نه‌بوونی ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی: ئه‌دگاری رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی
(هه‌رکه‌س به‌تێڕوانینێکی ورد و ئه‌کادیمییانه‌وه له تێکستی کوردیی و چاپه‌مه‌نیی کوردیی ورد ببێته‌وه، هه‌ست ده‌کات له بواری لێکۆڵینه‌وه و راڤه‌ی ئه‌کادیمیی به تایبه‌تیی و رۆژنامه‌وانییشدا به گشتی، بۆشاییه‌کی گه‌وره له چاپه‌مه‌نیی کوردییدا هه‌یه. … )
نووسینی:
1- هه‌ندرێن
2- کامیار سابیر (خه‌تاب سابیر)
جه‌نیوه‌ری 2008
به‌شی یه‌که‌م:
ئه‌م نووسینه، ده‌کرێ له‌یه‌ک کاتدا بگوترێ، پرۆژه‌یه‌که بۆ ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی، وتارێکی مه‌ودا فراوانه و کێماسییه‌کانی تێکستی کوردیی شرۆڤه ده‌کات. ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بشگوترێ توێژینه‌وه‌یه‌کی کورته له‌سه‌ر تێکستی کوردیی، ئاستی ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی و گوتاری رۆشنبیریی کورد که له منگه‌منگ و مه‌نه‌لۆگ پڕاوپڕه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه و به پراکتیک شه‌ڕه چه‌قۆیه و زۆرینه‌ی نووسه‌رانی کورد خه‌ریکی کێرد له‌یه‌کتر راوه‌شاندنن .
باسه‌که به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کییدا دابه‌ش بووه:
یه‌که‌م- نه‌بوونی ژۆرناڵی کوردیی
دووه‌م- مێنتاڵی رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی له تێکستی کوردییدا.
بابه‌ته‌که هه‌وڵده‌دات، تێکهه‌ڵێکێشیی و لینکێکی به‌هێز له‌نێوان بایه‌خنه‌دان به ژۆرناڵی کوردیی له‌لایه‌ک و سه‌رکردنه سه‌ر نووسین به مێنتاڵی رۆژنامه‌وانیی و رۆماننووسیی بدۆزێته‌وه و ده‌ست بخاته سه‌ر که‌موکوڕییه‌کان و چاره‌سه‌رییه‌کانی ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی له ئه‌دگاری رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی خوێنه‌رێکی زۆر و نووسه‌رانێکی به‌رچاودا بوونی هه‌یه. بنبڕکردنی ئه‌م ته‌نگژه‌یه و کاره‌ساتی بێ تێکستییه‌ش له بنیاتنانی چه‌ندین ژۆرناڵی ته‌واو ئه‌کادیمیی و ستانده‌رد و پێرفێکتدا به‌پێی پێوه‌ره ئه‌کادیمییه‌کانی رۆژئاوا ده‌بینێته‌وه.
هه‌رکه‌س به‌تێڕوانینێکی ورد و ئه‌کادیمییانه‌وه له تێکستی کوردیی و چاپه‌مه‌نیی کوردیی ورد ببێته‌وه، هه‌ست ده‌کات له بواری لێکۆڵینه‌وه و راڤه‌ی ئه‌کادیمیی به تایبه‌تیی و رۆژنامه‌وانییشدا به گشتی، بۆشاییه‌کی گه‌وره له چاپه‌مه‌نیی کوردییدا هه‌یه. ئه‌و بۆشاییه به بڕوای ئه‌م نووسینه،"ژۆرناڵه" و به‌دروستییش ژۆرناڵی ئه‌کادیمییه. هاوکات ئه‌م باسه پێیوایه، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له ئه‌ده‌بی کوردیی و تێکستی کوردییدا ده‌گوترێ و ده‌گوترێته‌وه، ده‌نووسرێ و ده‌نووسرێته‌وه، له‌چه‌شنی گۆڤار، کۆوار، بڵاوکراوه‌ی هه‌فتانه، مانگانه، وه‌رزییانه….تاد، هه‌موویان له خانه‌ی (کاته‌گۆری) ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه که به ئینگلیزیی Magazine ی پێ ده‌گوترێ.
