سه‌رده‌می دوای ترۆركردنی (سۆران مامه حه‌مه)
سه‌رده‌می دوای ترۆركردنی (سۆران مامه حه‌مه)
كۆشان عه‌لی به‌رده‌كۆزی *
(ئێدوارد سه‌عید) له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌ركی ڕۆشنبیر جگه له ڕه‌خنه شتێكی تر نیه.. یه‌كێ له‌و قسه زۆر باوه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا زۆر ده‌بیسترێ و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه ده‌گیرێ كه(جگه له ڕه‌خنه گرتن هیچی دی ناڵێن)!!
(د. عه‌بدولكه‌ریم سروش) پێی وایه ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر ڕه‌خنه نه‌گرێت ئیدی هیچ جیاوازیه‌ك نامێنێته‌وه له‌نێوان ڕۆشنبیرو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌بواره‌كانی زانست‌دا كارده‌كه‌ن، وه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نها به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.. هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیریش ده‌كرێ ئه‌وه‌بێت كه حه‌قیقه‌ته ئاوهژووهكان وه‌كو خۆی نیشان بداته‌وه، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیستیبدادی و په‌ڕگیر، ده‌یه‌وێت شته‌كان وه‌كو تابلۆیه‌ك وێنا بكات و هه‌ر خۆیشی ته‌نها یه‌ك وێنه به‌و تابلۆیه بدات و خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و و تێگه‌یشتنه‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت.. هه‌ربۆیه ڕۆشنبیر لێره‌دا به‌رپرسیاره له ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌كان و ڕه‌خنه‌گرتن و خستنه‌ڕووی جیاوازیه شاراوه‌كانی كرۆكی كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
له‌ڕاستیدا، قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی ڕۆشنبیر زۆر هه‌ڵده‌گرێت و به‌وتارێك و به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساده ناتوانرێ په‌ی به‌توانا و ڕۆڵی ئه‌م كائینه ببرێت.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه، ئه‌و ڕۆحه زیندووه‌ی ڕۆشنبیره، كه هه‌میشه (ڕه‌خنه ده‌گرێت) وه له‌هه‌مان كاتدا سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت و جیاوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌رده‌خات.. ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیر به‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاوازدا دابه‌ش ده‌بێت، ده‌شێت له ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌كاندا بێت، وه ده‌شێت ته‌نها ڕه‌خنه له خودی ده‌سه‌ڵات بێت، كه ئه‌مه‌یان زۆر به‌رچاوتره له‌ئه‌جێندای هه‌ر ڕۆشنبیرێكدا.. ئه‌ركی ڕۆشنبیر ئه‌گه‌ر له ڕه‌خنه‌وه ده‌ست پێنه‌كات و داخوازی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و به‌خۆداچوونه‌وه نه‌بێت بۆ به‌رامبه‌ر (واته ده‌سه‌ڵات) ئیدی ده‌بێت چی بێت؟!
ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیر له‌ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره، چونكه له‌زۆر له‌كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌و هێزه‌ی له‌ناخی كۆمه‌ڵگاوه دژ به سیاسه‌ت و شێوازی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستێت خودی ڕۆشنبیره‌كانی خۆیه‌تی.. له ههركۆمهڵگایهكدا ئه‌مه به په‌نهانی یاخود به‌ئاشكرا وجودی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بوونی ئه‌م ڕه‌خنانه گرنگتره ئاستی وجودی ئه‌م ڕه‌خنانه‌یه له ده‌سه‌ڵات..
دواجار دوو كاره‌كته‌ری (ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووس) دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له دوو ئه‌ركی زۆر سه‌ره‌كیدا هاوشێوه‌ن و به‌هه‌مان ڕۆحه‌وه كارده‌كه‌ن، ئه‌ویش (ڕه‌خنه‌كردنی كۆمهڵگاو ده‌رخستنی جیاوازیه‌كانیه‌تی). هه‌ربۆیه ده‌شێت هه‌مان ئه‌و سه‌لماندنانه‌ی پێشوو بۆ به‌شێ له‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه قبووڵ بێت.. ده‌توانین بڵێین به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆشنبیر، ڕۆژنامه‌نووس (به قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ڕۆژ) هه‌وڵده‌دات ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات بگرێت، و شتههایهك بۆ من و تۆی خوێنه‌ر بخاته به‌رده‌ست كه پێشووتر لای ئێمه زانیاریه‌كی له‌وشێوه‌یه وجودی نه‌بووه.. له‌هه‌مان كاتدا ڕۆژنامه‌نووس، سه‌رجه‌می جیاوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌خاته‌ڕوو، ئه‌و وێنانه‌ی تا دوێنێ یه‌ك شێوه‌و یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆههبووه ئه‌مڕۆ لای ڕۆژنامه‌نووسێك خوێندنه‌وه‌ی جیاوازتری هه‌یه، به پشت به‌ستن به‌و زانیاریه شاراوانه‌ی له ده‌ره‌نجامی هه‌وڵێكی به‌رده‌وام و پشوودرێژانهدا دێته به‌رهه‌م.
