گه‌ڕان به دوای رووناکبیره نائاماده‌کان…و. ئاماده‌کردنی: هه‌ندرێن
راستییه‌که‌ی هێشتا هیچ که‌سێک نازانێ که واتای "رووناک‌بیر" چی ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مکه وه‌ک ناونیشانی شکۆمه‌ندییه‌ک یان لاتاوێک یان حه‌قیقه‌تێک سه‌یر بکرێ، که هه‌رچه‌نده گه‌لێ جار ده‌ڵێن ئه‌و رووناکبیره به‌م زووانه کۆتایی پێدێ، یان ئه‌و شکۆیه‌ی جارانی نه‌ماوه؛ ئه‌و وێنه‌یه‌ی رووناکبیریی ئه‌مڕۆ، له باریدا نییه شوێنی ئه‌و شوێنه چۆله پڕ بکاته‌وه، که‌چی وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و واتاگه‌له له‌و چه‌مکه هه‌میشه سه‌رنجمان راده‌کێشێ.
له زمانی کوردیی‌شدا په‌یڤین له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه هێشتا باڵکێشه، لێ تا ئه‌مڕۆش ئاخێوه‌رانی زمانی کوردی، وێڕای به‌های ئه‌و چه‌مکه و کرده "فۆنکسیۆن"ه‌که‌ی، نه‌یتوانیووه پێناسه‌یه‌کی خۆیه‌کی بۆ ئه‌و چه‌مکه بکا. ره‌نگه ئه‌مه‌ش نه‌بوونی ئه‌و پێوانانه بێت له کرۆکی ئه‌و "رووناک‌بیر"هی کورددا، که ئه‌و چه‌مکه هه‌ڵگریه‌تی. هه‌ر بۆیه نووسه‌ری کورد بۆ تێگه‌یشتن له‌و چه‌مکه‌دا هه‌رده‌م پشتی به نووسه‌رانی بیانیی و به تایبه‌تیش رۆژئاوایی به‌ستووه. که‌واته ده‌کرێ له‌م دۆخه‌دا ئاشنا بوونی نووسه‌ری کورد به خوێندنه‌وه نوێیه‌کانی نووسه‌رانی رۆژئاوایی له‌و چه‌مکه‌دا، کارێکی بێ به‌ها نه‌بێت.
له‌و روانگه‌یه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی وتارێکی ره‌خنه‌گر و رۆژنامه‌وانی سوێدی میکایل لۆفگرێنهوه له‌مه‌ڕ کتێبه نوێیه‌که‌ی پرۆفیسۆری مێژووی رووناکبیری، Stefan Collini به ناوی "هزرڤانه نائاماده‌کان یان شوێن چۆله‌کان–Absent minds"دا، که خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژووی کولتوورییانه‌یه بۆ چه‌مکی رووناک‌بیر، پرسی رووناکبیری کوردم به یاد هاته‌وه. هه‌رچه‌نده من خودی کتێبی ناوبراوم نه‌خوێندۆته‌وه، لێ دوای ته‌واوکردنی ئه‌و وتاره هه‌ستم کرد لۆفگرێن له خوێندنه‌وه‌که‌یدا، کرۆک، خاڵه گرینگه‌کانی ئه‌و کتێبه‌ی کۆلینی چڕ کردۆته‌وه، بۆیه حه‌زم کرد خوێنه‌ری ئه‌م بواره‌ی کورد، به لای که‌مییه‌وه، به‌و کتێبه‌وه ئاشنا بن. لێره‌دا من کۆی خوێندنه‌وه‌که‌ی لۆفگرێن م به کوردی نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئه‌و به‌شانه‌ی که بۆ زمانی کوردیم به هه‌ند زانیووه بۆ کوردیم گواستوونه‌ته‌وه؛ به کورتی ئه‌م وتاره ده‌سکه‌نه کردن و ئاماده‌کردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌که‌ی لۆفگرێنه له‌و کتێبه‌دا.
