
پرسی دوالیزمه‌کان له بونیادی فیکریدا :
پرسی دوالیزمه‌کان له بونیادی فیکریدا :
…گفتوگۆیه‌ک له‌مه‌ڕ ئه‌خلاق و زانست
عه‌لی زه‌ڵمی
له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌مه‌ڕ گرفت و کێشه‌یه‌کی گرنگ و بونیاتنه‌ر بکه‌ین له نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی کوردی‌دا به‌تایبه‌تی و ته‌واوی سیستمی بیرکردنه‌وه به‌گشتی ؛ که چالاکی هزری و توانستی زانستی له‌کورددا به‌شێکه لێوه‌ی . دوالیزمه‌کان یان تێڕوانینی دوالیزمی Dualistic و هه‌روه‌ها جیهانبینی میکانیکی Mechanistic بۆ ژیان -که ئێمه لیره‌دا هه له‌سه‌ره‌تاوه به گرفتاویی و قه‌یراناوی ناوزه‌دمان کردوه دواتر ئه‌مه روونده‌که‌ینه‌وه بۆ – دوو دیارده‌ی فیکریی و زانستیین له ته‌واوی بیر‌و سیستمی مۆدیرنه‌ته‌دا قوڵایی خۆیان هه‌یه و بگره ته‌نها ئاراسته‌ش بوون ، له تێڕامانه فه‌لسه‌فیه‌کان و توێژینه‌وه زانستیه‌کاندا به‌درێژایی 500 ساڵی ته‌مه‌نی مۆدێرنه‌ته وه‌ک تێور نه‌ک پراکتیک. گرنگی ورژاندنی ئه‌م پرسه له‌م نوسینه‌دا له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌م له‌لایه‌ک رووناکبیری کورد نه‌که‌وێته ئه‌و هه‌ڵه کرۆنۆلۆژیه‌وه که دووباره کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌و ئاقاره‌دا به‌رێته‌وه که بیخاته به‌رده‌م ململانیێکی مێژوویه‌وه که کۆتای هاتوه و له‌لا‌یه‌کی تریشه‌وه چیدی به‌هه‌مان چه‌ک و که‌رسه‌ی زانستی کورتککراوه ته‌نها له مۆدێرنه‌ته‌دا قه‌تیس نه‌بیت*. جیهانبینی مۆدێرنه‌ته وه‌ک ته‌وژمیکی یونڤرساڵی یه‌کلایه‌نه ، ته‌واوی جیهانی مل که‌چی جۆریک له سیستمی سیاسی، که‌لتوری، ئابوریی و زانستی کرد ، که له ئابوری‌دا که‌پیتاڵ و له سیاسه‌تدا لیبراڵ دیموکرات و له زانست‌دا فیوچه‌ریزم وعه‌قڵگه‌رایی رووت و تایبه‌تگه‌رایی بوو. ئێمه لێره‌دا ته‌نها گفتوگۆی زانست و سیستمی مه‌عریفی ده‌که‌ین که پشت ئه‌ستوره به زانست و شۆڕشی زانستی له سه‌ره‌تاکانی چاخی شانزه‌ی ئه‌وروپادا، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌کانی گالیلۆ گالیلی و فرانسیس بیکون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تێزه‌کانی فرتجوف کاپرا و به‌تایبه‌تی کتیبی تاو و فیزیک *1975 هه‌روه‌ها چه‌ند تێزیکی پۆستمۆدیرنه‌کان له بواری زانست‌دا. پرسی ئێمه لێردا ئه‌وه‌یه ئاخۆ ده‌کرێت زانا ئیدی چ بایه‌لۆژ ، فیزیکست یا سۆسیلۆگ ده‌روناس هتد بێت ئه‌کرێت له میانی تاقیکردنه‌وه‌کانیدا له کونجی تاقیگه‌یه‌کدا بێ هه‌بوونی دیدێکی سه‌راپاگه‌را مامه‌ڵه بکات- وه‌ک کاپرا ناو ده‌بات به هۆلیستک Holistic -. به مانایه‌کی تر دابڕان و جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌یه‌کدی و پارچه پارچه‌کردنی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌نێوی عه‌قڵ/سۆز یا لاشه هه‌روه‌ها مرۆڤ/سروشت ، ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی خودی مرۆڤ خۆیی و هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌ته‌ک سروشتدا ئاسه‌وارو قه‌یرانی زۆری لیکه‌وه‌ته‌وه له مێژویی نیزیکی مرۆڤدا . ئه‌مه‌ش هه‌رگیز پاساو ناداته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م به‌هه‌ند وه‌رگرتنه به کێشه‌یه‌کی مۆراڵی رووت ته‌فسیربکه‌ن و پێیان وابێت تیکه‌ڵ کردنی ئه‌خلاق و زانست زانستی بوون له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵکو ئه‌مه خۆی مه‌عزه‌له‌یکی فه‌لسه‌فی زانستییه و زۆریک به پارادایمیکی نوێ له‌زانستی نویدا ناویده‌به‌ن، زیاد له‌مه‌ش وه‌ک گۆڕنکاریکی ئیجگار گه‌وره سه‌یرده‌کرێت که ببیته هۆی گۆڕینی دونیابینی له سیستمی بیرکردنه‌وه‌دا بۆ سه‌رده‌می پاش مۆدێرنه.
