من و مه‌رگ
من و مه‌رگ
به‌ندی عه‌لی
ئه‌و ده‌مانه‌ی
قه‌له‌ڕه‌شکه‌ی ئه‌گه‌ری مه‌رگ
له‌بن گوێما هه‌ڵ ئه‌نیشێ و
نه‌غمه پڕ نه‌شازه‌کانی عه‌ده‌م ئه‌چڕێ
هه‌ست پێم ئه‌ڵێ
ئه‌شێ چریکه‌ی که‌وێ بێ
ساچمه وێڵه‌کانی ڕاوچی
زه‌فه‌ریان پێ نه‌بردووه و
مه‌سته به‌نه‌شئه‌ی شه‌رابی سه‌رفرازی
هۆش پێم ئه‌ڵێ
باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی کامه‌رانی
بهچۆڕاوی ئاره‌قه‌ی سڵ
ئاو نادرێن
شلبوونه‌وه‌ی پشتێنی که‌مه‌ری خولیاش
له‌جه‌نگی بوون و نه‌بوونا
به‌هترین دیاریه ئه‌درێ
به‌فریشته جه‌رده‌کانی دۆزه‌خێ
له‌وه‌هم و سهراب
روح پێم ئه‌ڵێ
بوکه‌شوشه‌ی به‌کارهاتووی ژووره‌که‌ت نیم
تۆ وه‌ک مناڵێکی گڕۆز
که‌تێر بووی لێم
له‌گه‌ڵ پوشی ده‌م شه‌ماڵی ئارهزووتا
به‌ده‌رده‌که‌ی شه‌نم به‌ری
ته‌مه‌ن دیاری سروشتێکی به‌خشنده‌یه
نه‌ک خه‌یاڵێکی سه‌فه‌ریی
ئابی 2008