
ئەلبومى خۆڵەمێش
Closed
ئەلبومى خۆڵەمێش
ئارام حەسەن
لەوێندەرآ…
لەو، دوورەوە،
نم نم دەڕژێیتە بیناییم و
نەرم نەرم خەونت رادەكێشم..
ئەى ئەو ژنەى:
بە نەغمەى پەروانەوە هاتیى،
ویستت لە ئاگردانێكى پەرێشاندا،
ببى بە پەلكەزێڕینەو
باڵەكانت بدۆزییەوە..
بە رەنگەكانى گڕەوە،
پێت نایە نێو شارەكەى من!
لەگەڵ رەشەبادا وێنەت گرت و
لە ئەلبومى خۆڵەمێشدا
گەشایتەوە..
بە بریسكەى سەهۆڵەوە دەركەوتیى،
كەچى بە ملى قولاپێكەوە
جێتهێشتم و،
ئەرشیفى سوتانت رازانـــــــــــــــــــــــــــەوە…….