
شه‌ڕی ئێستای قۆقازو، هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی تری ڕووسی
شه‌ڕی ئێستای قۆقازو، هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی تری ڕووسی
مه‌هدی كاوانی
له سه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌ڕ به گوێره‌ی به‌شی هه‌ره‌زۆری په‌یامنێران و ئه‌و لێدوانه سیاسیانه‌ی كه به دوایه‌وه ده‌كرێ ، ئه‌و مانایه‌ت ده‌داته ده‌ست كه ڕووسیا سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی و بێمنیهتیهكی ته‌واوی پێوه دیاره‌و هه‌ر له ئێستاوه بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌رێمی ئۆسیتای ڕۆژئاوا‌و ئه‌بخازیا كه دوو هه‌رێمی سه‌ر به جۆرجیان و زۆرینه‌ی ڕووسی تیایاندا نیشته جێنهو كێشه‌ی جیابوونه‌وه یان جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ و جیا له ویسته‌كانی جۆرجیهكانیان هه‌بووه‌و ئێستاش وه‌ك ئه‌مری واقیع چهكوك داشی ڕوسیایان به پاڵه‌وه‌یه.
قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌و نیه كه ڕووسیا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازی و سیاسیه‌ی له ناوچه‌كه به ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام جۆری ڕووبهڕووبوونهوهكهو بێمنه‌تی ڕووسی و كات و شوێن و باری جیهانی له‌و ئان و ساته‌دا ئه‌گه‌ر به وردی لێی بكۆڵینه‌وه زۆر له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ڕووسی یه له‌و به‌ره جه‌نگیه هه‌ڵده‌گرێ.
لێدوانه‌كانی ئێستای گۆرباتشۆڤی سه‌رۆكی ڕوسیای سه‌رده‌می یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و هه‌لگری پڕۆسترۆیكا ، ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووسی پێ له شوێن خۆیه‌وه بووه ، ئه‌و ده‌ڵێ ده‌بوایه ڕووسیا كارێكی له‌و بابه‌ته‌ی كردبایه بۆ ده‌مكوت كردنی زێدهڕۆیهكانی ڕژێمی ساكاشفیلی له جۆرجیا‌و ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه نابه‌جێیانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه‌و جۆرجیا. ڕاگه‌یاندنی جیهانیش به تایبه‌تی دژه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه ڕووسیه‌یان له ناوچه‌ی قۆقاز به‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووو ڕودانه جیهانیانه‌یه به تاكڕه‌وی ئه‌مه‌ریكی و بێ ده‌نگی ڕووسی تا وه‌كو پێیه‌وه هه‌ندێ گه‌ڕانه‌وه‌ی عافیه‌ی خۆیان به گوێی جیهان و هه‌وادارانی پێشتریان بنێنه‌وه.
له هه‌ركوێوه ده‌ست پێ بكه‌م زۆر ههردهگرێ . ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی ته‌واوی پێوه دیاره به تایبه‌تی به‌و هه‌لوێسته ئه‌وروپیه جیا له به‌ریتانیا مام ناوه‌ندیه یان زیاتر به لاداچوونی ڕووسه‌كانه‌وه بێت نه ك جۆرجیا‌و ئه‌مه‌ریكا. به‌ڕێوه به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش كۆنده‌لیزا ڕایزی ڕه‌وانه‌ی جۆرجیا كردووه، پێم وایه زیاتر بۆ دڵدانه‌وه‌ی ڕژێمی ساكاشفیلی بێت كه ئێمه به دواتانه‌وه ده‌بین و بانگیشه‌ی وه‌هاش ده‌كه‌ن كه ده‌بێ ڕووسیا ده‌ست به جێ له ته‌واوی خاكی جۆرجیا به هه‌ردو هه‌رێمی ئیسیتی ڕۆژئاوا‌و ئه‌بخازیا بكشێته‌وه، كه‌چی ڕووسه‌كان ئه‌وه ڕهتدهكهنهوهو دان به‌و سنوره‌ی جۆرجیا نانێن كه ئه‌و دوو هه‌رێمه‌شی پێوه بێت.