هه‌ڵبه‌ته، له لای من، وه‌رگێڕانی ده‌قێکی بیانی بۆ زمانی کوردی هه‌میشه مانای ته‌واو هاوڕابوون له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌دا ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵکوو زۆر جار ده‌کرێ ئه‌و کاره وه‌ک به ئاگا بوون یان ته‌رزه ورووژاندنێک یان چێژێک له ده‌قی ئه‌وانی دیکه فامبکرێ. هه‌ر چۆنێک بێت، ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌ڵه‌ی مێدیا باڵاده‌سته‌کانه‌وه، یه‌کێک له کڵۆڵییه‌کانی خوێنه‌ری سه‌رگه‌ردانی جیهانی به گشتیی و به تایبه‌تیش خوێنه‌ری سافیلکه‌ی کوردی، کۆیلهبوونییهتی به چه‌ند نووسه‌ره‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه، له ئاستی کوردییدا ئه‌و دیارده‌یه، که به واتای کۆلینی، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و کولتووره‌وه بێت، که ئه‌مڕۆ مێدیا ئازاده نیوه‌چڵ و حیزبییه‌کانی کوردی چه‌ند نووسه‌رێکی کوردی‌یان، وه‌ک گۆرانیبێژه‌کان، کردۆته ئه‌ستێره.
هه‌رچۆنێک بێت، ده‌کرێ ئه‌و وێناندنه‌ی کۆلینی له وێنه‌ی رووناکبیری دوێنێ و ئه‌مڕۆی رۆژئاوایی، ته‌کانێک به خوێنه‌ری سه‌رگه‌ردانی ئه‌مڕۆی کوردی بدا.
دیاره که‌م کۆمه‌ڵگا هه‌یه که هێنده‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "رووناک‌بیر"دا ئاڵۆز بێت. که‌چی کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ "رووناک‌بیر"دا هه‌یه. چونکه رووناکبیری فه‌ره‌نسی له ماوه‌ی هه‌زار ساڵدا رۆڵێکی سه‌ره‌کیی له چێ‌کردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی فه‌ره‌نسییدا بینیووه. رووناک‌بیر له کن به‌ریتانییه‌کاندا مانایه‌کی نییه. یان وه‌ک شاعیری ئه‌نگلۆ ئه‌مریکی،) Wystan Hugh Auden 1907 –1973) له شیعرێکدا ده‌ڵێ:
To the man in the street who, I'm sorry to say,
Is a keen observer of life,
Away, The word intellectual suggests right
A man who's untrue to his wife.
ده‌کرێ کوردییه‌که‌ی به‌مجۆره بێت:
بۆ ئه‌و پیاوه‌ی له شه‌قامدا، مخابن که من ده‌ڵێم،
پیاوێکی کونجکاوه و له ژیاندا ده‌ڕوانێ،
وشه‌که راسته‌وخۆ رۆشنبیرییانه ده‌نوێنێ،
پیاوێک که له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خیانه‌ت ده‌کا.
هه‌ر بۆیه گرێدانی ئه‌و چه‌مکه به وێنای رووناکبیری فه‌ره‌نسییه‌وه کارێکی ره‌وایه. چونکه ناسنامه‌ی ناسراوی رووناکبیری فه‌ره‌نسی، په‌یوه‌ندی به پێشهاتێکه‌وه هه‌یه که به رووداوی "Dreyfus"ه‌وه ناودرێر ده‌کرێ. درێفوس Dreyfusکه له سووپای فه‌ره‌نسییدا ئه‌فسه‌رێکی ناسرا بوو. به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که نهێنی سه‌ربازیی به ئه‌ڵمانیا داوه ، رووبه‌ڕووی دادگای سه‌ربازیی کرایه‌وه و دواجاریش به تاوانی خیانه‌تکردن له نیشتمان، له "دوورگه‌ی شه‌یتان" له کاریبیادا زیندانی ئه‌به‌دی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. لێ هه‌ر زوو پرۆسه‌ی ئه‌و دادگاییکردنه وه‌ک ئه‌نتی سێمنتیکی بڕیاردراو، دژی ره‌گه‌زی جووله‌که وێناکرا.
ئه‌وکات نووسه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی، ئه‌میل زۆلا، وه‌ک ده‌نگ هه‌ڵبڕینێک به دژی ئه‌و دادگاییکردنه، نامه‌یه‌کی کراوه‌ی له ژێر ناوی "من دژی ئه‌و تاوانه‌م- J’accuse" بۆ سه‌رۆک کۆمار نارد. دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، رۆژنامه‌ی "I’Aurore" له 1ی فێبریوه‌ریی 1898دا بانگه‌وازێکی بۆ پشتگیرییکردن له درێفوس بڵاوکرده‌وه، که نزیکه‌ی 1200 نووسه‌ر، توێژه‌ر، مامۆستا واژوویان کردبوو. هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی که ئه‌و بانگه‌وازه‌یان واژوویان کردبوو خۆیان به رووناک‌بیر ناودێر نه‌کردبوو، که‌چی هه‌ر زوو ئه‌و بانگه‌وازه وه‌ک "مانفێستی رووناکبیران" ده‌نگیدایه‌وه.
له روانگه‌ی مێژووناس، کریستۆف چارلی (Christophe Charle) ئه‌و مانفێسته نوێیه بریتییه له گرووپێک که ئهکتۆریتێت، پایه‌ی هێزه‌که‌یان له ناونیشانی پیشه‌کانیانه‌وه وه‌رگرت تاکوو له ناوکۆییهکی ته‌واو جیاوازه‌وه به‌ڵگه‌کانیان له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی قانوونی و سیاسی‌دا قووڕستر بکه‌ن. به‌مجۆره روودواوی Dreyfus_له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک ده‌ربڕینێکی ناکۆک له جڤاکی فه‌ره‌نسیدا خۆی ده‌نوێنێ. داکۆکیکارانی درێفوس که‌سانێک بوون که لایه‌نگیری سێکولاره کۆماریی، لیبرال و سۆسیالیسته‌کان بوون. که‌چی ئه‌وانه‌ی که دژی درێفوس بوون کۆنپارێز، شاپه‌رست و بڕوادارانی کاسۆلیک بوون.
ستێفان کۆلینی (Stefan Collini)، که پرۆفیسۆری مێژووی رووناکبیرییه له زانستگای کامبریگ، له کتێبه به نرخه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به مێژووی رووناکبیریی به‌ریتانی ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا چه‌مکی "رووناک‌بیر" له زمانی فه‌ره‌نسیدا نێوه‌ڕۆکێکی نێگه‌تیڤی هه‌بوو، پاشان ئه‌و چه‌مکه له زمانی ئینگلیزیی و زۆرێک له زمانه‌کانی باکووری ئه‌وڕوپادا هه‌مان نێوه‌ڕۆکی نێگه‌تیڤی ده‌گه‌یاند.
به‌مجۆره ستێفان کۆلینی کتێبه‌که‌ی به "هزرڤانه نائاماده‌کان -Absent minds" ناودێر ده‌کا. به دیوێکه‌وه ده‌کرێ بڵێین، که ستێفان کۆلینی باس له داب و نه‌ریتی نائاماده‌یی رووناک‌بیر ده‌کا. ئه‌و له کتێبه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌کا که چه‌مکی رووناکیبر نه‌یتوانی به ئاسانی له زمانی ئینگلیزییدا ره‌گ داکوتێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که که‌سانی رووناک‌بیر له به‌ریتانیادا نه‌بن. لێ له به‌ریتانیادا ئه‌و بابه‌ته به ئه‌فسانه و تۆمه‌ته‌کانه‌وه دزێو کرا، بۆیه جوانکردنی ئه‌و بابه‌ته پیاوی خۆی ده‌وێ.
له به‌ریتانیادا ئه‌و کتێبه‌ی ستێفان کۆلینی، که هه‌رچه‌نده به زمانێکی وشک و رامانی ورده‌وه نووسراوه، وه‌ک کتێبێکی سه‌رنجکێش و سوودبه‌خش ده‌ناسێنرێت. هاوکاتیش کۆلینی به رێگای پۆلێن‌کردنی قۆناغه‌کانی رووناکبیرییه‌وه ئاسۆیه‌کی هه‌مه‌ره‌نگ بۆ خوێنه‌ر ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه که چۆن له مێژوو بڕوانێ. کۆلینی له کتێبه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌کا، که ئینگلیزه‌کان ئیره‌یی به Dreyfus ده‌به‌ن. به واتایه‌کی دیکه، له ئینگلستان بیرۆکه‌کان له مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌کاندا به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌دا رۆڵێکی به هێزیان نییه. کۆلینی له‌و باره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کا، که ته‌نیا ئینگلیزه‌کان نین تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵکوو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. "تایبه‌تمه‌ندی له کن مرۆی ئینگلیزی" بۆ نموونه، هاومانای ده‌سه‌ته‌واژه‌ی ئه‌لمانی "Deutsche sonderweg"ه، ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌مریکی"پسپۆڕی ئه‌مریکی-American exceptionalism". هه‌روا هاومانای ده‌سته‌واژه‌ی "سینگولارایتێتی فه‌ره‌نسی-la singularitè francaise"ه. خودی چه‌مکی "رووناک‌بیر" چهمگگهلێکی زۆری دیکه‌ی هه‌یه. بۆ نموونه، چه‌مکی"ئینتێلگێنتسیا"به رووسیی و پۆلۆنی، "ئینتێلیگێنز" به ئه‌لمانی و "high brow" (low brow, middle brow) به ئه‌مریکی، که هه‌ر یه‌که له‌و زمانانه هه‌وڵیانداوه له بواری زمانه‌که‌یاندا هه‌مان گۆڕان و ناکۆکیی کولتوورییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یان به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه.