نه‌بوونی ژۆرناڵی پرۆفیشناڵ و ئه‌کادیمیی له ئه‌ده‌بی کوردیی و ده‌قی کوردیی و کێڵگه‌کانی په‌روه‌رده و زانست و لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌ردێکی ئه‌وه‌نده کوشنده و درێژخایه‌نه، پێویستی به‌چاره‌سه‌رییه‌کی زۆر ورد و به‌په‌له هه‌یه. دیاره مه‌به‌ست له‌و ژۆرناڵه ئه‌کادیمییه، ته‌رزه گۆڤارێک، بڵاوکراوه‌یه‌کی زنجیره‌یی مانگانه یان وه‌رزییه که ده‌سته‌یه‌ک نووسه‌ر یان لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕ له بواری ئه‌ده‌بیی، کۆمه‌ڵناسیی، زانستی سیاسیی، ئابووریی، هزریی، ئه‌نسرۆپۆلۆجی، سوسیۆلۆجی، زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و … تاد سه‌رپه‌رشتیی بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و چه‌شنه ژۆرناڵه ئه‌کادیمییه به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیی له هه‌ر ژماره‌یه‌کدا بابه‌تێک له شێوه‌ی ته‌وه‌ره‌دا "سێماتیک-Thematic"هه‌ڵده‌بژێرن و راڤه و توێژینه‌وه‌کانی خۆیان و نووسه‌رانی ئه‌و بوارانه بڵاوده‌که‌نه‌وه. دیاره له رۆژئاوادا هه‌ر یه‌که له ئینستیتیوشنه‌کان و زانستگاکان و کۆلێژه‌کان لای که‌م ژۆرناڵێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
بۆیه مه‌رج نییه ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌و چه‌شنه ژۆرناڵه ئه‌کادیمییانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه، خودی نووسه‌ره‌کانیان، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌کوردستان باوه، نووسه‌ری هه‌موو بواره‌کان بن، به‌ڵکوو ئه‌وانه ته‌نێ له بواری بابه‌ته‌که‌ی خۆیاندا توێژینه‌وه‌ی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. هاوکاتیش ژۆرناڵێکی ئه‌کادیمیی، بریتیی نییه له‌و بڵاوکراوه‌یه‌ی که هه‌ر له بابه‌تی فۆلکلۆر، هونه‌ر، ئه‌ستێره‌ناسییه‌وه تا ده‌گاته نوکته و فه‌لسه‌فه‌ی تێدا بڵاوبکرێنه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌و ژۆرناڵه ئه‌کادیمییه، هه‌ر ژماره یان زنجیره‌یه‌کی له روانگه تیۆرییه‌کانه‌وه چه‌ند بابه‌تێکی دیاریکراو و ته‌وه‌ره‌یه‌کی تایبه‌ت شییده‌کاته‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و چه‌شنه ژۆرناڵه پسپۆرییه‌وه، خه‌ریکه هه‌موو بواره‌کانی چاپه‌مه‌نیی کورد شێوه زمانی رۆژنامه‌وانیی وه‌ربگرن. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ بۆ خوێنه‌ر ئاسان نییه که وتارێکی رۆژنامه‌وانیی و تیۆریی لێک جوودا بکاته‌وه. به‌مجۆره نائاماده‌یی ئه‌و بواره ئه‌کادیمییه و باڵاده‌ستبوونی ئه‌و زمانه رۆژنامه‌وانییه له ژیانی رۆشنبیریی کوردییدا، خه‌ریکه به‌ته‌واویی نه‌ریتی په‌روه‌رده‌یه‌کی ناله‌بار به‌رهه‌مده‌هێنێ.
