
له په‌راوێزی نامه‌که‌ی ئالان تورێن دا:..ئیبراهیم مه‌لازاده
ئه‌خلاقی خوداوه‌نده‌کانی کێڵگه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیریی کوردی…
دوابه‌دوای په‌سندكرانی یاسای ڕۆژنامه‌نوسان له لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشووری كوردستانه‌وه، نائارمیه‌كی زۆر ڕووی له تێكڕای ناوه‌نده ڕۆشنبیری و ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی كوردستان كرد و له زۆر لایه‌وه ڕه‌خنه له‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان گیرا و داواكاریه‌كی زۆریش ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا به مه‌به‌ستی واژ‌ۆنه‌كردنی ئه‌و یاسایه. زۆر ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی ئه‌وروپیش نیگه‌رانی خۆیان ڕاگه‌یاند و داواكاریان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه واژۆ نه‌كات. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش گه‌وره پڕۆفیسۆری فه‌ره‌نسی ئالان تۆرێن بوو. لێره‌دا پێویست ناكات باس له ناساندنی ئالان تۆرێن بكه‌م، چونكه به‌ڕێز عادل باخه‌وان به تێروته‌سه‌لی ناساندویه‌تی و مافی خۆی پێداوه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا بیڵێم، بێئاكامكردن و بێنرخكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ڕووبه‌ری كێڵگه‌ی دونیای كوردی فراوانتر بكرێت و ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێ. چونكه پێم وایه دونیای كوردی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه چه‌ند بكرێته‌وه به‌ره‌و دونیای هاوچه‌رخ و له دوتوێی به‌هاكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا خۆی مانیفێست بكات هێنده ئه‌و دونیایه گرنگی خۆی په‌یدا ده‌كات و ده‌بێته جێگای گرنگیپێدانی ناوه‌نده ڕۆشنبیری و زانستیه‌كانی دونیای ده‌ره‌وه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی تۆرێن1 كۆمه‌ڵێك بۆچوونی جیاوازم كه‌وتنه‌به‌رگوێ، به‌تایبه‌تیش له لایه‌ن ئه‌و ڕه‌هه‌نده ڕۆڕۆشنبیریه هه‌یمه‌نه‌له‌سه‌ركراوه‌ی كورد كه ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت له خودی هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ئاوا و گرنگی پێدانی و به‌خشینی ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌وه به كێشه ناوخۆییه‌كان. وێڕای مانه‌وه‌ی خودی نامه‌كه بێوه‌ڵام و بێ گرنگیپێدان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ڕۆشنبیری كوردیدا. هه‌ر بۆ مێژووش ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه من داوام له به‌ڕێز عادل باخه‌وان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زیه‌ته بگرێته به‌ر و داوا له ئالان تۆرێن بكات پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌رببڕێت.
هه‌وڵێك هه‌یه له‌ناو گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیری كوردی بۆ خۆ كێشانه‌وه ناو دونیای كلاسیكی كورد و پشتبه‌ستن به توانا ناوخۆییه‌كان و وازهێنان له ده‌ره‌وه. منیش هیچ نكوڵیه‌كم له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره داواكاریه نیه و ده‌بێ به‌ته‌واوی پشت به تواناكانی ناوخۆ ببه‌سترێ. به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز مانای ئه‌وه‌ی نیه واز له ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دونیای كورد بهێنرێ، یا هێنده به گرنگ و گه‌وره ته‌ماشا نه‌كرێ، ئه‌وه‌ش چه‌ند ده‌لاله‌تێكی لێده‌فامرێته‌وه. لێره‌دا به‌كورتی حه‌ز ده‌كه‌م كلیكیان له‌سه‌ر بكه‌م.
دوو ڕه‌هه‌ندی ناوخۆ هه‌ن كه پێیان ناخۆشه ئه‌و كرانه‌وه به فراوانی په‌ره‌بستێنێت و كاری له‌سه‌ر بكرێ.
ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م، ڕه‌هه‌ندی سیاسیه یا ڕه‌هه‌ندی ده‌سته‌ڵات. به‌مانای ئه‌وه‌ی زیاتر كرانه‌وه به‌ره‌و ڕووی دونیادا، واته به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه‌ی كه ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت تێیدا بجوڵێته‌وه، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاوانكاریانه‌ی كه ده‌سته‌ڵات حه‌زی لێیه فرو‌انتری بكات. به مانایه‌كی تر فراوانكردنی ڕووبه‌ری كرانه‌وه به‌ره و ده‌ره‌وه واته فراوانكردنی ڕووبه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. بۆیه ده‌سه‌ڵات لێره‌دا له‌نگه‌ر ده‌گرێت و هه‌وڵده‌دات ئه‌و كرانه‌وه‌یه به‌رته‌سك بكاته‌وه. چونكه خودی كرانه‌وه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدا نیه. به تایبه‌تیش ده‌سته‌ڵاتێك كه مه‌حكومی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ناوخۆی ده‌ستلێنه‌دراوه، له شێوه‌ی كو‌لتور و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چوارچێوه ئه‌خلاقیه‌كان. ئه‌گینا له‌جێی خۆیبوو ڕاسته‌وخۆ، نه‌ك هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی نوسینی نامه‌كه، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی پردێك له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌یله‌سوفه و زامینكردنی پشتیوانی كه‌سێكی ئاوا بۆ داهاتووی كێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به فه‌رمی وه‌ڵامی بدرێته‌وه كه به‌داخه‌وه تا هه‌نووكه‌ش پێناچێ گرنگی ئه‌و كه‌سانه و دونیای زانستی ئه‌وان د‌رك بكه‌ن.
ڕه‌هه‌ندی دووه‌م، ڕه‌هه‌ندی هه‌یمه‌نه‌داره‌كانه. هه‌یمه‌نه‌داره‌كانی كێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كوردی، هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌یمه‌نه‌له‌سه‌ركراوه‌كان له جوغزی خۆیان بمێننه‌وه و پانتایی دیاربوون و گه‌وره‌یی خۆیان به‌رته‌سك نه‌بێته‌وه، واتا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یمه‌نه‌داری خۆیان ده‌ده‌ن. پێموایه كێشه‌كه‌ش ته‌نها له‌وه‌دا نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كێشه‌كه له خودی هه‌یمه‌نه‌له‌سه‌ركراوه‌كانه. ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵێك له هه‌یمه‌نه‌له‌سه‌ركراوه ڕۆشنبیریه‌كان له ڕه‌فتارێكی پاشكۆی مردۆخ و پاسیف به‌ده‌ر شتێكی تر نیه، له خۆ به‌قه‌زه‌م زانین و بچووكبوون به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌داره‌كان و دونیای ده‌ره‌وه شتێكی تری لێنافامرێته‌وه، ئه‌وان ئیراده‌ی هه‌یمه‌نه‌داره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئاوێته‌ی واقیعی ژیانی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ن. به ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له هه‌یمه‌نه‌داره‌كان ده‌گرن، به بێئاكامكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له جوغزی هه‌یه‌مه‌نه‌داره‌كان بێنه ده‌ره‌وه و پانتاییه‌كی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ترسودڵه‌ڕاوكێكانی ئه‌و ڕه‌هه‌نده ڕۆشنبیریه زۆری كه‌متر نیه له ترسودڵه‌ڕاوكێكانی ڕه‌هه‌ندی سیاسی كوردی.
لێره‌دا كێشه‌ی من له ئه‌كتیفبوون و هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و دوو ڕه‌هه‌نده‌دا نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پاوانكردنی كێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كوردیه بۆخۆیان و بێئاكامكردن و بێماناكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵوكۆششانه‌یه كه خه‌ڵكی تازه و به‌توانا ده‌یانه‌وێ بێنه ناو ئه‌و كێڵگه‌یه، ئه‌و هاتنه‌ش نه‌ك له‌سه‌ر حیساب و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یمه‌نه‌داره‌كان، به‌ڵكو به خودی هه‌وڵ و كۆششی خۆیان و پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می جوان و كاری شایسته، كه له ئاكامدا ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و فراوانكردنی ئه‌و كێڵگه‌یه.