هه‌ر له به‌راییه‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا له رووناک‌بیر چاوه‌ڕوانکراوه که له به‌رانبه‌ر کێشه جڤاکیی و سیاسییه‌کاندا هه‌وڵوێستی خۆی بنوێنێ. بۆ نموونه له 1ی ئۆکتۆبه‌ری 1914 دا 93 پرۆفیسۆری ئه‌لمانی له مانێفێستێکدا له قووڵایی دڵیانه‌وه پشتگیریان له خولیای ئه‌لمانیا بۆ شه‌ڕ کرد. ئه‌و بانگه‌وازه به "بانگه‌وازی رووناکبیرانی ئه‌لمانیا" نه‌ناسرا، وه‌لێ دوای ساڵێک بێرتاند راسل له وه‌ڵامێکی کورت‌دا ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به دژه شۆڤینی، "داخوازییه‌ک بۆ رووناکبیرانی ئه‌وروپا" ناودێر کرد.
ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نازیزی نه‌بووایه، راسلیش حه‌زی له‌و به‌ناوکردنه‌ی "ئێنتلێکتوێل/رووناک‌بیر" نه‌ده‌کرد. هه‌ر بۆیه راسل له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یدا وه‌ک یه‌کێک له‌و رووناکبیره ناسراوانه‌ی ئینگلیز وێنا ده‌کرێ، هه‌رچه‌نده خودی خۆشی به‌و ناودێر کردنه‌وه رازی نه‌بوو. راسل وه‌ک سهڵماندێک بۆ ئه‌و ناڕهزیبوونهی به‌رانبه‌ر به ناودێرکردنی رووناک‌بیر ئه‌و وته ناوداره‌ی نووسی:
"من هه‌رگیز خۆم به رووناک‌بیر ناودێر نه‌کردووه و هیچ که‌سی دیکه‌ش له به‌رانبه‌ر خۆمدا نه‌وێراوه ئه‌وه بکات. به بڕوای من ده‌کرێ که‌سێک وه‌ک رووناک‌بیر پێناسه بکرێت، که هه‌وڵده‌دا وا نیشانبدا که ئاستی رۆشنبیرییه‌که‌ی زیاتره له‌و ئاسته رۆشنبیرییه‌ی که هه‌یه‌تی، ئومێده‌وارم که ئه‌و وێنه‌یه منیش نه‌گرێته‌وه."