ئه‌گه‌ر له ڕووی ستراتیجیه‌وه ته‌ماشای ئه‌و كێشه‌یه‌و كیشه‌ی یوگسلاڤیای پێشوو و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆبوونی به‌و دوایه‌ی كۆسۆڤۆو هه‌تا شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق و زۆر كیشه‌ی تری جیهانی بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر هه‌موویان دوور له خواستی ڕووسی و تاكلایه‌نی و خوڕینی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه چووه ، هه‌ر هه‌مووی وای له ڕووسه‌كان كردووه كه ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ ئه‌و ههیمهنیهی جارانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له ده‌ست بده‌ن و به دواشیه‌وه وا له نه‌یارانیان له ئهمهریكاو ئه‌وروپا بكه‌ن كه قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو به‌شی زۆری ئیمپڕاتۆڕیه سۆڤیه‌تیه ههڵوهشاوهكهیان به تایبه‌تی له وڵاتانی جۆرجیا‌و ئۆكڕانیاو پۆله‌نداو …
به‌ڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی كردی كردی دوور له خواستی ڕووسی. له یۆگسلاڤیاو هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی وسهربهخۆبوونی كۆسۆڤۆ، شه‌ڕێ عیڕاق و ئه‌فگانستان و فراوان كردنی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان بۆ ناوچه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو به تایبه‌تی جۆرجیا‌و پۆله‌ندا، به‌ڵام شكسته‌كانیان له عیڕاق و ئه‌فگانستان و بگره لوبنان و شوێنی تریش ئه‌و زه‌مینه‌یان له ناوچه‌كه ڕه‌خساند كه قه‌له‌م ڕه‌وی سیاسی و بگره ئهیدهلۆجیش هی ئێران له ناوچه‌كه زیاد بكات . پێش ئه‌و ڕووداوانه به‌شی هه‌ره زۆری ڕاگه‌یاندنی جیهانی له سه‌ر ئه‌وه‌وه كۆك بوون كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش وه‌ك ئابڕوو نهچونێك خه‌ریكی ئه‌وه‌وه بووه كه زه‌مینه‌یه‌ك ساز بكات به هه‌ر چۆنیك بێت تا وه‌كو له‌و كێشه‌یه‌ی به تایبه‌تی عیڕاق ده‌رچێ. به‌و شه‌ڕه‌ی ڕووسی و جۆرجیش كێشه‌یه‌كی تری زۆر له ئه‌وه‌وه سه‌خت تر ڕووبه ڕووی ده‌بێته‌وه . هه‌ر له ئیستاوه هه‌فته‌یه‌ك به سه‌ر شه‌ڕی قۆقاز تینهپهڕیوه تا سه‌رۆكی ڕووسی بێته ده‌نگ و بڵێت پۆلهندهو ئه‌مه‌ریكا له دانانی بنكه‌ی ساروخی بالستی له سه‌ر خاكی پۆلهنداودروست كردنی مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی رووسی ده‌خۆن، واته ئێمه‌ش مافی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان یان دووباره دانانه‌وه‌ی تۆڕی چه‌كی نه‌وه‌وی له بهلهڕوسیاو شوێنی تر به مافی خۆمان ده‌زانین . ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای قۆقاز نیگه‌رانیه‌كی ته‌واویان پێوه دیاره له لایه‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌وروپیه‌كان توركیاشی له گه‌ڵ به دڵی ئه‌وان نه‌كه‌وتۆته‌وه ، له لایه‌كی تریشه‌وه بێده‌نگی كردن یان نه‌كردن، هه‌ر هه‌ردكیان به زیانی ستراتیجی خۆیان له ناوچه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه . بێده‌نگبوونیان مانای له ده‌ست دانی مسداقیهتیانه له ناوچه‌كه و بێ‌بڕوا بوونی هاوپهیمانانیانه له ناوچه‌كه له لایه‌كی تره‌وه. به ده‌نگیشه‌وه دێن له لایه‌كه‌وه ئه‌وروپایان جگه له به‌ریتانیا به پشته‌وه نیه‌و پاڵپشتی جیهانیش زۆر كه‌م و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش به بۆچوونی خۆم وه‌ها ناكه‌وێته‌وه كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كان پێیه‌وه ڕازی بێت. ئه‌دی دوا چاره‌نوسی كێشه‌یان له گه‌ڵ ئێران . گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكی به ئاشكرا بانگێشه‌ی وه‌ها ده‌كه‌ن كه ڕاسته ئه‌وان به ته‌واوه‌تی نیگه‌رانن له‌و ده‌ستدرێژیه‌ی ئێستای ڕووسیا به‌ڵام ناشیانه‌وێ ڕووسیا زیاتر له سه‌ر خۆیان له سه‌ر چه‌كی نه‌وه‌وی ئێران هارتر كه‌ن.
