سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نوێ ی که‌نداو… ئازاد به‌کر
سه‌ردانی له ناکاوی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوچه‌ی که‌ندا و ، چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی میر و شا و سه‌رۆکه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌روا بێ هۆ و مه‌ڵامه‌ت نی یه. هه‌ڕه‌شه‌ی ماشێنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی چاوسوورکردنه‌وه و ته‌قه‌کردن له‌یه‌کتری له ئاوی که‌نداودا به‌ڵگه‌و پێشینه و هۆکاری تری له‌پشته‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌پاش وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران و دواتر شه‌ڕی که‌نداوی دووه‌م و هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ ده‌رکردنی سوپای عێراقی له کوێت، پێشبینی ئه‌وه ده‌کرا ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ته‌واوی بچێته پاڵ ڕۆژئاوا و ببێته هاوپه‌یمانیان بۆ لێدانی عێراق. به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک باڵی ڕیفۆرمخوازی ماوه‌یه‌ک حه‌زی به نزیک بوونه‌وه و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان و ڕۆژئاوا بوو، هێشتا باڵی توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان ئاره‌زووی پاوانخوازی و خۆتێهه‌ڵقورتاندنی زۆر له ووڵاتان و په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ ڕێخراوه‌کانی وه‌ک حیزبوڵای لوبنانی و جیهاد و حه‌ماسی ئیسلامی و تاڵیباندا هه‌بوو. پاش ڕووخانی ڕژێمی عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی له‌ته‌واوی کاروباری ناوخۆیی عێراق و تاڕاده‌یه‌کیش له ووڵاتانی که‌ندا و هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و بیرکردنه‌وه‌یان له پێکهێنانی جه‌مسه‌رێکی دژ به غه‌رب و ئه‌مه‌ریکایی و مه‌ترسی په‌یداکردن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ئیتر ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا بیرێ له دانانی سنوورێک بۆ کار و کرده‌وه‌کانی ئێران بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه له‌پاش ئاڵوگۆڕێ که‌به‌سه‌ر هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که‌دا هاتووه و کاره‌ساتی 11ی سێبته‌مبه‌ر ڕوویداوه و حکومه‌تی پێشووی تاڵیبان ڕووخا وه و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ڕێکخراوی قاعیده بۆته دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریکا ، له‌لایه‌کی تره‌وه ڕژێمی سه‌دام له عێراقدا سهرنگونکراوه. ئه‌مه‌ریکا ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌پێناوی قایمکردنی پێگه‌ی ستراتیژی خۆی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له ناوچه‌ی که‌نداودا ئه‌نجامداوه، هه‌روا ئاسان نی یه ململانێ و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بوه‌ستێته‌وه..
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر و له‌به‌رگێکی نوێتردا ئه‌مه‌ریکا بێته‌وه ناوچه‌که و شکسته‌کانی له‌داگیرکاری عێراق و ئه‌فغانستان بشارێته‌وه دنه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی که گێچه‌ڵێ به ئێران بکات و به بیانووی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و ده‌ستتێوه‌ردانی له‌کاروباری ناوخۆی عێراق و ناوچه‌که زه‌مینه‌ی شه‌ڕێکی تر له ناوچه‌کدا خۆش بکا و ده‌ستی واڵاتر بێت بۆ هه‌ژموونی زیاتری به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا.
ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێرانیش تاڕاده‌یه‌ک بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانی قووڵی ئابووری و سیاسی و درێژه‌دان به سیاسه‌تی سه‌رکوت و نامرۆڤانه‌ی، هه‌ر جار نا جارێک خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه و خۆی به دژی ئه‌مه‌ریکایی و ڕۆژئاوایی نیشانده‌دات و ده‌ستده‌خاته کاروباری ناوخۆی زۆر له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ده‌یه‌وێت ببێته هێزێکی گه‌وره و وه‌ک جه‌مسه‌رێکی ئیسلام خۆی نیشانبدات. ئیتر به‌م جۆره جمهوری ئیسلامی ده‌یه‌وێ ئه‌وه له‌بیر خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی ئێران بباته‌وه که قه‌یرانی سیاسی و ئابووری ته‌نگی به‌خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه و نه‌بوونی ئازدی و گرانی و بی‌کاری ته‌واو خه‌ڵکی ئێرانی بێزارکردووه و خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو له زانکۆکانی ئێران‌دا نموونه‌ی به‌هێزی ئه‌و ڕاستیانیه ئه‌م جگه له مانگرتن و خۆپیشاندانی کارگه‌و کارخانه‌کان و ده‌نگی زوڵاڵی ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌وانان تا ژنان و خوێندکاران بۆ داواکردنی مافه ئینسانی و سه‌ره‌تایی یه‌کانیان.
به‌م جۆره جمهوری ئیسلامی ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه به‌زۆرو سه‌رکوت و گرتن و له‌سێداره‌دان خه‌ڵکی ئێرانی تووشی ئاواره‌یی و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا و بێئومێدی و سه‌رگه‌ردانی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی کردووه و پشتگیری و هاوکاری بزووتنه‌وه و ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کانه و له‌م پێناوه‌شدا خه‌ڵکی ئێران ده‌بێ باجی کرده‌وه‌کانی بده‌ن.
دۆسیه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران بۆته هۆکاری نانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ترسناکی تر که‌ئه‌م جاره خه‌ڵکی ئێرانی پێوه ده‌سووتێ و ده‌یانه‌وێ ئێرانیش به ده‌ردی عێراق و ئه‌فغانستان به‌رن، له‌ڕاستیدا هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێچ که‌سێکدا نی یه‌و ته‌نیا ده‌بێته هۆی ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی تێدا ههڵداگیرسێ.
ئیتر ئه‌م هاتنه‌ی بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش هه‌ر په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه و له‌لایه‌ک ئامۆژگاری ئێران و سوریه ده‌کا و له‌لایه‌کی تریش داوای هاوکاری و هاوپشتی له‌ووڵاتانی ناوچه‌که ده‌کا بۆ سه‌قامگیرکردنی ئارامی و ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به به ڵێنی درۆی خۆی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان. ئه‌مانه هیچی شوێنی باوه‌ڕنییه و میژووی پڕ شه‌ڕه‌نگێزی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر داگیرکاری و پاوانخوازی بووه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پشتی کرده موشه‌ڕه‌ف و بهنازیرش بووه قوربانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان و ئه‌و ووڵاته‌ی لانه‌ی ئیسلامی سیاسی و تیرۆرزم بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه و له‌لایه‌کی تر بۆش ئیتر به‌دوای هاوپه‌یمانی نوێ‌دا وێڵه و به مه‌سه‌له‌ی لێدانی په‌که‌که تورکیای له‌خۆی نزیک کرده‌وه، ئینجا سه‌ره‌ی ئێرانه و ده‌بێ سزای لاساریه‌کانی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرێت. به‌وجۆره ئاگری شه‌ڕ له خۆشبووندایه و ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری و پشتیوانیه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بۆ هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران.
به‌ڵام ده‌بێ ئۆپۆزسۆنی ئێرانی وانه‌یه‌ک له عێراق وه‌رگرن و به پڕوپاگه‌نده‌ی دیموکراسی و ڕزگارکردنی خه‌ڵکی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه فریو نه‌خۆن، تا ئه ووڵاته‌ش نه‌بێته تاقیگای چه‌ک و جبه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ژیانی خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه هامهتیهی به‌ده‌ست جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه تووشی بوون چه‌ند باری تر زیاد نه‌بێت له‌سه‌ریان. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌ره‌ی ئازادیخوازان و پێشکه‌وتنخوازن و مرۆڤدستانی دنیا دژی ئه م شه‌ڕه و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ڕاوه‌ستن که زیان به سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنێت.