Skip to Content

Monday, November 11th, 2024
راستە ئەمەریكیەكان لە كوردستان ناكوژرێن بەڵام ئەوان ئێمە دەكوژن …..

راستە ئەمەریكیەكان لە كوردستان ناكوژرێن بەڵام ئەوان ئێمە دەكوژن …..

Closed
by August 19, 2008 گشتی

 راستە ئەمەریكیەكان لە كوردستان ناكوژرێن بەڵام ئەوان ئێمە دەكوژن …..
             رزگاركۆچەر
 
  زۆرجار دەبیستین هێزەكانى ئەمەریكا لە كوردستان پەنجەیەكیان بە خوێن نەهاتووە بەڵام هیچ جارێك نەمان بیستووە ئەو هێزە كە لە كوردستان بە كەیف و هەوەسى خۆیان دەهێن و دەچن چەند هاوڵاتى سڤیل و بىَ گوناهیان شەهید كردوووە ؟
 بۆ وەڵام دانەوەى ئەم پرسیارە لەوانەیە راگەیاندنى خۆمان بە گشتى و راگەیاندنى حزبە كوردستانیەكان بەتایبەتى ئۆبالىَ ئەو مەسەلەیان لە ئەستۆ بێت هەرچەندە خۆ گیل كردن و باس نەكردنى تاوانەكانى هێزەكانى ئەمەریكا لە كوردستان گوناهێكى گەورەیە و دەبەنگیە چونكە ئەوەى چاودێرى راگەیاندنى عەرەبى بكات دەزانێت لە كاتى بشكنین یان هەر كردەیەكى ترى هێزەكانى ئەمەریكا لە عێراق بەرامبەر هاوڵاتیان عێراقى راگەیاندنى عەرەبى بۆ وەروژاندنى راى گشتى و ئاشنا بوونى شەقام و چاودێرانى سیاسى چۆن تاوانەكانى هێزەكانى ئەمەریكا دەورژێنێت كە هەقى خۆیەتى هیچ مرۆڤێك بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگ نەبێت .
  لە كوردستان تا ئێستا كار بۆ ئەوە نەكراوە تا بەداتاو ژمارە بزانرىَ هێزەكانى ئەمەریكا لە شارەكانى كوردستان چەند هاوڵاتیان لە رێگاى نێوان شارەكان شەهید كردووە یان چەند سەربازى كوردیان بە هەڵە شەهید كردووە چونكە وەك روون و ئاشكرایە ناوە ناوە ئەو هێزانە رێژنەى فیشەكى بى كەى سیەكانیان ئاراستەى ئەو ئۆتۆمبیلە مەدەنیانە دەكەن كە لە دوورى چەند سەد مەترێك لێیان نزیك دەبێتەوە , راگەیاندنى خۆمان تا ئێستا پاش  ئەو ئەزموونە چاكەى هەیەتى نەى توانیوە بهێتە ئاست راگەیاندنى عێراقى چونكە كاتێك تۆ تاوانێك یان رووداوێكى ناوخۆ دەرهەق بەخەڵكى گوناه وسڤیل ئەنجام دەدرێت نەتوانىَ باسى لێوە بكەیت ئەو كات مرۆڤ دەبێت بپرسێت ئەى ئەركى دەزگاكانى راگەیاندنى خۆمان چیە ئەى چۆن و كىَ ماف و هەقى ئەو خەڵكە گوناهە لە هێزەكانى ئەمەریكا وەربگرێتەوە كە بەبى گوناه دەكەونە بەر رێژنەى تەفەنكى مارێنزە بىَبەزەیەكان  ؟؟
 كاتێك من باسى كەم تەرخەمى راگەیاندنى خۆمان دەكەم ئەو روداوەى دوێنىَ لە نزیك شارۆچكەى خەبات دەكەم بە نموونە كاتێك دوو هەمەرى هێزەكانى ئەمەریكا لە ئۆتۆمبێلێكى هاوڵاتیەكى دانیشتووى خەباتیان دا و بە درندانە ترین شێوە پێنج سەرلێ نشینیان كردە قوربانى كە سەرجەمیان منداڵ و ئافرەت بوون بریندارەكانیشیان هەر لەم شوێنە بەبىَ ئەوەى چارەسەریان بكەن یان هەر لە ئۆتمبیلەكانیشیان بهَینە خوار جىَ هێشت , ئەو تاوانەى هێزەكانى ئەمەریكا دوێنىَ لە ریگاى خەبات ئەنجامیاندا لە هەر شارێكى ترى عێراقى رویدابا راگەیاندنى عەرەبى دونیاى خراپ دەكرد و هەزارەها بیرو بۆچونى جیا جیاى بۆ دەكرد جا نازانم ئەو هەموو تەلەفزیۆن ورادیو گۆڤارو رۆژانامەى لاى خۆمان بۆ قەت جارێك جورئەتى ئەوەیان نەكردووە باسى ئەو هەموو تاوانەى هێزى داگیركارى ئەمەریكا بكەن كە لە كوردستان ئەنجامى دەدەن  .
 ناوى ئەو قوربانیانەى كە دوێنَى كەوتە ژێر هەمەرەكانى هێزەكانى ئەمەریكا بەبىَ ئەوەى كەسێك پێیان بَلێت پشتى چاوتان دوو برۆیە .
 1- لوتفى محەمەد مستەفا 35 ساڵ
 2-  كوێستان جەردیس مستەفا 35 ساڵ
 3- نارین جەردیس مستەفا 25 ساڵ
 4- كاروان جەردیس مستەفا 20 ساڵ
 5- عەلى فەرمان مستەفا 7 ساڵ
 6- پەیمان جەردیس مستەفا بە سەختى بریندار بوو
 7- ئیمان لوتفى محەمد بە سەختى بریندار 

R_kochar@hotmail.com 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.