ئه‌گه‌ر کار وابڕوات به‌پێی ئه‌و مێنتاڵه رۆژنامه‌وانییه بێ، ئه‌و نه‌وه خوێنه‌ره‌ی داهاتووی کورد، ده‌بێته خوێنه‌ری رووکه‌ش و جه‌ڵه‌بیی. هاوکاتیش نووسه‌رگه‌لێکی رۆژنامه‌نووس-په‌روه‌رده ده‌سازێنێ. شایه‌نی باسه، دوای رووخانی رژێمی به‌عس، ئه‌و بۆشاییه له بواری چاپه‌مه‌نیی کوردییدا فرا‌وانتر بووه‌ته‌وه. چونکه له‌گه‌ڵ هاتنه ئارا‌ی مۆده‌ی به‌ناو "رێکخراوه مه‌ده‌نیی"یه‌کانه‌وه، دیارده‌ی رۆژنامه ده‌رکردن و ئه‌و زمانه رۆژنامه‌وانییه به هه‌ڕمێنتر بوون.
هه‌روه‌ک ده‌بینین، ئه‌مڕۆژگاره هه‌ر چه‌ند هاوڕییه‌ک گرده‌بنه‌وه و رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه یان گۆڤارێک ده‌رده‌که‌ن. ئه‌و دیارده‌یه گه‌یشتۆته ئاستێک که هه‌موو نووسینی کوردیی له زمانی رۆژنامه‌وانییدا کورتبکاته‌وه؛ نووسه‌ر ناچار بووه کۆی بابه‌ته فه‌لسه‌فه‌یی، ئه‌ده‌بیی، جڤاکیی، زانستیی و هزرییه‌کان … تاد له چوارچێوه‌ی ئه‌و زمانه رۆژنامه‌وانییه‌دا بنووسێ. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا ئاستی خوێنه‌ر و تێگه‌یشتن رووکه‌شێنراوه؛ چونکه ئه‌و زمانه رۆژنامه‌وانییه ناتوانێ ئه‌ودیوی رووداوه‌کان که جڤاکی کوردی گه‌مارۆداوه، دیارده و پرسیاره سه‌خته‌کان هه‌ڵکۆڵێ و راڤه‌یان بکات.
راسته لێره‌و له‌وێ، له رابردوو و ئێستاشدا هه‌ندێک گۆڤار هه‌وڵیان داوه گرنگیی به ئه‌کادیمییبوون بده‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانییوه نه‌ریتی ژۆنارڵی ئه‌کادیمیی و نووسینی ئه‌کادیمیی له ژیانی رۆشنبیریی کوردییدا به‌رهه‌مبهێنن. پرۆفیشناڵترین ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی تا هه‌نووکه ده‌کرێ بگوترێ" ره‌هه‌ند" و "سه‌رده‌می نوێ" بووه. به‌ڵام به کرایتێریای ژۆرناڵه پرۆفیشناڵه‌کانی رۆژئاوا، ده‌کرێ بڵێین هه‌ردووکیان له‌ئاستێکی زۆر زۆر به‌رایی و نزمدا بوونه، ته‌نێ به گوێره‌ی ئه‌ده‌ب و تێکستی کوردیی له‌ئاستێکی باش‌دا بوونه. چونکه خودی "ره‌هه‌ند و سه‌رده‌می نوێ"، تژین له وتاری بێ رێفرێنس و توێژینه‌وه‌ی به‌ناو ئه‌کادیمیی به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆک وێران، وه‌رگێڕانی بابه‌تی بیانیی، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ببرێته‌وه سه‌ر سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌که، یاخود ئاماژه‌یه‌ک به ده‌قه ئۆریجناڵه‌که بدرێ، ئایا له ئاسمانه‌وه هاته خوارێ، له‌زه‌وییه‌وه هه‌ڵقوڵا، یان له ژۆرناڵێکی بێ ناوونیشانه‌وه وه‌رگێڕدراوه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی زانکۆ و ئینستیتیوشنه ئه‌کادیمییه‌کان، ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، ئه‌م هه‌موو زانکۆ ناو زل و ناوه‌ڕۆک خاپووره‌ی کوردستان، بیر له دانانی چه‌ند ژۆرناڵێکی ئه‌کادیمیی سه‌رده‌مییانه بکه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌ئینگلیزییش ناتوانن، خۆ ده‌توانن به‌کوردیی ده‌ستی بۆ به‌رن. به‌بڕوای ئه‌م نووسینه، هه‌موو ئه‌و گۆڤارانه‌ی له‌هه‌نووکه‌دا زانکۆکان ده‌ریان ده‌که‌ن، هه‌موو شتێکن، به‌س ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی نین. به‌ڵام ئه‌م نووسینه جه‌خت له‌سه‌ر ژۆناڵی کوردیی ده‌کاته‌وه. ئه‌و پرسیارانه ده‌ورووژێنی که له‌رووی فیزیکیی و سایکۆلۆژییه‌وه په‌یوه‌سته به توانا و سه‌لیقه‌ی نووسه‌ر و توێژه‌ری کورده‌وه. ئایا شه‌رم نییه بۆ چل- په‌نجا میلیۆن کورد، خاوه‌نی تاکه یه‌ک ژۆرناڵێکی ستانده‌رد و پرۆفیشناڵ، به‌پێی پێوانه ئه‌کادیمیی و زانستییه‌کانی دنیا نه‌بێ.
مێنتاڵ و ئه‌دگاری رۆژنامه‌گه‌ریی، مێنتاڵێکه به‌سه‌ر هزری زۆربه‌ی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی کورددا زاڵه. هه‌ر ئه‌م مێنتاڵی رۆژنامه‌گه‌رییه‌یه، که بڕستی داهێنان له‌زۆرکه‌س ده‌بڕێ. سه‌خته ستووننووسێک و کۆمێنتارێک و ژۆرنالیستێک و نووسه‌رێک و ئه‌کادیمیستێکی کورد له پانتایی تێکسته‌کانیاندا لێک جوێ بکرێنه‌وه. چونکه هه‌موویان ئه‌و مێنتاڵه بێ به‌هره‌یه زاڵه به‌سه‌ریاندا، یان زۆربه‌مان بۆ رۆژنامه ده‌نووسین و بۆ بابه‌تی رۆژنامه ده‌خوێنینه‌وه‌و به‌نرخی رۆژیش ده‌خوێنینه‌وه و ده‌نووسین.
رۆژنامه‌نووس، وه‌ک نیسک وایه، به‌روپشتی بۆ نییه، به‌ڵام له‌رۆژئاوادا، ئه‌م نیسک بوونه، په‌یامێکی پیرۆز و ره‌واو ره‌وان ده‌گه‌یه‌نێ. له هه‌ڵوێستێکدا دژایه‌تی یان لایه‌نگریی حکومه‌ت ده‌کات، له بۆچوونێکدا دژایه‌تیی یان لایه‌نگریی ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات و له‌هه‌ندێ شتی تریشدا به‌پێی دۆخه‌که دژایه‌تیی هه‌ردووکیان ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌خاته سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه. له‌هه‌موویشی گرنگتر، زۆرترین رۆژنامه‌نووسانی رۆژئاوایی مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن و ئایدۆلۆژییانه رووداوه‌کان لێک ناده‌نه‌وه. له‌مانه‌ش گرنگتر، زۆربه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن، ته‌نێ له بوارێک‌دا، کاربکه‌ن و خۆیان ساغبکه‌نه‌وه، زۆربه‌شیان پسپۆرن له بواره‌که‌ی خۆیاندا.
به‌ڵام ئه‌م لۆژیک و مێنتاڵی رۆژنامه‌نووسییه‌ی کوردستان، هه‌موو بواره‌کانی رووپۆش کردووه. له‌یه‌ک کاتدا، رۆژنامه‌نووسه، کۆمێنتاره، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسییه، نووسه‌ری وتاری فیکرییه، له‌هه‌موویشی سه‌یرتر، به خوێندنه‌وه‌ی چوار کتێبی ده‌ستی سێ و چوار، خۆی لێ ده‌بێته ئه‌کادیمیی و ئه‌کادیمستانه! وتاری سیاسیی و کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌نووسێ و له‌پڕێکیشدا به‌ڕۆماننووس خۆی ده‌ناسێنێ.
زۆربه‌ی نووسین و توێژینه‌وه‌کانی ناو گۆڤاره‌کانی کوردستان و رۆژنامه‌کانی کوردستان، چ له چوارچێوه‌ی شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌دا بێت، یاخود له چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و ئارگیومێنت به‌یه‌کداداندا بێت. زۆر به‌که‌میی ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه‌و ژێده‌ره‌کانیان تێدا ده‌بینرێ. کاتێکیش ده‌کرێن زۆر نا ئه‌کادیمییانه و ناسه‌رده‌مییانه ده‌کرێن. به‌واتایه‌کی تر به‌که‌موکوڕیی و شه‌قوشڕیی ده‌کرێن.
