له سه ردانێکی هونه رمه ندی کورد سه لاح ڕه شید بۆ فینله ندا
له سه ردانێکی هونه رمه ندی کورد سه لاح ڕه شید بۆ فینله ندا
سه باح عه باس
مامۆستا سه لاح ڕه شید برای هونه رمه ندی ناوداری کورد خوالێخۆشبو شه وکه ت ڕه شیده و له ساڵی( 1942 ) له شاری سلێمانی له خێزانێکی هونه ر په روه ر له دایك بووه، پاش خوێندنی سه ره تایی به به رده وامی خولیای مۆسیقا و گۆرانی هونه ری کوردی بووه. له سه ردانێکیدا بۆ فینله ندا هونه رمه ندی ناوداری کورد" سه لاح ڕه شید " به م شێوه یه باس له خۆی و ئه زمونه هونه ریه که ی ده کات .
له ساڵی1971 خێزانم پێك هێناوه و ئێستا باوکی کوڕ و کچێکم، وه نزیکه ی حه وت ساڵه له ووڵاتی" که نه دا" ژیان به سه ر ده به م، له ساڵانی شه سته کاندا ئه ندامی ده سته ی تیپی مۆسیقای سۆلاف بوم له شاری که رکوك و له گه ڵ هونه رمه ندانی ئه شاره چه ندین به رهه مم ئاماده کرد و هه روه ها شان به شانی هونه رمه ندانی نه ته وه کانی تری شاری که رکوک چالاکی هاوبه شمان هه بووه . بۆ نمونه شه وان تا دره نگان گۆرانی ومناقه شه ی مه قاماتمان وتۆته وه، زۆربه ی هاوڕێ و گوێرانم ده یان ووت که من شاره زایم هه بووه له مه قاماته، به تایبه تی به وته ی موسیقیه به ناوبانگه کانی کوردستان و یه کێ له وانه مامۆستا ئه نوه ر که له ته قیمه که ی خۆیدا باسی کردووه.، هه روها گۆرانی خۆشه ویستی و سرود بۆ یاده نیشتیمانیه کانم وتووه. .زۆربه ی هۆنراوه کانی شاعیر حه سیب قه ره داغیم کردووه به گۆرانی تاکو ئێستا خاوه نی 16 گۆرانیم و2 گۆرانیم له ته له فزێۆنی که رکوک تۆمار کردووه .
دواتر بوم به ئه ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی هه روه ها له ده سته ی دامه زرێنه ری کۆمه ڵه ی هونه ری و ێژه یی کوردی که له ساڵی 1969 دامه زرا بو له گه ڵ کاکه شه وکه تی برام وه ك ده سته ێکی ئاماده کار کارمان ئه کرد و هاوکاریمان کرد. وه خاوه نی گۆرانی " به هاری عومرم " که دوایین به رهه مم بو له ساڵی 1984 پێشکه شی گوێگرانم کرد وه جگه له گۆرانیه کانی" په یمانی فرمێسك " فه رهه نگی غه م " ئه گه ر هاتی " … هتد ، دۆست و هاوڕێی هونه رمه نده به ناوبانگه کانی وه ك ( قادر کابان و تاهیر تۆفیق و ئیبراهیم خه یات)بوم و جگه له وه ی پێشتریش دۆستایه تی و په یوه نی کۆنم هه بو له گه ڵ هونه رمه ندی به ناوبانگی کورد خوالێخۆشبو " عه لی مه ردان " .
هونه رمه ند سه لاح ڕه شید له ژیانیدا خاوه ن هه ڵو ێست و نیشتمان په روه ر بووه هه رگیز گۆرانی بۆ ڕژیم نه وتووه ، هو نه رمه ندیک بووه هه میشه هو نه ره که ی به رز نرخاندووه به کاری نه هیناوه بۆ به رژه وه ندییه تایبه تی یه کانی خۆی، چونکه بڕوای وایه هونه رو هونه رمه ند ئه بێت له خزمه تی گه ل و نیشتیمانه که ی دابێت. خاوه نی ده نگێکی پڕ هه ست و سۆزه و شیوازێ تایبه تی هه یه و تام و چێژی خۆی هه یه له گۆرانیه کانی، بۆیه له سه ردانێکیدا که کردبوی بۆ هه رێمی کوردستان چه ندین چاوپێکه وتنی هه بو وه به تایبه تی له گه ڵ که ناڵی ئاسمانی " کورد ساتدا" به رنامه ی تایبه تی هه بووه .
هونه رمه ند" سه ڵاح ڕه شید " له درێژه ی قسه کانیدا ووتی مه به ستی سه ردانه که م بۆ فینله ندا و سوید و هۆڵه ندا و ئه ڵمانیا به ده ره جه ی یه ك بۆ به سه رکردنه وه ی کۆمه ڵێ له برازاکانم بو ، که که وتونه ته ئه وروپا وه دواتر بۆ لای هه ندێک له ڕه فیقه هاوسۆزه کانم هاتم و به سه ریان بکه مه وه وچونکه ساڵانێک بو هاورێی هونه ریم بون وه بۆ ئه وه ی به سۆزی خۆشه ویست ی ئه وان جارێکی تر شاد ببمه وه.
هه روه ها باسی له هه ندێک کێشه و که مو کوڕیه کانی هونه رمه ندانی کورد کرد له ده ره وه ی ووڵات و وتی . . . هونه رمه ندانی کورد له ده ره وه زۆر دورن له یه کتری و ه گه یشتنیان به یه کتر ئیمکانیاتی زۆری ئه وێ.له لاێکی تره وه ده زگاێکی ڕه سمی نیه که به دڵسۆزانه پشتیوانی له هونه رمه ندانی کورد بکات وکۆیان بکاته وه به رهه مه کانیان که هه یانه تۆمار بکرێت و که ئه مه بێگومان به پێچه وانه ی ناوه وه یه که تا ڕاده یه ك کۆمه ڵی ئاسانکاری کراوه بۆ به ره و پێش چوونی کاره هونه ریه کانیان .
سه باح عه باس
13.8.2008