Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
بەتەنیاییم مەسپێرە، مەرگ زۆر ڕقى لێمە.

بەتەنیاییم مەسپێرە، مەرگ زۆر ڕقى لێمە.

Closed
by August 15, 2008 هۆنراوە

 بەتەنیاییم مەسپێرە، مەرگ زۆر ڕقى لێمە.
 ن: غەمگین بۆڵى

 بەتەنافى بۆڵە ترێیەك هەڵمواسە
 سوور ترم كە: لە پلیقانەوەى شاتووەكانى فیردەوس و
 كوشتنى هابیل و
 بەرد باران كردنى دوعاى عاشق و
 یەكەم خوێن ڕژانى كچێنى.
 بە گەزەیەكى دكتاتۆرانە كرمى مەرگم
 بۆ لەسێوى بۆگەنى ژیان بەخەبەر بێنە
 تا سنوورى تەریق بوونەوەى شیعرێكى كالأ دواى بڵاو كردنەوەى
 تا دواهەمین  كەنارەكانى بەهەشت/ دڵنیام
 ترپەى دلأ و چركەى كاتژمێر
 لە ئەزەلەوە گاڵتە بە ژیان دەكەن!
 وەلىَ كە مەرگ هەڵیكرد ژیان چەشنى ئەو مارە دەوەستێت كە دووپشكى دیوە
 ژیان بەگۆرانیە عەلمانیەكان شەڵالأ دەبێت لە خرۆشان
 بەكەوتنە خوارەوەى قەیسیەكى زەردیش..
 پڕ تر دەبێت لە خورافات
 واى لە مردن واى
 كەمینێكى چەند بێئاگایە بۆ سپاردن بە ماتماتیكى نهێنیەكانى كەون
 وەرە هاوڕێم
 بەتەنیاییم مەسپێرە، مەرگ زۆر ڕقى لێمە
 وەلىَ تەنها بەوە شادمانم
 واستەكارى ناناسێت مەرگ
 ئەوەتا دایكە مێروولەیەك بە مێروولە كوڕە شاعیرەكەى دەڵێت:
 ( كوڕم دنكە گەنمێكت نەبێت، دنكە گەنمێك ناهێنیت
 لە عەشقدا قوڕبانى نەدەى مەعشوق بەدەست ناهێنیت
 لە شیعردا نوێكار نەبیت، كۆرپەى شاعیریەتیت لەبار دەچێت )
 كەوایە: هەموو شتێك پێویستى بە هەنگاونانە، تەنانەت مەرگیش
 واى لە مردن هاوڕێم واى
 تۆ لەماڵى مەرگێكى پڕ ژوورى بەلاش دەگەڕێى
 ژوورێك بۆ ڕامانى خونچەى باغەكانى عەشق
 ژوورێك بۆ تێفكرین لە سۆتەكى جگەرەى ئایندەیەكى بەزۆر ڕاپێچراو
 ژوورێك بۆ خەیاڵە ئاگرینەكانى جەهەنەم
 ژوورێك بۆ تەسمیل بوونى فانتازیاكانى شیعر
 ژوورێك بۆ شرۆڤە كردنى ئایەتەكانى عەشقێكى پڕ بڤە و كوفرى
 ژوورێك بۆ یاداشتنامەیەك هەڵمى هەنسكێكى بەسۆى لىَ هەڵبستێت
 ژوورێك بۆ گەڕان بەدواى پووچى سیاسەتى حیزبەكان
 ژوورێك بۆ ڕیسواكردنى خۆت لەبەردەم ئاوێنەى ڕۆح
 ژوورێك بۆ خودى خۆت: تاكو لەخۆتدا ( ئەو ) بدۆزیەوە
 سەیرە هاوڕێم!
 تۆ تازە دڵنیاى ژمارەى پێڵاوى مردن چەندە؟
 ئەوەتە: ژیان سوارى ماشێنى مردن بووە
 سەكنەكە پیاوێكى قیامەتییە  داواى پارەى میراتگریمان لێدەكات
 ئیدى هەستە لە خەو هاوڕێم
 وا مردن بەدوومانەوەیە.

 07504259650
 8/8/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.