Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئەدوارد سەعید (دەرەوەى شوێن)

ئەدوارد سەعید (دەرەوەى شوێن)

Closed
by August 15, 2008 گشتی

 ئەدوارد سەعید (دەرەوەى شوێن)
 و/ فەرەیدوون سامان

 
 ئەدوارد سەعید       
 هزرمەندى كۆچكردووى عەرەب ئەدوارد سەعید بەتێڕوانینێكى قوڵەوە دوو نمونەى بۆ ئازادى بەجێهێشت، یەكەمیان توانستى بوێرانەى لەرووبەرووبونەوەى نەخۆشى شیرپەنجەى خوێن بوو كەماوەكەى دە ساڵى خایاند كەلەماوەى رابردوودا بەسەربرد، دووەمیان سەركەوتنى سەرنجراكێشى لەرووى هزرى وداهێنانەوە بوو لەداگیركردنى شوێنێكى باڵا لەناو كۆمەڵگادا ، كەكۆمەڵگاكەى خۆى نەبوو ،بەزمانێكیش كەزمانى خۆى نەبوو.
 ئەدوارد سەعید توانى لەو سىَ دەیەى رابردوودا كەتەمەنى گەیشتە دەروازەكانى حەفتا ساڵ، چەندین دەسكەوت وەچنگ بهێنىَ ،كەگەورە دامەزراوە عەرەبیەكان نەیانتوانى وەچەنگى بهێنن، جالە لەسەرئاستى رۆڵى خۆى وەك روناكبیرێكى كارا لەبونیات نانى سەنگێكى روناكبیری ومەعریفی و سۆسیۆلۆژى یان لەسەر ئاستى پێگەكەی وەك خەباتكارێكى سیاسى كەتوانى ناسنامەكەى عەرەبى فەلەسەتینى خۆى بنوێنىَ، لەرووى هزرییەوە بەرجەستەى بكات لەخەبات كردن لەبەرگرى لەمەسەلەى گەلەەى و داوا رەواكانى ، ئەمانەش بەئاشكرا لەكتێب ومحازەرە وچالاكیەكانى دیكەى وەدەركەوتن.
 ئەدوارد سەعید لەكاتێكى زوودا هۆشیاربوو، راستیەكەى كەبەرجەستەكردنى ئینتیما بۆناسنامەیەك وەكو پێویست مەرج نیە كەپیوەندیەكى گرژ و بەرپەرچدانەوە بىَ، هەر بۆیەش پەیوەندى لەگەڵ رۆژاوادا بریتی بوو لەبڕێكى گەورە لەسانایى و لێك حاڵى بوون، بۆیەش شوێنە ئەكادیمیەكەى وسیاسیەكەى پتەوتر بوو رەهەندێكى مرۆڤایەتى بەخشیە رۆشنبیریەكەی، كەناچارى كردن رێز لە شڵەژان و ناكۆكیەكانى بگرن، كەزۆرجار فشارە سیاسیەكان ئەمەیان دەسەپاند، سەربارى پەیوەندییە باشەكانى لەگەڵ رۆژئاوادا لەگەڵ ئەمانەشدا لەشاڵاوەكانى هاندان و دژایەتیكردن و تەنانەت هەرەشەى كوشتن دەربازى نەبوو، كەسەرئەنجام ئامانجیان خودى كەسایەتى ئەو و رۆڵە كەى بوو وەكو هزرمەند و روناكبیرێكى گەوەرى خزمەتكار لەلایەن رێكخراوە توندرەو راسترەوەكانەوە، یادەروەریەكانى ئەدوارد سەعید (دەرەوەى شوێن) بەتایبەتیش ئەوانەى پەیوەندییان بەهەوڵدان بۆگومان كردنە سەر ناسنامەى فەلەستینى ومۆڵكدارێتى لەسەر خانوویەكى خێزانیی لەشارى قودس دابوو، بەڵام ئەدوارد سەعید بەباوەرێكى پتەوومكوربوونى لەسەر خواستەكانى بەرۆڵە روناكبیری و شارستانیەكەى لەسەر ئەم شاڵاوانە نەوەستا،سەربارى سەختى نەخۆشیەكەى وكاریگەرى دەروونى و جەستەیى خەراپى لەسەرى، بەڵام چالاكیەكانى بەچرییەكى گەوەرتر بەردەوام بوون، ماڵاوایى كردنى ئەدوارد سەعیدـ كۆچێكى حەتمى بوو، ڕەنگە بۆ هەندىَ كاتیش دواكەوتبىَ، كەخۆى هەندىَ جار بەگاڵتە كردنەوە لەناو محازەرەكانیدا باسى دەكرد و چەند پرسیارێكى لەسەر سروشتى دەگمەن وتایبەتدا بەجىَ دەهێشت، كەپەیوەست بوون بە پێكهاتەى ژینگەیى ورۆشنبیریى و دوانەیى زمان ورۆڵە سیاسیەكەى، هەروەكو پەیوەستیش بوو بە بەرهەمە هزری و داهێنانەكانى، بۆئەوانەش كەپێویستى زۆریان بەوەڵامدانەوەى پرسیارەكانى هەبوو، لەكتێبى (دەرەوەى شوێن) باسە لەبیۆگرافیاى كەسێتى خۆى و وردەكاریە رابردووەكانى وەپێكهاتە  ژینگەیى وهزرییەكانى خۆى دەكات، كەسەرئەنجام واى كرد ببێتە دیارترین روناكبیرى عەرەب لەجیهاندا، وەڵامەكان زێتر پربایەخ و مەترسى بوون، هێشتاش لەناواخنى توێژینەوە تیۆرى و هزریەكانیدا كەزێتر لەپانزدە كتێبى لەبوارەكانی  رەخنە وتنێژینەوە و تیۆریزەكرندندا لەوانەش بەتایبەتى پاش لەچاپدانى كتێبەكەى لەبارەى رۆژهەڵاتناسى –الاستشراق- كە گفتوگۆییەكى زۆر فراوانى لەناوەندە هزرى وروناكبیرییە عەرەبى و ئەوروپیەكان وروژاند، هەروەها لەكتێبەكانى دیكەى وەك (وێنەى روناكبیر)  و ( روناكبیرى و ئیمپریالیزم) و (فرۆید و غەیرى ئەوروپیەكان) …هتد، لەو كتێبانەى ئەدوارد سەعید كەدەكرىَ ناومان لێ بنێن پرسیارى سەردەم.
 لەرۆژهەڵاتناسى دا بەتایبەت بەزۆر لە چەمك و فیكرە چەسپاو وتەقلیدیانەدا لەبۆچوون وتێراونینى رۆژئاوا و رۆشنبیرانى رۆژئاوادا بەرانبەر بەرۆژهەڵات مابوونەوە بەهەڵوەشانەوەى ئەو چەمكانەو گەرانەوەیان بۆبنەرەتەكانیان و سەرچاوەكانیان كەسروشتێكی ئیمپریالیزمی رۆژئاواییان هەبوو ،لەهەمان كاتدا زەرورەتی پێداچوونەوە بەرەفتارەكان لەشێوەكانی مامەلەكردنیان كەلەسەر ئەم بنەمایانە بونیات نرابوون ، لە نێوان رۆژاوادا لەلایەن و رۆژهەڵات و دەوڵەتەكانی و سیستەمی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانی لەلایەكی دیكەوە.
  ئەدوارد سەعید لەكتێبیكی دیكە بۆ رۆژهەڵاتناسی چارەسەری گشت ئەو گرفتە هزری و تیوریانە دەكات بەقوڵی و فراوانی و لەو پرسیارانەی كە لەبارەیانەوە وروژاندبوونی . تامەسەلەنوێیەكانی دیكە بگرێتەوە ئەویش وەك مەسەلەكانی ناسنامەو ئینتماو جیاوازی رۆشنبیرییەكان لەنێوان شارستانیەكاندا ، سەرباری توێژینەوەكانی لەمەڕ سیاسەت و پەیوەندییە سیاسیەكانی لە هەڵوێستێكی بەرامبەر ستەمكاری دەسەڵاتداری و مەسەلەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیەت . ئەم هزرمەندو روناكبیرە گەورەیە كاتێ ماڵاوایی كەو بۆشاییەكی بەجێ هێشت كە زەحمەتەبەسانایی پڕ بكرێتەوە ، سەرباری ئەو نەخۆشیە سەختەی كە زێتر لە دەساڵی خایاند بەڵام سڵ نەكردنەوەی و بایەخ پێ نەدانی و كاركردنی بەهەستێكی ناسك و مرۆڤ پەروەرانەی باڵاو پڕ لەڕاشكاوی شیعریانەدا . كە لەیادەوەرییە بەچێژەكەی ، كەلەگەڵ بەكارهێنانی چارەسەرییە كیمیاوییەكانی بەش بەش باس لێوە كردون…
 
 سەرچاوە :
 – گۆڤاری ، تواێل ، ژمارە (9) تشرینی دووەمی 2006
 – نووسینی جمعە الحلفی
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.