ستێفان کۆلینی، که حه‌ز ده‌کا له بن هه‌مبانه‌که بدا، له‌بۆیه ده‌کرێ ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی راسل وه‌ک وه‌ڵامێکی گاڵته‌ئامێز بۆ پرسنامه‌یه‌کی ورووژێنه‌ر و ده‌مارگر ببینرێت. بێرتراند راسلی فه‌یله‌سووف و چاڵاکڤانی ئاشتی یه‌کێکه له‌و چوار چه‌شنه رووناکبیره به‌ریتانیانه‌ی که کۆلۆینی جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه. ئه‌وانی دیکه‌ش بریتین له شاعیر و ره‌خنه‌گر ت.س ئێلیۆت، رۆژنامه‌نووس، وتارنووس و رۆماننووس جۆرج ئۆروێل و ج. م مێژووناس ترێڤێلیان . ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که کۆلینی به شێوه‌ی جوودا پۆلێنیان ده‌کا و وێنایان ده‌کا، کۆڵهکهگهلێکی بنه‌ڕه‌تین بۆ وێنه‌ی رووناک‌بیر. هاوکاتیش ئه‌و روانگه‌یه‌ی که ستێفان کۆلینی پێڕۆی ده‌کا، نه کۆمه‌ڵناسییه و نه خودگه‌رایی (سۆبێکتیڤ)شه. کۆلینی رووناک‌بیر له چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک چینایه‌تی یان ره‌وتار پۆلێن ناکا. راستییه‌که‌ی کۆلینی له روانگه‌ی کولتوورییه‌وه پێناسه‌ی رووناک‌بیر ده‌کا، ئه‌و پێناسه‌یه‌ش بریتییه له چوار پێوانه، کریتێریا. خه‌سڵه‌تی رووناکبیرێک له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که: (1) به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی، راڤه‌کاریی یان کولتووری به‌هاداری به‌رهه‌مهێنا بێت. (2) ده‌ستی به چاوگه‌یه‌کی راگه‌یاندن رابگا که توانستی جه‌ماوه‌رێک له پێڕی پسۆڕه‌کان فروانتره. (3) چه‌شنه بیر و بۆچوون و بابه‌تێکی سه‌لماندبێت که په‌یوه‌ندی به را و پرسی گشتییه‌وه هه‌بێت. (4) به‌وه ناسراو بێت که له مێدیایه‌کی راست و درووستدا به شێوازێکی کاریگه‌ر شتگه‌لێکی سه‌رنجکێش و گرینگی راگه‌یاندبێت.
کۆلینی باسی ئه‌وه ده‌کا، که رۆژگاری نێوان هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی، راشکاوترین کات بوو بۆ رووناکبیرانی به‌ریتانی، هه‌رچه‌نده ئه‌وکات ئه‌و رووناکبیرانه خۆیان به رووناکبیریش ناوزه‌د نه‌ده‌کرد. ئه‌و رووناکبیرانه به گشتی له چه‌په‌کانه‌وه نزیک بوون. ئه‌و رووناکبیرانه، به واتای وته ته‌نزئامێزه‌که‌ی جۆرج ئۆروێل، "رێنماییه‌کانیان له پاریس و تێڕوانینه‌کانیشیان له مۆسکۆوه" وه‌رده‌گرت. ئه‌و رووناکبیرانه به شێوه‌یه‌کی کلاسیکی، "”Bloomsbury-گرووپی یان پێکهێنا، به‌رده‌وامیش گفتوگۆی رای گشتیان کۆنترۆل کردبوو. کاتێک رادیۆ له کۆتایی 1920ه‌کاندا مشت‌ومڕ، دێباتێکی له ژێر ناوی "کتێبگه‌لێکی زۆر ده‌نووسرێ؟" سازکرد، به‌شدار بووانی ئه‌و مشتومڕه لیۆنارد و ڤیرگینیه وۆلف بوون.
ستێفان کۆلینی له کتیبه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌کا، که ئه‌گه‌ر مرۆ له له نێوه‌ڕاستی 1950ه‌کاندا پرسیاری له نیوه خوێنده‌وارێکی به‌ریتانی بکردبا، که گه‌لۆ وێنه‌ی رووناکبیرێک چۆنه، ئه‌و که‌سه به گریمانه‌یه‌کی زۆره‌وه وا وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه: "بۆقێکی چاوبا ئاسا". ژان پۆل سارته‌ر، له هه‌ندێ کێبه‌رکێی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سیمۆن دێ بۆڤوارددا، وێنه‌ی رووناک‌بیر بۆ ئه‌و ئه‌وروپیانه به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه که له نێوان شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و کۆتایی شه‌ڕی سارددا هه‌راش بوون.
وێڕای سیاسهتاندنی 1960ه‌کانه‌وه نه‌وه‌یه‌کی نوێ به هۆی گۆڤای "New Left Review" ه‌وه ده‌رکه‌وت. به واتای ره‌خنه‌گری ئه‌مریکی ئیرڤینگ هۆویس دێڤیسهوه، کاتێک رووناک‌بیر ناتوانێ هیچ شتێکی تر بکا ئیتر یه‌کسه‌ر گۆڤارێک ده‌رده‌کا. (ئه‌رێ ئه‌و وێنه‌یه له رووناکبیری ئه‌مڕۆی کورد ناچێ؟). تێری ئێگلێتۆن، توم نایرنس و چه‌ندانی دیکه له پێناوی وه‌رگرتنی به‌هره‌ی تیۆریی و سیاسی په‌نایان بۆ کێشوه‌ره‌کان دیکه‌وه برد، حه‌زیشیان ده‌کرد به رووناک‌بیر ناودێر بکرێن.