دوالیزمه‌ی مرۆڤ و سروشت:
بێگومان پرۆسیسیکی مێژووی دوورودرێژ وایکردوه ئه‌م دابه‌ش بوونه دروستبێت، ئێمه لێره‌دا ناتوانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وردودرشتی ئه‌م روودانه. ئه‌وه‌ی ئیمه لێردا قسه‌ی لێوه ده‌که‌ین گه‌ڕانیکی خیرای مێژووییه و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و "دابڕانه" ( انقگاع) یه له مێژووی سیستمی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له ئه‌وروپادا له‌نێوان چاخی شانزه‌و حه‌ڤده‌دا واته لای رابه‌رانی بزاڤی شۆڕشی زانستی و ڕێنیسانسدا. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دابڕانه پیویستمان به وێنه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه، زۆریک له بیریاران وای بۆده‌چن که زانستی چاخی سیانزه‌و چوارده پشت ئه‌ستوربووه به تێزه‌کانی ئه‌رستۆ له بواری کسمۆلۆژی واته که‌ونناسی که ده‌کاته په‌یوه‌ندی خوا‌و مرۆڤ، مرۆڤ و سروشت و یاساکانی یونڤرس له ته‌واوی جیهاندا. هه‌رچه‌نده چاخه‌کانی دده و یانزه و دوانزه له به‌ره‌ی جیهانی ئیسلامی‌دا پێشکه‌وتنیکی گه‌وره روویداوه له‌م بوارانه‌دا و زانستیش به‌تایبه‌تی به‌ڵام زۆریک وای بۆ ده‌چن هه‌ر له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌ی گریگدا ماوه‌ته‌وه به‌ڵام زانا و فه‌یله‌سوفه موسڵمانه‌کان پێشکه‌وتنیان تیا ئه‌نجامداوه. جارێکتر پاش چه‌ند گۆڕانکارێکی سیاسی و ئاڵوگۆر له هێزی سه‌ربازیدا له سه‌ره‌تای چاخی سیانزه‌و دواتر ئه‌رستۆ و مۆدیله‌که‌ی له کۆسمۆلۆژیدا هینرایه ناو سیستمی بیرکردنه‌وه‌و تیۆلۆجیای ئه‌وروپیه‌وه، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی زانستی پاریس و ئۆکسفۆرد. مۆدیله‌که‌ی ئه‌رستۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بنیاتنرابوو که مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌کان هه‌مووی له ده‌وری زه‌وی ده‌سوڕێنه‌وه واته زه‌وی چه‌قی یونڤیرساڵه. هه‌رچه‌نده تێزه‌کانی ئه‌رستۆ له‌سه‌ر بیریی هۆکار و ده‌رئه‌نجام لای که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی رۆمه‌کان په‌یڕوده‌کرا ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له سه‌لماندنی خوا له بیریی کریستانه‌تیدا، به‌ڵام هه‌رچی بۆچونه‌کانی بوو له‌مه‌ڕ که‌ون و ئه‌زه‌لیبوونی که‌ون هێشتا مشومڕی زۆری له‌سه‌ر بوو لای زۆریک له ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه سانسۆر خرابوه سه‌ر بۆچونه‌کانی ئه‌رستۆ.
