کیژانی سلێمانی بۆ که‌رکوک لێوان لێ‌ون له گڕ
کیژانی سلێمانی بۆ که‌رکوک لێوان لێ‌ون له گڕ
زانا گه‌ڵاڵی
ڕێناس ووریا له‌گه‌ڵ گروپی کیژانی سلێمانی و به‌شی موزیکی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان و به سروودی که‌رکوک له تێکستی عومه‌ر عه‌بدولکه‌ریم و ئاوازی هونه‌رمه‌ندی ناودار مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی دووا به‌رهه‌میان تۆمارکرد. ئه‌م سرووده پێش چه‌ند ڕۆژێک له سلێمانی تۆمارکراوه و له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان کلیپ کراوه
كه‌ركوك
كه‌ركوكم كه‌ركوكى ئاگرلێوم لێوان لێوه له گڕ
چاوه‌ڕێم به به فیداتم چه‌پكه گوڵى بابه گوڕگوڕ
بڵێسه‌ى زامى جه‌سته‌مه كڵپه له جه‌رگم ده‌ردێنێ
غه‌درى میَژووى ئینسانیه فرمیَسك له چاوى تۆ دیَنىَ
ده‌ستم مه‌گره به زه‌لیلى ئه‌من چۆن ده‌بمه دیلى تۆ
یه‌خه‌م به‌رده بژیم بۆ خۆم نابمه هه‌نگوینى دارى تۆ
پیره مه‌گرون دوور نمامه گڕم چراى تارى ئه‌وه
تا قه‌ندیل مه‌ندیلى مابێت رۆحم به فه‌رمانى ئه‌وه
كه‌ركوك كه‌ركوك
كه‌ركوكم كه‌ركوكى ئاگرلێوم لێوان لێوه له گڕ
چاوه‌ڕێم به به فیداتم چه‌پكه گوڵى بابه گوڕگوڕ