یوسفه‌کانم به بیردێنێته‌وه که هاوشێوه‌یان زۆر که‌من له‌و زه‌مانه‌دا و وامان لێده‌کات نه‌عله‌ت له خیانه‌تی براکانی بکه‌ین که زۆر به خیانه‌تکردنه‌کانی ئه‌مرۆی وڵاتی من ده‌چن.
شاعیر ده‌ڵێ: له دیوانی ورد اقل
أنا يوسف يا أبي.
يا أبي، إخوتي لا يحبونني،
لا يريدونني بينهم يا أبي.
يعتدون علي ويرمونني بالحصى والكلام.
يريدونني أن أموت لكي يمدحوني.
وهم أوصدوا باب بيتك دوني.
وهم طردوني من الحقل.
هم سمموا عنبي يا أبي.
وهم حطموا لعبي يا أبي.
حين مر النسيم ولاعب شعري
غاروا وثاروا علي وثاروا عليك،
فماذا صنعت له‌م يا أبي؟
الفراشات حطت على كتفي،
ومالت علي السنابل،
والطير حطت على راحتي.
فماذا فعلت أنا يا أبي،
ولماذا أنا؟
أنت سميتني يوسفا،
وهمو أوقعوني في الجب، واتهموا الذئب;والذئب أرحم من إخوتي..
أبت! هل جنيت على أحد عندما قلت إني:
رأيت أحد عشر كوكبا، والشمس والقمر، رأيتهم لي ساجدين؟
ده‌روێش ئه‌وپیاوه بو که قسه و هه‌ڵسوکه‌وتی پێکه‌وه له‌دژی داگیرکه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کار خستبو، چه‌ندین جار ده‌ستگیر کراوه به‌هۆی چالاکیه‌کانی له دژی ئه‌واندا. هه‌ربۆیه‌ش نه‌یتوانی پێشنیاری بون به وه‌زیر قه‌بول بکات چونکه ئه‌و له خۆی گه‌یشتبو ده‌یزانی له چ بوارێک‌دا ده‌توانێت خزمه‌ت بکات.
له‌ساڵی 2000 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیسرائیل پێشنیاری کرد هه‌ندێک له شیعره‌کانی له‌پرۆگرامی قوتابخانه کان بگوترێته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن باراک ره‌تکرایه‌وه.
زیاتر له سی دیوانی شیعری هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌دان نوسین به هه‌مو شێوه‌کانیه‌وه که وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر 35 زمانی جیاواز.
له هوله‌ند ساڵی 2005.Prins Claus ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه دواترینیان خه‌ڵاتی
هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانی:: أثر الفراشة، أرى ما أريد، وداعا أيتها الحرب, وداعا أيها السلام، حصار لمدائح البحر، لماذا تركت الحصان وحيدا……
ده‌نگی خوڵقێنه‌ری هونه‌رمه‌ند مارسیل خلیفه ئه‌و شیعره‌ی خواره‌وه‌ی پێ ناساندم که‌گومانم له‌وه‌دا نیه که زۆربه‌مان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به یه‌کێک له جوانترین گۆرانی ده‌ژمێردرێت و به‌رد ده‌کاته پارچه‌یه‌ک له هه‌ست و سۆز.
سه‌یر نیه زۆر جار گۆرانیبێژان په‌نجه‌ره‌ی دنیایه‌کی جیاواز،دنیایه‌کی جوانتر له رێگه‌ی شیعری شاعیران بۆ گوێگره‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ئه‌دی ئه‌وه نیه من به هۆی خلیفه‌وه ده‌روێشم ناسی له‌و شیعره‌یدا ده‌ڵێ:
أحن إلى خبز أمي
و قهوة أمي
و لمسة أمي
و تكبر في الطفولة
يوما على صدر يوم
و أعشق عمري لأني
إذا مت
أخجل من دمع أمي
ڕۆحت ئاسوده و یادت به‌خێر.
Papula3@hotmail.com
9/8/2008