له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ده‌دوێ، به‌ڕه‌شکه تێکست هه‌ڵده‌ڕێژێ، که‌چیی کاکی نووسه‌ر، خاتوونی نووسه‌ر، خوێنه‌ر ناباته‌وه سه‌ر هیچ ژێده‌رێک، له‌سه‌ر سوسیۆلۆجی، کو‌لتوور، ئه‌ده‌ب، کۆمپیوته‌ر…..تاد به‌ئاره‌زووی خۆی رسته‌و پاره‌گراف و په‌ڕه لێک هه‌ڵده‌دوورێ، گیانت بێته ده‌ره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کت پێ ناڵێت. ئه‌مه هه‌ر که‌مته‌رخه‌میی و نه‌زانیی نییه، ئه‌مه تراژیدیایه‌که ده‌بێ به‌په‌له سنووری بۆ دابنرێ، چونکه ئه‌مه به‌ره‌ڵایی و بێ موراڵییه له‌نووسینی سه‌رده‌م و ئه‌کادیمییدا.
به‌کورتیی و به‌کوردیی، زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و تێکستانه‌ی له ئه‌ده‌بی کوردیی ئێستادا ده‌نووسرێن به‌پێی ستانده‌رده ئه‌کادیمییه‌کان، دزیی و چه‌ته‌یی و راوڕووتی تێکستی که‌سانی ترن و به‌ناوی خۆیانه‌وه ده‌ینووسن. ئه‌م تراژیدیای نووسینی بێ له‌گوین( ریفرێنس)ه ده‌بێ سنوورێکی بۆ دابنرێ. به‌بڕوای ئه‌م نووسینه، که‌وتنه سه‌رپێی ژۆرناڵێکی سه‌ربه‌خۆی کو‌لتووریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، ستانده‌رد به پێوه‌ری ئه‌کادیمیی، ده‌توانێ گوزرێکی گه‌وره له‌م به‌ره‌ڵایی نووسینی بێ ریفرێنسه بدات و ئاستی ئاگایی خوێنه‌ری کوردیش به‌ره‌و خه‌مڵین ببات.
زۆر له‌وانه‌ی شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نفال کردووه، چ به نووسین یان مشت‌ومڕ، دیبه‌یت و سێمینار، ئاماژه به ده‌ربڕینێکی کڵێشه‌یی ده‌ده‌ن، گوایه ئه‌نفال "دۆکیومێنت نه‌کراوه"! له‌و ده‌رده‌سه‌رییه، دۆکیومێنت نه‌کراوه! ناپرسن ئه‌رێ میکانیزمی ئه‌م دۆکیۆمێنتکردنه چییه؟ ناچن به‌شوێن ئه‌وه‌دا وێڵ بن ئایا چۆن ده‌کرێ ئه‌نفال، کاری جدیی له‌سسه‌ر بکرێ؟ هه‌ندێکیان بیشیزانن، کاریان پێی نییه. ئه‌م نووسینه له‌وبڕوایه‌دا تا ئه‌نفال له تراژیدیایه‌کی واقیعییه‌وه نه‌گوازرێته‌وه بۆ تێکستی واقیعیی و ئه‌کادیمیی( به‌تایبه‌تییش به زمانه رۆژئاواییه‌کان) ، پرۆسه‌ی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له‌ئاستی جیهانییدا له ئه‌فسانه‌ی هه‌ندێ هه‌رزره‌کار و پانکوردیستی سیاسیی ( به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران) زیاتر هه‌نگاوێکی جدیی نانێ.