گالیلۆ گالیلی ( 1564-1642) زانا‌و فه‌یله‌سوف و ماتماتکست و ئه‌ستێره‌ناسی ئیتالی ، به یه‌کیک له هه‌ره زانا گرنگانه ئه‌ژمێردرێت که کاره‌کانی بوه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی زانستی و تێڕوانینی زانستیانه. زۆریک له بیریاران و زانایان وای بۆ ده‌چن که چرکه‌ساتی روانینه‌که‌ی گالیلۆ به نێو تیلسکۆبه‌کیدا و ده‌سکه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که زه‌وی چه‌قی گه‌ردوون نیه به گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت ئه‌ژمێرده‌که‌ن له داهینانی زانستیدا و بگره له تێڕوانینی تیولۆجی و جیهانبینیشدا له سیستمی بیری مرۆڤی ئه‌وروپیدا. ئه‌گه‌رچی که‌سێکی وه‌ک دانتی ئاماژه‌ی گرنگی هه‌یه سه‌باره‌ت به که‌ون له شاکاریکی ئه‌ده‌بیدا وه‌ک به‌رهه‌مه به‌نێوبانگه‌که‌ی کۆمیدیای ئیلاهی له پێش گالیلۆ به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مکردی به‌ڵگه‌و ده‌سکه‌وتێکی ئاشکرا بوو وه به‌چاوی خۆی بینی و سه‌لماندی. له‌مجۆره هه‌وڵانه بوو که ڕێگه خۆشکه‌ربوو بۆ رێنیسانسه‌کان تا پرسیار بخه‌نه سه‌ر ڕابردوو و میراتی گریک و رۆمه‌کان که تا ئه‌وکاته مرۆڤی ئه‌وروپی بۆ هه‌ر پرسیک و کایه‌ک ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌ی ئه‌وان. ئیدی فه‌یله‌سوفانی رێنسانس به پشت‌کردن له ڕابردو و رووکردنه ئیستا و داهاتوو سه‌رقاڵی سیستمیکی تری بیرکردنه‌وه دونیابینی بوون که ته‌واوی تێڕوانینی مرۆڤی گۆڕی له بوره‌کانی تیولۆجی و سیستمی ده‌سه‌ڵات و زانست و کۆمه‌ڵایه‌تدا هه‌ڵبه‌ت پاش ململانێی خویناوی و شۆڕشی گه‌وره‌ی وه‌ک شۆڕشی فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌راو ئه‌مه‌ریکا. لێردا هه‌وڵه‌کانی فرانسیس بیکۆن فه‌یله‌سوف و زانای ئینگلیزی به‌دیار ده‌که‌ون وه‌ک زۆریک به په‌یامبه‌ری شۆڕشی زانستی ناوزه‌دی ده‌که‌ن. بیکۆن 500 ساڵ به‌ر له ئێسته پێمان ده‌ڵێت " مرۆڤه‌کان به‌ستراونه‌ته‌وه به رابردوه‌وه، ناتوانن پێشکه‌ون له زانست‌دا به‌هۆی نقومبونیان له گه‌نجینه‌ی رابردوودا…."بڕوانه ( ڤیکه‌رس:1996:ل13). له‌سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا کۆمه‌ڵیک فه‌یله‌سوف وه ده‌رکه‌وتن که به ره‌نگڕێژه‌رانی بیری پێشکه‌وتن Progressiveness و رابه‌رانی مۆدێرنه‌ته ئه‌ژمێردرین و به ڕۆشنگه‌ره‌کان ناسروان که له دیکارته‌وه ( 1596-1650) سه‌رهه‌ڵده‌دات و به کانت و کۆندرۆست ( 1743-1794) کۆتای‌یان دیت. هه‌رچه‌نده رێنیسانسه‌کان گۆڕانکاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا له بونیادی بیرکردنه‌وه‌و زانست‌دا به‌ڵام ئه‌مان واته ڕۆشنگه‌ره‌کان بوونه هۆی چوارچیێوه پیدانی ئه‌م بیروبۆچونانه و تا هه‌نوکه‌ش به‌رده‌وامی خۆیان هه‌یه که به بیریی مۆدێرنیزم ناسراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هۆنینه‌نه‌وه‌ی مێژوودا نه‌ڕۆین ئێستا سه‌رنجتان بۆلای فه‌یله‌سوفیکی ڕۆشنگه‌ر راده‌کێشیم که به‌بڕوای ئیمه بۆچونه‌کانی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له