یه‌كێ له ئیشكالیه‌ته هه‌ره‌گه‌وره‌كان، له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، كه ڕووبه‌ڕووی بابه‌تێكی وه‌كو (ڕۆشنبیر) بووه‌ته‌وه تێكدانی مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بووه. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم یه‌كێ له‌و شتانه‌ی زۆر به‌سانایی ئه‌نجام دراوه دانه‌پاڵی ناوی ڕۆشنبیره به هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، یاخود ناونانی هه‌ندێ ده‌زگایه به ده‌زگای ڕۆشنبیری! هه‌ر بۆیه، ده‌كرێ بوترێ كه له وڵاتی ئێمه‌دا، یه‌كێ له‌هه‌ره ترسناكترین ئه‌و دیاردانه‌ی هه‌بووه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی ترۆركردنی (ڕۆشنبیر) و (ڕۆژنامه‌نوووس)ه.. ئه‌م ترۆر كردنه‌ش له دوو ئاستی جیاوازدابووه. له‌یه‌ك كاتدا هه‌وڵی ترۆركردنی (فكر)ی ڕۆشنبیرو (ئه‌رك)ی ڕۆشنبیر بووه. وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی ترۆركردنی (خود)ی ڕۆشنبیر بووه وه‌كو مرۆڤێك.
له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی ترۆركردنی مانا‌و مه‌غزای (ڕۆشنبیر) له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات ، كه وه‌كو له‌پێشوودا ئاماژه‌م پێدا شتانێك به‌جیاواز له‌وه‌ی كه (ڕۆشنبیری)داوای ده‌كات بكرێت به به‌ریدا، به‌و مانایه‌ی چه‌مكی (ڕۆشنبیری) بشێوێنرێ. ئه‌م هه‌وڵه یه‌كه‌م قۆناغی ترۆركردنی ڕۆشنبیران بووه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. یه‌كه‌م هه‌وڵی ترۆركردنی (ڕۆژنامه‌نووس)یش بووه به‌هه‌مان شێوه. ئه‌م هه‌وڵه زۆر ترسناكتره وه‌كو له‌وه‌ی ده‌درێ به‌وه‌ی ترۆری مرۆڤێكی ئاسایی بكرێت، چونكه به‌م شێوازه له وڵاتێكدا ده‌یان و سه‌دان كاره‌كته‌ر دروست ده‌بن كه هه‌میشه له‌ژێر ناونیشانی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووسدا ده‌رده‌كه‌ون و پاشخانی ههرمرۆڤێكی ئاسایی له مانای كه‌سێ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه پێی ده‌وترێت ڕۆژنامه‌نووس.. ئیتر ئه‌و كاره‌كته‌رانه وێنه‌یه‌كی تر به‌و كه‌سه ئه‌ده‌نه‌وه، وێنایه‌ك ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه‌و، ته‌واو به‌وه‌ش یه‌كسان كه هه‌ندێ هێز قبووڵیه‌تی.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌ره‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ر هه‌یه‌و ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كاریگه‌ری و ده‌ركه‌وته‌یان له كۆمه‌ڵگادا (ئه‌گه‌ر له‌پێشوودا بڕێكیش هه‌بووبێت) ته‌واو نه‌ماوه. ئه‌و موژدانه‌ی ئه‌م جۆره له ڕۆشنبیر به كۆمه‌ڵگای ئه‌دات، ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌م به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسانه بۆ كۆمه‌ڵگای ده‌كێشن، ئیتر له‌لای كۆمه‌ڵگا وه‌كو چیرۆكێكی بێزاركه‌ری هه‌میشه دووباره بووه‌وه‌ی لێهاتووه.
شكستی ئه‌م تاكتیكه‌ی پێشووی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ چه‌شنه ڕۆشنبیرێكی ئاوها ده‌كه‌ن، ده‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌مان هێز هه‌وڵی ترۆركردنی (خود)ی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووسه ڕاسته‌قینه‌كان بدات. ئیتر به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌شێ له ده‌نگه‌كان كپ بكاته‌وه. بۆئه‌وه‌ی هه‌مان ئامانجی پێشووی جێبه‌جێ بكات به‌ڵام به‌ڕێگایه‌كی تر‌و شێوازێكی تر.
بۆیه له ڕاستیدا (سۆران مامه حه‌مه)و هه‌موو ڕۆژنامهنووسانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و، په‌یامی سه‌ره‌كیان ڕه‌خنه‌گرتن و خستنه‌ڕووی جیاوازیه‌كانه بۆ ڕای گشتی.. هه‌موو كپ كردنه‌وه‌و دژایه‌تی كردنێكیشیان به‌هه‌مان شێوه له‌قووڵایی شكستێكی هێزه كۆنزهرڤاتیڤهكانهوه دێت. ئه‌و هێزانه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵێكیان تاریكی یه، شاردنه‌وه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان و نیشاندانی كۆمه‌ڵگا وه‌كو تابلۆیه‌كی یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك وێنه، كه ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن وه‌سفی ئه‌و تابلۆیه‌مان بۆ بكه‌ن و بخوێننه‌وه‌و، هه‌ر لادانێك له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان خیانه‌ته به‌كۆمه‌ڵگاو سه‌روه‌ریه‌كانی!! ترۆركردنی (سۆران)و هاوشێوه‌كانی، په‌یامێكی زۆر ئاشكرای له‌پشته‌وه‌یه كه‌پێمان ده‌ڵێت: له‌ئێستادا هێزێك هه‌یه ترسێكی زۆری هه‌یه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌یه‌وێت مانا بداته‌وه به‌كاری (ڕۆژنامه‌نووسی) و (ڕۆشنبیریی)و، له ترۆركردنه به‌رده‌وامه‌كه‌ی ده‌ریبهێنێت..
*koshan@bardakozi.8m.net