کوا ئه‌و تێکستانه‌ی کورد له‌سه‌ر ئه‌نفال نووسیویه‌تی؟ به‌زمانه بیانییه‌کان نا، که ئه‌وه‌نده که‌من، مرۆڤ له‌ڕووی نایات باسیان بکات. مه‌به‌ست له تێکستی کوردییه، کوا ئه‌و وتار و لێکۆڵینه‌وه ئه‌کادیمییانه‌ی ده‌یان و سه‌دان سه‌رچاوه‌ی لۆکاڵیی و بیانیی کردبێ به‌زه‌خیره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی؟ لای که‌م رووی ئه‌وه‌یان هه‌بێ و شایانی ئه‌وه‌بن بۆ زمانه بیانییه‌کان وه‌ربگێڕدرێن.
هۆڵۆکۆستی جووله‌که، هه‌ر لۆبیی جووه‌کان و سه‌رمایه‌داره رۆژئاواییه‌کان و ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره به‌هێزه‌کان، به‌م شوێنه‌ی ئێستایان نه‌گه‌یاندووه. وه‌ره ژۆرناڵیک له‌م دنیایه‌دا بدۆزه‌وه، به‌تایبه‌ت له ( ئه‌وروپا و ئه‌مێریکا و کانه‌داو ئوسترالیا و ژاپۆن و هۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور و ئه‌فریکای باشوور ) که بابه‌تی هۆڵۆکۆست رۆژێ له‌رۆژان نه‌بووبێ به باسی گه‌رم گوڕیان و ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران توێژه‌نه‌وه‌ی له‌سه‌ر هۆلۆکۆست تێدا بڵاونه‌کرابێته‌وه ( له ده‌ستپێکردنی ژۆرناڵه‌که‌وه تا هه‌نووکه). ئه‌م هێزه‌ی هۆلۆکۆست هه‌یه‌تی هێزی تێکستی به‌هێزه، هێزی هه‌زاران کتێبی دانسقه‌و ئه‌کادیمییه، هێزی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار توێژینه‌وه‌و وتاری پڕله‌داتاو ئه‌کادیمییه.
هه‌ر له گووگلدا بنووسی Holocaust pdf ، چاوت ژان ده‌کات، ئه‌وه‌نده سه‌دان لینکت بۆ ده‌کرێته‌وه ئه‌وانیش به‌سه‌ر سه‌دان و هه‌زارانی تردا ده‌کرێنه‌وه. به‌کورتییه‌که‌ی ئه‌نفال به توێژینه‌وه‌و تێکستی ئه‌کادیمیی، به‌دۆکیومێنت ده‌کرێ نه‌ک به‌درۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و وڕێنه‌ی سیاسیی حیزبییه‌کان و وتاری ئاگراویی ( ئه‌ویش به‌کوردیی ) و خۆله‌قوڕنانی پانکوردیست و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی کورد. راسته بڕیاری سیاسیی، هێز و قورسایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام، بڕیاری سیاسییش له خه‌رمانه‌ی تێکستی به‌هێزه‌وه، پاڵپشتیی و هێز کۆده‌کاته‌وه.
نووسینی رۆمان و خه‌ڕه‌کی نووسه‌رانی کورد:
ده‌ردێکی تری لاساییکردنه‌وه‌و کۆپیکردن ئه‌وه‌یه، زۆر له‌نووسه‌رانی کورد روو ده‌که‌نه نووسینی رۆمان! رۆمان راسته ئه‌ده‌بێکی به‌رز و تێکستێکی قورس و پڕ له‌داتاو ئارگیومێنتی جۆراوجۆره. به‌ڵام بۆ سه‌رده‌می ئێستا رۆمان چاره‌سه‌ری بێ تێکستیی کورد ناکات. زۆر له‌وانه‌ی خوویان داوه‌ته رۆمان- نووسین، بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له ئه‌رکێکی قورستتر. له رۆمان‌دا نووسه‌ر ئازاده به‌ئاره‌زووی خۆی ته‌راتێن به‌ده‌قه‌کان و زانیارییه‌کان و لێکدانه‌وه‌کان بکات، به‌ڵام نووسینی کتێبێکی ئه‌کادیمیی، که‌توێژینه‌وه بکات له‌سه‌ر بابه‌تێکی دیارییکراو، سه‌دان جار له رۆمان سه‌ختتره.