قه‌یرانی دابه‌ش بوونی مرۆڤ له‌ته‌ک خۆی و مرۆڤ له‌ته‌ک سروشتدا ئه‌ویش رینیه دیکارت. میتۆدی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی دیکارت کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌سه‌ر سیستمی مه‌عریفه‌و زانستی مۆدێرن بگره وه‌ک تاکه مۆدێلیک په‌یڕه‌وکراوه. هه‌رچه‌نده دوالیزمی رۆح/مادده له سیستمی مه‌عریفیدا مێژووێکی قووڵی هه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌یله‌سوفانی گریک وه‌ک ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ، به‌ڵام شوێنپێی دیکارت له‌م دابه‌شبوونه‌دا له‌سه‌ر بیریی مۆدێرنه‌ته و هاوچه‌رخ به‌ڕوونی دیاره‌و ئاسه‌واری گه‌وره‌ی به‌جێهێشتوه. هه‌ر ئه‌م کاریگه‌رییه وای کردوه له که‌سێکی وه‌ک کاپرا به گرنگیه‌وه سه‌رنج بداته ئاسه‌واری دیکارت له زانستی نویدا ئیدی چ فیزک بێ یا بایه‌لۆژی یان هه‌ر لکێکی تری زانستی هیومانی و سروشتی. زۆرێک له بیریاران پێان وایه مۆدیلی دیکارت له‌زانست و سیستمی مه‌عریفیدا بووه هۆی فۆرمه‌له‌کردنی دابه‌ش بوونی ڕۆح/جه‌سته که به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی زانست و پێشکه‌وتن مرۆڤی مۆدێرن به چاویلکه‌ی ئه‌م دابه‌ش بوونه سه‌یرکراوه. دیکارت پێیوایه هه‌موو راستیه‌کانی بوون له دوو شت پیێک هاتوون ئه‌ویش ؛ رۆح- که ئه‌و به‌شه‌ی که کاراکته‌ری بیرکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره- و هه‌روه‌ها مادده- ئه‌و به‌شه‌ی که دڕێژکراوه‌ی شوێنه- به‌لای ئه‌وه‌وه رۆح هه‌ڵگری هیچ توخبێکی ماددی نییه‌و وه هه‌رچی راستیه ماددیه‌کان هه‌یه دوررخراونه‌ته‌وه ، به بۆچونی دیکارت ، له هێزه ناوکیه‌کان. ( بروانه : Harman:1983) *. ئه‌م دابه‌ش کردنه رادیکاڵه‌ی نێوان مادده/لاشه و رۆح و وا ده‌کات له کاپرا ئاسه‌واره قووڵه‌کانی ئه‌م تێڕوانیه به‌هه‌ند وه‌رگرێت له نووسینه‌کانیدا و پرسیاری جیددی بخاته سه‌ر زانستی نوێ که میراتگری ئه‌و دابه‌شبوونه‌یه. فرتجوف کاپرا نوسه‌ری کتێبی به‌نێوبانگی تاو و فیزیک 1975، وه‌ک زاناێکی فیزیا و بیریاریک به باکگراوندی فه‌لسه‌فیه‌وه به‌یه‌کێک له رابه‌رانی ره‌خنه‌گرانی زانستی نوێ ده‌ژمێریت . کاپرا جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که چۆن زانستی فیزیا و بایه‌لۆژی له‌ژێر ئه‌وه تێڕوانیه‌نی دیکارتدا مادده وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوو ده‌بیننین و جیایی ده‌که‌نه‌وه له کۆی گشتی پێکهاته‌ی مرۆڤ و سروشت. بێگومان ئه‌م بینینه ته‌نها له‌وه‌دا ناوه‌ستێت که مرۆڤ دابه‌ش بکات له‌خودی خۆیدا به‌ته‌نها به‌ڵکو دایشده‌بڕێت له سروشت و به کاینیکی نامۆی ده‌بینێت له ته‌واوی ینوڤیرسدا. ئالێره‌وه‌یه ئه‌و تێڕوانینه لای مرۆڤی مۆدێرن دروست ده‌بێت که خۆی به سه‌روه‌ری سروشت بزانێت و هه‌میشه له‌هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردنیدابیت له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ته‌کیدا بژی و خۆی به‌به‌شێکی نه‌پچڕراو بزانێت له‌گه‌ڵی.
تێڕوانینی میکانیکی بۆ ژیان :
یه‌کێکی تر له‌و قه‌یرانه فکریی و زانستیانه ئێمه لێره‌دا به‌تنگیه‌وه‌ین و ده‌مانه‌ویت بۆچونی ره‌خنه‌گرانی له‌سه‌ر باس بکه‌ین به‌تایبه‌تی بۆچونه‌کانی کاپرا و چه‌ند پۆستمۆدێرنستک کێشه‌ی تێڕوانینی میکانیکی و ئامێرئاسایه بۆ مرۆڤ و پێکهاته‌ی ژیان که ئه‌م گرفته‌یشیان له‌پاڵ گرفتی دوالیزمه‌ی رۆح/جه‌سته ی دیکارت ، له بیردۆزه زانستیه‌کانی رابه‌ری فیزیایی نوێ ئیسحاق نیوتنه. هه‌ردوو گرفتی به‌شبینی و ئامێربینی ته‌واوکه‌ری یه‌کدین و مرۆڤی مۆدێرن به‌جۆریک له‌ته‌ک ئه‌مجۆره کێشانه راهاتوه و سه‌ریرده‌کریت ئه‌سته‌مه گه‌ر پرسیاریشی له‌سه‌ربکریت و بگره به کێشه ناوزه‌د ببرێت. به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئه‌و پرسیار‌و گومانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پیدا که ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بوونی دیدیکی سه‌رتاپا و یه‌کانگیر له‌بری دیدی به‌ش به‌شکراو و یه‌کلایه‌نه بۆ مرۆڤ و کێشه‌کانی ، گه‌ره‌که ئاماژه‌یه‌ک بده‌ین به شوێنپێی کورد و مه‌عریفه‌ی کوردی له‌م باره‌یه‌وه. بێگومان ئه‌م کێشه‌یه بۆ کورد و زانای کورد و بیریاری کورد له‌گه‌ڵ ته‌حه‌فوزمان بۆ ئه‌م به‌کارهێنانانه ڕه‌گوڕیشه‌ی زۆر قوڵی نیه بۆیه ده‌کرا توێژه‌ری کورد به سودمه‌ند له که‌له‌پورری سۆفیگه‌ری ئیسلامی نه‌ک که‌لامی و هه‌روه‌ها بیریی فه‌لسه‌فی رۆژهه‌ڵاتی هندو چین و ئیستاش بیریی پۆستمۆدێرنه به‌و ئاقاره فکریییه ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا تێپه‌ڕنه‌بووایه. که به بۆچونی ئیمه هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگاشه‌وه‌یه که کورد ئه‌توانێت به‌شداری کارا بکات له ته‌وژمه‌کانی گلۆبالیزه‌شن و شۆڕشی گه‌یاندن که بۆخۆیان ئه‌م دوو چه‌مکه پتر به‌رجه‌سته ئه‌بن له کۆمه‌ڵگا پاش مۆدێرنه‌کان ئه‌گه‌رنا هه‌رچی کۆمه‌ڵگا تازه گه‌شه‌سه‌ندوه‌کانن زۆرجار به پارادۆکسی مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک ئه‌و گۆڕانکاریه خێرایانه کردوه وه‌ک گرفتی مۆبایل له کوردستاندا به‌نمونه. هه‌نوکه به سه‌رنجدان له دیدار‌و کۆڕ‌و سیمیناری زۆریک له‌و خوێندکاره کوردانه‌ی خویندنی باڵا له زانکۆکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا دا چ له‌میدیادا یان له‌کاتی سه‌ردانیان بۆ کورستانی باشور یا گوتاری ناوه‌وه‌ی نێوه‌ندی رۆشنبیری کورد زۆر به‌زه‌قی ئه‌و راسته‌یت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ند ئه‌م مه‌عریفه‌یه نوقمه له خه‌ونه‌کانی مۆدێرنه‌تدا و کورد چه‌ند هه‌ژاره به‌و هیڵه فیکریه ره‌خنه‌ییه‌ی پرسیاری خستوه‌ته سه‌ر عه‌قڵانیه‌ت و زانسگه‌رایی و مۆدێرنیسه‌شنی تاکڕه‌هه‌ندی. ئیمڕۆ له‌زۆریک له نێوه‌ندی ئه‌کادیمی و تێزی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی نوێ‌دا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا به‌تایبه‌تی پاش بزوتنه‌وکانی قوتابیان له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو. نه