به‌مجۆره دابڕانێک ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌و دابڕانه‌ش له ژێر کاریگه‌ریی ره‌خنه له ئاوه‌ز و پۆستمۆدێرنیزم، پۆستکۆلۆنیالیزم و تیۆری ژهندهرهوه په‌ره‌ی سه‌ند. ئیتر له سه‌ره‌تای 2000ه‌کانه‌وه "رووناک‌بیر" چ له زمانی ئینگلیزی و چ له زمانی سوێدیشدا وه‌ک چه‌مکێکی دانسقه به‌های نه‌مایه‌وه. لێ خۆدی چه‌مکی رووناک‌بیر هه‌ڵگری ناڕوونییه‌کی زۆره. له‌م ناوکۆییه‌وه کاتێک باس له رووناک‌بیر ده‌کرێت، مرۆ به دوای ئه‌و رووناکبیره ده‌گه‌ڕێ، که‌چی هه‌میشه‌ش باس له مه‌رگی ئه‌و رووناکبیره ده‌کرێ (ئه‌و رووناکبیرهش هه‌میشه وه‌ک که‌سێکی نێر، پیاو ناودێر ده‌کرێ) .
به‌مجۆره ستێفان کۆلینی به پۆلێن‌کردنی سێ هۆکار مه‌رگی رووناک‌بیر روونده‌کاته‌وه: (1) به تایبه‌تیکردنی ئه‌کادیمی. (2) کولتووری ناوبانگی مێدیاکان. (3) لاوازکردنی ناسنامه‌ی سیاسی به کولتووری ئهوکتۆریتێتهوه. ئه‌و شته‌ی که سندووقی ده‌به‌نگییه تێگه‌یشتنی بۆ خه‌ڵکی ئاسایی ئاسان نییه. ئه‌و رووناکبیرانه‌ی که ده‌بیسرێن و ده‌بینرێن ناسراوه‌کانن، تاکه هۆیه‌کیش بۆ ئه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ناسراون. ئه‌و بۆچوونانه‌ی که ئه‌و رووناکبیره ناسراوانه به حه‌ماسه‌وه داکۆکی لێ ده‌که‌ن حه‌زی گرووپی بچووک_ که‌مایه‌تییه‌کانه. له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌ی که قاچی رووناک‌بیر به‌هێز ده‌کا، به‌های ئاوه‌ز، ژیانی جڤاکی، رای گشتی، تێکڕای خه‌ڵک، ئاوه‌ڵایی و گه‌ردوونییه. به واتایه‌کی دیکه: گه‌ڕانه‌وه‌ی رووناکبیره بۆ ئه‌و زه‌خیره‌یه‌ی که ئه‌و رووناکبیره رۆژێک له رۆژان له تاریکی مێژووه‌وه نمایشی کرد.
لێره‌وه ئه‌و چاکه‌یه بۆ کتێبه سوودبه‌خشه‌که‌ی ستێفان کۆلینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ئه‌و مێژووه دژه ئایینده‌یه ده‌خاته ژێر پرسیار و هاوکاتیش وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێک وێنه‌یه‌کمان پێده‌به‌خشێ که زیاتر قووڕسایی ده‌خاته سه‌ر کێبه‌رکێ و جێگرتنه‌وه‌ی یه‌کتری ده‌سته (ئیلیت)ه رووناکبیرهکانهوه.
دواجار کاتێک مرۆ وردتر له‌و بابه‌ته ده‌هزرێ، ئه‌وکات به‌و پرسیاره ده‌گا: گه‌لۆ له‌و چرکه ساته‌دا ئه‌وه کێیه که ده‌توانێ بڕیار به‌سه‌ر مه‌رگی رووناک‌بیر بدا، بێ ئه‌وه‌ش خۆی وه‌ک رووناکبیرێکی ده‌مڕاست نه‌زانێ؟
سه‌رچاوه:
ره‌خنه‌گر و رۆژنامه‌وان، ,Mikael Löfgren
به‌شی کولتووری، Dagens nyheter، 24ی ئۆکتۆبه‌ر
تێبینی!ئه‌م نووسینه له "په‌یک" بڵاوکراوه‌ته‌وه.