ئه‌م مێنتاڵی به‌رزه‌فڕییه‌ی رۆمان‌نووسین له‌ناو کورددا، وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که پێنج ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر Ian Watt له هه‌ڵکشانی ژانری رۆمان‌دا ورده‌کارییه‌کانی روونکردبووه‌وه، ئه‌و پێیوابوو، رۆمان به‌شێوه‌کی ئاسۆیی و شاقووڵیی و تۆڕیی، ره‌خنه‌گرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاک و کۆمه‌ڵ و فانته‌سییدا ده‌کات( Reeves,2000 ). به‌ڵام ئه‌م مێنتاڵه هێشتا زۆر به‌رایی لای نووسه‌رو خوێنه‌ری کورد له قۆناغی گغوگاڵ 'گغ'و'گاڵ"دایه. راسته رۆمان تا هه‌نووکه‌ش هێزو توانای خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، وه‌ک ئه‌ده‌بێکی بڵند چاولێده‌کرێت، یان وه‌ک Daniel Schwarz له‌سه‌ر باڵاکردنی رۆمان ده‌ڵێ" ناچارت ده‌کات بکه‌ویته ژێر ئارگیومێنته‌کانییه‌وه،سه‌رچاوه‌یه‌کیشه‌بۆچێژوه‌رگرتن"( Schwarz,1982,p.72 ).
دیاره سه‌یرکردنی بابه‌تی ئه‌ده‌بی به گشتیی و رۆمانیش به تایبه‌تیی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ هزراندن و تێگه‌یشتن له ئه‌زموونه‌کانی ژیانی مرۆڤ، په‌یوه‌ندی به پۆستکۆلۆنیالیزم و پۆستمۆدێرنیزمه‌وه هه‌یه که له شه‌سته‌کان به‌دواوه، دوای داڕمانی ئایدۆلۆژییه‌کان، ئیمپریالیزم، کۆڵۆنیالیزم، فاشیزم و … تاد له جیهانی فه‌لسه‌فه‌دا هاته ئاراوه. به‌مجۆره دوای رمانی سیسته‌می هزره ئایدۆلۆژییه‌کان، چه‌شنه بۆشایی و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌کی هزریی سه‌ریهه‌ڵدا. له‌و بۆشاییه‌وه پرسیارگه‌لێک له دایک بوون: گه‌لۆ زانین ( knowledge) چییه؟ زانست چییه…؟ ئه‌و پرسیارانه پردگه‌لێکی بۆ تێگه‌یشتن له زانین دروستکرد. ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش زانستی وه‌ک بوارێکی جوڵاو ده‌بینی. هه‌ر بۆیه له بواری فه‌لسه‌فه‌دا هزرڤانانی وه‌ک:
Maurice Blanchot, Julia Kristeva, Gilles Deleuze , Jacques Derrida, Michel Foucault, Jean-François Lyotard and Martha Nussbaum
و ئه‌وانیتر که له روانگه‌ی پرسیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بوارگه‌لێکی جیاوازی کو‌لتووریی، ئه‌ده‌بیی و هونه‌ری ئه‌نجامداوه.
ئه‌و توێژینه‌وانه پێوه‌ندیی و تێکه‌ڵاوییان له نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه به هه‌ڕمێنکرد. هاوکاتیش گومانکردن له‌وه‌ی که تاکه بوارێکی زانستیی ناتوانێ له روانگه‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامی زانستیی ته‌واو بداته‌وه، زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشکرد که سه‌رنجدان له فره ره‌هه‌ندیی-فره تیۆریی ئه‌ده‌ب ببێته بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێش. بۆ نموونه لێکۆڵینه‌وه‌کانی Gilles Deleuze و Félix Guattari له‌سه‌ر فرانز کافکا ,Kafka: Toward a Minor Literature” "کافکا: به‌ره‌و ئه‌ده‌بی که‌مینه"، پێوه‌ندییه‌کانی نێوان زمانی باڵا و زمانی نه‌ویی ، ئه‌ده‌بی باڵا و ئه‌ده‌بی لاوه‌کیی ، سروشتی سیاسیی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بانه‌و کۆلێکتیڤبوون و به‌ها روونگۆکان و enunciative ئایدێنتیتی ئه‌ده‌بییان شرۆڤه‌کرد. (1986 Deleuze and Guattari, ).