به مه‌زنده‌ی من هاوكێشه جیهانیه‌كانی ئێستا‌و ئه‌و تهنگو چهلهمانهی ئێستاكه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستانه‌وه ئابووریانه‌ی به‌و دوایه‌ی ڕووسیا و زیاد بوونی نرخی نه‌وت و گازی سرووشتی به چه‌نداها بهرامبهرو هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و زیاتر له یه‌كنزیك بوونه‌وه‌ی ڕوس و چین و هیندستان و په‌ره‌سه‌ندنی فراوانی ئابوری چینی له سه‌ر ئاستی جیهان وله توانادابوونی له مونافهسهكردنی كه‌ل و په‌لی جیهانی و زۆر هۆكاری تر هه‌ر هه‌موانیان ئه‌و مانایه‌مان ده‌داته ده‌ست كه سه‌ره‌تای پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ته‌یار هه‌نگاوی خۆی بهاوێ . له ڕێگه‌ی ئه‌و تاكرهویه ١٠-١٥ ساڵه‌ی ڕابوردی ئه‌مه‌ریكی و گوێ نه‌دانه به‌رژه‌وه‌نیه‌كانی وڵاتانی تر به هاوپهیمانهكانیشیانهوه ، ئه‌و زمینهیهی دروست كردووه كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان نه‌توانن وه‌ك جارانی سه‌رده‌می شه‌ڕێ سارد ئه‌وروپا به لای خۆیان ڕاكێشن بۆ وڵاتانی ئیسلامیش ده‌بینین هه‌ر له‌مێژه ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه دژه ئایدهلۆجیه ئیسلامیه‌ی كه جاران ئاڕاسته‌ی سۆڤیه‌تی پێشوو ببۆوه، ئاڕاسته‌كه خۆی پێچه‌وانه كردۆته‌وه به ئاڕاسته‌ی دژه ئه‌مه‌ریكی. ئه‌مانه‌و گرنگی نه‌وت و گازی سروشتی ڕووسی و زیاد بوونی نرخه‌كه‌ی بۆ چه‌نده‌ها به‌رامبه‌ر، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه كه ئه‌وروپیه‌كان له به‌ر خاتری ئه‌مه‌ریكیه‌كان نه‌یانه‌وێ ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی و هاوكاریكردنهكانیان له گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌ن به تایبه‌تی له به‌ر زۆری پێویست بوونیان به نه‌وت و گازی سروشتی ڕووسی . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ڕووسیا ئێستاكه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر زیاتر جێگیری سیاسی پێوه دیاره.
به مه‌زنده‌ی من ڕووسه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ناو خاكی جۆرجیا لێ قبوڵ بكرێ ، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ڕاده‌یه‌ك دابنرێ بۆ فراوانكردنی قه‌له‌م ڕه‌وی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی قه‌له‌مڕه‌وی سۆڤیه‌تی پێشوو و ئه‌و هۆكاره‌ش بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ كاری خۆی ده‌كات له زیادنه‌بوونی نفوزی ئه‌مه‌ریكی له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك جاری جاران نه‌توانێ وه‌كه پێویست ئاسایشی عیڕاق و ئه‌فگانستان بپارێزێ و ڕوبهڕووبوونهوهكانیشی له گه‌ڵ ئێران كورتر بهێنێ.
مه‌هدی كاوانی/ ١٦/٠٨/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk