فره‌له‌هجه‌یی و نه‌زه‌رییه‌ی فشه‌ی بنه‌سڵاوه
فره‌له‌هجه‌یی و نه‌زه‌رییه‌ی فشه‌ی بنه‌سڵاوه.!*
موحسین جوامێر
هێژا سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، به‌م دواییه بابه‌تێکی له ژێر ناوی ( فاشیزمی سۆرانی.. ڕاوه‌سته ! ) دا بڵاو کردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌ویش ته‌بای ده‌سته‌وبه‌سته‌ی دابه‌شکه‌رانی کورد به‌سه‌ر چه‌ندین زمان، تیره و میلله‌تدا، ده‌ستی داوه‌ته بڵندگۆی ( بژی له‌هجه‌کان و بمری یه‌کزمانی کوردی! ) و ده‌یه‌وێ له‌و گوناحه‌ی له ئیمزاکردنی یاداشته‌که‌ی که ( 53 ) نووسه‌ر و مامۆستای کورد پێشکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌یان کرد، کردی، پاشگه‌ز بێته‌وه و غوسل له‌خۆ ده‌ربکات، بگره به قسه‌ی سهیروسهومهرهوه، قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه مه‌زنه‌ش بکاته‌وه.! شایه‌نی گوتنه، وێده‌چێت ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی په‌ژیوان کردبێته‌وه، کاک حه‌سه‌نی قازی بووبێت، که یه‌کێ له کارمه‌ندانی ڕۆژتێڤێیه و زۆر به گه‌رمی له‌م بواره‌دا کار ده‌کا و شه‌وی بۆ له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک خودی قازی له کۆڕێکی پاڵتاکدا که له مێژووی 16 ی مایدا، بۆی ساز کرابوو، ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات.
هه‌روه‌ک له نووسینێکی پێشترێمدا هێمام بۆ کردووه، هێندێ مامۆستای کورد که له سووریا‌ن دۆڕاندووه، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ له کایه‌ی تێ هه‌ڵبهێننه‌وه، ده‌خوازن پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئیفلاسیان کرد، ئێسته ئه‌و شه‌ڕی چینایه‌تییه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده ئاگریان بۆ خۆش کرد و تێیدا مایه‌پووت ده‌رچوون، بیگۆڕنه‌وه به شه‌ڕی دیالێکتان، هاوکات بهههڵچنینی هه‌ڵبه‌سته‌ی ناعیلمی، سه‌رژمێریی ناواقیعی و زگسووتان به خودان له‌هجان و قوڕپێوان بۆ مافی زمانی دایک، چونکه به شێوه‌زاری خۆیان ناخوێنن، گوناحن.! ئه‌وجایش ده‌فه‌رموون، ئا ئه‌مه‌یه زامنی مانه‌وه‌ی کورد وه‌ک یه‌ک میلله‌ت، نه‌ک هه‌بوونی یه‌کزمانی ستاندارد که واته‌ی مافخوران ده‌گه‌یه‌نێت. ته‌نانه‌ت هێندێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد به فره‌زمانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نزیک ده‌بێته‌وه، که ئه‌م کهمفامییه له (ماڵت به‌قوڕ نه‌گیرێ میرزا .! ) به‌ولاوه، شایه‌نی هیچ وه‌ڵامێکی دیکه نییه.. لێره‌دا هه‌مدیس ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی م. جه‌مال نه‌به‌ز، ناکۆکیی له ناوه‌ڕۆکیدا ده‌خۆ نه‌گرتبا، به‌هێزترین قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه بوو، کاتێ ده‌فه‌رمێ : ( پێڕه‌وکردنی جووت‌ستاندارد، ژه‌هرێکه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ). چه‌ند هیواخواز بووم، مامه جه‌مال له‌م بابه‌ته‌یدا ڕاوێژنووسێکی هه‌با.! کاتێ ده‌وترێت، مه‌رج نییه به‌هۆی حه‌مامی لههجانهوه، کوردایه‌تیی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین، ئه‌و ده‌رسه کوردییه‌م وه‌بیر دێته‌وه که ده‌ڵێ: هه‌ویرێ بشێله و قوونیشت با مه‌ده.! واته هه‌م ده‌ته‌وێت کوردستان بکه‌یته شێخه‌ڵڵای له‌هجان و هه‌میش ده‌خوازێت به کوردێتی بمێنیته‌وه، ئاخر ئه‌مه و ئه‌وه کوجا مه‌رحه‌با.!
که بیریاری دانسقه مه‌سعوود محه‌مه‌دی کۆچکردوو، هاواری لێ هه‌ستا بوو و دیگوت کوردینه ته‌نیا مادده و هۆکاری ئابووری نین که مرۆڤ هه‌ڵده‌سووڕێنن و شێوه و ڕه‌نگی ژیان و مێژوو ده‌نه‌خشێنن، به‌ڵکوو ڕاز و نهێنیی دیکه‌ی شاراوه‌ش هه‌ن که له ناخی مرۆڤدا نیشته‌جێن و به‌پێی ئه‌مانه‌وه پیاو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و زۆرجار دنیای دوور و نزیک ده‌گۆڕدرێت.. ئا ئه‌وسا یه‌کسه‌ر چینیک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا لێی قیت بوونه‌وه، قه‌ڵه‌میان لێ ڕه‌پ کرد و هه‌زارویه‌ک تانه و ته‌شه‌ریان تێ گرت، بگره هی وا هه‌بوون به کلک و پاشکۆی ئینگلیزیان ده‌دایه ناساندن.. خوا خێری گوڕباتشۆف بنووسێ که بێ ئه‌وه‌ی خزمایه‌تیی ده‌گه‌ڵ مه‌سعوود محه‌مه‌دا هه‌بێت، بڕیاری ( پێرۆسترۆیکا ) ی دا و ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ به‌ربووبوونه گیانی کوڕی مه‌لای کۆیێ، وه‌کوو مێرووله‌کانی حه‌زره‌تی سلێمان وه‌زاڵه هاتن و گه‌ڕانه‌وه کونی خۆیان، پاش ئه‌وه‌ی ڕووی مه‌جلیسانیان نه‌ما.