ئاین به‌و شکڵه روونیه‌ی مۆدیرنه‌ته ئه‌خوێنریته‌وه و نه زانست چیدی ته‌نها کاری زانایه له تاقیگه‌دا بگره ته‌واوی چه‌مکه‌کانی ژیان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه وه‌ک ئه‌وه‌ی خێزان که ته‌نها بریتی بێت له پیاو ژن و منداڵ کارگه بریتی بیت له کریکار و خاوه‌نکار یان هێزی سیاسی ته‌نها بریتی بێت له پارتی سیاسی هتد. به‌هه‌رحاڵ تێڕوانینی میکانیکی بۆ ژیان که له‌ڕیشه‌ی میتۆدی زانستی و فه‌لسه‌فی دیکارت و نیوتندا سه‌رچاوه‌ی گرتوه نه‌ک هه‌ر پاش ئه‌و مێژووه دورودرێژه کاریگه‌ری ماوه به‌ڵکو ره‌نگڕێژی زۆریک له تایبه‌تمه‌ندی و بواره‌کانی ژیانی کردوه به‌تایبه‌تی بایه‌لۆژی وه‌ک زانستی لێکۆڵینه‌وه له مرۆڤ و فیزیک وه‌ک زانستی لیکۆڵینه‌وه له سروشت .
هه‌رلێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بده‌ین به تێڕوانینی پۆستمۆدێره‌نه‌کان له بواری زانست‌دا و هه‌یمه‌نه‌ی عه‌قڵی زانسگه‌را له بونیادی فیکری مۆدێرنه‌ته‌دا که ئه‌ویش لای خۆیه‌وه وه‌ک تاکه ئاراسته ده‌رده‌که‌ویت له ته‌واوی دونیادا. بیریی پۆست‌مۆدێرن له زانست‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌تتکردنه‌وه‌ی مۆدێرنه‌ته له بواره‌کانی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و که‌لتوریدا . له‌بری خه‌ونه یونڤێرساڵیه‌کانی رۆشنگه‌رکان و هۆنینه‌وه‌ی چیرۆکه گه‌وره‌کانی ( Metanarratives) مۆدێرنه‌ته که‌چی پۆستمۆدیرنه‌ته سه‌رقاڵی حیکایه‌تی بچوک و لۆکاڵه ،له سیاسه‌تدا له‌بری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه و تۆتالیتارسه‌شن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیه و له ئابوری‌دا له بری ماس به‌رهه‌مهێنان که‌چی ماس مه‌سه‌ره‌فگه‌رایه له‌باتی سیستمی فۆردیزم پاش فۆردیزمه و له کۆمه‌ڵایه‌تیدا له کۆمه‌ڵگای پێشه‌سازیه‌وه بۆ پاش پیشه‌سازی هتد. ئه‌م راگواستنه قووڵانه کاریگه‌ری گه‌وره‌شی له عه‌قڵی زانستیدا ئه‌نجامداوه و پرسی ئه‌بسیتمۆلۆژی له‌سه‌ر خودی مه‌عریفه به‌رهه‌مهیناوه. لێره‌وه‌یه زانستی نوی وه‌ک پارادایمێک میتۆدی به‌یکون و دیکارتی و نیوتنی و گالیلۆی وه‌ک به‌رهه‌مهینانی بیری دوالیزمی و میکانیکگه‌را له زانستی مۆدیرن ره‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵکو له‌بری پارادایمیک به‌رهه‌مده‌هێنێت که له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌ی دیاریکه‌ره‌کان بنیات نراوه له‌بری ته‌نها دیاریکه‌ر و محه‌ده‌د وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری نوێی فه‌وزا ( chaos) و په‌ره‌سه‌ندن هه‌روه‌ک پۆست‌مۆدێرن له بواری سۆسیۆلۆژیدا ئه‌میش بڕوای به بیریی شه‌ره‌خوازی و ده‌سه‌ڵاتگه‌رای مۆدێرنه‌ته نییه. ئالێره‌دایه کاپرا و بیریارانی پۆستمۆدیرن یه‌کده‌گرنه‌وه له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی بیریی به ش به‌شگه‌راو و ئامێربینی له ته‌واوی زانست و مه‌عریفه‌ی مۆدێرنه‌ته‌دا. کاپرا پێێ وایه : زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کێشه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌م بۆ ئه‌و دابڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که مرۆڤ له‌ته‌ک سروشت و له‌ته‌ک خود‌و هاوشێوه‌کانییدا ئه‌نجامی داوه. ( بروانه : کاپرا 1991). زیاد له‌مه‌ش ئه‌و تێروانینه‌کانی درێژ ده‌کاته‌وه بۆ زانستی نوێش نه‌ک هه‌ر کلاسیک به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌ی قووڵ ئاراسته‌ی زانا و رابه‌ری زانستی سه‌ده‌ی بیست ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ( 1879-1955) ده‌کات له‌مه‌ڕ تێۆری رێژه‌یی و تێڕاونینی ئه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌تۆم و سه‌ب ئه‌تۆم . به دوورسه‌یرکردنی دیارده‌ی ئه‌تۆم له کۆی ژیان و پێکهاته‌ی ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی زاناکان دایده‌بڕن لێوه‌ی ئه‌و خاڵه‌یه که کاپرا پێوایه هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجامیێکی رازیکه‌ر. هه‌ر بۆیه ئه‌و پێوایه ده‌بێت دیدمان بگۆڕین سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی تێگه‌شتنمان له گه‌ردیله وه ئه‌م پرۆسه‌یه پێوستی به تێگه‌یشتنێکی رادیکاڵانه هه‌یه له سه‌رتاپای زانست‌دا. ئه‌و زانایانه‌ش ئه‌م کێشه‌یه سه‌رقاڵی کردوون ته‌نها ئه‌وانه‌نین وه‌ک کاپرا ده‌ڵێت ته‌نها له دونیای زانستی فیزیکه‌وه هاتبن به‌ڵکو ئه‌و زانایانه‌ن که ره‌هندی فه‌لسه‌فی له توێژینه‌وه و تیۆره زانستیه‌کانیاندا به‌دیده‌کرێت. واته ئه‌و زانایانه‌ی که بیریان کراوه‌و سه‌رتاپاگیره له لێکدانه‌وه و سه‌یرکردنیان بۆ ژیان و سروشت .
ئه‌وه‌ی له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵی بۆدرا له لایه‌ک پرسیار خستنه سه‌ر مۆدێرنه و ستراتیژی بیرکردنه‌وه‌ی سیستمی تاکڕه‌هه‌ندی ئه‌م بونیاده له زانست و مه‌عریفه‌دا وه‌ک دوو کایه‌یی کارای ئه‌قڵی ئه‌وروپا و ته‌واوی جیهانی به مۆدیرنه‌بوو. هه‌رچی مه‌به‌ستی تریش بوو له‌م هه‌وڵه کورته‌دا ئاشانا کردنی بابای رۆشنبری کورد به هه‌وڵ و بزاڤی فکری و ره‌خنه‌یی ده‌روه‌ی مۆدیلی دوالیزمی و ئه‌قڵگه‌رایی ئامێرئاسا به گه‌ڕانه‌وه بۆ بیریاری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک نه‌مسایی و زانای فیزیکی ئه‌مریکی فریتجف کاپرا، به هیوای ئه‌وه‌ی دواتر و له هه‌وڵی ترماندابگه‌رێنه‌وه لای ئه‌م بیریاره و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هێلێ ته‌رییب و پردی مه‌عریفیدان له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌ی رۆژهه‌ڵات و چین به‌تایبه‌تی و زانستی نوێی له ئه‌وروپادا.
په‌راوێز:
1- له نوسێنکی ترماندا به نێوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌نێوان دروشمه‌کانی مۆدێرنه‌ته و
گومانه‌کانی پۆستمۆدێرنه‌ته، هاوڵاتی ژ 417 – 416 باسمان له‌و خاله به‌درێژ تر کردوه.
Capra, F. ( 1991) The Tao of Physics. London: Flamingo. -2
Harman,M.(1983) The Scientific Revolution. London. – 3