
ژنــێکــی شـــــه‌رابیی پیاوێــکی خـۆڵه‌مێشــیی
ژنــێکــی شـــــه‌رابیی پیاوێــکی خـۆڵه‌مێشــیی
تێکسته‌شیعری/ دڵشادی عومه‌رکاکی
ژنێکی شــه‌رابی وپیاوێکی خۆڵه مێشـــــیی
شه‌مه‌نده‌فه‌رێک..به‌ڕێوه‌یه
ژنێکی شـــه‌رابیی موسافیرێتی..
شــه‌مه‌نده‌فه‌رێک..واگۆنه‌کانی ئاخنیوه..له
جانتای سه‌فه‌ر..
شه‌مه‌نده‌فه‌رێک..پیاوی غه‌ریب..و..نامۆ
له‌وێستگه‌کان هه‌ڵده‌گری و..ژنی غه‌مگین..
پیاده ده‌کا..واگۆنه‌کانی پڕن له کوڕ‌و کچی..
سه‌رو دڵ که‌وتوو..
پڕن له‌پیاوی نه‌خۆش..ژنی ته‌نیا..
پڕن له نوسینه‌وه‌ی ماڵئاوایی
شه‌مه‌نده‌فه‌رێک..پیره مێردی که‌نه‌فت ونه‌خۆش
فڕێ ئه‌ده‌نه بن چه‌تری وێستگه‌کان و..
ده‌رگائاسنینه‌کانیان داده‌خرێ و..له‌نێو
تونێله تاریکه‌کانداوون ده‌بن.
کیژۆڵه‌یه‌ک ته‌ڕو ڕووته‌ڵه..وه‌ک (بــا)..کوڕێک له‌باران
سوار ده‌کا..شه‌مه‌نده‌فه‌رێک
وێستگه‌کان پڕده‌کا له ناڵه‌ی جێهێشتن.
له‌سه‌رسامیی سه‌فه‌ر..
له‌ده‌شته‌سه‌وزه‌کانی خۆزگه‌وه..دێنه‌وه..
تاده‌گه‌نه به‌رئاوه‌دانیی،شاره غه‌مگینه‌کان
له‌ته‌متومان وته‌م ومژی دارستانه‌کانه‌وه‌دێنه‌وه..
باڵی خۆشه‌ویستیان گرتۆته‌وه‌و..
دێنه‌وه تابه‌رده‌م وێستگه‌کانی ئاشتبونه‌وه،
له تونێله تاریکه‌کانی،مه‌ینه‌تیه‌وه‌دێنه‌وه
بۆنی ساردی لاشه‌و هاڵاوی جه‌سته‌ی لی دێ
واگۆنه‌کانیان..بۆنی قژوبۆنی ماچ وعه‌تری لی دێ
بۆنی ده‌رمان وشه‌رابیان لێ دی..
دڵه بێ ئۆقره‌کان هه‌ڵده‌گرن..
پیاوێکی خۆڵه‌مێشیی چاوه‌ڕوانه..
په‌نجه‌کانی به‌چڵه سه‌وزه‌کانی چه‌پکی..
گووڵی ئاڵه‌وه گرتووه..
له‌گه‌ڵاکانی ده‌پاڕێته‌وه هه‌ڵنه‌وه‌رێن
چاوه‌روانه‌وبێ ئۆقره‌یی،، یه‌ک له دوای یه‌ک
جگه‌ره‌ی پێ داده‌گیرسێنێ
چاوه‌روانی ژنێکه شه‌رابیی..به‌جانتایه‌کی شینه‌وه
له چرکه‌کان ده‌پاڕێته‌وه تێپه‌رن..
گوێی بۆزریکه‌ی ئاسنه‌کان هه‌ڵخستووه
پیاوێکی خۆڵه‌مێشیی..
بۆ گه‌رمبونه‌وه‌ی ژووره‌سارده‌کانی هه‌ناسه‌ی
به‌دیارژنێکی نه‌دیده‌وه..ژنێکی شه‌رابیی
گوێی بۆسۆناتای هێڵه ئاسنینه‌کان هه‌ڵخستووه
ژنێکی شه‌رابیی..داده‌به‌زێ و..
ژنێک به جانتایه‌کی شینه‌وه..
جانتایه‌ک ئاوس به جل وبه‌رگی زستانه
پڕ له پاڵتۆی بۆنخۆش..له ملپێچی ئه‌رخه‌وانیی
جانتایه‌ک.پڕ له پێڵاوی سوور..
قوتوه‌ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی..پڕله‌زنجیـ‌ری زیو..
موستیله ی بێ نقێم،،بازنی یادگاریی..
ئه‌ڵقه‌ی گه‌وره‌تر له‌په‌نجه‌کانی..
جانتایه‌ک..پڕ له‌عه‌تروودووسێ کتێب.
کیژۆڵه‌یه‌ک ته‌ڕو ڕوته‌ڵه..به‌جانتایه‌کی قورسه‌وه
به ته‌نیشت پیاوێکی خۆڵه‌مێشیی وه چاوه‌روانه
کوڕێ له(باران).پیاده‌ده‌بێ و..کچێ له( با).،
سه‌رده‌که‌وێ وده‌ڕوا..
پیاوێک..پیاوێکی خۆڵه‌مێشیی ته‌ماشاده‌کا،،
ژنێکی شه‌رابیی دێت وپیاده‌ده‌بێ..
ژنێـــک..پــڕ لـــه غوروور
وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی بۆ پیاوێک
ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه..ژنێک له بێ ئۆقره‌یی پیاوێکدا
بۆنی سێوی لی دی..وتامی هه‌نار..و.شه‌مه‌نده‌فه‌رێک
نایه‌ت..!!!
دێت وکه‌س دانابه‌زێ..
وێستگه‌کان پڕ ده‌بن له ناڵه‌ی جێهێشتن..
له نرکه‌ی چاوه‌ڕوانی هاتن..
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان..ماڵی موسافیره‌کانی..ڕێگای سه‌فه‌رن
دێنه نێو شه‌قام وشاره‌کانی غوربه‌ته‌وه..
شه‌قامه‌کانی ته‌نیایی جێ ده‌هێڵن..
دێنه شارێک پڕ له‌مه‌یخانه‌و..پر له باخچه‌و..
پڕ له‌کنیسه‌و کۆڵانی غه‌مگین..
پیاوێکی خۆڵه‌مێشی وه‌ستاوه‌و
وێستگه‌یه‌ک چۆڵتر له‌مردن
ئاوه‌دان له ته‌نیایی..پیاوێک..له که‌روێشکه‌ی
خه‌یاڵه‌کانیدا،ژنێکی شه‌رابیی..به‌نێو
ژووره‌کانیدا ده‌گه‌ڕێنێ
تابلۆی دیواره‌کانی بۆده‌خوێنێته‌وه..
گوڵدانی سه‌رمێزه‌کانی بۆ باس ده‌کا..
چه‌پکی گوڵی سووری به‌ده‌سته‌وه‌یه..پیاوێکی
خۆڵــه‌مێشـــی..
له پێشوازیی ژنێکی شــــه‌رابییدا
پیاوێکی خۆڵه‌مێشـــــــــیی
له‌چاوه‌ڕوانیدایه‌و..
وێستگه‌یه‌ک چۆڵتر له‌مردن..
شه‌مه‌نده‌فه‌رێک بێ ئۆقره‌ترله‌ژیان..
بێره‌دا دێ..و
ژنێکی شـــه‌رابیی و
پێاوێکی خـــۆڵه‌مێشـــــیی
یه‌کتر نه‌دیــده..بۆیه‌که‌م جـــار
پێـــک ده‌ناســـێنێ..
باوه‌ش به‌یــه‌کــدا ده‌که‌ن ..و..تێر..تێر
ده‌گرین.
دوای چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک..ژن ومێردێک
یه‌کتری ده‌ناسنه‌وه..به‌شه‌قامه‌کاندا تێده‌په‌ڕن
به‌کۆڵانه‌کاندا هه‌نگاو ده‌نێن وده‌رۆن..
له‌ژێر چه‌ترێکی هه‌ناریدا..پێکه‌وه
ده‌چــــــنـــه‌مــــــــــــــــاڵه‌وه. ..
شه‌مه‌نده‌فه رێکم بینی..دیسانه‌وه…،…،…،…،
دێت و..کوڕێک پیاده ده‌کـــــا..وه‌ک(بـــــــاران)
کچێک سوار ده‌کـــــــــا وه‌ک(بـــــــــــــا)..و
ده‌ڕوا.