ئه‌مڕۆکه‌ش که کۆمه‌ڵێک که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن له میلله‌ته‌که‌یان و نموونه‌ی وه‌ک کاک سه‌ڵاح ڕه‌شید ده‌فریوێنن، هه‌تا به‌جۆرێک هێرش بکاته سه‌ر زمانی دایه‌گه‌وره، که زۆر ترسناکتر بێت له هێرشبردنه‌سه‌ر ناحه‌زانی کورد که سه‌ده‌یه‌که خه‌باتیان له دژ ده‌که‌ین، چونکه زمانمانیان قفڵ داوه.. گشت ئه‌مه‌ش به‌نێوی له پێناوی یه‌کسانی له‌نێو هه‌موو له‌هجه‌کاندا، که نموونه‌ی ئاوا له دنیای دواکهوتووشدا نییه.. ئه‌رێ، کار و بانگه‌وازی ئاوه‌ها وه‌ک مژده‌که‌ی نه‌یارانی مه‌سعوود محه‌مه‌د بوون ـ له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا ـ که خۆی له ئامانجی گه‌یشتن به ڕۆژێک و به‌هه‌شتێک چڕ کردبووه‌وه که تێیدا ( هه‌ر که‌س به‌پێی توانای خۆی کار ده‌کا و به ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی وه‌رده‌گرێت ) سه‌ره‌خه‌وی ده‌شکاند.. ئاخره‌که‌شی دیمان چیی لێ به‌سه‌رهات و چۆن له‌هه‌موو دینێک بووین.!
ئه‌و 50 خاڵ، پرسیار و زانیارییه‌ی حه‌سه‌نی قازی به‌نێوی : یا ( ئا ) یا ( ( با ) یا ( نا ) له وتارێکدا نووسیونی و ده‌خوازێ بسه‌لمێنێ که کوردی یه‌ک شێوه‌زاری نییه، هه‌مووی بهڵگهنهویستن و له‌هه‌موو زمانی دنیادا هه‌ن، به‌ڵام له‌پاڵ زمانی دایه‌گه‌وره‌دا. وا بۆ سه‌ده‌یه‌ک ده‌چێت، فلیمی میسری به شێوه‌زاری میسری نمایش ده‌کریت، هه‌روه‌ها عێراقیش، به‌ڵام چونکه زمانی ستانداردی شێره‌ژن هه‌یه، میلله‌ت هه‌روه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه و زمانه‌که‌ش هه‌ر قه‌ڵاکه‌ی جارانه. هه‌مدیس ئێسته ئه‌و دوو زنجیره ته‌مسیلییه تورکییه ( نوور ) و ( ساڵانی به‌فیڕۆچوو )ی له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی ( ئێم بی سی ) دا به شێوه‌زاری لبنانی نمایش ده‌کرێن و وا بۆ 150 ئه‌ڵقه ده‌چن، زۆر که‌س لاری له شێوه‌زاری دۆبلاژکردنهکه نییه، چونکه زمانی دایه‌گه‌وره له ئارادایه و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه سه‌نگه‌ری گرتووه، چاوی لێیه و هاوسه‌نگییه‌که‌ی ڕاگرتووه .. وه‌لێ کاره‌سات و هه‌ژه‌نده له‌وه‌دایه به خه‌یاڵی ڕۆمانسییانه، وڵاتێک ـ نه‌خاسمه کوردستان ـ بکرێته چایخانه‌ی له‌هجان و له‌سه‌ر ( بنچینه‌ی تۆ هه‌ی و منیش هه‌م و ئه‌ویش و ئه‌وانیش هه‌ن، یارمه‌تیده‌ر بین بۆ دانان و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌یه‌کی زمانیی ئه‌وتۆ که هه‌موو شێوه‌زاره‌کان له باوه‌شی گه‌رمی خۆیدا بحاوێنێته‌وه و یه‌ک له ئه‌ویدی خۆی نه‌بان نه‌کا ) بنیات بنرێت، که هه‌رگیز بنیات نانرێت، هه‌روه‌ک کاکی قازی به ئاواتی ده‌خوازێت.. که هه‌م بۆچوونی ئه‌م و هه‌میش فاشیست وتاره‌که‌ی ئاغای سه‌ڵاح، بۆ بنیاتنانی میلله‌تێکی ڕاستینه، له نه‌زه‌رییه‌ی ( فشه‌ی بنه‌سڵاوه ) بترازێت، له هیچی دیکه ناکات.!
* فشه‌ی بنه‌سڵاوه : ئیدیۆمێکه به مانای قسه‌ی بێبنه‌ما و نازانستی دێت. له‌هه‌ولێر زۆر به‌کار دێت. بنه‌سڵاوه‌ش گوندێکه له‌بن هه‌ولێرێ.
2008/08/02
mohsinjwamir@hotmail.com