پێموایه خودی نامه‌كه‌ی ئالان تۆرێن بێجگه له‌وه‌ی كه كارێكی ئاساییه و پشتیوانیه‌كه بۆ پانتایی دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، گرنگیه‌كیشه بۆ دونیای ڕه‌هه‌ندی سیاسی كوردستان. دێته بیرم له هه‌شتاكان ناوی كورد له‌سه‌ر هیچ ئاستێك و له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا بوونی نه‌بوو، نه‌خاسمه كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگی زانستی وه‌كو ئالان تۆرێن دڵی به داخورپانه‌كانی كێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كورد لێبدات و گرنگی پێبدات. له هه‌شتاكاندا پڕۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی میلله‌تێك له‌و په‌ڕیدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام نه ناوه‌ندێكی زانستی و نه ڕۆشنبیریش ده‌نگی نابیسترێت بۆ به‌هاناهاتنی خه‌ڵكی كوردستان. كه‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و پانتاییه به‌هێز بووه و پێویسته زیاتر گرنگی پێبدرێ، له كاتێكدا نابێ له بیرمان بچێ كه كۆمه‌ڵگای كورد له به‌شی باشووری كوردستان له قۆناغی دوای ئازادبوونیدا، ئه‌مڕۆ له قۆناغی گواستنه‌وه دایه، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش باش ده‌ركده‌كه‌ین كه ئه‌و گرنگی پێدانه له چاكه و خه‌مخۆری ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان نیه به ڕه‌هه‌ندی دونیای ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان و كۆمه‌ڵگای خۆیان به‌ڵكو چاكه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆشنبیره كوردانه‌ی كه خه‌می كۆمه‌ڵگای كوردی خۆیانه و حه‌ز ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌میشه پرشنگدار و گه‌شاوه بێ، بۆیه به ڕاستوچه‌پدا له ده‌ره‌وه كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی ناوه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی به‌یه‌كه‌وه لكاندنی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پانتاییه‌كان به ئاڕاسته‌ی فروانتردا بڕۆن و ئازادیه‌كان پاشه‌كشێیان پێنه‌كرێت. دڵنیاشم له‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئاوا كه كاتێك هه‌رچه‌ند كه‌میش بێ له ژیانی خۆیان بۆ كێشه‌یه‌كی كورد بچوك یاخود گه‌وره ته‌رخان بكه‌ن، پێویسته جێگای گرنگی پێدان و سوپاسكردن بێ به شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رده‌وام بێت و گه‌شه‌ی پێبدرێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه واپێده‌چێ كرده‌ی بێئاكامكردنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئه‌و فراوانكردنه ڕۆژبه‌ڕۆژ له پته‌وبووندا بێت و ده‌ره‌نجامه‌كانیش به زه‌ره‌ری كۆمه‌ڵگای كوردی بشكێنه‌وه. هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش له ڕێكه‌وتی 19-12-2007 ئامۆژگای مه‌له‌كی به‌ریتانی له‌سه‌رداواكاری و به پشتیوانی به‌شی خوێندنی زمانی كوردی "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" له زانكۆی ئێگزیته‌ر (University of Exeter) هه‌ستا به ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی گه‌وره له‌سه‌ر كورد و په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ڕاپۆرتێكم له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه بڵاوكرده‌وه و گرنگیه‌كانم خستنه ڕوو2. به‌ڵام دوای بیستنی هه‌ندێ كۆممێنتی خه‌ڵكی كورد له‌ناو كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ك و به‌دوادانه‌چوونی ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه له لایه‌كی تره‌وه، هه‌مان ئه‌و بێئاكامكردنه‌یه كه باسی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر پڕۆفیسۆر و پسپۆره‌كانی به‌شداربووش دۆستی كورد بن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و قسانه‌ش بێت كه له هه‌موو شوێنێك ده‌یكه‌ن "وه‌كو هه‌ندێك ده‌یانگووت" به‌ڵام زیندووڕاگرتنی كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و خودی گرنگی دانی (چاتهام هاوس) كه به‌رنامه‌دانه‌رو سیاسه‌تداڕێژه‌ری سیاسیه‌كانه له به‌ریتانیا و له دونیاش، ڕه‌هه‌ند و گرنگی گه‌وره‌ی خۆی هه‌ن و نابێ و ناشكرێ به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ. به‌ڵام ئاكامه‌كه‌یشی پێناچێ باشتر بێ له ئاكامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تر كه له خاڵێكدا ده‌وه‌ستن و كۆتاییان پێدێ. بێگوومان ئه‌وه‌ش بێجگه له‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش هه‌ن كه لێره جیگای باسكردنیان نیه.
1. http://www.hawlati.com/
2- http://kurdistannet.info/2007/12-2007/21-12/konfrans.pdf
* ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی (385) هاوڵاتی بڵاوكراوه‌ته‌وه.