Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئەلبوومى ئایشەشان

ئەلبوومى ئایشەشان

Closed
by August 19, 2008 گشتی

 ئەلبوومى ئایشەشان
بوار نورەدین

   ئینستیتیوتى كەلەپوورى كورد لە خەباتى ئامادەكردنى ئەلبوومى هونەرمەندانى هەڵبژاردەى كورد بەردەوامە، كە هەولأ دەدات دیسان بەشێوەیەكى مۆدێرن بخرێتەوە نێو ئەرشیف و ئاستى ئەمڕۆى هونەرى كوردى، لەهەمانكاتدا هەوڵێك بآ بۆ بەزیندوو ڕاگرتن و ناساندنى هونەرى كوردى لەسەر ئاستى هونەر لە جیهاندا.
 لە سەدەى بیستدا، ئایشە شان بەیەكێك لە ژنە سترانبێژە هەرە بەناوبانگەكانى كورد دادەنرآ. لەبەرئەوە سەنتەرى دهۆكى ئینستیتیوت، ئەلبوومى ناوازەى ئەم هونەرمەندە بەناوبانگەى لەماوەى ساڵێكدا ئامادەكردووە، كە 150 گۆرانى و لاوك و سترانى بەزمانى كوردیى و توركى لە خۆگرتووە و لە 12 سیدیى پێكهاتووە، كە برووشوورێكى تایبەت بە كورتەیەك لە ژیانى هونەرى ئایشە شانى تێدایە. پڕۆژەكە بەسەرپەرشتى ئینستیتیوت و بەهاوكارى (زێنەب یاش و حیلمى ئاكیۆلأ) و كۆمەڵێك لە كارمەندانى ئینستیتیوت، ئامادەكراوە.
 جێى ئاماژەیە، بەداوى ئەم ئەلبوومەدا ئینستیتیوت كتێبێكى تایبەت بە هونەرمەند ئایشە شان بڵاودەكاتەوە، كە تێكستى زۆربەى گۆرانییەكان و بەشێك لەژیانى تایبەت و هونەریى ئایشەشان و نووسینەوەى نۆتەى 36 گۆرانیی لەخۆدەگرآ. هەروەها پڕۆژەى ئامادەكردن و بڵاوكردنەوەى ئەلبوومى هەردوو هونەرمەند: محەممەدى ماملىَ و حەسەن جەزراوى لەتەواوبوون دایە. 

barg_ayshaShan_724995614.jpg
 
 bwar_n@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.