زمانی کوردی و کوردبوون
زمانی کوردی و کوردبوون
کاوه ئه‌مین
بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌یه‌تی، به تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراوی وه‌کو کورد که زۆر جار زمانه‌که‌ی ته‌نها چه‌کێک بووه بۆ خۆپاراستن و مانه‌وه‌ی له نێو گه‌له گوورگی داگیرکه‌راندا. به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌نها زمان نییه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێ ده‌ناسرێته‌وه، به تایبه‌تی هه‌ندێک تاکی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌چ هۆیه‌که‌وه بێت زمانی کوردی نازانن، به‌ڵام که دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاخۆ کوردن یانیش سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ن که به زمانه‌که‌ی ده‌ئاخفن، ئه‌وا بێ سێ و دوو، خۆیان به کورد ده‌زانن، نموونه‌ی له‌م جۆره زۆرن به‌تایبه‌تی له باکووری کوردستاندا، ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و ڕێگایه‌دا شه‌هیدیش بوون و یه‌ک وشه‌ی کوردیشیان نه‌زانیوه. مه‌به‌ست له‌م چه‌ند دێره ئه‌وه نییه که پاساو بۆ ئه‌وانه بهێنمه‌وه که کوردی نازانن، به‌ڵکو له هه‌موو رۆژێک زیاتر کورد پێویستی به زمانه‌که‌یه‌تی، ئه‌وه له کاتێکدایه که ده‌یان و سه‌دان زمان له دنیادا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.
کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره که دوێنێ و ئه‌مڕۆ و له داهاتوویشدا رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه، هه‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره دیالێکت و زاراوانه‌یه که زمانی کوردیان لێ پێکهاتووه، به‌شێوه‌یه‌ک که زۆرجار ده‌بێته هۆی لێکتێنگه‌یشتن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ندێک نووسه‌ر و زانستکاری بیانی و ته‌نانه‌ت خۆماڵیشه‌وه، بانگاشه‌ی فره زمانی کوردی بکرێت، به‌تایبه‌تیش که ئه‌مڕۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌کو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو، له لایه‌ن ڕۆژئاواوه چاوی تێ بڕاوه و سیاسه‌تی په‌رتکه و زاڵبه دیسان بره‌وی په‌یدا کردۆته‌وه. ئه‌وه‌تا به ده‌ستی بێگانه‌ی دوور و نزیک ده‌یانه‌وێت ئێزیدی و شه‌به‌ک و که‌ڵهوڕ و زازاک و ههوارمیش هه‌ڵاوێرن، له ئه‌ڵمانیا و سوێد و له کوردستانیش هه‌وڵی له‌و بابه‌ته له ئارادان.
شان به شانی ئه‌و هه‌وڵانه، ئێستا گفتووگۆیه‌ک له نێوان هه‌ردک دیالێکتی کورمانجی سه‌روو و خوارو(سۆرانی) له‌لایه‌ن هه‌ندێک نووسه‌ری کورده‌وه که گومان له دڵسۆزی هه‌ندێکیان نییه، رووپه‌ری رۆژنامه‌کانیان داگیرکردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌و گفتووگۆیه شین بووه، دوورکه‌وتنه‌وه‌یه نه‌ک له‌یه‌ک نزیکردنه‌وه دیالێکته‌کان، ئه‌وه‌یش له ناشاره‌زاییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونکه هه‌ندێک له‌وانه‌ی داوای یه‌ک دیالێکتی ده‌که‌ن، ته‌نها له دیدێکی عه‌تفی و ئیدیۆلۆگی بۆ مه‌سه‌له‌که ده‌ڕوانن، ئاخر به‌شێکی زۆریان نه‌ک زمان‌زان نین، به‌ڵکو خۆشیان به کوردییه‌کی سه‌قه‌ت ده‌نووسن.
خۆشیمان بێت و ترشیمان بێت، ئه‌مڕۆ زمانی کوردی بۆ دوو دیالێکتی سه‌ره‌کی و دوو شێوه‌ی نووسین که ده‌بێت به هه‌ردووکیان بوترێت ئه‌لفبای کوردی، دابه‌ش بووه، یه‌کگرتنه‌وه و تێکه‌ڵکردنی ئه‌و دوو دیالێکته له‌مڕۆدا وه‌کو خه‌وێک وایه که زۆر محاڵه له کرداردا بێته دی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه دژی بیرکردنه‌وه و هه‌ستی نهتهوهییشمه به‌ڵام من پێم وایه له داهاتوودا، هه‌ردوو دیالێکته‌که وه‌کو زمانی نه‌رویجی و سوێدیان لێ دێت، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌ردووک لا خۆیان به کورد ده‌زانن و مێژووی سه‌دان ساڵه‌مان ده‌مێکه بۆی له پشتی مل داوین، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌یش بێت وای له کورد کردبێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو داگیرکارییه‌ی گرتبێت و وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی هاوخوێن مابێته‌وه. سۆرانی، کرمانجی، زازاکی، هه‌ورامی، ئێزیدی، موسڵمان و مهوسیحی ده‌بین با ببین، به‌ڵام پاسۆک وته‌نی: گرنگ ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک بین کورد بین.
تێبینی : ئه‌م وتاره له ژماره 31 گۆڤاری (کۆوار) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.